ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ ته‌رمی قاسملو هاتووه.
سه‌ردار پشده‌ری
هه‌موومان ده‌زانین دۆستایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و مام جه‌لال ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانی هه‌شتاکان و ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیش بێجگه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستی خۆی قاتلێکی کورده، ئه‌ندازیارێکی سیاسی سه‌رکه‌وتووشه بۆ له‌ناو بردنی کێشه‌ی کورد و داگیرکردنی خاکه به‌نرخه‌کانی کوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که مام جه‌لال نێوانچی بوو له نێوان ئه‌حمه‌دی نه‌ژادو دکتۆر قاسملودا، به‌ڵام کاتێک که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له‌گه‌ڵ چه‌ند پاسدارێک دوور له هه‌موو داب‌و ده‌ستورێکی سیاسی و ده‌ستوری مرۆڤایه‌تی نزیک ترین دۆستی سیاسی مام جه‌لالی (دکتۆر قاسملوو) له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا له گفتوگۆدا شه‌هید کرد، به‌هیچ شیوه‌یه‌ک ئه‌و کاره نامرۆڤیه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد کاری نه‌کرده سه‌ر ده‌روونی مرۆڤایه‌تی و سیاسی و کوردایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی و کاتێک که باوه‌ش به ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا ده‌کات پێی وایه باوه‌ش به قازی محه‌مه‌د دا ده‌کات.
و ئێران باس کراوه، یه‌کێک له کێشه گرنگه‌کان کێشه‌ی ئۆپۆزسیۆنه ئێرانیه‌کان بوو، مام جه‌لال باسی داواکاریه‌که‌ی مجاهییدی خه‌لک ده‌کات، به‌ڵام باسی داواکاریه‌که‌ی نه‌ژادی نه‌کرد ده‌رباره‌ی حیزب و که‌سایه‌تیه کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نه‌کرد، تۆ بڵێی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌وه‌نده پیاوێکی باش بێت باسی کێشه‌ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نه‌کردبێ ؟.
ئێمه پێمان وایه ئه‌وه‌نده‌ی فارسه‌کان و رژێمی جمهوری ئیسلامی له کورده‌کان ده‌ترسن، ئه‌وه‌نده له مجاهیدی خه‌لق ناترسن، چونکه کورده‌کان هه‌ر کاتێک بیانه‌وێ ده‌توانن برۆنه قوڵایی ئێرانه‌وه‌و ده‌ستی خۆیان بووه‌شێنن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای له من کردووه که ترسم هه‌بێ له پیلانێکی تازه‌ی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ له‌ناو بردنی پاشماوه‌ی هه‌موو حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌رێگای گفتووگۆوه یان به‌کار هێنانی زه‌بروزه‌نگ یان دوور خستنه‌وه‌یان له کوردستان.
3 – 3 - 2008
|