به‌و ده‌ستپێکه‌ی سه‌ره‌وه، گفتوگۆیه‌کی تایبه‌تیمان له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند عه‌لی حه‌دیسی موزیکژه‌ن و هاوسه‌ری نادیه‌ی ژنه گۆرانیبێژ، که دانیشتووی واڵاتی که‌نه‌دان ئه‌نجامدا. له درێژه‌ی ئه‌و گفتووگۆیه‌شدا له (عه‌لی)مان پرسی بۆچی تا ئێستا ئاوازدانانت نه‌کردۆته پیشه؟ ئه‌ویش وتی:
- ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه موزیك بیکه‌مه پیشه، به‌ڵام له‌وڵاتێک ده‌ژیم که له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاو کوردستان تۆزێک جیاوازه، به‌ڕاستی ئه‌و ده‌رفه‌ته نییه که هونه‌رمه‌ندی دیکه بناسی و له‌گه‌ڵیاندا کار بکه‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ پێویستی به‌وه‌یه بژێوی ژیانی دابینبکات، بۆیه نه‌بۆته پیشه‌م.
- له کاتی دروستبوونی ئاوازێك یان مۆسیقایه‌کی نوێ هه‌ست به چ گۆڕانکارییه‌ک ده‌که‌ی له ژیانت ؟
- هه‌موو مووزیكێك که داده‌نێم، به‌تایبه‌ت بۆ خۆم نه‌ک هونه‌رمه‌ندان، ئه‌وانه به‌ته‌واوی گوزارشتن له ژیانی خۆم یان ژیانی که‌سانێکن که خۆشمده‌وێن، بۆ نمونه کوڕێکمان بوو به‌ناوی دیلان، هه‌ر ئه‌وڕۆژه‌ی هاته دونیاوه، موزیکێکم دانا، که پێشتر ئه‌مه‌م له خه‌یاڵا نه‌بوو، که‌واته ژیانمی به‌م شێوه‌یه گۆڕیوه بۆیه ده‌توانم بڵێم موزیک هه‌میشه وه‌رگێڕانی ژیانی خۆمه.
- هیچ کات هه‌بووه ئاوازێکت تایبه‌ت به عیشق خولقاندبی ؟
- هه‌موو که‌سێک که ئاواز داده‌نێ هه‌مووی سه‌رچاوه‌ی عیشقه، به‌ڕاستی عیشق سه‌رچاوه‌ی هه‌ستێکی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکه که کاری هونه‌ری ده‌کات چ به موزیکبێت چ به شیعر بێت یان هه‌رشتێکی تر. هه‌رکه‌سێك، که خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر که‌سێک نه‌بێت، ناتوانێت شیعر‌و ئاواز دابنێت خۆشترین ئاواز به‌لای منه‌وه ئاوازی گۆرانییه‌کم داناوه بۆ دایکم که نادیه له ئه‌لبوومی یه‌که‌مدا وتی به‌ناوی ( نییه‌و نه‌م دیتووه ) .
- له‌سه‌رده‌می زۆری و بۆری موزیک‌دا هه‌ستده‌که‌ین جۆره تێکه‌ڵاوییه‌ک هه‌یه له‌سه‌ر ڕۆحییه‌تی موزیکی کوردی ئایا له‌م ئاڵۆزییه‌دا موزیکی کوردی چۆن بناسرێته‌وه ؟
- زۆر خۆشحاڵم که زۆرتر له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان پێگه‌یشتووم که‌واته گوێم ئاشنای نییه به‌و موزیکه‌ی که ستایلێك هه‌یه به ئه‌ره‌بیسکی پێده‌ڵێن که ئێستا سه‌رنجمداوه لام سه‌یره که ده‌بینم ئه‌م موزیکه کوردییه زۆر له موزیکی تورکی و عه‌ره‌بی نزیکه هیچ ڕه‌سه‌نایه‌تیه‌ك له موزیکه‌که‌دا نابینمه‌وه به کاتی ده‌بینم،ئه‌م موزیکه ده‌مرێت ئه‌گه‌ر به‌و شیوه‌یه بچێته پێشه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م موزیکه هی ئێمه نییه هی بێگانه‌یه که‌واته چۆن ده‌توانین ئێمه موزیکی کوردی تازه بکه‌ینه‌وه ئه‌مه‌یه ده‌بێت مرۆڤ بچێت له باره‌ی ئه‌کادیمییه‌وه ده‌رس بخوێنێت خۆی زۆر به‌هێز بکات، که بتوانێت بچێت له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه‌ی کوردی کتێب بنوسیت و بۆ سه‌ر زمانی کوردی وه‌ری بگێڕیت ئه‌وکاته که تۆ له‌باری ئه‌کادیمییه‌وه خۆت به‌هێز کرد ده‌توانیت موزیکی کوردی به‌م شێوه‌یه ببه‌یته پێشه‌وه نه‌ک بچی گوێ له موزیکێکی خه‌ڵکی تر ڕابگریت.
-
له نێوان ڕیتمی خاو‌و خێرادا، پێتوایه کامیان
کاریگه‌رتره؟
- هه‌رکه‌سێک که به‌یه‌که‌وه گفتوگۆ ده‌کات و کاری مۆسیقا ده‌کات که بیه‌وێ شته‌که‌ی زۆر جوان بیت بێگومان هه‌رکه‌سه‌و بیروڕای خۆی هه‌یه بۆنمونه له‌وانه‌یه نادیه له‌گه‌ڵ کارێکا ڕازی نه‌بێت من بڵێم نا وانییه ئه‌م گفتوگۆیانه باشن ئه‌وه مرۆڤ به‌هێزتر ده‌کات هه‌ندێ جار که‌سێك بڕیارێك ده‌دات کاره‌که ده‌وڵه‌مه‌ندترده‌کات به‌ڵێ ئه‌و شتانه‌مان دێته پێش به‌ڵام هه‌موو کات ئامانجمان ئه‌وه‌یه که‌شته‌که باشتر ببێت .
- خۆشترین یادگاری ژیانت و خۆشترین کاتی ژیانت ؟
- خۆشترین یادگاری ژیانم ئه‌وه‌یه که سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ نادیه به‌یه‌که‌وه کارمان ده‌کرد به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه خۆشترین کاتی ژیانم ئێستایه که منداڵمان هه‌یه و نادیه‌ش ئیشاڵلا مندالێکی تری ده‌بێت ئه‌وه خۆشترین کاتی ژیانمه .
|