ئه‌گه‌ر هاتی .
ئه‌ڵماس مسته‌فا * * * ئه‌گه‌ر هاتی به ئه‌سپایی، له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌م به.. با فریشته‌ی خه‌یاڵم رانه‌چڵه‌کێ ..! با جێژوانمان ساباتی، دارهه‌رمێیه‌ک بێ یه‌که‌مین ماچ یه‌که‌مین ئامێز له شه‌وێکی کریستاڵیدا به‌ڕێ‌بکه‌ین.. به‌ر له‌وه‌ی گێژه‌ڵووکه‌ی ئه‌م پایزه له گێژاوی فه‌نابوون بمانخواته‌وه، وه‌ره با هه‌ناسه‌مان تێکه‌ڵ به‌یه‌کتر بکه‌ین.. وه‌ره با پێکێ له ئه‌شق بنۆشین.. ساتێک له حه‌سره‌تی یه‌کتردا بتوێینه‌وه تا تاڵی ئه‌م رۆژگاره سه‌خته فه رامۆش بکه‌ین.. هه‌نگاوه‌کانمان به دوی هیواکانمان به‌رین.. وه‌ره من بۆ تۆ تۆش له‌گه‌ڵ، نه‌وره‌سه‌کاندا وه‌ره ماڵی ته‌نیایم بسپێره به خۆر...
سوید
|