٢۴\١\٢٠١٠
ئه‌مانه وته‌ی مرۆڤن یاخود فه‌رمووده‌ی خوداوه‌ندن ؟
عه‌لی قادر
ئیسلامه‌کان له یه‌که‌م وشه‌ی که له قورئاندا هاتوه تا ئه‌و وشه‌یه‌ی
که کۆتایی به قورئان دێنێت ، به فه‌رموده‌ی خوداوه‌ند ئه‌زانن ، سه‌ره‌ڕای
ئه‌و هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌و سه‌رنج و تێبینی و لێکدانه‌وانه‌ی که بۆ
ئایه‌ته‌کانی قورئان کراون به درێژایی مێژوی ئه‌م ئاینه له راوه‌ندی
و ڕازی و موعته‌زله‌کانه‌وه بیگره تا ئه‌مڕۆ که به ڕاشکاوی ده‌یسه‌لمێنن
ئه‌مه‌ی له‌م قورئانه‌دا هاتوه نه‌ک هه‌ر فه‌رموده‌ی خودا نین به‌ڵکو
له نوسینی که‌سێکن که ڕاده‌ی زانین‌و تێگه‌یشتنی بۆ بیر‌و بۆچونه
ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌فسانه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه پێش زیاتر له
هه‌زارو چوارسه‌د ساڵ و له کۆمه‌ڵگاێیه‌کی بیابان نشینی دواکه‌وتوو
زۆرینه ڕه‌وه‌ند ، گه‌لێک هه‌ڵه‌ی زانستی و زمانه‌وانی و بۆچونی دژ به
یه‌ک و ئه‌فسانه‌و [ شه‌ریعه‌تی ] دژ به‌مافی مرۆڤی له‌خۆگرتوه که بۆ
ئه‌م رۆژانه‌و به پێی ئه‌و ده‌ستکه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تی و پله‌ی زانستیه‌ی
که هاتونه‌ته‌دی له جیهاندا به گشتی و له‌جیهانی ئیسلامی‌دا به‌تایبه‌تی
، زوربه‌یان پوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕۆژگاره‌دا ناگونجێن .
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش جوله‌که‌و مه‌سیحیه‌کان هه‌موو ئه‌وه‌ی له ته‌ورات
و ئینجیل‌دا هاتوه به فه‌رموده‌ی خوداوه‌ند ئه‌زانن و هه‌ر لاێیه‌کیان
ئاینه‌که‌ی خۆی به‌ڕاستر ئه‌زانێت له‌وی دیکه ئه‌وانه‌ش که‌هه‌ڵگری
ئاینه نه‌یاره‌کانیانن به کافر‌و جه‌هه‌ننه‌می دائه‌نێن .
خوێندنه‌وه‌ی مێژوی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م سێ ئاینه بۆمان درئه‌خات که
چی بۆیانکرابێت کردویانه بۆ قڕکردن و له‌ناوبردن و سوکایه‌تی پێکردنی
یه‌کدی له‌و رۆژه‌وه‌ی که جوله‌که‌کان عیسای پێغه‌مبه‌ری مه‌سیحیه‌کانیان
به‌و ده‌رده‌بردو له خاچیاندا و ئه‌وه‌ی که ئیسلامه‌کان کردیان به‌رامبه‌ر
جوله‌که‌کانی مه‌دینه‌و مه‌سیحیه‌کانی ژێر ده‌سته‌ڵاتیان له قڕکردن‌و
ته‌فروتووناکردنی جوله‌که‌کان و سوکایه‌تیکردن به مه‌سیحیه‌کان و سه‌ندنی
[ جزیه ] سه‌رانه لێیان و ناچارکردنیان به پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌تی
و له‌ملکردنی ته‌وقی ئاسن بۆ جیاکردنه‌وه‌یان له ئیسلامه‌کان ، ئه‌م
په‌یوه‌ندیه نامرۆڤایه‌تیه‌شیان ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت به جۆریک له‌جۆره‌کان
هه‌ر به‌رده‌وامه .
