١٢\٢\٢٠٢١
عەلی ئەنساری:
مایەی شانازییە کە میوانداری فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران بووین.
مەنسوور جیهانی
"عەلی
ئەنساری" لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵگەی "ئێران ماڵ" و میوانداری فێستیڤاڵی
نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران گوتی: "ئێران ماڵ" دەفرایەتی گەلێکی
یەکجار زۆری لە ئاستی ستانداردی جیھانیدا ھەیە و مایەی شانازییە کە
میوانداری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بووین.
بەپێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سی و حەوتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی
کورتە فیلمی تاران، "عەلی ئەنساری" لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵگەی "ئێران
ماڵ" سەبارەت بە بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران
گوتی: لە بەڕێوەبەران و کارگێڕانی ئەم فێستیڤاڵە سوپاس دەکەم. بۆ من
مایەی شانازییە کە بەپێی بەرپرسایەتی کۆمەڵایەتی و ئەو بیرۆکەیەی کە لە
زەینمدا ھەبوو، ئیمکان و کەشوھەوایەکی فەرھەنگیمان دابین کرد؛ وەھا
رووداوێک بێتە ئاراوە، بە گشتی ھیوادارم لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بە
تایبەت سینەما چاوەری دەسکەوت گەلی نوێ و بەرچاو لە ئاستی جیھاندا بین.
بەشی ھونەر، یەکێکە لە بەشە گرینگەکانی کۆمەڵگا و پەرژانە سەر ئەم
بابەتە لە ریزبەندییەکانی سەرەکیی ئەم کۆمەڵگەیە دێتە ئەژماردن.
ئەوەشی راگەیاند: ئەگەر ھەست بکەم بە دروستی پرژاومەتە سەر بەرپرسایەتی
کۆمەڵایەتی خۆم، ھان دەدرێم کە لە بواری فەرھەنگدا زیاتر چالاکی بکەم،
بە ھەر حاڵ یەکێک لەم بەرپرسایەتییانەی ئێمە، پرژانە سەر بواری فەرھەنگ
و کەلتوورە. وەکوو چالاکێکی ئابووری و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵگەی
"ئێران ماڵ" خۆشحاڵم کە ئێران ماڵ تەنیا یەک کۆمەڵگەی بازرگانی نیە،
بەڵکوو یەک کۆمەڵگەی فەرھەنگی و چەند مەبەستەیە؛ ئومێد دەخوازم سینەمای
ئێمەش بگاتە بارودۆخێک کە لە بواری فیلمدا، ھەناردە کار بین.
ئەنساری لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: بە بڕوای من ئەمڕۆکە "کات" و "زەمان"
یەکێک لە پڕبایەخترین کاڵاکانی رۆژی دونیایە. ھەر لەم ڕووەوە
بەرھەمھێنانی کورتە فیلم سەرنجڕاکێشە؛ من بۆ خۆم یەکێک لەو کەسانەم کە
بە ھیچ جۆرێک حەوسەلەی بینینی یەک فیلمی یەک کاتژمێر و نیوەم نیە،
بەڵام ئەگەر دەرھێنەرێک لە کەمترین کاتدا زەحمەتی گێڕانەوەی یەک فیلم
بکێشێت، سەرنجڕاکێشتر دەبێت، ئەمڕۆکە ھەموومان بە خێرایی تیشکی رووناکی
لەگەڵ یەکتری لە پەیوەندی داین؛ بەم پێیە چلۆن دەتوانین حەوسەلە بکەین
و یەک کاتژمێر و نیو، یان دوو کاتژمێر بۆ بینینی یەک فیلم دابنیشین؟
ھەر بەم ھۆیە، ھەر چەندە فیلمەکان ماوەکەیان کورتتر بێت،
سەرنجڕاکێشییەکی زیاتریان ھەیە، وێڕای ئەوەی کە بە بەرھەمھێنانی کورتە
فیلم بە بەرھەمھێنانی سروەت و سامان و دابین کردنی کار و پیشە نرخ و
بایی دەدرێت؛ ھەر بەم پێیە، کورتە فیلمەکان، جێگای ھاندان و دەست خۆشی
لێ کردنن، "ئێران ماڵ"یش شانازی دەکات کە میوانداری بەڕێوەچوونی وەھا
فێستیڤاڵێک بوو.
"عەلی ئەنساری" لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵگەی "ئێران ماڵ" لە دیدار لەگەڵ
"سەید سادق مووسەوی" دەبیری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران
گوتی: کۆمەڵگەی "ئێران ماڵ" دەفرایەتی گەلێکی یەکجار زۆری لە ئاستی
ستانداردی جیھانیدا ھەیە، ئومێد دەخوازم ھەموو ھۆگران لە
دەفرایەتییەکانی ئەم کۆمەڵگەیە، چ لە بواری فەرھەنگی، چ لە بواری
وەرزشی و بەشەکانی دیکەدا کەڵک وەربگرن؛ لەبەر ئەوەی کە ئەم کۆمەڵگەیە،
تەنیا یەک پەردیسی سینەمایی نیە و تواناییەکی زۆری ھەیە و بۆ
بەردەنگەکان سەرنجڕاکیشیی ھەیە، بەردەنگەکان دەتوانن لە تەنیشت کورتە
فیلم سەردانی بەشەکانی دیکەی ئەم کۆمەڵگەیەش بکەن.
"عەلی ئەنساری" وێڕای سەردان لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی
تاران لە کۆتایی قسەکانیدا تەئکیدی کردەوە: ئەمە دەفرایەتییەکە کە بۆ
کۆمەڵگای سینەمایی و ھونەری ئامادەی کەڵک لێ وەرگرتنە. ئومێد دەخوازم
لە ساڵەکانی داھاتووشدا چاوەری وەھا رووداوگەلێک بین؛ ھەڵبەت دەبێ
پرۆتۆکولەکانی پاراستنی تەندروستی لەبەر چاو بگیرێت. منیش خۆشحاڵم لە
چاوەر و بینەری بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵێکی لەم شێوەیە بووین.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|