ئه‌گه‌ر سیاسیه‌کان به گوێی پڕۆفیسۆره‌کان بکه‌ن ، باری شله ژاوی عیڕاق چاره‌سه‌ر ده‌کرێ ،بۆ نا.
مه‌هدی کاوانی
به گوێره‌ی ئه‌و پڕۆفیسۆرو پسپۆره ئه‌مه‌ریکیانه‌ی که له سه‌ر باری عیڕاق لێدوانیان داوه له‌وه‌تی سه‌دام ڕووخاوه تاکو ئێستا ،خۆی له سێ تا چوار پڕۆژه‌ی له یه‌ک جیا ده‌بینیته‌وه: یه‌که‌م : پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتۆن که له لایه‌ن جۆن بیکه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشتری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو و له ناو سیاسه‌تی باوی ئه‌مه‌ریکیش به‌وه‌وه ناوبانگی ده‌رکردووه که شاره‌زاییه‌کی ته‌واوی له بواری سیاسه‌ت هه‌یه .دیاره ئه‌و پڕۆژه‌یه له پێشدا پێشنیاری دیموکراته‌کان بوو به‌ڵام دواتر ئه‌گه‌ر چی جۆرج ده‌بلیوو بۆش بۆ دڵدانه‌وه‌ی کورده‌کان بانگێشيی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که کار کردن له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕاده‌گرێ ،به‌ڵام کۆماریه‌کانیش وه‌ک دیموکراته‌کان ئاسا پڕۆژه‌که‌یان قبووڵ بوو .ناوه‌رۆکی پڕۆژه‌که‌ش خۆی له‌وه ده‌دیته‌وه که عیڕاق دابه‌ش بکرێ له سه‌ر بناغه‌ی فیدڕالیه‌تی پارێزگاکان و مه‌رکه‌زیش به‌هێز بکرێت. پڕۆژه‌ی دووه‌م : گه‌ڕانه‌وه‌ی عیڕاق بۆ سیسته‌می مه‌رکه‌زی کاتێک د.ستیڤن بیدل له ساڵی 2005 وتاره به ناوبانگه‌که‌ی به ناوی (کاتێ سه‌یری به‌غدا ده‌که‌ین ، سایگۆنمان دێته‌وه بیر) له گۆڤاری فێرن ئه‌فرێز بڵاو کرایه‌وه. هه‌مان گۆڤار بۆ هه‌لسه‌نگاندن و تاوتۆکردنی ئه‌وتوێژینه‌وه‌یه مێزگردێکی بۆ (لاری دایمۆند) ڕاوێژکاری ده‌سه‌ڵاتی کاتی هاوپه‌یمانان له عیڕاق،لیسلی گل‌ب سه‌رۆکی پێشووی ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه،جامس دۆبینس به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسه‌تی به‌رگری و ئاسایش له ئامۆژگای ڕه‌ند،چه‌یم کۆتمان پسپۆر‌و تایبه‌تمه‌ند له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و کێشه ئه‌تنیه‌کان له عیڕاق. هه‌موو ئه‌و پسپۆرانه ڕاسته‌وخۆ له گه‌ڵ بیدل که‌وتنه وتووێژ بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیارێک بخه‌نه به‌رده‌م ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی بۆ ئه‌وه‌ی له عیڕاقدا چۆن ڕه‌فتار بکات. ئاکامی ئه‌م مێز گرده بووه هۆکاری ئه‌وه‌ی له کۆنگریسدا جارێکی دیکه سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌لسه‌نگیندرێته‌وه.هه‌ربۆیه پاش ره‌زامه‌ندی بۆش،کۆنگریس بڕیاری دا لیژنه‌یه‌ک به سه‌رۆکایه‌تی هه‌ردو پارتی دیموکراتی و کۆماری دابمه‌زرێت،به ناوی گروپی دراساتی عیراق وکاره‌کانیشیان 6 مانگی خایاند‌و به کۆمه‌ڵه بڕیارێک هاتنه پێشه‌وه که هه‌مووی له یه‌ک خالی سه‌ره‌کی خۆی ده‌دیته‌وه ئه‌ویش به‌هێز کردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌زی بوو له عیڕاق.