ئه‌لف و بێی کۆمۆنیستیی .
نووسینی: بوخارین - بری‌و براجسکی وه رگێرانی: ئه‌حمه‌د ئابڵاخیبه شی دووهمدروشمی (به‌رگری نیشتمانی) و (ئاشتی).
سه رکردهکانی پارته سۆسیالیسته‌کان و ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م خیانه‌تیان له کێشه‌ی کرێکاران و تێکۆشانی هاوبه‌شی چینایه‌تی به‌وه پاساو ئه‌دایه‌وه که پێویستی به‌رگری نیشتمانی له ئارادایه.ئێمه بینیمان که ئه‌و جۆره دروشمانه چۆن له بارودۆخی شه‌ڕی ئیمپریالیستی دا بێ مانایه، هیچ یه‌کێک له‌و وڵاته گه‌ورانه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا نه‌بوون له‌م شه‌ڕه‌دا.به ڵکو هه‌موویان ده‌ست درێژکه‌ر بوون بۆیه (به‌رگری نیشتمانی) به مانای به‌رگری کردنه له ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی و دروشمێکی سوک و بێ مانایه و ئه‌و سه‌رکردانه بۆ داپۆشینی خیانه‌تی خۆیان به‌رزیان کردبۆوه.ئه م مه‌سه‌له‌یه پێویستی به شیکاریه‌کی وردتر هه‌یه: نیشتمان چییه؟ مانای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و وشه‌یه چییه؟ ئایا ئاماژه‌یه بۆ خه‌ڵکانیک که به زمانێکی هاوبه‌ش (به یه‌ک زمان) قسه ده‌که‌ن؟ یا به‌رامبه‌ره له گه‌ڵ وشه‌ی (نه‌ته‌و) بیگومان نه‌خێر، به مانای (نه‌ته‌وه) نایه‌ت، با ڕوسیای قه‌یسه‌ری به نموونه وه‌ربگرین.کاتێک بۆرژوازی ڕوسی بانگه‌شه‌ی بۆ به‌رگری نیشتمانی کرد، بیری له ناوچه‌یه کی تایبه‌تی نه‌ئه‌کرده‌وه که یه‌ک گه‌لی تیا بژی بۆ نموونه وه‌ک ڕوسیه سپیه‌کان به‌ڵکو مه‌به‌ستی هه‌موو ئه‌و گه‌لانه بوو که له ڕوسیادا بوون. که‌واته ڕوسیا له‌مه مه‌به‌ستی چی بوو؟ مه‌به‌ستی له نیشتمانی بۆرژوازی بو ئه‌مه بوو مه‌به‌ستی سه‌رمایه‌داره‌کان که کرێکاران به‌رگری لێبکه‌ن، به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تێکی بۆرژوانی، له ڕاستیدا نه‌ک هه‌ر به‌رگریان ئه‌ویست، به‌ڵکو فراوان کردنی سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ئه‌ویست تا ئه‌گاته قوسته‌نتنیه و کراکوف. هه‌روه‌ها بۆرژوازیه‌ت ئه‌یویست به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی بکات و سنووری ئه‌و ده‌سه‌لاته بۆرژوازی یه، ده‌وله‌تی دزو جه‌رده‌و فراوان بکات که ئیمپراتۆر ولیامی دووه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ئه‌کرد. لێره‌دوه پێویسته ئه‌و پرسیاره بکه‌ین: ئایا چینی کرێکار له سایه‌ی سه‌رمایه‌داریدا نیشتمانی هه‌یه؟ مارکس له (مانیفێستی کۆمۆنیست) دا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه که کرێکاران (نیشتمانیان نی یه) ئه‌وه‌شی ووتووه ڕاسته و شیکاره‌که‌شی به‌م جۆره‌یه: کرێکاران له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری دا له هه‌موو شتێک بێبه‌رین، به‌ڵکو بۆرژوازی یه‌ت هه‌موو شتێکی قۆزخکردوه بۆ خۆی له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت له سایه‌ی بۆرژوازیه‌تدا ته‌نها ئامێرێکه بۆ چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوت کردنی چینی کرێکار، ئێمه پێشتر ئاماژه‌مان بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌رکی پرۆلیتاریا ڕوخاندنی ده‌وڵه‌تی بۆرژوایه نه‌ک به‌رگری لێکردنی . چونکه پرۆلیتاریا نابێته خاوه‌نی نیشتمان تا ده‌وڵه‌تی بۆرژوا نه‌ڕوخێنێ و ده‌سه‌ڵات نه‌گرێته ده‌ست. که‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بووه چینی فه‌رمانره‌وا ئه‌وسا بۆی هه‌یه به‌رگری له‌و ده‌سه‌ڵاته و له‌و نیشتمانه بکات به‌مه‌ش به‌رگری له قه‌زیه‌که‌ی خۆی ده‌کات. بۆیه پیویسته به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی که‌سانی تر‌و تالانچی و دزو چهوسینهڕ نه‌کات( له‌م باسه مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که کرێکاران نابێ به‌رگری له نیشتمان بکه‌ن له سایه‌ی سه‌رمایه‌داری دا که هه‌موو شتێ قۆزخکردوه، مه‌به‌ست له‌و تیکۆشانه نیشمانییه نی یه که له پێناوی ڕزگار کردنی نیشتماندا له ده‌ست داگیرکه‌رو شاڵاوی داگیر کردن ده‌کرێت ...