١١\٢\٢٠١٠
ئه‌گه‌ر لیستی (گۆڕان) یان(هاوپه‌یمانی) یان(ئیسلامییه‌کان)
بیبه‌نه‌وه، له کێ و بۆ کێی ده‌به‌نه‌وه؟
ئامانج پیرۆت
ئه‌وه‌نده‌ی نه‌ماوه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ‌بکات و هه‌ر لیسته
بکه‌وێته ئه‌وه‌ی چۆن زۆرترین خه‌ڵک فریوبدات و وای نیشان بدات، ئه‌گه‌ر
ئه‌و بیباته‌وه، ئه‌وا به‌شی خه‌ڵک له ژیان و ئازادی و دڵنیایی زیاد
ده‌کات. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر له ئێستاوه ئه‌م درۆیانه بکه‌ینه کون و
ماناکانیان له ئه‌رزی واقعدا ڕونبکه‌ینه‌وه و ویست و توانای ئه‌م
لیستانه له به‌دیهێنانی به‌شێکی زیاتری ئازادی و ژیاندا هه‌ڵبسه‌نگێنین،
وا باشه سه‌ره‌تا هه‌ندێک پرسیار بکه‌ین، که ڕوون و ئاشکرایی وه‌ڵامه‌کانیان،
هه‌م ده‌توانن یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامێکی مه‌نتقی و ڕۆشن
به‌و پرسیارانه‌ی ناونیشانه‌که بده‌ینه‌وه و هه‌م ئاوێنه‌یه‌کیش بده‌ینه
ده‌ست ئه‌وانه‌ی که به‌مه‌به‌ستی تایبه‌ت و به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان جورئه‌ت ده‌که‌ن و نکولی له‌و وه‌ڵامانه ده‌که‌ن، تا وێنه‌ی(عه‌لی
کیمیاوی) ببینن، که چۆن نکولی له تاوانه‌کانی ده‌کرد!
به‌شی یه‌که‌م:
تێبینییه‌کان.
ـ ئایا له دوای ده‌رکردنی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ڕژێمی به‌عسه‌وه،
سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان به یه‌کسانی دابه‌شده‌کرێت؟ یان به لاسه‌نگی؟
ـ ئایا ئه‌م لاسه‌نگی یه تا دێت و پێ به پێی به‌هێز بوونی ینک و پ‌د‌ک
و حکومه‌ته‌که‌یان و داموده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و جاسوسی و سه‌رکوت
زیادی نه‌کردووه؟ ساده‌ترین نمونه ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌ک
له خه‌ڵک توانی یان به زۆر زه‌وی نیشته‌جێبوون داگیر بکه‌ن، ئایا
ورده ورده ئه‌م فرسه‌ته‌یان بۆ چینه نه‌داره‌کان نه‌کرد به سفر و
چینه داراکانیش به ئاره‌زووی خۆیان لێی نابه‌ن؟
ـ ئایا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه به‌ر سه‌رکرده و
سیاسه‌تمه‌دار و کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کان و سه‌رمایه‌داره ناوخۆیی و
ناوچه‌یی و جیهانی یه‌کان نه‌که‌وتووه؟
ـ ئایا ینک و پ‌د‌ک زۆر به توندی و تا ڕاده‌ی کوشتن دژی ئه‌و که‌سانه
نه‌وه‌ستانه‌وه که داوای ئازادی یه‌کی زیاتر و به‌شێکی زیاتریان بۆ
چینه نه‌داره‌کان ده‌کرد؟
ـ ئایا ینک و پ‌د‌ک به‌و زه‌وتکردنه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا و
زیاتر هه‌ژار کردنی چینه نه‌داره‌کان، به‌شێک له چینه نه‌داره‌کانیان
نه‌کرد به نێچیرێکی بێده‌سه‌ڵات له‌به‌رده‌م حزبه دینی یه‌کان( به‌تایبه‌تی
یه‌کگرتوو)، که به پاره‌ی سعودیه و وڵاته کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که،
توانی به ئاسانی مێشکیان کیمیاباران بکات و بیانگێڕیته‌وه بۆ تێگه‌یشتن
و کێشه‌کانی هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و بیانکات به دوژمنی
ئازادی یه ئینسانی یه‌کان و ئامانجه ئینسانی و یه‌کسانیخوازانه‌کانی
چینه نه‌داره‌کان؟
ـ ئایا که حکومه‌تیان دروست کرد و چه‌ندین داموده‌زگای ڕاگه‌یاندن و
فریودان و سه‌ربازی و جاسوسی و سه‌رکوتیان دروست کرد، جددی تر و
ئاشکراتر و دڕندانه تر دژایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی چینه نه‌داره‌کان
و لایه‌نگری چینه داراکانیان نه‌کرد؟
ـ ئایا ینک و پ‌د‌ک به‌شداری یه‌کی جددی یان نه‌کرد له پشتگرتن و به‌هێز
کردنی ئه‌و هه‌موو هێزه دژی ئینسانی یه‌ی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق،
که مایه‌ی مه‌ترسی جددین بۆ سه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵکی عێراق، به
کوردستانیشه‌وه؟
ـ ئایا سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا و ڕێسا و پلانانه‌ی که ئه‌و حکومه‌ته تا
ئێستا دایڕشتوون، له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داراندا نی یه؟ بۆ نمونه
زه‌وی ده‌دات به سه‌رمایه‌داران و پاره‌شیان ده‌خاته به‌رده‌ست تا
شوقه دروست بکه‌ن و دواتر چینه نه‌داره‌کان بکه‌نه (کرێچی) خۆیان!!!