ئه‌و ڕاپۆرته که له لایه‌ن سه‌نته‌ری ستراتیژی په‌یوه‌ندیه نه‌ته‌وه‌یه‌کان سه‌رپه‌رشتی ده‌کرا که‌وته ناو نیگه‌رانیه‌کی زۆره‌وه . سه‌رۆکه‌که‌یان که ناوی ئه‌نتۆنی کۆردیسمانی بوو به ته‌وسه‌وه گوتی ئێمه چاوه‌ڕوان بووین که شاخ بزێ که‌چی مشکی بوو.واته پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر هاملتۆن ئه‌وه‌نده به به‌هێزی پشتیوانی لێ ده‌کرا که وه‌ک شاخ بێت ،که‌چی ئه‌وه‌نده‌ش ناواقیعی بوو که ده‌رئه‌نجامی مشکی لێ بکه‌وێته‌وه. سێیه‌م : پڕۆژه‌که‌ی جۆزیف بایدن بایدن که پلانێ B داڕشت ،ده‌رگای به سه‌ر هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان دانه‌خست و بواری ئه‌وه‌ی هێشته‌وه که پلانی دیکه بۆ ئاینده‌ی عیڕاق دابڕژرێت ، هه‌موو هه‌ولی بۆ ئه‌وه بوو که ئیداره‌ی بۆش ئه‌م ستراتیژ‌و به‌رنامه‌ی ئێستای بگۆڕێ که به پلانێ(A)ی دانابوو، که پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر- هاملتۆنی ده‌گرته‌وه. پڕۆژه‌که‌ش دابه‌ش کردنی نه‌رمی به‌خۆو گرت (soft partition) ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش به پڕۆژه‌ی سیناتۆر بایدن به‌تایبه‌تی ودیموکراته‌کان به گشتی ده‌ژمێردرا.ناوه‌رۆکه‌که‌شی خۆی له‌وه‌وه ده‌دیته‌وه که عیڕاق بۆ سێ هه‌رێمی کورد‌و سوننه‌و شیعه دابه‌ش بکرێ. ڕاسته پڕۆژه‌ی بیکه‌ر –هاملتۆنیش واته پلانی(A) له لایه‌ن دیموکراته‌کانه‌وه به‌رز کرایه‌وه‌و دواتر کۆماریه‌کانیش ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له سه‌ر نیشان دا ،به‌ڵام داهاته‌کانی عیڕاق ڕێک پێجه‌وانه‌ی پڕۆژه‌ی وه‌ها بووه‌وه بۆیه دیموکراته‌کان پلانی (B) ی پڕۆفیسۆر ئایدنیان قبوڵ کرد چونکه هیچ ئومێدێکیان به پلانی(A) نه‌مابوو.به‌ڵام پاش ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی مه‌زاری عه‌سکه‌ری له سامه‌ڕاومه‌زاری ته‌لحه له به‌سرا، پلانی(B) یش واتا دابه‌شکردنی نه‌رم بێ ئاکام مایه‌وه هه‌ر بۆیه دوا ڕێگا چاره زیاتر خۆی له پڕۆژه‌که‌ی پڕۆفیسۆر ئه‌میتا ئیتزاین ده‌بینێته‌وه . پڕۆژه‌ی چواره‌م: ئه‌میتا ئیتزاین که پڕۆفیسۆره له زانکۆی جۆرج واشنتۆن ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌رئه‌نجامی ئه‌وه‌وه هاتۆته کایه‌وه که وه‌ک پیت له سه‌ر خاله‌کان دابنێ وایه.