٢٣\١٠\٢٠١٠
عەلی بابان بابان
وێران.

ئەکرەم گوڵانی
سەدامی دیکتاتۆر ئەوەندە رەگەزپرستی لەدوای خۆی جێهێشتووە تەنانەت ناو
دیموکرات و سەربەخۆکانیشی گرتۆتەوە دوای
ئەوەی رژێمە نەگریسەکەی لەناو چوو عیراق چووە قۆناغێکی نوێوە بەڵام
زۆربەی عەرەبە شۆڤێنیەکان بەهەمان شێوازی سیاسەتی بەعسی رووخاو سەیری
کێشەی کورد دەکەن و هەموو جۆرە سیاسەتێکی شۆڤێنیانە دەگرنەبەر بەرامبەر
گەلی کورد هەرلە گەلەکۆمەکەی 22/تەموزی/2008 ئەنجومەنی نیشتمانی
عیراقەوە تا ئەم بریارەی عەلی بابای وەزیری نەخشەکێشانی عیراقی فیدراڵ،
هیچ کام لە مەزهەب و نەتەوەکانی تری عیراق راسگۆنین لەگەڵ گەلی کورد کە
دووەم نەتەوەی عیراقی فیدراڵە.
سەرەرای ئەو هەموو خۆدزینەوەیە لەسەر ناوچە دابراوەکان لەساڵی 2003
لەمادەی 57 دەستوری کاتی یەوە بۆ مادەی 140 دەستوری هەمیشەیی عیراق هەر
لە حوکمەتەکەی عەلاویەوە بۆ جەحفەری و بۆمالیکی هیچیان راستگۆنەبوون
لەگەڵ کوردا هەموو کاتێک پێیان کرابێت بوونەتە کێشە لەبەردەم مافی
رەوای گەلی کوردا ئەوەتا دەبینین هەموو سالێَک کێشە لەسەر بودجە دروست
دەکەن کە لە17 % بۆ کوردستانە بەڵام خاڵی نەتەوە لەفۆرمی سەرژمێری گشتی
عیراق لادەبرێت بەبریارێکی شۆڤێنیانەی بەعسیانە ، دوو خاڵ زۆر گرنگە
کەلە سەرژمێریەدا دیاری بکرێت یەکەمیان نەتەوە دووەمیان ئاین بۆئەوەی
مافی کەمەنەتەوەکان و ئاینەکانی تریش دیاری بکرێ.
ساڵی 2009 وەزارەتی پیلان دانانی عیراق ژمارەی دانیشتوانی عیراقی بە 31
ملیون و600 سەد هەزار مەزەندەکرد بەڵام وەزارەتی بازرگانی ژمارەی
دانیشتوانی بە 33 ملیۆن و400 سەدهەزارکەس مەزەندە کرد، کۆمیسۆنی باڵای
هەڵبژاردنەکانی عیراق بریارەکەی وەزارەتی پیلاندانانی عیراقی رەتکردەوە
و کاری بە بریاری وەزارەتی بازرگانی کرد ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو
سیاسەتە دیماگۆجیەی نێوان کوتلە سیاسیەکانی تری عیراق بەرامبەر بە
کێشەی دووەم نەتەوەی عیراق کە کوردە، بۆیە پێوستە لە نۆنەرانی کوتلە
سیاسیەکانی کورد کە زۆر بە ژیرانە کار لە پێکهێنانی حوکمەتی نوێی عیراق
بکەن و بەرەنگاری هەموو پیلانە شۆڤێنییەکیان ببنەوە تا بە تەواوی
مافەکانی گەلەکەمان بەدەست دێنینەوە لە عیراقی فیدراڵدا و جارێکی تر
عیراقی عروبە کوردستان بە سیاسەتی دیموکراتیانە تەبعیس نەکاتەوە و
کارەکانی بەعسیەکان تەواو نەکا.
barawhasan@yahoo.com
|