٥\٢\٢٠١١
ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی
نۆبڵی ٢٠١١ به تاڵه‌بانی نه‌درێ، هه‌زار نه‌فره‌ت له‌و خه‌ڵاته.

جه‌لال محه‌مه‌د
لێدوانی سێ که‌سایه‌تی:
1- به‌ڕێز دکتۆر ئیسماعیل بێشکچی:
نووسه‌رێکی به ڕه‌گه‌ز تورک و دۆستێکی هێژای کوردانه، باس له‌وه ده‌کات
که ئاستی هوشیاری برسیه ئه‌فریقیه‌کان زۆر زیاتره له ئاستی هوشیاری
کورده‌کان. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م گوته‌یه‌ش نموونه‌یه‌ک ده‌هێنێته‌وه و
ده‌ڵێت :- ژماره‌یه‌ک لیکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپی ده‌چنه ناوچه‌یه‌کی ئه‌فریقا
بۆ لێکۆڵینه‌وه له پاشماوه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، پاش لێکۆڵینه‌وه
ژماره‌یه‌ک نموونه "نه‌موزه‌ج" کۆده‌که‌نه‌وه تاوه‌کو له‌گه‌ڵ خۆیان
بیبه‌ن. کاتێک ئه‌فریقیه‌کان ئه‌م دیارده‌یه ده‌بینن ده‌ستبه‌جێ شته‌کانیان
پێ داده‌نێنه‌وه و به شه‌ڕیش دێن له‌گه‌ڵیاندا. هه‌رچه‌ند لکۆڵه‌ره‌وه‌کان
ده‌خوازن به بڕێک پاره ڕازیان بکه‌ن به‌ڵام بێ سوود ده‌بێت و ئه‌فریقیه‌کان
ده‌ڵێن ئه‌م پاشماوانه هی ئه‌م وڵاته‌یه و ته‌نها ده‌توانن لێکۆڵینه‌وه‌یان
له‌سه‌ر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ناتوانن هه‌تا شوێنه‌که‌شیان بگۆڕن .
پاش چه‌ند ساڵێک هه‌مان کۆمه‌ڵه لێکۆڵه‌ره‌وه ده‌چنه ناوچه‌یه‌کی
کوردستان و هه‌مان دیارده دووباره ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام کورده‌کان
نه‌ک هه‌ر ڕێگرییان لێ ناکه‌ن به‌ڵکو پێیان ده‌ڵێن که پاشماوه‌ی زۆر
گرنگتر له ناوچه‌که‌ماندا هه‌یه، ده‌چن هه‌موو پاشماوه‌کانیان بۆ ده‌هێنن
و ده‌یانده‌نێ به‌بێ به‌رامبه‌ر.
2- جه‌لال تاڵه‌بانی:
له کاتی شه‌ڕی یه‌کێتی و پارتی‌دا تاڵه‌بانی گوتی: ئه‌گه‌ر پاره‌مان
هه‌بوو مانگی هه‌زار دینار ده‌ده‌ینه پێشمه‌رگه ، ئه‌گه‌ر پاره‌شمان
نه‌بوو ئه‌وا مانگی 500 دیناریان ده‌ده‌ینێ تاوه‌کو شه‌ڕمان بۆ بکه‌ن .
به‌و پاره‌یه هه‌م شه‌ڕمان بۆ ده‌که‌ن و هه‌م مه‌منوونیش ده‌بن.
کاتێک تاڵه‌بانی به پۆستی سه‌رۆک کۆماریش شادبوو ئه‌وا یه‌که‌م گه‌شتی
بۆ شیوه‌نی سه‌ر گۆڕی ئیمام خومه‌ینی و دووه‌م گه‌شتیشی تاجه گوڵینه
بردن بوو بۆ سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک و گوتی ئازادی و ده‌وڵه‌تی کوردان خه‌ونی
نێو هۆنراوه‌کانه.
3- مه‌سعود بارزانی:
پاش کۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان یه‌کێتی و پارتی گوتی: ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی
عادیلانه هه‌بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر تاوانبارانی شه‌ڕی ناوخۆ ئه‌وا
من و مام جه‌لال بێ تاوانترین که‌سین .
