١٤\١٠\٢٠١٣
راگه‌یاندنى که‌مپه‌ینى
''چاو هه‌ر چاوه'':
ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى زانیاریی پێویستمان پێ نه‌دا داواى یاسایی له‌سه‌ر تۆمار
ده‌که‌ین.
ئێمه
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند راگه‌یاندنێکمان بڵاوکرده‌وه‌و به‌دواداچوونى
مه‌یدانیمان بۆ که‌یسى چاوکوێرکردنى ٩ هاوڵاتى کوردستان به‌ده‌رزى ئه‌ڤاستین
کرد و ده‌توانین بڵێین که سه‌رجه‌م زانیاریه‌کانى پشت چاوکوێرکردنى ئه‌و
هاوڵاتیانه‌مان بۆ راى گشتى له‌رێگه‌ى راگه‌یاندنه‌کانه‌وه ئاشکرا کرد،
به‌ڵام وه‌ک پێشتریش رامانگه‌یاندبوو ئێمه ته‌نها به‌دواى
چاوکوێرکردنى ئه‌و هاوڵاتیانه‌و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یانه‌وه نین، به‌ڵکو
به‌ئه‌رکى خۆمانى ده‌زانین که به‌دواى که‌یسى نه‌بوونى کۆنترۆڵى جۆریى
سه‌ر ده‌رمان له‌هه‌رێم و بازرگانیکردن به‌ده‌رمانه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند
کۆمپانیایه‌که‌وه و ئاسانکاریکردن بۆیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
و به‌رپرسانى بالاى حیزبى و حکومیه‌وه‌ین، به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌م
دوو که‌یسه‌ش یه‌کلایى ده‌که‌ینه‌وه، به گرنگیشى ده‌زانین ئاماژه به‌وه
بکه‌ین که به‌هۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه له‌ماوه‌ى
رابردوودا برێک خۆمان بێده‌نگ کردبوو، چونکه نه‌مانده‌ویست بۆ بانگه‌شه‌ى
هه‌لبژاردن به‌کاربهێنرێین، له‌ئێستاشدا ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتیارى که‌مپه‌ینه‌که‌مان
ئه‌م چه‌ند خاڵه ده‌خاته به‌رده‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و راى گشتى:
یه‌که‌م: دواى جه‌ژن ده‌رۆینه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و داواى
زانیاریی و ئه‌و نوسراوانه ده‌که‌ین که ئاماژه به سزادانى ئه‌و
دکتۆرانه ده‌کات که به لێدانى ئه‌و ده‌رزى ئه‌ڤاستینه بۆ چاوى
قوربانیه‌کانى ئه‌ڤاستین تۆمه‌تبارن یان تێوه‌گلاون، له‌گه‌ڵ نوسراوه‌کانى
که‌یسى کۆنترۆڵى جۆریى ده‌رمان له هه‌رێم، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و نوسراوه‌یان
له ماوه‌ى ٤٨ کاتژمێردا نه‌دا به که‌مپه‌ین، ئه‌وا به تۆمه‌تى پێنه‌دانى
زانیاریی و به پێى یاساى به‌ده‌ستهێنانى زانیاریی داواى یاسایى له‌سه‌ر
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تۆمار ده‌که‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌کاریمان
کردووه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزه‌رێکى خۆبه‌خش قسه‌مانکردووه که خۆبه‌خشانه
بۆ ئه‌و داوا یاساییانه له‌گه‌ڵمان بن.
دووه‌م: به‌بۆچوونى ئێمه مه‌سه‌له‌ى سزادانى دکتۆره‌کان به‌ته‌نها به‌س
نیه له‌م که‌یسه‌دا، چونکه ئه‌و به‌رپرسیارێتیه ته‌نها له‌سه‌ر
دکتۆره‌کان نیه، به‌ڵکو له‌سه‌ر شانى وه‌زاره‌تیشه به‌پله‌ى یه‌که‌م،
هاوکات دووباره داوا ده‌که‌ین ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى پیشان
بدات له‌سه‌ر ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى که په‌یوه‌سته به
بڕى قه‌ره‌بووى ماددى و چۆنێتى قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌وى ئه‌و قوربانیانه‌ى
ده‌رزى ئه‌ڤاستین، که له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هه‌وڵى که‌مپه‌ینه‌که‌مان
و که‌سوکارى قوربانیه‌کان توانرا له‌رێگه‌ى وه‌زاره‌ته‌وه ئه‌و
نوسراوه تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بوو ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بکرێت و
داواکارین هه‌رچى زووه جێبه‌جێ بکرێت، نه‌ک ته‌نها به دروستکردنى
چاوى ده‌ستکرد، مه‌سه‌له‌ى قه‌ره‌بووه‌که‌یان له‌بیر به‌رنه‌وه.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ى ئه‌م دواییه‌ى وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر
دانانى کۆنترۆڵى جۆریى سه‌ر ده‌رمان له‌سه‌ر مه‌رزه‌کان، ئێمه ئه‌م
لێدوانانه به‌گاڵته‌کردن به خه‌ڵکى و گرنگى نه‌دان به‌ته‌ندروستى
میلله‌تێک ده‌زانین، چونکه ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
یه‌وه باسکراوه ، ناتوانێت کۆنترۆڵى کوالێتى له‌سه‌ر ده‌رمان دابنێت،
چونکه دانانى که‌سانى پسپۆرى ته‌ندروستى له‌سه‌ر مه‌رزه‌کانى کوردستان
ناتوانێت کۆنترۆڵ بێت به‌سه‌ر ده‌رمان و جۆریى ده‌رمانه‌وه و بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته‌ش وه‌ک پێشتر داوامانکردبوو، دووباره داواى ئه‌وه ده‌که‌ینه‌وه
که هه‌وڵ بدرێت لقى کۆمپانیا گه‌وره‌کانى دروستکردنى ده‌رمان بهێنرێته
هه‌رێم، یان کۆنترۆلى کوالێتى له‌سه‌ر ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌کى رێک و پێک
و زانستى ئه‌نجام بدرێت و دڵنیایى به‌هاوڵاتیان بدات له‌و باره‌یه‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیی:
فه‌رمان چیمەن
0032488055929
fxelany@yahoo.com
ره‌نجده‌ر گراوى
ranjdargrawy@yahoo.com
009647504833073
د. گۆران عه‌بدوڵا
0447584867623
goranbr@yahoo.com
که‌مپه‌ینى "چاو هه‌ر
چاوه"
١٤\١٠\٢٠١٣
|