٢٦\١٠\٢٠١٢
ئه‌حمه‌د
عەوێنە یه‌کێ له قوربانیانیی
نەخۆشییەکانی نێو حیزب.

دلشاد خدر
کوچکردوو ئه‌حمه‌د عوینه، کادیرێکی ناوخۆشی شاری هه‌ولێری حیزبی شیوعی
بوو. باسکردن له هەڵوێستی و پابه‌ندبوونی
به حیزبه‌وه، ئه‌وه ده‌چیته خانه‌یه‌ک که نه
من نه هیچ که‌سیک ناتوانی وێنه‌ی
بکێشی. ئه‌و له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی چه‌ندین سال به
ناحه‌ق خرایه زیندانی حیزبه‌وه، به‌لام ئه‌و حیزبی به هی خۆی ده‌زانی
و ئه‌وانه‌ی ئه‌ویان به مه‌به‌ستی تۆله‌سه‌ندنه‌وه له هەڵوێسته‌کانی
خستبووه زیندانه‌وه به بێگانه‌ی له نێو
حیزب‌دا ده‌ناسین. هه‌ر واش ده‌رچوو، ئه‌و سه‌ربه‌رزانه
هاته‌وه مه‌یدان و نێو باوه‌شی هاورێیانی
که هه‌موویان له کاتی له‌باوەشکردنیدا
فرمێسکی ناره‌حتیان له چاوه‌کانیان ده‌هاته
خواره‌وه، بوختانکه‌رانیش له کوتایی ته‌مه‌نی خۆیان حه‌قیقه‌تی خۆیان
ئاشکرا کرد که بۆ پاراستنی ئاره‌زووه‌کانی
خۆیان هیچ سنوورێکیان نه‌بووه. هه‌رچه‌نده
ناسینی من له‌گه‌ل ئه‌م تێکوشه‌ره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و کاته‌ی که
له سوێد گه‌رایه‌وه بۆ کاری حیزبی له مه‌حه‌لی هه‌ولێر، به‌لام ماوه‌یه‌کی
زۆر پێش ئه‌م کاته، هه‌موومان ئه‌وانه‌ی ئه‌ندامی ئه‌م حیزبه بووین
یان دۆستی له نێو شاری هه‌ولێر به
چڕیی موتابه‌عه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌کانی گیرانی
هاورێی کوچکردوومان ده‌کرد. بۆیه ناوی
ئەحمەد عه‌وێنه بۆ هه‌موومان هیمایه‌کی پر
مانابوو. له رۆژانی راپه‌رینیش له کاتی خۆیندنه‌وه‌ی دیکومێنه‌کانی
دائیره‌ی ئه‌من زۆرم له‌سه‌ر ئه‌م تێکوشه‌ره خۆینده‌وه، ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی
رژێم زۆر له کار و چالاکیه‌کانی ئه‌م
تێکوشه‌ره ناره‌حه‌ت بوون، ئه‌وه‌ی هه‌رگیز له‌بیرم ناچیت ئه‌و
راپورته بوو که به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی هه‌ولێر بۆ سه‌ره‌وه‌ی خۆی
به‌رزی کردبووه تێیدا
ئاماژەی به‌وه دابوو که له رێگای پێاوانی خۆیان له
نێو حیزبی شیوعی توانیوبانه کادیری دیاری
شاری هه‌ولێر بخه‌نه خانه‌ی گومانه‌وه‌و له نێو حیزب‌دا.