ـ ئایا ئێستا ئه‌و حکومه‌ته خه‌ڵکی کوردستانی نه‌خستوه‌ته ناو چه‌ندین
گه‌مه‌ی ئابوری و سیاسی واوه که نه‌ک ته‌نیا داهاتووی خه‌ڵک به‌گشتی،
به‌ڵکو پاروه نانه‌که‌ی خه‌ڵکیش خراوه‌ته ناو گه‌مه‌ی ئابووری و
سیاسی چینه دارا‌کان و بزوتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ناوچه‌که و
جیهانه‌وه؟
به‌شی دووه‌م: ئه‌نجامگیرییه‌کان.
ـ ئایا وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌م ئه‌وه ڕوون ناکاته‌وه، که ینک و پ‌د‌ک
دوای ده‌رپه‌ڕاندنی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی به‌عس( با واش دابنێین که
ئه‌وان ده‌وری سه‌ره‌کی یان تیا بینیبێت) به چنگ و ددان هه‌وڵیاندا که
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا( که هی هه‌موانه) ناعادیلانه دابه‌ش بکه‌ن
و هه‌رچی زیاتر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان بۆ دوو چینی سه‌ره‌کی دارا و نه‌دار
دابه‌ش بکه‌ن و چینه نهدارهکهش سه‌رکوت بکه‌ن و بیانکه‌نه نێچیری
حزبه ئیسلامی یه‌کان؟
ـ ئایا ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌وان هه‌ر له‌و کاته‌وه که (کۆمه‌ڵێک
چه‌کدار) بوون و جێپێیان قایم نه‌بوبو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی (به‌شێک) له
خه‌ڵک و بێبه‌شکردنی به‌شه‌که‌ی تر و سه‌رکوتکردنیان کاریان کردووه و
زه‌مینه‌یان خۆش کرد تا حزبه دینی یه‌کان ببن به هێزی ده‌خاله‌تگه‌ر
له ژیان و بیرکردنه‌وه و چاره‌نوسی خه‌ڵکدا؟ دواتریش که حکومه‌تیان
دروست کرد هه‌ر هه‌مان کاریان درێژه پێنه‌دا؟
ـ ئایا ئه‌و حکومه‌ته‌ی دروستیان کردووه ورده ورده نه‌گه‌یشتووه‌ته
ئه‌وه‌ی که هه‌موو جۆره سات و سه‌ودایه‌ک به سامانی خه‌ڵک و چاره‌نوسیانه‌وه
بکات و چه‌ندین به‌ندوبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیا و هێز و ده‌وڵه‌ته‌کانی
ناوچه‌که و دنیادا ئیمزا نه‌کردووه؟
ـ ئایا مانای عه‌مه‌لی یاساکان و ده‌وری داموده‌زگاکانی حکومه‌ت بێجگه
له ڕاگرتنی ئه‌و وه‌زعه‌ی که چینێک چینێکی تر بچه‌وسێنێته‌وه، شتێکی
تر نیشانده‌دات؟
ـ ئایا هه‌موو ئه‌وانه ئه‌وه ناگه‌یه‌نن که ئه‌وه‌ی ناوی حکومه‌ته(
به تێکڕای یاسا و داموده‌زگا و ئیتفاقاته ناوخۆیی و ناوچه‌یی و
جیهانی یه‌کانیه‌وه، شتێک نی یه جگه له ئامرازێک بۆ فریودان و
ترساندن و سه‌رکوتی چینه نه‌داره‌کان و یاری کردن به چاره‌نوسی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستان، به‌قازانجی چینه داراکانی ناوخۆ و عێراق
و ناوچه‌که و جیهان و بزوتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کان؟
به‌شی سێیه‌م: ئه‌گه‌ر.
