ئه‌حمه‌دی نه‌جات جووله‌که ده‌رچوو.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
به پێی هه‌واڵیکی ڕۆژنامه‌ی ئینگلیزی [دێلی ته‌له‌گراف] که دوێنی 3.10.2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ره‌چه‌ڵه‌ک جووله‌که‌یه. هه‌واڵه‌که ده‌ڵیت له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئیمساڵدا ده‌مێک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له یه‌کێک له بنکه‌کانی ده‌نگداندا که شوناسنامه‌که‌ی نیشانداوه له ژێر ناوه‌که‌یدا به گچکه‌یی ناوه کۆنه‌که‌ی نووسراوه {سابۆرجیان} ئه‌مه‌ش ناوێکی جووله‌که‌یه.
هه‌واله‌که ده‌ڵیت: خێزانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له چله‌کاندا له ئاینی جووله‌که‌وه چونه‌ته سه‌ر ئیسلام و هاوکاتیش ناوه‌کانی خۆیان گۆڕیوه بۆ ناوی ئیسلامی. هه‌ر هه‌واله‌که ده‌ڵیت : خودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نکوولی له ناوه کۆنه‌که‌ی ناکات به‌ڵام هۆکاری ناوگۆڕینه‌که باس ناکات. لێره‌دا هه‌واله‌که‌ی دێلی ته‌له‌گراف کۆتایی دێت.
به بۆچوونی من ئه‌و ناوه ناوێکی ئه‌رمه‌نیه نه‌ک جووله‌که، ڕاسته زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌رمه‌نیه‌کان سه‌ر به ئاینی کریستاین ،به‌تایبه‌تی مه‌زهه‌بی ئه‌رتۆ‌دۆکسیی لێ ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له نێویاندا جووله‌که هه‌یه. که‌واته پێده‌چێت ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌رمه‌نیه‌کی جووله‌که بووبێت یا ئه‌رمه‌نیه‌کی کریستیان، به‌ڵام ئیحتمالی جووله‌که بوونه‌که‌ی به‌هێزتره ،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌م هۆیه: له‌جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ده‌مێک سوپای نازیه‌کان به‌شیک له خاکی سۆڤیه‌تی جارانیان داگیر کرد و به‌نیاز بوون له‌وێشه‌وه به‌ره‌و سه‌رچاوه نه‌وتیه‌کانی ئێران بڕۆن،ئیدی زۆر له جووله‌که‌کان ترسیان له‌وه په‌یدا کرد گه‌ر بێت و بگه‌نه ئێران هه‌مان مامه‌ڵه‌ی جووله‌که‌کانی ئه‌ورو‌پایان له‌ته‌کدا ده‌که‌ن ،واته کۆمه‌ڵکوژیان ده‌که‌ن ،بۆیه زۆرێک له‌و خێزانانه بوونه‌ته ئیسلام وهاوکات ناوی خۆشیان گۆڕیوه . به‌ڵام خه‌ونه‌که‌ی هیتله‌ر نه‌هاته دی ،ئه‌وه‌بوو سوپای هاوپه‌یمان ئه‌و ڕێگه‌یان له هیتله‌ر گرت ئه‌ویش به داگیرکردنی به‌شێک له ئێران له لایه‌ن سوپای سۆڤیه‌ت و به‌ریتانیاوه.
ئه‌مه ته‌نها بۆچوونی منه ومه‌رج نیه راست بێت، له‌وانیه هۆکاری تر له پشت ئه‌و ئاین و ناو گۆڕینه‌وه هه‌بێت که ته‌نها ئه‌حمه‌دو خێزانه‌که‌ی ده‌یزانن و باوه‌ڕیش ناکه‌م هه‌رگیز بیدرکێنن.
Sabourjian :به‌م شیوه ناوه کۆنه‌که‌ی نووسراوه
halabja@ofir.dk
|