ئه‌گه‌ر باس له تێکڕای نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌که‌ین و ته‌نها باس له
ژماره‌یه‌کی هێجگار زۆری ئه‌و نووسه‌ر و به‌ناو ڕۆشنبیرانه‌ی کۆمه‌ڵگای
کوردی بکه‌ین ئه‌وا گوته‌ی ئه‌و سێ که‌سایه‌تییه‌ی سه‌ره‌وه ته‌واو
ڕاست ده‌رده‌چن . به‌ڵام له هه‌مووی ڕاستتر گوته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانییه
.
مهاباد قه‌ره‌داغی که نموونه‌ی ئافره‌تی کۆیله‌یه، به تاوانی ده‌زانێت
ئه‌گه‌ر خه‌ڵاتی نۆبڵی 2011 به مه‌سعود بارزانی نه‌درێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی
که لیسته دژبه‌ره‌کانی لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌کانی له یه‌کتری نزیک
کرده‌وه و ماڵی دوژمنی ڕێکخسته‌وه. به‌ڵام من هه‌زار نه‌فره‌ت له‌و
خه‌ڵاته ده‌که‌م ئه‌گه‌ر له 2011دا به تاڵه‌بانی نه‌به‌خشرێت به‌هۆی
ڕاستگۆییه‌وه.
زۆر که‌س له‌و پێنووس به ده‌ستانه‌ی که ڕۆژانه پرته‌و بۆڵه‌یان دێت
دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه و به تاوانباریان پێناسه
ده‌که‌ن، که‌چی له ڕۆژگاری ئیمڕۆشدا که گه‌لانی ناوچه‌که دژ به
تاوانباران سه‌رهه‌ڵدان ده‌که‌ن و ته‌خت و تاراجی دیکتاتۆران تارومار
ده‌که‌ن ئه‌وا به بیانووی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانه‌وه به‌جۆرێک که‌وتوونه‌ته
داکۆکیکردن له‌و دوو ده‌سه‌ڵاته که سه‌عید سه‌حافیش به‌و جۆره
داکۆکی له سه‌دام حسێن نه‌ده‌کرد.
له چاوی ئه‌و پێنووس به‌ده‌سته کۆیلانه‌وه ده‌ستکه‌وته‌کانی باشووری
کوردستان به‌رهه‌می ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌یه و هه‌ر به‌وانیش ده‌پارێزرێت. ئیتر به‌بێ ئه‌وه‌ی چاویان ئه‌و ڕاستیانه ببینێت که کاتێک نه‌ته‌وه‌که‌مان
ڕاپه‌ڕینی به‌رپا کرد و ده‌سه‌ڵاته نه‌گریسه‌که‌ی به‌عسیان وه‌ده‌رنا
هیچ بوونێکی یه‌کێتی و پارتی نه‌بوو له مه‌یدانه‌که‌دا، واته له
غیابی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌وه ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام درا و پاش ئازادبوونی ته‌واوه‌تی
باشووری کوردستان ئه‌وکات به سواری ئوتومبێل به‌رپرسه‌کانیانمان
هێنایه‌وه سه‌ر سفره‌ی حازری، خۆ ئه‌گه‌ر ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان
نه‌بوویایه ئه‌وا نه‌ک له هه‌موو ژیانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌دا باشووری
کوردستانیان نه‌ده‌بینیه‌وه به‌ڵکو ده‌بوو سه‌رتاپای ژیانیان خزمه‌تکاری
بوویایه بۆ پاسدارێکی چه‌قۆکێش.
له کاتێکدا گه‌لانی ناوچه‌که خاوه‌نی هه‌موو شتێکن و بوونی هیچ ده‌زگایه‌کی
جاسوسی ده‌ره‌کیش به‌دی ناکرێت له وڵاتیاندا به‌ڵام بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی
ئازادی ته‌واوه‌تی ئاماده‌ن هه‌موو شتێک له ده‌ست بده‌ن، ئه‌ی ده‌بێت
ئێمه چ شتێک له ده‌ست بده‌ین ئه‌گه‌ر کۆتایی به‌م دوو بنه‌ماڵه
تاوانباره بهێنین که باشووری کوردستانیان کردۆته مۆڵگه‌ی ده‌زگا
جاسوسیه‌کانی جیهانی و هێشتاش چاره‌نووسی سه‌دان به‌دیلگیراوی شه‌ڕه
کوژیه‌کانیان نادیاره؟
(الکوردی لا یفتهم):
ئه‌م گوته‌یه‌ی سه‌ره‌وه بریتی بوو له گوته‌ی عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌کان
به‌واتای (کورد تێناگات)، گوتنی ئه‌م گوته‌یه گه‌وره‌ترین سوکایه‌تی
بوو که به کوردانیان ده‌کرد. لێ به‌ڵێ له نووسینی نووسه‌ره کۆیله‌کانه‌وه
ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه که چه‌نده نه‌ته‌وه‌یه‌کی ناهوشیارین. له‌و
باوه‌ڕه‌دام که نووسینی ئه‌و نووسه‌ره کۆیلانه زۆر له تاوانی ئه‌و
چه‌کدارانه زیاتره که بۆ 500 دینار یه‌کتریان ده‌کوشت. کاتێک ئه‌مه
تێگه‌یشتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێنووس به‌ده‌سته‌کانمان بێت ئیتر بۆچی گله‌یی
و گازنده له‌و پێشمه‌رگانه بکه‌ین که به گوته‌ی تاڵه‌بانی بۆ 500
دینار یه‌کتریان ده‌کوشت؟
کاتێک ئه‌مه تێڕوانین و تێگه‌یشتنی نووسه‌ره‌کانمان بێت، ئیتر بۆچی
خه‌ڵاتی نۆبڵی 2011 شایسته‌ی تاڵه‌بانی نه‌بێت که زۆر ڕاستگۆیانه
ده‌ڵێت ئازادی کوردان خه‌ونی نێو هۆنراوه‌کانه و هه‌موو هه‌وڵێکیشی
هه‌ر له‌و پێناوه‌دایه؟
کاتێک تێڕوانینی نووسه‌ره به‌ناو ڕۆشنبیره‌کانمان به‌و جۆره بێت،
ئیتر بۆچی گله‌یی و گازنده له‌و 1200 کۆیله‌یه‌ی کۆنگره‌ی 13ی پارتی
بکه‌ین که چه‌پڵه‌ڕێزانی مه‌سعود بارزانی ده‌که‌ن له پای ئه‌وه‌دا
که ئه‌قڵی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد به عه‌قڵی منداڵێکی 5 ساڵه
ده‌شوبهێنێت و ده‌ڵێت به‌ڵکو ئه‌و منداڵه5 ساڵه‌یه بتوانێت که‌رکوک
به‌ده‌ست بهێنێت؟ با نووسه‌ره کۆیله‌کان گوێ له‌م لینکه‌ی خواره‌وه
بگرن:
http://www.youtube.com/watch?v=Xtc9v-t9GUc
ده‌بێت ئه‌و نووسه‌ره کۆیلانه باش بزانن که به‌رهه‌می له‌مه‌ودوای
تاڵه‌بانی و بارزانی زیاتر نابێت له به‌رهه‌می 60 ساڵی ڕابردوویان که
جگه له ئاشبه‌تاڵ و ئابڕووچوون زیاتر هیچ شتێکی دیکه‌یان نه‌کرده
ده‌ستکه‌وتی نه‌ته‌وه‌که‌مان.
ده‌بێت ئه‌و نووسه‌ره کۆیلانه باش بزانن که ئازادی ته‌واوه‌تی به
سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینی گه‌ل مه‌یسه‌ر ده‌بێت نه‌ک به نۆکه‌رایه‌تیکردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ داگیرکه‌ران.
ئه‌وه ڕاپه‌ڕینی نه‌ته‌وه‌که‌مان بوو که هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی له
که‌ره‌ج و تاران ده‌رباز کرد و ته‌نها ڕاپه‌ڕینی گه‌لیش به ئازادی
یه‌کجاره‌کیمان ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌و ئازادییه‌ش به کۆتایی هاتنی
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
به هیوای ڕاپه‌ڕینێکی سه‌رتاسه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ کۆتاییهێنان
به حوکمی قه‌ره‌قوشی بنه‌ماڵه‌یی و نۆکه‌رگه‌رایی و مه‌زهه‌بگه‌رایی.
ماڵپه‌ڕی جه‌لال
محه‌مه‌د
|