وه‌رگێڕی عه‌ره‌بی).ڕه نگه هه‌بێت بڵێ: ئه‌ی نازانن سیاسه‌تی ئیمپریالی ئیبیت هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌سازی وڵاتانی گه‌وره و ئه‌مه‌ش ئه‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی کرێکاران له سایه‌ی گه‌وره‌کانیاندا پارویه‌ک نان بخۆن، ئه‌مه‌ش نابێته هۆی ئه‌وه‌ی که پێویست بکات له سه‌ر کرێکاران که به‌رگری له گه‌وره‌کیان بکه‌ن و دژی دوژمنه‌کانی ئه‌وان بجه‌نگن؟ بێگومان نه‌خێر به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێن که ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت.با بۆ زیاتر ڕونکردنه وه نموونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه بڵێین دوو سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی گه‌وره هه‌یه ناکۆکن و یه‌کێکیان ناوی (شۆلتز)ه‌و ئه‌وی تریان ناوی (بترۆف)ه ئه‌گه‌ر (شۆڵتز) به پیاوه‌کانی و کرێکاره‌کانی به‌ر ده‌ستی بڵێ (ئاده‌ی هاوڕێیان کوڕینه یارمه‌تیم بده‌ن با کارگه‌ی (بترۆف) بشکێنین و زه‌ره‌ر به خۆی و کارگه‌که‌ی و کرێکارانی بگه‌یه‌نین تا ئه‌وه‌ی خۆمان له بره‌ودا بێت و قازانجمان زیاد بیت به‌و جۆره منیش موچه‌کانتان زیاد ده‌که‌م).هه روهها (بترۆف)یش بیت هه‌مان شێوه قسه بکات با بڵێین (شولتز) سه‌رکه‌وت و به نه‌شوه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌وه شتێک کرێی بۆ کرێکاره‌کان زیاد کرد، به‌ڵام له نزیکترین نوشستی کارگه‌که‌یا ئه‌و زیاده‌یه ئه‌برێت، بۆ گومان چه‌وساندنه‌وه لای ئه‌وه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕۆژێک له ڕۆژان لای کرێکاره‌کانی (شولتز) بوه هۆی توڕه‌بوون و کهڵگهرانهوه و مانگرتن و داوایان له کرێکاره‌کانی لای (بترۆف) کرد که هاوکاریان بکه‌ن و یارمه‌تیان بده‌ن ئه‌وانیش پێیان ئه‌ڵێن برۆن له به‌رچاومان وون بن، هه‌ر ئێوه نه‌بوون بوونه هۆی زه‌ره‌رمه‌ندی ئێمه و له کار خستنمان؟ چۆن ڕوتان دێت داوای یارمه‌تی مان لی بکه‌ن؟.به مجۆره ئه‌م کاره (واته به‌رگری کردنی هه‌ندێک له کرێکاران له به‌رژه‌وه‌ندی بورژوازی یه‌ت... وه‌رگیری کوردی) بوه هۆی ئه‌وه‌ی که نه‌توانرێ مانگرتنێکی سه‌رتاسه‌ری کرێکاری به ده‌ست بیت به‌م جۆره‌ش سود به سه‌رمایه‌داره‌کان ئه‌گه‌یه‌نێت که هه‌ر به به‌هێزی بمێننه‌وه‌و ئه‌و سوده‌ش که کرێکارانی کاگه‌ی (سوڵتز) کردیان کاتی بوو دوایی له ده‌ستیان چوو، ئه‌م نموونه‌یه که سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌جێیه، ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی پێکهاتووه له ده‌سته‌یه‌کی یه‌کگرتوو له بۆرژوام کاتێک ئه‌م ده‌سته‌یه له سه ده‌ستی کۆمه‌ڵێک بورژوازی تردا ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێ په‌نا ئه‌باته به‌ر به‌رتیلدان به کرێکاره‌کانی، کاتێکیش ئه‌وان ههڵئهخهڵهتینن بۆ سه‌رمایه‌داری به هێز ئه‌بێت، ئه‌مه ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه بوو که بوه هۆی ڕوخانی ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م به هۆی ئه‌وه‌وه که سه‌رکرده کرێکاره سۆسیالیسته‌کان بڕیاریاندا به‌رگری له‌و به‌رماوه‌یه بکه‌ن که له سه‌ر مێزی گه‌وره‌کانیان بۆیان ئهمینێتهوه.