واته پڕۆژه‌که هیچ بواری بۆ کۆنگرێس به گشتی وسیناتۆر جۆزیف بایدن نه‌هێشتووته‌وه که به دوای ئه‌لته‌رناتیڤ یان ڕێگا چاره‌ی تردا بگه‌ڕێن . هه‌ر بۆیه بایدن ناچار بووه که دانیشتنێکی گوێ گرتن بۆ پڕۆفیسۆر ئه‌میتا ئیتزاین و چه‌ندین پڕۆفیسۆری دیکه‌ی وه‌ک مارینا ئۆتاواو پڕۆفیسۆر ئیڤان لاندو ،پرۆفیسۆر مایکل ئۆهلان گرێبدات. دیاره ئه‌و پڕۆفیسۆرانه هه‌ر هه‌موویان سه‌رقالی ئه‌وه بوون که پڕۆژه‌یه‌کی به‌دیلی پڕۆژه‌ی بیکه‌ر هاملتۆن که به پلانی (A) ناو ده‌برا. ته‌ئکیدیشیان له سه‌ر ئه‌وه‌وه ده‌کرده‌وه که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆش هیچ پلانێکی بۆ عیڕاقی دوای سه‌دام حوسێن دانه‌ناوه. به‌ڵام هیچیان وه‌ک پڕۆفیسۆر ئه‌میتا ئیتزاین نه‌ڕۆیشتبوون ،که خال له سه‌ر پیته‌کان دابنێ و بوار بۆ هیچ ڕێگا چاره‌ی تری نه‌هێشتبووه‌وه واته گشت ڕێگاکانی له‌وه کورت کردبۆوه که ده‌بێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆش واز له‌و سیاسه‌ته خه‌یالیاوه‌ی خۆی بهێنێت که ده‌یه‌وێ یه‌ک پارچه‌یی خاکی عیڕاق بپارێزێ . ئه‌میتا هه‌موو بۆچونه‌کانی خۆی ده‌باته‌وه بۆ کێشه‌ی بۆسنه‌و هه‌زه‌گۆڤینای یوغسلاڤیای پێشتر، که خۆی له ڕێکه‌وتنی دایتۆن ده‌دیته‌وه . دیاره ئه‌و ڕێکه‌تن نامه‌یه‌ی دایتۆن پاش خوێن ڕژتنێکی زۆره‌وه هاته کایه‌وه ، به‌ڵام هه‌ر هه‌موویان واته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که ده‌بێ ئه‌و دوو وڵاته به ته‌واوه‌تی له یوغسلاڤیا جیا ببنه‌وه‌و ببن به خاوه‌نی ده‌وله‌تی سه‌ربه‌خۆ له پێناو ئه‌وه‌ی ئارامی له ناوچه‌که جێ گیر بێت وه ده‌بێت هه‌مان مامه‌له‌ش له گه‌ڵ کێشه هاوکێشه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات بکرێت . پڕۆفیسۆر ئه‌میتا ده‌ڵێ ده‌بوایه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌مان سیاسه‌تیشی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام بدابایه ،نه‌ک ناوچه‌که ڕووبه‌ڕوی بارودۆخێکی ناله‌باری وه‌ک ئه‌مڕۆ ببێته‌وه‌و ئه‌مه‌ریکاش پێگه‌ی بێته خواره‌وه. ناوه‌رۆکی پڕۆژه‌که‌ش ،به‌شێکی فراوانی خۆی له‌م خالانه‌ی لای خواره‌وه ده‌بینێته‌وه: 1-وه‌فاداری عیڕاقیه‌کان زیاتر بۆ ئه‌تنی و مه‌زهه‌بگه‌رێتیه ،نه‌ک بۆ نیشتمانی عیڕاق وڵاتی عیڕاق له ساڵی 1920 له ڕێگای بێگانه‌وه دامه‌زراوه ،نه‌ک به ویستی گه‌له‌که‌ی. بۆیه قسه‌کردن له سه‌ر یه‌ک پارچه‌یی عیڕاق وه‌همه. 2- پێویسته ده‌سه‌ڵاتی پاراستنی عیڕاق بدرێته ده‌ست لۆکاله‌کان و ئه‌وان بۆ خۆیان به‌رگری له پاراستنی ئاسایشی خۆیان بکه‌نه‌وه نمونه‌ی یه‌که‌می به ئه‌زمونی کوردی هێنایه‌وه چونکه ئه‌وان بۆ خۆیان پارێزگاری له ئاسایشی خۆیان ده‌که‌ن،له ڕیگه‌یه‌وه ناوچه‌که پارێزراوه‌و تا وه‌کو ئێستا له کوردستان یه‌ک سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی نه‌کوژراوه‌و پێویستیشیان به هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی نیه .نمونه‌ی دووه‌میش شاری سه‌در بوو له به‌غدا .