له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نمان جیاواز بوو، به‌لام پاش هاتنه‌وه‌ی زۆری
پێنه‌چوو، کوچکردوو ئه‌حمه‌د عوینه بووه
که‌سێکی نزیک له من و زۆرینه‌ی کاته‌کان پێکه‌وه بووین و زۆریش
گفتوگومان له‌سه‌ر بارودۆخی حیزب و دواروژی
ده‌کرد، کوچکردوو له کاری حیزبی و په‌یوه‌ندییه کومه‌لایه‌تیه‌کان
شاره‌زایه‌کی زۆری هه‌بوو، هه‌روه‌ها زۆریش جێگای خۆشه‌ویستی هاورێیانی
رێزه‌کانی خواره‌وه‌ی حیزب بوو، زۆر جاران باسی مێژووی
تێکوشانی خۆی بۆ من ده‌کرد، به تایبه‌تی
کاتی لاوییه‌تی و ئه‌و ساتانه‌ی تازه
خواستی هاتنه نێو سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی لای دروست ده‌بێ، به گێرانه‌وه‌ی
خۆی له‌سه‌ره‌تا له رێگای ماموستایه‌کی عه‌ره‌ب، که سه‌ر به ره‌وه‌تی
ئیسلامی سیاسی بووه، له ره‌وتی ئیسلامی سیاسی نزیک بۆته‌وه، پاشان
وه‌ک که‌سێکی زه‌حمه‌تکیش هاتووته نێو رێزه‌کانی حیزبی شیوعی له
پێناو تێکوشان بۆ دادپەروەریی کومه‌لابه‌تی. زۆر جارانیش به داخێکی
زۆره‌وه باسی ئه‌و غه‌درانه‌ی ده‌کرد که
به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگریی له
هە‌ق و راستگویی
کرده‌وه له نێو رێزه‌کانی حیزب‌دا له
لایه‌ن هه‌ندێ که‌سی نێو حیزبه‌وه دووچاری
کێشه‌وه ناره‌حه‌تیی بۆته‌وه. زۆر به
ئاخه‌وه باسی ئه‌و هەڵوێستانه‌ی خۆی ده‌کرد که بوونه هۆکاری ئه‌وه‌ی
نادلسوزان ئه‌و تۆمه‌تانیان بۆ دروست کرد و
ماوه‌یه‌کی زۆر تووشی وه‌زعێکی ناله‌باری ده‌رونیان
کرد. ئه‌و له کۆبونه‌وه‌یه‌کی حیزبی‌دا بۆ پاراستنی ناو و ناوبانگی
حیزب، ره‌خنه‌ی له هه‌لسوکه‌وتی نادروستی ئه‌وان گرت، به‌لام ئه‌وان
رێگرتن له خۆشیه‌کانی خۆیان به تاوان ده‌زانی، بۆیه لێم که‌وتنه
پیلان گێران. هه‌موو جاران پاش گێرانه‌وه‌ی ئه‌م ناخۆشیانه
زه‌رده‌خه‌نیه‌کی ده‌کرد و به ده‌نگێی بروا به‌خۆبوون ده‌یگوت خۆشبه‌ختانه
ئێستا راستییە‌کان بۆ هه‌موو لایه‌ک
ئاشکرابوون. ئه‌وه‌ی پتر ئه‌وی ناره‌حه‌ت ده‌کرد
ئه‌وه بوو له پاش ئاشکرابوونی راستییە‌کانیش
ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه هیچیان پێنه‌وترا هه‌ر کوێخوای حیزب بوون
و ئه‌ویش ره‌عیه‌ت. هه‌موو جارێ پاش گێرانه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ساته به
ئاخێکی زۆره‌وه ده‌یگوت ئه‌وانه سه‌دان که‌سی
دلسۆزیان به‌و ده‌رده برد بۆیه ئیستا که
سه‌یری چوارده‌وه‌ری خۆمان ده‌که‌ین چه‌ند بێ که‌سییمان
پێوه دیاره.
من له ژیانی خۆمدا زۆر شت له‌م تێکوشه‌ره فیر بووم بۆیه خۆم به قه‌رزاری
ئه‌و ده‌زانم ئه‌وه‌ی زۆری شانازیی پێوه ده‌که‌م
ئه‌وه بوو که ئه‌و فێری کردم هه‌موو
شتێک قابیلی گومانه، بۆیه پێویسته شته‌کانی
به ره‌ها سه‌یر نه‌کرێن. تێکوشان له پێناو دادپەروەریی چه‌ند قوربانی
و ماندوبوونی ده‌وێ تێکوشانی نێوه‌خۆش له‌و که‌متری ناوێ.
یادت به‌خێر تێکوشه‌ره‌که‌ی رێگای
دادپەروەریی کۆمه‌لایه‌تی.
ماڵپه‌ڕی
دڵشاد خدر
|