عه‌لی قازی: کۆماری ئیسلامی به ئه‌نقه‌ست نه‌چوونه هۆڵی پێشه‌وا.
ئا: ناوه‌ندی هه‌واڵ و سیاسه‌تی ڕێنێسانس
وه‌زیری ڕۆشنبیری: ئێمه له‌سه‌ر داوای کۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر هۆڵی پێشه‌وامان بۆ دیاریکردن و ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیی به شکاندنی ناوی قازی محه‌مه‌ده‌وه نییه! عه‌لی قازی: کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ئه‌نقه‌ست نه‌چوونه هۆڵی پێشه‌وا بۆئه‌وی یادی خومه‌ینی بکه‌نه‌وه!
ناوبراو، که له‌و کۆنگره‌یه‌دا وه‌ک سه‌رۆکی پارته‌که هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر له‌و دیداره‌یدا تیشکیش ده‌خاته سه‌ر کێشه و ناکۆکییه‌کانی دوای کۆنگره. ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ڕۆژنامه‌نووسێکی ڕێنێسانسدا باسی له په‌یوه‌ندیی پارتی ئازادی و پارتی دێموکرات، لێکدابڕانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کودستان و په‌یوه‌ندی حکوومه‌تی هه‌رێم به‌و مه‌سه‌له‌وه، هه‌روه‌ها کێشه‌ی به‌ڕیوه‌چوونی ساڵیادی مه‌رگی ئیمام خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا كرد. کوڕی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی ڕابردووی خۆی له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات و ئه‌و کێشانه‌ش که له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه بویه‌تی وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه .
ڕێنێسانس: له دوای ساڵانێکی زۆر دوور که‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت، چۆن بوو بڕیارتاندا بێنه‌وه ناو سیاسه‌ت و ببنه سه‌رۆکی حیزب ؟ عه‌لی قازی: من له ده‌ره‌وه‌ی حیزب وه‌ک که‌ساییه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆ هه‌میشه به‌شدار بوومه له سیاسه‌تدا و هیچ کات له سیاسه‌ت دوور نه‌که‌وتوومه‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا که له ئه‌وروپا بووم، له پله‌ی یه‌که‌مدا وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران بووم، له‌وێش وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک کارم ده‌کرد، به‌ڵام له ساڵی 1953وه ئه‌ندامی هیچ حیزبێک نه‌بوومه و له هیچ حیزبێکدا کارم نه‌کردووه، سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کورستان و هه‌ڵبژاردنم وه‌ک سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، پێش کۆنگره پێشنیارم پێکرا ببم به سه‌رۆکی پارتی ئازادیی. له دوای خۆێندنه‌وه‌م بۆ پرۆگرام و ستراتیژی ئه‌و حیزبه بڕیارمدا بمێنمه‌وه و له کۆنگره‌دا به‌شداربم و پێشنیاری سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌شم قه‌بوڵ کرد. هه‌رچه‌ند من سالێک به‌ر له کۆنگره‌ی پارتی ئازادیی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ئه‌وکات ئێستا ناوی خۆی نه‌گۆریبوو په‌یوه‌ندیی خۆمم ڕاگه‌یاند و هۆکاره‌کانی ئه‌و بڕیاره‌شم له‌و به‌ییانیه‌دا باس کردبوو. ڕێنێسانس: باست له‌وه کرد که پێشنیارت پێکرا بیت به سه‌رۆکی حیزب ئه‌و پێشنیاره له لایه‌ن کێوه بوو؟ عه‌لی قازی: ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن کۆنگره‌ی ئه‌و حیزبه‌وه بوو، له‌و کۆنگره‌یه‌دا به زۆرینه‌ی ده‌نگ من هه‌ڵبژێردرام به سه‌رۆکی ئه‌و پارته. ڕێنێسانس: به‌ڵام ئێوه په‌یوه‌ندییه‌کی به‌و شێوه‌یه‌تان له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبه نه‌بوو، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌و بڕیاره درا که ئێوه به زۆرێنه‌ی ده‌نگ هه‌لبژێردرێن؟ عه‌لی قازی: نه‌ک به‌ته‌نیا زۆرینه‌ی ده‌نگ، به‌ڵکو ته‌واوی ده‌نگه‌کان به‌من دران بۆ ئه‌وه‌ی ببم به سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کودستان، هه‌ر له‌و کۆنگره‌یه‌دا منیش پێشنیارم کرد که سکرتێری پێشوو وه‌ک جێگری من کار بکات، ئه‌ویش له لایه‌ن کۆنگره‌وه قه‌بووڵ کرا، وله ده‌ره‌وه‌ش من په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکه‌م هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه و چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه. ڕێنێسانس: به‌ڵام له ده‌ره‌وه وا چاو لێده‌کرێ که کاک عه‌لی له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا ده‌سه‌ڵاتی نییه، واته سه‌رۆکبوونی ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌کی فۆرماڵیته‌یه ... عه‌لی قازی: نه‌خێر ئه‌وه شتێکی راست نییه، من هه‌موو رۆژێ له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی پارتی ئازدایی کۆبوونه‌وه ده‌گرم و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین. له زۆربه‌ی کۆبوونه‌وه‌کان و دیدار له گه‌ڵ حیزبه‌کانی تر من وه‌ک سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان قسه ده‌که‌م، ئه‌وه‌ش راست نییه که من هیچ ده‌سه‌ڵاتم نییه و به شێوه‌یه‌کی فۆرماڵیته سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستانم. ده‌سه‌لاتی سه‌رۆک به مانای سه‌ره‌رۆیی و بڕیاری تاکه‌که‌سی نییه. ڕێنێسانس: له لایه‌کی دیکه وا باس ده‌کرێت که کاک عه‌لی به بڕیاری پارتی دیمۆکرات بووه به سه‌رۆکی پارتی ئازادی ... عه‌لی قازی: ئه‌و بۆچوونه دووره له راستی، من به بڕیاری که‌س نه‌بوومه سه‌رۆکی پارتی ئازادیی، به‌ڵکوو ئه‌وه بڕیاری خۆم بوو و هیچ په‌یوه‌ندیی به پارتی دیمۆرکراتی کوردستانه‌وه نییه. ڕێنێسانس: له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێوه کۆمه‌ڵێک کێشه که‌وتۆته ناو ئه‌و حیزبه‌وه، گروپێک جیابونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، هۆکاری ئه‌و جیابوونه‌وه چییه؟ عه‌لی قازی: مه‌سه‌له‌ی جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێک له پارتی ئازادیی مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییه و په‌یوه‌ندیی به ناکۆکی بنه‌ماڵه‌ی "یه‌زدان په‌ناوه" هه‌یه. ئه‌و براده‌رانه هه‌موو ده‌نگیان به‌وه‌دا که ناوی یه‌کێتی شۆرشگێڕان بگۆڕێت بۆ پارتی ئازادیی کوردستان، هه‌ر ئه‌وان بوون که پێشنیاریان کرد من ببم به سه‌رۆکی ئه‌و حیزبه‌ی ئه‌وان زیندویان کردۆته‌وه. ڕێنێسانس: ده‌فه‌رموون جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س له ئێوه کێشه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییه، واته هیچ په‌یوه‌ندیی به ناکۆکیی سیاسیییه‌وه نییه له‌و حیزبه‌دا، یان مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که ئه‌و حیزبه تایبه‌ته به بنه‌ماڵه‌ی سکرتێری پێشوو؟ عه‌لی قازی: نه‌خێر ئه‌وه راست نییه، که پارتی ئازادیی ته‌نیا به‌سترابێته‌وه به بنه‌ماڵه‌ی یه‌زدانپه‌ناوه، ئێمه وه‌ک حیزب خاوه‌نی خه‌بات و مێژووی خۆمانین، به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند که‌سه کێشه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌ییه و په‌یوه‌ندی به پارتی ئازادیی کوردستانه‌وه نییه. ڕێنێسانس: به‌ر له هاتنه‌وه‌ی ئێوه بۆ کوردستان هه‌ندیک گرژی که‌وتبۆ نێوان په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی دیموکرات و ئێوه هۆکاری ئه‌م کیشه‌یه چ بوو؟ عه‌لی قازی: پارتی ئازادیی کوردستان ساڵانێکی زۆره له هه‌ولێر نێشته‌جێیه و ئێستاش هه‌روه‌ک جاران په‌یوه‌ندیی باشه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکرات و شتێکی به‌م شێوه‌یه له گۆڕێ‌دا نییه که ئێوه باسی ده‌که‌ن. ڕێنێسانس: هۆکاری گۆڕێنی ناوی یه‌کێتی شۆرشگێڕان چ بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گۆڕینی ناو کێشه‌یه‌کی زۆری له ناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا دروست کردووه؟ عه‌لی قازی: ئێمه پێمانوایه که ئێستا سه‌رده‌می خۆگونجاندنه له‌گه‌ڵ دونیای ده‌روه و سه‌رده‌می شۆڕش به مانای کلاسیکه‌که‌ی وه‌ک جاران نه‌ماوه و حیزبه‌کانیش پێویستیان به خۆنوێکردنه‌وه هه‌یه له زۆر لایه‌نه‌وه، له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئێمه زۆر گۆڕانکاریمان ئه‌نجامداو ه‌یه‌ک له‌وانه بووین به‌حیزب و گۆرینی ناوه. ڕێنێسانس: ئایا پێتان وانییه هاتنی ئێوه بۆ ناو ئه‌و حیزبه بووبێته هۆکاری ئه‌و ئینشیعابه‌ی دوای کۆنگره؟ عه‌لی قازی: لێره‌دا پیۆیسته ئاماژه به دوو خاڵ به‌که‌م ئه‌و رووداوه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئینشعابی سیاسی نییه و هاتنی من بۆ ناو پارتی ئازادیی هیچ په‌یوه‌ندیی به‌و کێشه‌یه‌وه نییه، ئه‌و قسانه‌ی که له ده‌ره‌وه باس ده‌کرێت زۆر دووره له راستی، من ئێستا په‌یوه‌ندییه‌کی باشم هه‌یه له‌گه‌ڵ کاک سمکۆ یه‌زادنپه‌نا و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه په‌یوه‌ندیی به کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌وه هه‌یه. ڕێنێسانس: له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ک دوو ساڵه‌دا کۆمه‌ڵێک ئێنشعاب له ناو حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا روویانداوه، ئێوه هۆکاری ئه‌و ئێنشعابانه بۆچی ده‌گه‌ڕێنه‌وه؟ عه‌لی قازی: دروسته له ماوی ئه‌و یه‌ک دوو ساڵه‌یدا کۆمه‌ڵێک جیابوونه‌وه روویدا له ناوجیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، له زۆرلایه‌نه‌وه زه‌ربه‌ی له خه‌باتی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان داوه، کۆمه‌ڵێک فاکتۆر هه‌نه بۆ ئه‌و ئێنشعابانه، له‌لایه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر ڕۆڵی بینیوه له دروستکردنی کێشه و ناکۆکی له‌ناو رێزه‌کانی ئه‌و حیزبانه‌دا، شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات له‌ناو ئه‌وحیزبانه‌دا به درێژایی مێژوو هه‌رهه‌بوه و تا ئێستاش کۆمه‌ڵێک که‌س ئاماده‌ن بۆ وه‌دستهێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێک بکه‌ن، مانه‌وه‌ی ئه‌و حیزبانه‌ش له ناو که‌مپه‌کاندا ده‌توانێ ده‌وری هه‌بێت. به‌ڵام جیابوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌س له‌ناو ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیی به ناکۆکی نێو حیزبه‌کانی تره‌وه نییه، به پێچه‌وانه‌ی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ئه‌وی له‌ناو ئێمه‌دا روویدا ته‌نیا کێشه‌یه‌کی بنه‌ماڵه‌یی بوو. ڕێنێسانس: ئه‌دی به‌ڕای تۆ ڕۆڵی حکوومه‌تی هه‌رێم چۆنه، ده‌کرێ ئه‌وان ده‌ستیان هه‌بووبێ له‌و ئینشیعابانه‌دا؟ عه‌لی قازی: من پێموانییه حکوومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی له‌و ئینشیعابانه‌دا هه‌بێت، به‌ڵام بێگومان ئه‌و ئینشیعابانه له به‌رژه‌وه‌ندیی کوردا نییه، ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامیی ئێراندایه. دروسته حکوومه‌تی هه‌رێم کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و دیپلۆماسی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو حکومه‌ته‌کانی تر پێویسته په‌یوه‌ندیی هه‌بێت و باوه‌ڕ ناکه‌م که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتدا له‌گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه بکات. ڕێنێسانس: یانی حکوومه‌ت یان پارته