کرێکاران هه‌ستیان به‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه کرد و بۆیان ده‌رکه‌وت که هه‌ڵه بۆ شته‌کان چوون و هه‌ستیان کر دکه سه‌رکرده‌کانیان هه‌زان فرۆشیان کردون. به‌م جۆره بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی جارێکی تر بوژایه‌وه له ڕێگه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی، بۆ یه‌که‌م جار له کرێکارانی که‌م کرێ وه دوایی ورده ورده سه‌رنجی (ئورستوکراتیه‌تی کرێکاری) وه‌ک کرێکاری چاپخانه‌کان و سه‌رکرده کریکاری یه‌کانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشا.بۆرژوازیه ت ته‌نها به به‌رزکرنه‌وه‌ی دروشمی به‌رگری له نیشتمان (له بررژوازیه‌ت)ه‌وه نه‌وه‌ستا، به‌لو زۆر شێوازی تری به‌کارهێناوه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی. وه‌کو بڵێین به‌و تیروانینه‌ی که ئه‌ڵێ ئه‌توانین ئاشتی سه‌رتاسه‌ری به ده‌ست بێنین له سایه‌ی سه‌رمایه‌داری دا به‌بێ ئه‌وه‌ی پیویست بکات شۆڕشی کرێکاری دروست ببێ، هه‌ره‌ها ئه‌ڵێن ئه‌وه به‌سه که دادگای نێو ده‌وڵه‌تی دروست ئه‌بن و دیپلۆماسیه‌تی نهێنی لا ببرێت و هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه ڕێکبکه‌ون که چه‌ک دابماڵن. له گه‌ڵ بریاره‌که‌شدا به شێوه‌ی سه‌ره‌تایی هه‌ندێک له‌و چه‌کانه دابماڵڕێ تا سه‌قامگیربوونی ئیش و کاره‌کان و به ده‌ست هێنانی ئاشی.هه ڵهی سه‌ره‌کی له بانگه‌وازی ئاشتیخوازانه‌دا ئه‌وه‌یه بۆرژوازیه‌ت ڕازی نی یه به جێبه‌جێ کردنی ئه‌و جۆره ئیش و کارانه وه‌ک داماڵینی چه‌ک، جۆرێکیشه له سه‌خافه‌ت له سایه‌ی ئیمپریالیه‌ت و شه‌ڕی ناوخۆدا داوای داماڵینی چه‌ک بکه‌ی چونکه به پێچه‌وانه‌وه بۆرژوازیه‌ت خۆی پڕ چه‌ک ئه‌کات و ئه‌گه‌ر یه‌ک لایه‌نه کرێکاران چه‌کیان داماڵی ئه‌وا خۆیان له قاڵب ئه‌ده‌ن و ته‌سلیم ئه‌بن و به‌ره‌و نه‌مان ئه‌چن، به‌م جۆڕه ئه‌بینین که ئاڵای ئاشتی هه‌ڵگردن ئه‌بێته سه‌ر لێشێوان و ڕێ ونکردنی پرۆلیتاریا، بانگه‌شه‌ی ئاشتی ڕێگه له کرێکاران ئه‌گرێت که تێکۆشانی چه‌کداری بگرنه به‌ر له پێناوی سه‌رکه‌وتنی کۆمۆنیزمدا.
سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان
سۆسیالیسته خائینه‌کان دروستکه‌ری ئه‌و دروشمانه بوون که بورژوازیه‌ت ڕۆژانه جه‌ماوه‌ری پێ چه‌واشه ئه‌کرد و دونیای شێواندبوو ڕۆژنامه‌کانیشی پڕ کردبوو.پارته سۆسیالیسته کۆنه‌کان له هه‌مووو وڵاتاندا دو به‌ره‌کی یان تیکه‌وت، سێ ڕێڕه‌و ده‌رکه‌وت، یه‌که‌میان : خائینه ئابروچووه‌کان بو – سۆسیالیسته شۆڤێنییه‌کان، دووه‌میان مامناوه‌ندی بوو ئه‌وانه‌ی خیانه‌تکار بوون به‌ڵام ڕاڕابوون و ئاشکرا نه‌بوبون، سێهه‌میش ئه‌وانه‌بوون که دڵسۆزی سۆسیالیستی بوون، دواتریش پارته کۆمۆنیسته‌کان له سه‌ر ده‌ستی ئه‌مانه‌ی سێهه‌مدا دروست بوو.له زۆربه‌ی وڵاتاندا سه‌رکرده‌کانی ئه‌و پارته سۆسیالیستانه وا له قه‌ڵه‌م دراون که سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کانن، دروشمی سۆسیالیستیان به‌رزکردبوه‌وه و له نێوان گه‌ڵاندا دوبه‌ره‌کیان ئه‌چاند و بانگه‌شه‌ی به‌رگری له (نیشتمان) یان به‌رزکردبوه‌و ته‌ئیدی ده‌وڵه‌ته دزه‌کانی بۆرژوایان ئه‌کرد، له‌و پارته سۆسیالیسته شۆڤێنیانه: له ئه‌ڵمانیا: شایدیمان و نوسکی و ئیبرت و داڤید و هینه و زۆری تریش – له ئینگلتره: هندرسون له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا: راسل و غومبرس، له فه‌ره‌نسا: رینول و ئه‌لبرت – توماس و غیدو جۆهۆ. له ڕوسیا بلیخانۆف و بوتریسون و باڵی ڕاستی پارتی سۆسیالیستی شۆڕشگێر (بریشکو – بریشکوفسکایا و کرنسکی و تشیرنوف) و باڵی ڕاستی پارتی مه‌نشه‌فی ( لیبرو روزانوف)، له نه‌مسا: ریز و سایتز و مکتور ئه‌دلر و له مه‌جه‌ر: غارامی و بوشینفر و زۆری تریش.