پڕۆفیسۆر ئه‌میتا ئیتزاین که له سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام بوو گوتی کاتێ ئاسایشی شاری سه‌در درا به موقته‌دا سه‌در واته خودی خه‌لکی ناوچه‌که ئاسایشی ناوچه‌که پارێزراو بوو تا ڕاده‌یه‌ک ،به‌ڵام دوار تر که له‌وانیان سه‌نده‌وه‌و ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ خۆیان ئه‌و ئه‌رکه‌یان گرته ئه‌ستۆ ،دووباره ئاسایشی ناوچه‌که‌یان تێک چو .بۆیه به قسه‌ی ئه‌و به‌ڕیزه من له گه‌ڵ ئه‌وه‌م دووباره ئاسایشی ئه‌و شاره بگه‌ڕیته‌وه بۆ خودی خۆیان نه‌ک هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی .دیسان ئه‌و به‌ڕیزه له گه‌ڵ ئه‌وه نیه ملیشیاتی شیعه کۆنتڕۆڵی ناو‌چه سونیه‌کان بکه‌ن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه . به‌لکو ده‌بێت پاراستنی ناوچه‌کان به خه‌لکی ناوچه‌که بسپیردرێت . 3- وه‌فاداری بۆ نیشتمان که مه‌به‌ستی عیڕاق بوو به قسه‌ی ئه‌و به‌وه‌وه ده‌کرێت که ده‌سه‌ڵاتی لۆکاله‌کان به‌هێز ببن و به دوایه‌وه زه‌مینه‌ی تری دایلۆک و پێکه‌وه گونجان یان هاریکاری کردنی یه‌کتر دێته پێشه‌وه. 4- ئه‌و له گه‌ڵ ئه‌وه بوو که ئاسایشی ناوچه‌که له بن ده‌ستی لۆکاله‌کان بێت نه‌ک هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی به‌ڵام له مه‌ڕ کشانه‌وه‌و نه‌کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی و دیار کردنی ماوه‌که‌ی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویستی نه‌دا. 5- به قسه‌ی ئه‌و به‌شی هه‌ره زۆری پڕۆفیسۆرو شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکی هاوڕانه یان نزیکی ڕاکایه‌کانین به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکی بۆ مه‌رامی خۆیانه داوای یه‌ک پارچه‌یی عیڕاق ده‌که‌ن وه هه‌تا وه‌کو به‌لقان ڕوبه‌ڕوی خوێن ڕشتنێکی زۆر نه‌بنه‌وه نایه‌نه سه‌ر ڕاستیه‌کان وه هه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری بۆشیش له کۆشکی سپی دوور نه‌خرێته‌وه ،به ته‌واوه‌تی وه‌همی یه‌ک پارچه‌یی عیڕاق وه‌لاوه نانرێت چونکه کابرایه‌کی زۆر که‌له ڕه‌قه. 6- عیڕاق ڕووبه‌ڕووی تڕاژیدیایه‌کی ترسناک بۆته‌وه و ئه‌و باره‌ی ئێستا ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش تێی که‌وتوون زۆری له به‌ر ئه‌وه‌یه که سیاسه‌تێکی واقیعبینانه‌یان له عیڕاق پیاده‌نه‌کردووه‌و به درێژه کێشانی ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری نه‌بن و به ئه‌لته‌رناتیڤێکی گونجاو نه‌ی گۆڕنه‌وه ئه‌وا له ڕێگه‌یه‌وه جگه له‌وه‌ی ترژیدیای کاره‌ساته‌کان زۆر زیاتر ده‌بێو پێگه‌ی ئه‌مه‌ریکاش له ناوچه‌که دێته خواره‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکاش له ڕوی داراییه‌وه زۆری تێده‌چێ. تێبینی: سود له بابه‌تێکی گوڵانی ژماره 640ی 25/06/2007 وه‌رگیراوه.
/01/07/2007 mahdikawani@yahoo.co.uk
|