ده‌سته‌ڵاتداره‌کان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندییان نییه به‌و ئینشیعابانه‌وه ... عه‌لی قازی: به پێچه‌وانه‌وه هه‌ردوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌که‌ی باشووری کوردستان زۆریان هه‌وڵدا تا چاره‌سه‌ری ئه‌و ناکۆکییه‌ی ناوهه‌ردووک باڵی حیزبی دیموکرات بکه‌ن، چه‌ندین جار ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردووک لا و هه‌تا کاک مه‌سعود بارزانیش ته‌داخوولی کرد و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبانه کۆبۆوه تا ئه‌و ئینشیعابه دروست نه‌بێت. بۆیه ده‌توانم به دڵنیاییه‌وه بڵێم که به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ستی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌و ئینشیعابانه‌دا نییه، به تایبه‌تی ئێمه ده‌زانین یه‌کێتی زۆر به گه‌رمی پشتیوانی له کۆمه‌ڵه ده‌کرد و پێی خۆش نه‌بوو که کۆمه‌ڵه ببێته دوو به‌ش. ڕێنێسانس: ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش کۆنسولخانه‌ی ئێران یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د کرده‌وه، داخوا ئه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری کۆنسولخانه‌ی ئێران بوو و بیری لێکرابۆوه به مه‌به‌ستی شکاندنی قودسییه‌تی ناوی قازی محه‌ممه‌د؟ عه‌لی قازی: به بۆچوونی من ئه‌وه شتێکی له نه‌کاو بوو، کۆماری ئیسلامیی ئێران به ئه‌نقه‌ست نه‌چوونه هۆڵی پێشه‌وا بۆ ئه‌وه‌ی یادی خومه‌ینی بکه‌نه‌وه، من خۆم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ڕۆشنبیری قسه‌م کرد. ئه‌و گوتی: "ئه‌وه پرۆژه‌یه‌کی ئاماده‌کراو نییه و پێشتریش هیچ پلانی بۆ دانه‌ڕێژراوه، ئێمه له‌سه‌ر داوای کۆنسوڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێر هۆڵی پێشه‌وامان بۆ دیاریکردن و ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیی به شکاندنی ناوی قازی محه‌مه‌ده‌وه نییه و شتێک نییه که به ئه‌نقه‌ست کرابێت." ڕێنێسانس: به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زیری ڕۆشنبیری ئاگادار بووه چۆن ڕێگای داوه یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وادا بکرێته‌وه؟ چوونکه هه‌ر وه‌ک خۆتان ده‌زانن ئه‌م کاره‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ناره‌زاییه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه له ناو رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا ... عه‌لی قازی: پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه له هۆڵی پێشه‌وا ئه‌نجام بدرێت، چه‌ند که‌سێک هه‌وڵیاندا نه‌هێڵن یادی مه‌رگی خومه‌ینی له هۆڵی پێشه‌وا بکرێته‌وه و پێش به‌م کاره بگرن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه بێ‌سود بوو، چوونکه کاتێک زانیان که ئێتر زۆر دره‌نگ بوو و چه‌ند رۆژێک مابوو بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆنه‌یه له هۆڵی پێشه‌وا. دروسته له لایه‌ن خه‌ڵکی رۆژهه‌لاته‌وه زۆر به توندی مه‌حکوم کرا، به‌ڵام ئه‌وه پرۆژه‌یه‌ک نه‌بوو که پێشتر پلانی بۆ دارێژرابێ له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه. ڕێنێسانس: به‌ڵام له ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی جیاواز چاولێده‌کرێ و زۆرکه‌س پیوایه حکومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌یه‌کی پلان دارێژراو ئه‌وکاره‌ی کردووه، له حالێک‌دا ئێوه‌ش له هه‌ولێر نیشته‌جێن؟ عه‌لی قازی: نا به هیچ شێوه‌یه‌ک شتی وا نییه، من میوانی مه‌کته‌بی سه‌رۆکی هه‌رێمم لێره و پێموانییه ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دژایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکه‌م و هه‌ڵوێستی توند نیشان بده‌م و هه‌ولێر جێبهێڵم، به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی حورمه‌تێکی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و سه‌یفی قازی و سه‌دری قازی و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له مهاباد له سێداره دران. ڕێنێسانس: وایه دوای کرانه‌وه یادی خومینی له هۆلی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د به گشتی بیده‌نگی باڵی به‌سه‌ر ئۆپۆزسێونه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا کێشا، ئێوه هۆکاری ئه‌م بیده‌نگییه بۆچی ده‌گه‌ڕێننه‌وه؟ عه‌لی قازی: دروسته حیزبه‌کانی تر هیچ هه‌ڵوێستێکیان نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌م کاره‌ساته، ره‌نگه ئه‌وه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بۆ پاراستنی ئه‌و ده‌ستکه‌وته نه‌ته‌وه‌ییه‌ی که ئێستا هه‌یه له باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی دێپلۆماسی حکومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام ئێمه وه‌ک پارتی ئازادیی، هه‌ر ئه‌و رۆژه به‌ییاننامه‌یه‌کمان بڵاوکرده‌وه، سه‌باره‌ت به بێ هه‌ڵوێستی حیزبه‌کانی ره‌نگه وه‌ڵامه‌که لای خۆیان بێت. ڕێنێسانس: با بچینه سه‌ر هێندێک باسی دیکه، ئه‌و ماوه‌یه‌ی که ئێوه له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکرات‌دا پیوه‌ندیتان هه‌بوو، کۆمه‌ڵێک کێشه‌تان بۆدروست بوو له گه‌ڵیان، هۆکاری ئه‌و ناکۆکییه چ بوو؟ عه‌لی قازی: له زۆر شوێندا من باسم کردووه که حیزبی دیموکرات ئه‌وکات وه‌ک به‌شێک له حیزبی توده‌ی ئێران وابوو و له‌و سه‌رده‌مه‌دا که من هاوکاریم ده‌کردن بۆم ده‌رکه‌وت له نێوان قسه و پراکتیکی حیزبی تووده‌دا کۆمه‌ڵێک پارادۆکس هه‌یه، کێشه‌ی من زیاتر ناکۆکی شه‌خسی بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات له‌و قۆناغه‌دا. ڕێنێسانس: به‌ڵام له لایه‌ن حیزبی دیموکراته‌وه به‌شێوه‌یه‌کی جیا لێکدراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وکات ئێوه په‌یوه‌ندیتان به ده‌زگایه‌کی نهێنییه‌وه هه‌بووه؟ عه‌لی قازی: ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه با تا ئێستا وه‌ک کۆمه‌ڵێک که‌سی تر که فایله‌کانیان بڵاو بۆوه له لایه‌ن ساواک و ئیتلاعات فایلی منیش بڵاو ده‌کراوه، له شوێنێک ناوی من ده‌رده‌که‌وت. ڕێنێسانس: هه‌روه‌ک ده‌زانن ئێستا پژاک چالاکانه له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران خه‌باتی چه‌کداری ده‌کات، ئایا به ڕای ئێوه خه‌باتی چه‌کداری ده‌توانێ له‌م قۆناغه‌دا وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت؟ عه‌لی قازی: ئێمه وه‌ک پارتی ئازادیی پشتگیری له هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات ده‌که‌ین بۆ هه‌رهه‌نگاوێک که له دژی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌نرێت، دروسته ئێستا حیزبه‌کانی تر له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان خه‌باتی چه‌کدارییان راگرتووه، به‌ڵام پژاک له‌سه‌ر سنووره‌کان ده‌توانی به شێوه‌یه‌کی ئازاد کار بکات. ئێمه پشتێوانی له خه‌باتی چه‌کداریی په‌ژاک ده‌که‌ین له دژی ئێران. ڕێنێسانس: هیچ په‌یوه‌ندیتان هه‌یه له‌گه‌ڵیان؟ عه‌لی قازی: من وه‌ک شه‌خسی خۆم په‌یوه‌ندیم باشه له‌گه‌ڵ په‌ژاک، ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆستایه‌تی نێوان من و حاجی ئه‌حمه‌دی که ماوه‌یه‌کی زۆر پێکه‌وه بووین، به‌ڵام ئێستا وه‌ک پارتی ئازادیی هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان نییه له‌گه‌ڵ په‌ژاک.
http://renesans.nu/articles.php?id=6815
|