ئه مانه هه‌موویان پشتگیری به‌رگری نیشتمانی وڵاتی بۆرژوایان ئه‌کرد، زۆریشیان ئه‌وه‌یان درکاند که له گه‌ل سیاسه‌تی تاڵان‌کردنی گه‌لانی تر‌و ده‌ستگرتن به سه‌ر ماڵومڵکیاندان و له گه‌ل ئه‌وه‌دا بون که له باتی وه‌رگرتن (ته‌عویز) بسه‌پێنن، ئه‌مانه پێیان ئه‌وترا سۆسیالیسته ئیمپریالی یه‌کان که به درێژایی شه‌ڕ پشتگیریان له شه‌ڕ ده‌کرد، نه‌ک ته‌نها به پشتگیری کردنی ئه‌و میزانیانه‌ی بۆ شه‌ڕ ته‌رخان ئه‌کراو ده‌نگ ب دانی به‌ڵکو به پروپاگه‌نده بۆ کردن و بانگه‌شه‌کردنیش، له ڕوسیادا (هه‌فوستوف) وه‌زیری ده‌وڵه‌تی قه‌یسه‌ری به‌یاننامه‌یه‌کی بلیخانوفی به شێوه‌یه‌کی زۆر فراوان بڵاوکرده‌وه و هه‌روه‌ها جه‌نه‌رال کورینلوفی به ئه‌ندامی حکومه‌ته‌که‌ی دامه‌زراند هه‌روه‌ها کرنسکی (سۆسیالیستی شۆڕشگێر) و تسیبریتللی (مه‌نشه‌فی) په‌یمانه نهێنیه‌کانی قهیسهریهکان یان له گه‌ل شارده‌وه‌و له بترۆگراد له ته‌مووزی 1917 دا قه‌سابخانه‌یان بۆ پرۆلیتاریا دانا، جگه له‌وه‌ش (سۆسیالیستی شۆشگێر) و مه‌نشه‌فیه ڕاستره‌وه‌کان چونه حکومه‌ته‌که‌ی (کوشاک)ه‌وه، هه‌روه‌ها (روزانۆف) له سیخوره‌کانی (یودینیتش) بوو.به شێوه‌یه‌کی تر بڵێین ئه‌مانه وه‌ک بۆرژواکان پاڵپشت وپارمهتیدهری ده‌وڵه‌تی دزه بۆرژواکان بوون و پشتگیری ڕوخانی ولاتی سۆڤێتی پرۆلیتاریا یان کرد.به ڵام جۆرێکی تر له‌و سۆسیالیسته شۆڤینیانه‌ی وه‌کو(غیدو ئه‌لبیرت و توماس) له وه‌زاره‌ته‌کانی ئه‌و دزانه‌دا به‌شداربوون، به گه‌رمی ته‌ئیدی نه‌خشه دوژمنکاریه‌کانی هاوپه‌یمانه‌کانیان ئه‌کرد و پشتگیری ده‌ست خستنه بینه قاقای شۆڕشی ڕوسیایان کرد به ناردنی هێز دژی کرێکاره روسیه‌کان، سۆسیالیسته شۆڤینیه‌کانی ئه‌ڵمانیاش چوونه وه‌زاره‌ته‌کانی دزه‌کانه‌وه. به‌ڵام ولیامی دووه‌م که ئێستاش له ده‌سه‌ڵاتدایه (دیاره باس ه‌ل ه‌رده‌می نووسینی ئه‌م کتێبه ئه‌کات...وه‌رگێر) سه‌ک شایدیمان پشتگیری ئیمپرتۆری کرد که شۆڕشی فنله‌نده‌ی خه‌فه که‌دو ئوکرانیای بڕی و په‌ڕیه‌وه به‌ره‌و ڕوسیای گه‌وره، سۆسیالیسته دیموکراته‌کانی وه‌ک (وینینغ) هێرشی سه‌ربازیان برده سه‌ر کرێکاره ڕوسیه‌کان و لاتیفیه‌کان، دواتریش سۆسیالیسته ئیمپریالیه‌کانی ئه‌ڵمانیا هه‌وڵی کوشتنی (ڕۆزا لوکسمبرگ) و کارل لبنخت) یان دا‌و له کاتی ڕاپه‌رینه‌کانی (لایبزیغ و به‌رلین و هامبرغ ومیونیغ) و زۆر شوێنی ترا. کریکاره کۆمۆنیسته‌کانیان له خوێنی خۆیان گه‌وزاند، سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کانی هه‌نگاریا خیانه‌تیان له کۆماری سۆڤیه‌تی کرد‌و پشتی حکومه‌تی پاشایه‌تی هه‌نگاریایان گرت به کورتی بڵێین له هه‌موو وڵاتاندا سۆسیالسته شۆڤێنیه‌کان ڕۆڵی به‌لادیان بینی بۆ چینی کرێکار.به م جۆره سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان ( که زۆر جار وه‌ک هه‌لپه‌رست ناویان ده‌به‌ین) له کاتی شۆڕشی جیهانی گه‌وره‌دا بوون به دوژمنی سه‌رسه‌ختی چینی پرۆلیتاریا.له پاڵ سپی پێسته‌کاندا سور پێسته‌کانیان کوشتار ئه‌کرد، شان به شانی سه‌ربازه‌کان و گه‌وره بورژواکان و ده‌ره‌به‌گه‌کان شه‌ڕیان ئه‌کرد که وه‌ک ئاشکرایه ئه‌بوو دژی بورژوازیه‌ت بجه‌نگن.ئه ندامانی ئه‌م پارتانه زۆر جار هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌میان ئه‌دا، به‌ڵام له ڕاستیدا هیچ نه‌بوون جگه له به‌شێک له کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان. ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م چه‌کێک بوو له‌و چه‌کانه‌ی بورژوازیه‌ت دژی پرۆلیتاریا به‌کاری ئه‌هێنا.