ـ ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره هه‌رکام له‌و لیستانه له هه‌ڵبژاردندا
بیباته‌وه، ده‌بێته لایه‌نگری چینه نه‌داره‌کان و چۆنێتی دابه‌شکردنی
سه‌روه‌ت و سامان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه؟
ـ ئایا ده‌چێت به عه‌قڵی که‌سدا تا کاتێک چینه‌کان دابه‌ش بووبن به
سه‌ر دوو چیندا سیاسه‌تمه‌دارێک، حزبێک، حکومه‌تێک، که کارنامه‌ی پڕ
بێت له فریودان و ترساندن و سه‌رکوتکردنی چینه نه‌داره‌که و
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چینه دارا‌کان، ئێستا بێت له‌وپه‌ڕی دهسڵاتیدا
و دوای ئه‌وه‌ی دیسان له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنێکه‌وه شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێته‌وه،
خۆی و هاوسه‌ر و مناڵ و که‌سوکاری بخاته ڕیزی چینه نه‌داره‌که؟
ـ ئایا ئه‌و هه‌موو داموده‌زگایانه‌ی که بۆ فریودان و ترساندن و سه‌رکوتی
چینه نه‌داره‌کان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی چینه دارا‌کان دانراون، هه‌ڵیانده‌وه‌شێنێته‌وه؟
ـ ئایا ئه‌و هه‌موو یاسایه‌ی که بۆ هاوکاری و ده‌سئاوه‌ڵایی چینه
دارا‌کان دانراون و زیاتر چینه نه‌داره‌کان ده‌که‌ن به کۆیله، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه؟
ـ ئایا سنورێک بۆ ده‌خاله‌تی هێزه دینی یه‌کان له ژیان و چاره‌نوسی
خه‌ڵکدا داده‌نرێت؟
ـ ئایا ئه‌و هه‌موو ڕێکه‌وتن و به‌ندوبه‌سته‌ی که له ئاستی عێراق و
ناوچه‌که و دنیادا ئه‌نجامی داون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه؟
ئه‌نجامگیری کۆتایی:
لیستی براوه، له کێ و بۆ
کێی ده‌باته‌وه؟
به‌و پێ یه ده‌بینین لیستی براوه،:
ـ نایه‌وێت و ناتوانێت به‌شی خه‌ڵک تا ئه‌و جێگایه زیاد بکات که ئیتر
کێشه‌کانی ژیانیان نه‌بێت، چونکه با بشتوانێت په‌رله‌مانتاری خۆشه‌ویست
و ده‌ست و داوێن پاک و سه‌ر به چینه نه‌داره‌کان و چی و چی بخاته په‌رله‌مان
و حکومه‌تێکیش دروست بکات، که وه‌زیره‌کانی له که‌سانی ته‌کنۆکرات و
بێلایه‌ن و ده‌ستپاک و چی و چی پێکهاتبن، به‌ڵام به‌مانه ماهیه‌ت و ده‌وری
ئه‌و ده‌زگایانه ناگۆڕێت و ئه‌وه ئه‌م که‌سانه‌ن که گۆڕانێکیان تیا
دروست ده‌کرێت و له‌و بینایانه‌ی که ئه‌وانیش هه‌ر موڵکی چینه
داراکانن، وه‌زیفه‌یه‌کی نوێ وه‌رده‌گرن، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی که
ده‌سڵاتی چینه دارا‌کان ته‌نیا له‌و چه‌ند په‌رله‌مانتار و وه‌زیره‌دا
نی یه، به‌ڵکو له‌و باڵاده‌ستی یه ئابووری یه‌دایه که ده‌ستی
گرتووه به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه‌و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا،
هه‌رچیشی هه‌یه و هه‌رچیش دروستده‌کات ته‌نیا بۆ پاراستنی ئه‌و باڵاده‌ستی
یه‌ی خۆیی و بۆ فریودان و ترساندن و سه‌رکوتی چینه نه‌داره‌کانه، له‌و
باڵاده‌ستی یه سیاسی یه‌دایه که هه‌ر چوار ساڵ جارێک ئه‌م یاری یه
دروستده‌کات و به‌خه‌ڵک ده‌ڵێت ده‌توانن ده‌خاله‌ت له به‌ش و چاره‌نوسی
خۆتاندا بکه‌ن، به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ته‌نیا گۆڕینی هه‌ندێک ده‌موچاوه
و هیچی تر. لێره‌شه‌وه ناتوانێت به‌شی خه‌ڵک له ئازادی و ژیان زیاد
بکات. چونکه جیاوازبوون و دژی یه‌ک بوونی به‌شی ئه‌و دوو چینه له مه‌وقعیه‌ت
و ئازادی و ژیان، پێویستی یه‌کی مانه‌وه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی یه و هه‌ر
لیستێک ئیدعای ئه‌وه بکات که ده‌یه‌وێت به‌بێ دابینکردنی پێداویستی
یه‌کانی دیفاع له‌خۆ کردنی چینه نه‌داره‌کان( وشیاری و حه‌ساسیه‌تی
چینایه‌تی، ڕێکخراوبوون، ..)، بێجگه له فریودان و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن
به شوێنێک که ئه‌ویش بتوانێت به‌شێک له سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگه
و ڕه‌نجی چێنه نه‌داره‌کان بدزێت بۆ خۆی مه‌به‌ستێکی تری نی یه.
