٢٧\٢\٢٠١١
ئه‌گه‌ر
''نه‌وشیروان مسته‌فا'' بام.
مام ئاوات
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بام، وه‌ک محه‌ممه‌د بوعه‌زیز ده‌چومه پێش
په‌رله‌مانی کوردستان و ده‌به‌یه‌ک به‌نزین له جۆری (بێجی)م ده‌کرد به
خۆمدا تا بیسه‌لمێنم بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن (نه‌وشیروان مسته‌فا)
نائه‌مین، ناڕاستگۆ و ترسنۆکه، ئاماده‌م یه‌که‌م که‌س بم گیانم بۆ
گۆڕان فیدابکه‌م، پێش حه‌کیم* و
هه‌ر که‌سێکی تر.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بام ده‌مگوت ساڵانه سێ هه‌زار که‌س له کوردستان
به (جه‌ڵته) ده‌مرن، با سێ هه‌زاریش به (به‌ڵته) بمرن.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا بام، کاتێک له نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاکان
په‌نام بردبووه وڵاتی نه‌مسا، که مام جه‌لال داوای لێم کرد بێمه
ریزی شۆڕش، پێم ده‌گوت: من تازه له نه‌مسا په‌ناهنده‌م، من که ژیانی
سه‌حافییم وه‌ک سه‌ححاف به ده‌رکردنی رۆژنامه‌ی رزگاری بۆ به‌عس ده‌ست
پێ‌کرد و چڵه‌پۆپه‌که‌ی فڕێدانی نارنجۆک بوو بۆ ناو ئاهه‌نگی کچانی
ئاماده‌یی سلێمانیی، تازه تۆپی نه‌مساوییش له نه‌مسا ده‌رمناپه‌ڕێنێت.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بام به پیاوه‌کانم ده‌گوت هێشتا که نه‌گه‌یشوینه‌ته
ده‌سه‌ڵات قۆڵی کوتراو هه‌ڵمه‌ماڵن و هاوار له رایه‌له و مه‌کۆکان مه‌که‌ن
فڵان یان فیسار رۆشنبیر بده‌نه به‌ر رێژنه‌ی شه‌ق یان سه‌نگه‌سار، پێم
ده‌گوتن خۆتان بگرن دواتر زینده به چاڵیشیان ده‌که‌ین، به‌س ته‌حه‌مولتان
بێت.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بام، دوو – سێ جار ده‌چوومه مزگه‌وتی گه‌وره بۆ
ئه‌وه‌ی به فیعلیی بیسه‌لمێنم من که‌سێکم بڕوام به سه‌وابتی نا موته‌غه‌ییری
ئیسلامه و هه‌موو ساڵێک مه‌ولودی پێغه‌مبه‌رم ده‌خوێند، تا بیسه‌لمێنم
منی متغیرخوازییش چه‌ند سه‌وابتێکم هه‌یه و له خۆڕایی نییه ناوی ئه‌سڵییم
مه‌ولوده.
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بام قه‌زیه‌ی کوردم ده‌کرد به قه‌زیه‌ی سه‌ربه‌خۆیی،
وه‌ک حزبێکی ئۆپۆزیسیۆن بێ منه‌ت ده‌بووم له وڵاتانی دراوسێ و ئه‌مریکا
و تاد، و داوای سه‌ربه‌خۆییم ده‌کرد. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر کوردێکی له‌سێداره‌دراو
له لایه‌ن ئاخونده‌کانی ئیرانه‌وه، هه‌ڵسوڕاوه‌کانم ده‌ڕژانده سه‌ر
جاده‌کان و دنیام تێده‌گه‌یاند..
ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان بام زۆر شتم ده‌کرد، به‌ڵام پیاوه‌کانی خۆم له
کاتی ته‌نگانه‌دا به‌جێ نه‌ده‌هێشت و چه‌ند رۆژێک خۆم له سنووری ئیران
مه‌ڵاس نه‌ده‌دا. عه‌یب ده‌بوو به عومری حه‌فتا و پێنج ساڵییه‌وه
باسی گۆڕانکاریی بکه‌م که‌چیی له ترسی ژیانی خۆم کونه مشکم لێ ببێت
به قه‌یسه‌ری.
___________________________________
*
حه‌کیم کابرایه‌ک بوو که ئه‌هلی رۆژنامه‌کانی ئه‌هلی نه‌وشیروان
کردیان به پاڵه‌وان و چه‌ند رۆژێک حه‌کیم ببوو به سه‌ربابه‌ت که ته‌حه‌مولی
نه‌ماوه و وه‌ک محمد بوعزیز خۆی ده‌سووتێنێت، ئیتر نه‌مانزانی ئه‌م
پاڵه‌وانه کارتۆنییه‌ی کاکه نه‌وه و ئه‌هلی رۆژنامه‌ی ئه‌هلیی چی لێ
به‌سه‌ر هات. ئێستا حه‌کیم خۆی بسوتێنێت یان نا نابێت به پاڵه‌وان، به‌ڵام
بێگومان ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان خۆی بسوتێنێت ئه‌وا ده‌بێت به مرۆڤێکی
راستگۆ، و ئێمه‌مانانیش ده‌خاته گومانه‌وه له عه‌قڵ و مه‌عریفه و
بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان.
سه‌رنج:
پێش هه‌فته‌یه‌ک له وێبسایتی کابرایه‌ک که کاندیدێکی دۆڕاوی گۆڕان
بووه، هه‌واڵێکم خوێنده‌وه گوایه له هه‌ولێر محامییه‌ک به ته‌مایه
خۆی بسوتێنێت و گوایه ناو و ژماره‌ی مۆبایلی ئه‌و که‌سه‌ی له‌لایه،
سه‌یره، ژنی کوردی بێ ده‌سه‌ڵات به بێ ده‌نگ خۆی ده‌سووتێنێت، تاوانی
خۆکوشتنه‌که‌ش جێبه‌جێ ده‌کات و به که‌س ناڵێت، که‌چی هه‌ندێک پیاوی
کورد دنیا تێده‌گه‌یه‌نن و وه‌سیه‌تیش ده‌که‌ن و هیچیش. ئه‌مه بانگه‌واز
نییه بۆ خۆسوتاندنی ئه‌و براده‌رانه، به‌س ده‌ڵێین کاکه، کاری پاڵه‌وانانه
زۆربه‌ی جار به بێ ریکلام و له پڕ ده‌کرێت، نه‌ک به پلان و به‌رنامه،
پێویستیشی به راستگۆییه، وه‌ک خۆسوتاندنه‌که‌ی به‌ڕێزان محمد بوعزیز
و کاک نه‌وشیروان.
Awat.mustafa57@yahoo.com
|