مامناوه ندهکان
کۆمه لێکی تر بوون له‌و پارتانه‌ی که زۆرتر به سۆسیالیست ئه‌ناسران، بۆیه پێیان ئه‌وت (مامناوه‌نده‌کان) چونکه ڕارابوون له نێوان کۆمۆنیزم و سۆسیالیسته شۆڤینیه‌کاندا. ئه‌مانه‌ش بریتی بوون له مه‌نشه‌فیه چهپڕهسهکان به سه‌رکردایه‌تی مارتۆف له ڕوسیادا، سه‌ربه‌خۆکان (ئه‌ندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی سه‌ربه‌خۆ) به سه‌رکردایه‌تی کاوتسکی و هاس له ئه‌لمانیا، ئه‌و کۆمه‌له‌ش که له فه‌ره‌نسا جان لونغی سه‌رکردایه‌تی ئه‌کردن .هه روهها پارتی سۆسیالیستی ئه‌مریکی به سه‌رکردایه‌تی هیلکیت له ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان، هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پارتی سۆسیالیستی به‌ریتانی و پارتی کرێکارانی سه‌ربه‌خۆ له ئینگلستان.له گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕدا ئه‌م مامناوه‌ندیانه داوای به‌رگری نیشتمانیان کرد‌و له گه‌ل سۆسیالیسته خۆفرۆشه‌کاندا له یه‌ک ریزدا وه‌ستان و به‌ره‌نگاری شۆڕ‌شیان کرد، کاوتسکی نوسیویه‌تی و ئه‌ڵێ ((داگیر کردنه‌که‌ی دوژمن درندانه‌ترین شێوازه له جیهاندا و پێویسته له‌م کاته‌دا ناکۆکی چینایه‌تی به‌لاوه بنرێت تا دوای جه‌نگ) کاوتسکی وای دائه‌نێ تا دوای جه‌نگ ئه‌نته‌رناسیونال هیچ ئه‌رک و کارێکی نیه، به‌ڵام دوای ئیمزاکردنی ڕێکه‌وتنی (ئاشتی) کاوتسکی ئه‌ڵێ" دۆخیکی شێواوی وا له ئارادایه که بێسوده خه‌و به سۆسیالیزمه‌وه ببینین" به کورتی مه‌نتقی کاوتسکی وابو که ماده‌م شه‌ڕ له ئارادایه پێویسته ناکۆکی چینایه‌تی جارێ لاوه بخه‌ین و تا شه‌ڕ کۆتایی دێت چاوه‌راون بکه‌ین به‌ڵام کاتێکیش شه‌ڕ کۆتایی هات و ئاشتی هاته ناوه‌وه به‌لای ئه‌وه‌وه کاتی باسکردنی ناکۆکی چینایه‌تی نی یه چونکه گه‌لان هه‌موویان ماندوی ئه‌و جه‌نگه‌ن، به‌مه‌ش ڕێ له پرۆلیتاریا تیک ئه‌دات تا ئه‌گاته ئه‌وه‌ی که به خیانه‌تیکی گه‌وره دابنریت، له هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه بوو کاتێ ئێمه شۆڕشمان ده‌ست پێ‌کرد هیچی بۆ نه‌مایه‌وه هێرش بردن نه‌بێت بۆ سه‌ر بهڵشهفیهکان، ڕێنماییه‌کانی مارکسیستی له بیر چووبۆوه زیاتر پێی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا دائه‌گرت و به (تیرۆریزم)ی له قهڵهلهم ئه‌دا له یادی چوو بوو که تیرۆریزم ئه‌وه‌یه که بورژوازیه‌ت پێره‌وی ئه‌کات .به م جۆره ئاواته‌کانی جیاوازی نه‌بوو له گه‌ل ئاواتی داواکارانی (ئاشتی) و سه‌ک هه‌ر بورژوایه‌کی داواکه‌ری ئاشتی خه‌وی به دادگای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و شتانه‌وه ئه‌بینی.هه ر چه‌نده کاوتسکی له باڵی ڕاستی مامناوهندیهکان بوو به‌ڵام بۆیه ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد که به نموونه بیهێننه‌وه چونکه تیوره‌کانی نموونه‌یی بوون له مامناوه‌ندێتیدا، پێناسه‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی مامناوهندیهکان ئه‌وه‌یه که ڕارابوون له نێوان بۆرژوازیه‌ت و پرۆلیتاریا‌دا، مامناوه‌نده‌کان جێگیر نه‌بوون. هه‌وڵی ئاشت کردنه‌وه‌ی لایه‌نه دژ به یه‌که‌کانیان ئه‌داو له دۆخی ناهه‌مواردا خیانه‌تیان له پرۆلیتاریا ئه‌کرد، له کاتی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیدا کاتێک به‌لشه‌فیه‌کان توندوتیژیان به کار ئه‌هێناو هێرشیان ئه‌برد، ئه‌وان هه‌وڵیان ئه‌دا بۆ ئاشتکردنه‌وه‌ی گشتی به‌مه‌ش یارمه‌تی پاسه‌وانه سپیه‌کانیان ئه‌داو له ترۆپکی تیکۆشاندا هێزی پرۆلیتاریایان لاواز ئه‌کرد.