په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٣\٢٠١٤

ئەگەر ئەندام پەرلەمانەکان تووتیی حیزبەکان نەبوونایە

ئەوە هەفت مانگ بێ حکومەت نەدەبوون!

 

 

 

لەخۆڕا نییە خەڵک دەڵێن ئەندام پەرلەمانەکانی کوردستان تەنیا کۆمەڵێک (تووتی)ن لە بەر دەستی حیزبەکان.. ئەوەی کە دەشڵێن ئەندام پەرلەمان نوێنەری میللەتە لە درۆیەکی گەورە پتر بترازێ هیچی دیکە نییە، ئەگەر نا ئەوە لە پاش ئەوەی حیزبەکان بە هۆی بەرژەوەندیی کەسیی چەند کەسێکی باڵادەستی نێو حیزبەکان ناگەنە رێکەوتن و ناتوانن حکومەتە گەندەڵکارەکەیان دابمەزرێنن.. دەبووایە بە بێ رەزامەندیی حیزبەکان دانیشتنی خۆیان ئەنجام بدەن و بڕیاری دامەزرانی حکومەت بدەن یان هیچ نەبێ لێژنەیەکیان دابمەزراندبایە بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێ وەک مووچە بەسەر خەڵکی دابەش بکەن کە حکومەتەکەی کوردستانیش بێجگە لەو کارەی مووچە دابەشکردن هیچ کارێکی دیکەی نییە! بەڵام باشترین پێشنیار بۆ ئەو ئەندام پەرلەمانە تازانە هەر ئەوەیە کە با دەست لە کار بکێشنەوە و پەرلەمان رادەستی ئەو خزمە زیرەکە کۆنانەمان بکەن لەوانەیە زۆر باشتری بەڕێوە ببەن.. تاقیکردنەوە باشترین بەڵگەیە!!!

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک