١٩\١\٢٠١٢
ئهحمهد تورك
هۆشداریی دهداته ئهردۆگان.
دیاری محەمەد
ئهحمهد
تورک سەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و پەرلەمانتاری پارتی ئاشتی
دیموکراسی ھۆشداریی دایە رەجەب تەیب ئەردۆگانی سەرۆک وەزیرانی تورکیاو
پرسیاری ئەوە دەکات کە کوردان بەچ دەستورێک زیندانی دەکرێن.
تورک وتی “لە وڵاتێک ھێزە دیموکراتیکەکان بێدەنگبکرێن ئەو سیستەمە ناوی
فاشیزم و نەژادپەرستیە جگە لەوە ھیچ شتێکی تر نییە. گەلی کورد لەگەڵ
فاشیزم ڕووبەڕوو دەبێتەوە ماوەیەکە ئۆپەراسیۆن دەکرێن و لەئەستەمبوڵ
چەندین ھەڤاڵی ئێمە لەپارێزەر و ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون”.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاشتی دیموکراسی ھۆشداری دەداتە سەرۆک وەزیر
کەتۆمەت دەبەخشێتەوە بەسەر بەدەپە و ئەندام و لایەنگرانیدا و وتی
“ساڵانێکی زۆرە ئەو کەسانەی ئێستا تۆمەتباردەکرێن سیاسەتی سڤیل
بەڕێوەدەبەن، جێگای سەرسوڕمانیە لەکاتێکدا چاوپێکەوتنەکان لەژێر
چاودێری ئەوان بەڕێوەدەچن بەڵام تۆمەت بۆ پارێزەرەکانیش دروستکراوە”.
بەپێی ئامارێکی بەشی مافی مرۆڤی بەدەپە لەدوای ھەڵبژاردنەکانی ساڵی
٢٠٠٧ لەژێر ناوی بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەندامانی کەجەکە
تائێستا زیاتر لە ٨٠٠٠ کەس دەستگیرکراون، ئەگەرچی چەندین جار موراد
قەرەیلان سەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان(KCK) ڕایگەیاندووە ئەو کەسانەی
دەستگیرکراون ھیچ پەیوەندییەکیان بەکەجەکەوە نییە.
ئەوە لەکاتێکدا بۆ ئیدانەکردنی ئەم ھەڵمەتە لەماوەی ڕابردوو لەسەرجەم
شارە کوردییەکانی تورکیا خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچوون تیایدا
بەشداربووان ڕایانگەیاند” ھەموومان کەجەکەین”.
diaryzana@ymail.com
|