٢٦\١١\٢٠١٢ ئه‌گه‌ر سیناریۆ نییە؟ کارتی سوور بۆ عێراق هه‌ڵبڕن!!
به هه‌ر حاڵ به بروای من هێنانی سوپا و دروستکردنی هێزی دیجلە بۆ سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌کان، له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵی ره‌هه‌ند و توێژینه‌وه‌ی سیاسیی و دیبلۆماسیی و سەربازیی و مێژوویی و خوێندنه‌وه‌ی سایکۆلۆژیی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورده‌وه دروست بووە، واته پێداچوونه‌وه‌یه‌کی ستراتیژیی عه‌قڵی دوژمنانه له‌سه‌ر پێناسه‌ی سیاسیی سه‌رکردایه‌تی کورد، به واتایه‌کی تر ئه‌وه ده‌رده‌خا سه‌رکردایه‌تی کورد به ئاسانیی سازش له کۆمه‌ڵێ ماف و ده‌ستکه‌وتی سیاسی ده‌کا، بۆیه پێویست به روونکردنه‌وه‌ی پتر ناکا.
ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه و ده‌مانه‌وێ بیگه‌یه‌نین به سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کورد، پێویسته ئه‌و پلانه‌ی دوژمن بکرێته هه‌لێک و به به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسیی و بەڕیوەبەریی گه‌لی کوردستان و گێرانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌کان بقۆزنه‌وه، به‌و واتایەی که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌گه‌ر خۆیان به نوێنه‌ری ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه ده‌زانن، پێویسه هه‌ڵمه‌تێکی به‌هێزی دیبلۆماسیی له‌سه‌ر ئاستی جیهان و دۆستانی کورد و وڵاتانی ئیسلامیی و نه‌ته‌وه یه‌کگرته‌وه‌کان ده‌ستپێبکه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا له ره‌وه‌ندی کورد خه‌ڵکی کوردستان بکرێ به خۆپیشاندان دژی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیسته‌می عه‌سکه‌رتاریه‌ت له ئێراقدا و سیاسه‌تی جه‌نگ و جینۆساید دژی گه‌لانی کوردستان، له‌م هاوکێشه‌یه‌ی ئێستادا نابێ سه‌رکردایه‌تی کورد به جه‌نگ رازی بێ ئه‌گه‌ر چی به براوه و سه‌رکه‌وتوش دابنرێ، چونکه بێگومان سه‌رکه‌وتن له کاری سیاسیی و دیبلۆماسیی و ده‌سکه‌وتی نیشتمانییە نه‌ک جه‌نگ.
بێگومان ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو ئه‌وه ده‌سەلمێنن، ده‌ستکه‌وت بۆ کورد گێڕانه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراواکانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و په‌یداکردنی لایه‌نگر و دۆستایه‌تی نێوده‌وڵه‌تییە له‌سه‌ر ماف و داخوازییە‌کانمان به شێوازی ئاشتی و گه‌لێکی ئاشتیخواز، به پره‌نسیپی دیموکراسیی و دیبلۆماتی سیاسیی، به‌گه‌ڕخستنی ره‌وه‌ندی کورد له سه‌رتاسه‌ری جیهان و ئه‌وروپا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی ده‌بێ بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی نیوده‌وڵه‌تی، پێویسته کێشه‌ی کورد له کێشه‌ی ناوخۆی ئێراق ده‌ربهێنرێ و بکرێته که‌یسێکی نێوده‌وڵه‌تی و به‌ده‌ستهێنانی رای گشتیی بۆ ریفراندۆمێکی چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه، ئیتر کاتی ئه‌وه هاتوه بڵێین ئه‌مه شه‌نس و به‌ختێکی تره بۆ گه‌لی کوردستان، نابێ گه‌لی کوردستان له ئاستی ئه‌م چه‌نس و به‌خته گه‌وره‌یه بێده‌نگ بێ.
|