ـ نایه‌وێت و ناتوانێت ئازادی یه ئینسانی یه‌کانی ژنان، مناڵان، لاوان
فه‌راهه‌م بکات. هه‌ر لیستێک ئیدعای ئه‌وه بکات که ده‌یه‌وێت ئینسانه‌کان
به گشتی و ژنان و مناڵان و لاوان بگه‌ن به ئازادی یه ئینسانی یه‌کانیان،
به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵبدات سه‌رچاوه‌ی هه‌یمه‌نه و کاریگه‌ری ئه‌و هێزه
دینی یانه که‌م بکاته‌وه( که ئه‌ویش بریتی یه له هه‌بوونی سیسته‌می
چینایه‌تی و ته‌بدیل بوونی دین و حزب و بزوتنه‌وه دینی یه‌کان به
پێداویستی یه‌کی مانه‌وه‌ی سیسته‌می چینایه‌تی و به‌شداری کردنی
کارایان له فریودان و ترساندن و سه‌رکوتی چینه نه‌داره‌کاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
چینه دارا‌کان) ته‌نیا دروستکردنی وه‌همێکه و هیچی تر.
ـ نایه‌وێت و ناتوانێت ئه‌و داموده‌زگا جۆراوجۆرانه‌ی که بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی چینه دارا‌کان و ده‌سته‌مۆ کردنی چینه نه‌داره‌کان
دایمه‌زراندوون، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌مه‌ش یانی فریودان، ترساندن،
سه‌رکوت هه ردهمێننهوه و هه‌ر لیستێک ئیدیعای ئه‌وه بکات که به‌بێ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌زگایانه ده‌یه‌وێت ئه‌و دیاردانه به‌سه‌ر
سه‌ری چینه نه‌داره‌کانه‌وه نه‌مێنن، بێجگه له فریودان کارێکی تر
ناکات.
ـ نایه‌وێت و ناتوانێت خه‌ڵکی کوردستان له‌و به‌ندوبه‌ست و ئیتفاقات و
گه‌مه ئابوری و سیاسی یانه ده‌ربێنێت، که له پارووه نانێکه‌وه
قۆرخی کردووه تا داهاتووی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک. هه‌ر لیستێک
ئیدعای ئه‌وه بکات، که ده‌یه‌وێت به‌بێ هه‌وڵدان بۆ وشیاربوونه‌وه و
ڕێکخراوبوونی چینه نه‌داره‌کانی کوردستان و هاوپشتی و هاوکاری و هاتنه‌مه‌یدانی
چینه نه‌داره‌کانی عێراق، ته‌نیا به به‌ده‌ستهێنانی چه‌ند کورسی یه‌کی
په‌رله‌مانی و ده‌رکردنی چه‌ند یاسایه‌ک و هه‌ندێک گه‌مه‌ی سیاسی ئه‌و
کاره بکات، ته‌نیا ده‌یه‌وێت فرسه‌تێکی تر بدات به چینه دارا‌کان بۆ
ئه‌وه‌ی کۆڵه‌که‌کانی سیسته‌مه‌که‌یان باشتر بچه‌سپێنن.
که‌واته له‌م بردنه‌وه و جێگۆڕکێ یه‌دا ئه‌وه چینه نهدارهکانن ده‌دۆڕێن
و ئه‌وه چینه داراکانن ده‌یبه‌نه‌وه و هه‌ر لیستێک که ده‌یباته‌وه(
له چینه نه‌داره‌کان) ی ده‌باته‌وه و( بۆ چینه دراکان) ی ده‌باته‌وه!
ته‌نیا حه‌ساسیه‌تی چینایه‌تی و وشیاری و ڕێکخراوبوون، هاوپشتی چینه
نه‌داره‌کانی ناوچه‌که له‌لایه‌ک و شپرزه‌کردنی چینه نه‌داره‌کان و
پارێزه‌ره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کانیان، ده‌توانن ئه‌و زه‌مانه‌ته بۆ چینه
نه‌داره‌کان دابین بکه‌ن که به‌شێکی زیاتریان له ئازادی و ژیان به‌رده‌که‌وێت
و ئه‌و سه‌نگه‌رانه به‌ده‌ست دێنن که شه‌ڕی دیفاع له‌خۆکردن بگۆڕن به
شه‌ڕی یه‌کجاره‌کی کۆتایی هێنان به سیسته‌مێک که له‌سه‌ر ئه‌ساسی چه‌وساندنه‌وه‌ی
چینێک له لایه‌ن چینێکی تره‌وه دامه‌زرابێت.
amang70@hotmail.de
|