٣١\٥\٢٠١٤
ئێلیانەکان.

بریا
ئەوەی
لای من جێگای سەرنج نییە چەسپانی بیروباوەرە میتافیزیکاییەکانە لە
مێشکی مرۆڤدا لە ٢٠٠٠ ساڵ لەمەوە بەر وەک ئەنسێلم پێی گرنگە و بەو
گوێزانە فەلسەفەی شەق کردووە کە دەڵێ ئەگەر ئایین راست نەبێت چی وای لە
مرۆڤ کردووە ٢٠٠٠ سال بیری شتێکی وا لە مێشکی بچەسپێ؟
بەڵام خۆ ئەمەریکاییەکان مێژوویەکی ئەوەندە دووریشیان نییە کە وا لە
مێشکیان چەسپاوە بوونەوەرێکی تر لە دەرەوەی زەوی و لە جیهانێکی تری وەک
زەوی هەیە ئەویش (ئێلیان)ە؟!
ئەمە جێگای سەرنجە کە زانا ئەمەریکییەکان بەلێنی ٢٠ ساڵی تریان بە مرۆڤ
داوە دوای گەڕانێکی زۆر شوێنێکی تری وەک زەوی دەدۆزنەوە و ژیانی تێدابێ
و ئێلیان لێی نیشتەجێ بێ.
ئەو بروایەی لە کەلکەلەم جێگیر بووە سەبارەت بە جەنگی جیهانی سێیەم
ئەوەیە ئەم جەنگە بە هیچ شێوەیەک و بارێک لە سەر زەویی روونادا و
دەبێتە جەنگی ئێلیانەکان، رووسیاش خەریکە مانگ داگیر دەکا ئینجا ئەوەی
دەمێنێتەوە دژایەتیکردنی شتی نوێیە جیاواز لە جارانی پێشوو و
دژایەتیکردنی مرۆڤ بۆ مرۆڤ چونکە لێرەدا بە راستیی مرۆڤ پێویستی بە
یەکتری دەبێ جا لە قالبی هەر سیستەمێکدا بێ.
ئەوەی جێگای سەرنجە راوانگەی میتاپۆزیتیڤیستیەوە رەنگە لە پیویانگ و
دیالیکتیکیی بوونەوەرە نوێیەکان پێویست نەکا شتێک هەبێ بە نێوی یاساوە!
جا دوای ٤٠٠ ساڵی تر ئەو بونەوەرە بۆ خۆیان و ژن و منداڵیان لە
جیهانێکی تری وەک زەوی دانیشن بەدەم چا خواردنەوە یان رەنگە چا هەر
نەمێنێ شتێکی خۆش دەخۆن و دەڵێن باپیرانی ئێمە لە شوێنێک بوون بە ناوی
زەوی ئەوانە زۆر زرنگ و چەتوون بوون، گۆشتخۆر بوون، بیرتیژ بوون،
فەیسبووکیان هەبوو، شتیان هەبوو بۆ یەکتر کوشتن تەلەکۆمینیکەیشن و شتی
واشیان هەبوو جا لە ناویاندا جۆرێک هەبوون پێیان دەوترا رووسی کە ئێمە
لە نەژادی ئەوانین و ئەوەتا بۆ خۆمان پالمانداوەتەوە و لە سایەی ئەوان
ئێستا لە گالاکسیە جوانەکەی خۆمان تینوێتیی بە دۆشاو دەشکێنین ئیتر بە
شێوەیەکی سروشتی لە کۆپەنکی ئەندێشەی ئەوانیشەوە گوێیان بە شتێک نابزوێ
ناوی کورد بووبێ و وەک رووسەکانی باپیریان بووبن و چووبنە فەزا و
مانگیان بۆ شیعر نەهێنابێتە خوارێ، بەلکو داگیریان کردبێ!
کوردیش تازە بە تازە با بیخولێنێتەوە و بڵێ وەلا ٣١ی ئاب نەبووایە
کوردستان بەشێک بوو لە ئێران! یان تازە بە تازە بە مەلا عەلی کەلەک
یەژێ (عنده مفاتح الغيب!) یاخود رابچلەکم لە نووچەی ''پێتڤییە حکومەت
فلان تاسە بو مە چابکەت یان ڤێری نەهێلی'' و بەدەم رێگاوە گۆرانیەکەی
تاتلیس بچڕێتەوە (سەنی سەندەن چۆک سێڤیدیم بابایم)!
briabalak@gmail.com
|