له ڕاستیدا مهنشهفیهکان نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان ده‌ربکه‌ن که بوبونه سیخوری سه‌ربازه‌کانی دوژمن، به‌ڵکو له کاتی ناڕه‌حه‌تی تێکۆشانی پرۆلیتاریا‌دا له گه‌ڵ دوژمنه‌کنی پرۆلیتاریا‌دا پیلانیان دژی پرۆلیتاریا ئه‌گێرا، ئه‌وه‌بوو به ناوی (ئه‌نجوومه‌نی دامهزرینهرهوه) بانگه‌شه‌ی مانگرتنیان کرد دژی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، هه‌ندێک له مهنشهفیهکان وه‌کو (بیسکوف) به هاوکاری بورژوازیه‌کان له کاتی هێرشه‌کانی کۆلشاک دا پلانیان دانا دژی پرۆلیتاریا و دروشمی (شه‌ڕی ئه‌هلی بوه‌ستێن) یان به‌رزکرده‌وه .له ئه‌ڵمانیاش سه‌ربه‌خۆخوازه‌کان له کاتی ڕاپه‌رینی کرێکارانی به‌رلیندا ڕۆڵێکی خیانه‌تکارانه‌یان بینی و سیاسه‌تی ئاشت کردندنه‌وه‌یان پیاده کرد‌و به‌مه‌ش به‌شداریان کرد له تێکشکانی ڕاپه‌ڕینه‌کاندا.گه ورهترین تاوانیش که ئه‌خرێته ئه‌ستۆی ئه‌م میانڕه‌وانه ئه‌وه بوو که کاتێ په‌یوه‌ندی یان پێوه کردن دژی بورژوازیه‌ت ڕاپه‌رن، په‌سه‌ندیان که‌کرد و به‌رده‌وام کرێکاران یان به خه‌یال پلاوی (ئاشتی) به‌نج ئه‌کرد.ئه م میانڕه‌وانه هه‌ر وه‌کو سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان هه‌مان ئازاریان به پرۆلیتاریا گه‌یاند ، ئه‌مانه که زۆر جار پییان ئه‌وترا کاوتسکیه‌کان هه‌روه‌کو سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان هه‌وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌میان ئه‌دا و هه‌وڵیان ئه‌دا پاکتاو له گه‌ڵ کۆمۆنیسته‌کان بکه‌ن، ئه‌وه‌ی که گومانی تیا نی یه ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌ڵستی دژه شۆڕش کاتێک سه‌رکه‌وتوو ئه‌بێت که به ته‌واوی له‌وانه داببڕێت و دژیان به توندی تێبکۆشێت.هه وڵی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م درا له ژێر سایه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی دزدا، له ڕاستیدا سۆسیالیسته دزه‌کان گوێ ڕایه‌ڵترین پاڵپشتی ڕژێمی بۆگه‌نی سه‌رمایه‌داری بوون و له به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وان بوون.شه ڕی ئیمپریالزمیش به هۆی خیانه‌ت و ناپاکی ئه‌و پارته سۆسیالیستانه‌وه نه‌بوایه نه‌یئه‌توانی پێنج ساڵ به‌رده‌وام بێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی کار شۆڕشگێرانه به‌ره‌و هه‌ڵکشان چوو ئیتر بورژوازیه‌ت په‌نای برده‌به‌ر ئه‌و چڵکاو خۆرانه بۆ یارمه‌تی دانیان و دامرکاندنه‌وه‌ی شۆڕشی پرۆلیتاری، بۆیه هه‌ر ئه‌و پارتانه که پێشتر سۆسیالیستی بوون بوونه ڕێگری ته‌واو له به‌رده‌م چینی کرێکاردا بۆ گه‌مارۆدانی سه‌رمایه‌داری، به درێژایی شه‌ڕ ئه‌و پارته سۆسیالیسته ناپاکانه وه‌ک تووتی ئه‌وه‌یان ئه‌وته‌وه که بورژوازیه‌ت ئه‌یوت، دوای ڕێکه‌وتنی (فرسای) و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان ئه‌مانه (میانڕه‌وه‌کان و سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان) به‌رده‌وام دروشمه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان یان به‌رزئه‌کرده‌وه. کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانیش بهلشهفیهکانی به (گێره شێوێن) و (داگیر که‌ری دیموکراتی یه‌ت) و (ئیمپریالیزمی سور) ناو ئه‌برد. ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌میش هه‌ر هه‌مان شتی ئه‌وت ، له به‌ی ئه‌وه‌ی دژی ئیمپریالیه‌ت تێ‌بکۆشێ هه‌ر بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌و ئه‌کرد که ئه‌و شه‌ڕه‌ی سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان پشتی بورژوازیه‌تیان ئه‌گرت ئاواش ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م پشتی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌لانی گرت.
ئه نتهرناسیونالی سێهه‌م
له کاتی شه‌ڕدا (شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م...وه‌رگێری کوردی) سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان و میانڕه‌وه‌کان دروشمی به‌رگری نیشتمانیان به‌رزکردبۆوه، به‌رگری له وڵاتانی بورژوازی، به‌رگری له ده‌سه‌ڵاتی دژ به پڕۆلیتاریا، ئاکامی ئه‌مه‌ش بوه هۆی ڕێکه‌وتنی نێوان پارته‌کان. واته ملکه‌چی بۆ کۆمه‌ڵ بۆ ده‌وڵه‌تی بورژوازی ئه‌مه‌ش به ئاشکرا دیاره که پلیخانۆف و شایدیمان به‌رگری له ده‌وڵه‌تی قه‌یسه‌ری و له ئیمپراتۆریه‌تی ئه‌ڵمانی به پێویست بزانن ئه‌بێ ڕێگه نه‌ده‌ن به کرێکاران که هیچ هه‌نگاوێک هه‌ڵگرن که ببێته هۆی کۆسپ له ڕێگه‌ی ئه‌و بهرگریهدا له ده‌وڵه‌تی دزه‌کان.که واته لیره‌وه مانگرتن قه‌ده‌غه‌یه، نابێ بیر له ڕاپه‌رین بکرێته‌وه له دژی بۆرژوازیه‌ت، بۆیه سۆسیالیسته شۆڤێنیه‌کان ئه‌یان وت هه‌نگاوی یه‌که‌م پێویسته به‌ره‌نگاری دوژمنه دهرهکیهکانمان ببینه‌وه دوایی بیر له‌وه ئه‌که‌ینه‌وه و بریار ئه‌ده‌ین چی بکه‌ین. پلیخانۆف له به‌یاننامه به‌ناوبانگه‌کایدا ئاشکرای کرد که ماده‌م ئێستا ڕوسیا له مه‌ترسی دایه پێویسته نه‌یه‌ڵین کرێکاران مان بگرن. به هه‌مان شێوه له هه‌موو وڵاته شه‌ڕکه‌ره‌کانی تردا ده‌ست و پێی کرێکاران به‌سترا.به ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌وه کۆمه‌ڵێک سۆسیالیستی دڵسۆز ده‌رکه‌وتن و هه‌ستیان به‌وه کرد که دروشمی (به‌رگری نیشتمانی) و (ئاگر به‌ستی نێوان پارته‌کان) کۆسپێکی گه‌وره‌یه له به‌رده‌م تێکۆشانی پرۆلیتاریا دا و ئه‌و جۆره دروشمانه ناپاکیه‌کی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر چینی کرێکار، هه‌ر هه‌مان شت بهڵشهفیهکان له ساڵی (1914 ) دا ئاشکرایان کرد که ئاگر به‌ست له گه‌ڵ بۆرژوازیه‌تدا ناکه‌ن و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش و به‌رده‌وامی تێکۆشانیان دژی سه‌رمائه‌داری کرد و ئاشکرایان کرد که ئه‌رکی یه‌که‌می پرۆلیتاریا له هه‌موو ئه‌و ولاتانه‌دا گه‌مارۆدانی بۆرژوازیه‌تی ناوخۆیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه یای پارتمان بوه.له ئه‌ڵمانیاش کۆمه‌ڵێکی به‌م شێوه‌یه ده‌رکه‌وتن به سه‌رکردایه‌تی (کارل لیبخنت) و (ڕۆزا لوکسمبرگ) و ئه‌م کۆمه‌ڵه ناوی (ئه‌نته‌رناسیونال) یان له خۆیان نا و به‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد که هاوکاری ئه‌نته‌رناسیونالی پرۆلیتاریا کارێکی پێویسته و هه‌ر به په‌له (کارل لیبخنت) بانگی شۆڕشی چه‌کداری دژی بۆرژوازیه‌ت هه‌ڵدا.به م جۆره پارتی بهلشهفیهکانی ئه‌ڵمان (کۆمه‌ڵه‌ی سپارتاکوس) دروست بوو، پارته سۆسیالیسته کۆنه‌کانیش له وڵاتانی تر که‌رت بوون و له سوید کۆمه‌ڵێکی به‌لشه‌فی (پارتی سۆسیالیستی چه‌پڕه‌و) یان دروست کرد‌و له نه‌رویجیش سۆسیالیسته چه‌پڕه‌وه‌کان ده‌ستیان به سه‌ر پارتدا گرت و به‌لای خۆیاندا ڕایان کێشان، پارتی سۆسیالیستی ئیتالیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گرت و به‌لای خۆیاندا ڕایان کێشان، پارتی سۆسیالیستی ئیتالیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستیکی توند و تۆل و باشی وه‌رگرتبوو، به‌م جۆره ئه‌و پارتانه‌ی داوای شۆڕ‌شیان ئه‌کرد پێکهات و له سویسرا هه‌وڵی کاری هاوبه‌شیان دا و به‌م جۆره به‌ردی بناغه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی سێ هه‌م له هه‌ردوو کۆنگره‌ی (زیمرنالد) (کیبتال) دانرا، دواتر ده‌رکده‌وت هه‌ندێک له ئه‌ندامانی گومان لێکراوی میانڕه‌وه‌کان دزه‌یان کردۆته ناو جوڵانه‌وه‌که‌و خه‌ریکن کۆسپی بۆ دروست ئه‌که‌ن.هه ر له ناو ئه‌نته‌رناسیونالی سێهه‌مدا گروپێک دروست بو به ناوی (چه‌پی زیمرفالدی) به سه‌رۆکایه‌تی هاوڕێ (لینین) ئه‌مانه به توندی ره‌خنه‌یان له میانڕه‌وه‌کانی (زیمرفالدی) گرت که به سه‌رۆکایه‌تی کاوتسکی بوو هه‌روه‌ها داواکاری ده‌ستبه‌جێ و بنه‌بڕیان ئه‌کرد.دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئوکتۆبه ر و دروست بوونی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤیاتی له ڕوسیادا، ڕوسیا شوێنێکی باشی له جوڵانه‌وه‌ی ئه‌نته‌رناسیونالی گرت. پارتی ئێمه‌ش ناوی پارتی کۆمۆنیستی له خۆ نا، تاکو خۆی له سۆسیالیسته ناپاکه‌کان جیا بکاته‌وه‌و ناوی شۆڕشگێری کۆنی خۆی وه‌ربگرێته‌وه، له هه‌موو وڵاتاندا به هانده‌ری شۆڕشی ڕوسی پارتی له‌و جۆره دروست بوون، کۆمه‌ڵه‌ی سپارتاکوس ناوی خۆیان گۆڕی به پارتی کۆمۆنیستی ئه‌ڵمانی، له مه‌جه‌ڕ به سه‌رکردایه‌تی (پیلاکون) که پێشتر دیلی جه‌نگ بوو له ڕوسیا، پارتی کۆمۆنیستی مه‌جه‌ڕی دروست بوو هه‌روه‌ها له فه‌ره‌نسا و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا میانڕه‌وه‌کان چهپڕهوهکانیان ده‌رکردو ئه‌وانیش پارتی کۆمۆنیستی تیکۆشه‌ر یان دروست کرد، له به‌ریتانیاش له پایزی 1919 دا گفتوگۆ ده‌ستی پێ‌کرد بۆ پێکهێنانی پارتێکی کۆۆنیستی یه‌کگرتوو.به کورتی بڵێین پرۆسه‌ی دروست کردنی پارتی کرێکاری شۆڕشگێری ڕاسته‌قینه له هه‌موو وڵاتاندا ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌مه‌ش دوای که‌رت بوون و لێک جیابوونه‌وه‌ی میانڕه‌و و چه‌پڕه‌وه‌کان بوو. گه‌شه‌کردنی ئه‌م پارته شۆڕشگێرانه‌ش بوه هۆی دروست بوونی ئه‌نته‌رناسیونالێک که ئه‌نته‌رناسیونالی کۆمۆنیستی بوو. له ئازار و مارسی 1919 داله کۆشکی کرملین له مۆسکۆ یه‌که‌م کۆنگره‌ی (ئه‌نته‌رناسیونالی کۆمۆنیست) گیراو به ڕه‌سمی بانگه‌وازی دروست بوونی ئه‌نته‌رناسیونالی سێهه‌می کۆمۆنیست کرا.له و کۆنگره‌یه‌دا نوێنه‌ری پارتی کۆمۆنیستی ئه‌لمانی و ڕوسی و نه‌مسا ومه‌جه‌ر و سوید و نه‌رویج و فنله‌نداو فه‌ره‌نسا و ئه‌مریکا وئینگلته‌ره‌ی تیا بوو.ئه نتهرناسیونالی سێهه‌م ناوی ئه‌نته‌رناسیونالی کۆمۆنیستی به نازناو وه‌رگرت، له به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتیه‌کی کۆمۆنیسته‌کان بوو کارل مارکس سه‌رۆکایه‌تی ئه‌کرد. ئه‌نته‌رناسیونالی سێهه‌م سه‌لماندی که هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی پێی هه‌ڵساوه له سه‌ر ڕێڕه‌وی کارل مارکسه که ئه‌ویش گه‌مارۆدانی دلێرانه و بێ ره‌حمانه‌ی سه‌رمایه‌داریه، گومانیش له‌سه‌دا نه‌بوو که هه‌موو پرۆلیتاریای کرێکاری چاپوک و دڵسۆزن و شۆڕشگیران هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌نته‌رناسیونالی نوێ هه‌ڵئه‌گرن و ڕیزه‌کانی خۆیان یه‌ک ئه‌خه‌ن.ئه نتهرناسیونالی کۆمۆنیستی به کرده‌وه بیروباوه‌ری (مارکس)ی په‌یڕه‌و کرد‌و خۆی له هه‌موو خڵته‌و تۆز لێنیشتوییه‌ک ڕزگار کرد، له میانه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاشتیانه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ئه‌و ڕێنماییانه‌ش که مامۆستای هه‌ره گه‌وره‌ی کۆمۆنیزم بۆ ماوه‌ی هه‌فتا ساڵ بوو وه‌ک مژده به خه‌ڵکی رائه‌گه‌یاند له ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌نته‌رناسیونالی کۆمۆنیستی دا چووه ئاستی جێبه‌جی کردنه‌وه.
کۆتایی
تێبینیی :-/ ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن (ئازاد ئارمان) له ماڵپه‌ڕی ''سۆسیالیسته ئه‌نته‌رناسیوناله‌کان'' بۆ ماڵپه‌ڕی ''ئه‌مڕۆ''نێردراوه. /http://www.kurdistansocialists.org/isk/modules/news![]()
|