ئاینی ئیسلام به جیا له‌هه‌ردوک ئاینه‌که‌ی دیکه ، به‌و پێیه‌ی خۆی
به جێگر‌و میراتگری ئه‌وان ئه‌زانێت زۆر به ڕاشکاوی و به پێی ئه‌وه‌ی
که ئایه‌ته‌کانی قورئان به فه‌رموده‌ی خوداوه‌ند ئه‌زانن به زمانی
خوداوه‌نده‌وه هه‌ردووک ئاینه‌که‌ی پێش خۆیان به‌تاڵ ئه‌که‌نه‌وه ،
به پشتبه‌ستن به ئایه‌تی ئال عه‌مران 85 که گوایه خوداوه‌ند ئه‌فه‌رموێ
[ ومن یتبع غیر الاسلام دینا فلن یقبل منه وهو فی اڵاخرة من الخاسرین ]
، به واتا ئه‌وه‌ی که جگه له ئاینی ئیسلام ئاینێکی دیکه هه‌ڵگرێت
لێی [قبوڵ ] ناکرێت و له‌و دونیاشدا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت ، له ئایه‌تێکی
دیکه‌شدا ئه‌ڵێت [ ا‌لدین عند الله اڵاسلام ] ، به واتا ئاین لای
خوداوه‌ند ئیسلامه ، که‌واته هه‌ڵگرانی ئاینه‌کانی دیکه کافرن ده‌بێت
وه‌ک له سوره‌تی [ البقرە ] ه‌دا هاتوه له لایه‌ن جیهادیه‌کانه‌وه
قڕبکرێن .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌و گه‌لێکی دیکه له‌و ئایه‌تانه‌ی له قورئاندا هاتون
ده‌یسه‌لمێنن که ئه‌م ئایه‌تانه‌ی قورئان له کات وشوێنی خۆیداو بۆ مه‌به‌ست
و به‌رژه‌وه‌ندی و خواستی تاکه که‌سێک و هه‌وادارانی هێنراونه‌ته
کایه‌وه ، ئه‌گینا چۆن ئه‌توانرێت به‌وه بڕوابکرێت که خوداوه‌ند دوو
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و نێردراوی خۆی به دوو ئاینی هه‌ڵبژارده‌ی خۆیه‌وه
له دوو کاتی جیاوازدا ده‌نێرێت ، یه‌که‌میان که موسایه ده‌ریای
عه‌ره‌بی بۆ دووله‌ت ئه‌کات و ده‌یکاته وشکانی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و هه‌وادارانی
پێیدا تێپه‌رن و دار عه‌ساکه‌شی بۆ پڕئه‌کات له جادوی سه‌ر سوڕمێنه‌ر
، دووهه‌میشیان له روحی خۆی و بێ‌باوک له داوێنی مریه‌می دایکی ئه‌یخوڵقێنێت
و ده‌بێته کورو رووحی خوداوه‌ند و به‌هره‌ی مردو زیندوکردنه‌وه‌و گه‌ڕوگول
و ئیفلیج چاککردنه‌وه‌ی پێده‌به‌خشێت ، هه‌ر ئه‌و خوداوه‌نده‌ش دوای چه‌ند
ساڵێک به بریاره‌کانی خۆیدا ئه‌چێته‌وه‌و له دێرو نیوێکی قورئاندا ئه‌و
دوو نێردراوه‌ی مایه‌پووچ ئه‌کات و ئاینه‌که‌یان به‌تاڵ ئه‌کاته‌وه‌و
ڕه‌نج به خه‌ساریان ئه‌کات و ئه‌و هه‌موو فرمێسک و خوێن و کوشت و
کوشتارو کاولکاریه‌ی له پێناو بڵاوکردنه‌وه‌و چه‌سپاندنیاندا به فیڕۆ
بدرێت و هه‌ڵگرانی ئه‌و دوو ئاینه‌ش به کافر‌و به کافریش له‌و دونیادا
روبه‌روی خوداوه‌ند ببنه‌وه .
ئه‌وه‌ش که له ته‌وراتی جوله‌که‌کاندا و له ئینجیلی مه‌سیحیه‌کاندا
هاتوه جگه له ئه‌فسانه‌و نامه‌و نامه گۆرینه‌وه دووباره‌و چه‌ندباره
کردنه‌وه‌ی ده‌قه‌کان و شک و گومانکردن له کرداره‌کانی خوداوه‌ندو
چیرۆک و به سه‌رهاتگێڕانه‌وه به‌ولاوه چیدیکه‌نین .
له ته‌وراتداو له به‌شی یه‌که‌می ێمۆئیل 18/25 دا هاتوه [ئیجابیل سه‌د
نان و دوو ده‌به شه‌راب و پێنج به‌رخی دابه‌سته‌و پێنج قاپ قه‌ره‌خه‌رمان
و دوو سه‌دهێشو مێوژ و دوو سه‌د هه‌نجیری وشکی بارکرد له که‌ره‌کان ]
، له به‌شی ڕۆژانی ڕابوردوشدا 24/27 [ ته‌ورات لیستێکی دورو درێژی به
ناوی نوێنه‌رو کاربه‌ده‌ستانی داود هێناوه‌ته‌وه ] و له به‌شی
پادشاکانی پێشوشدا ، ته‌ورات به شێوه‌ێیه‌کی دورودرێژ باس له‌و هه‌یکه‌ل
و ته‌لاره ئه‌کات که گوایه خوداوه‌ند بۆ نیشته‌جێبونی هه‌تا هه‌تایی
خۆی دایناوه ،ئه‌و هه‌یکه‌له‌ی که تا ئێستاش جوله‌که‌کان به دویدا
ئه‌گه‌رێن که گوایه که‌وتۆته ژێر [ المسجد الاقصی ] و هه‌ر رۆژه‌ی
به بیانوییه‌ک ژێر ئه‌و مزگه‌وته هه‌ڵئه‌کۆڵن به نیازی گه‌یشتن به‌و
هه‌یکه‌له که له ئه‌فسانه به‌ولاوه چیدیکه نیه . له شانزه
لاپه‌ڕه‌ی دیکه‌ی ته‌وراتدا باس له بن‌و بنه‌چه‌ک و نه‌وه‌ی ئاده‌م و
ئبراهیم ئه‌کات و له لێستێکی دیکه‌دا ته‌ورات ناوی هه‌موو ئه‌و جوله‌کانه‌ی
تۆمارکردوه که له بابل گه‌ڕاونه‌ته‌وه به ژماره‌ی خۆیان و خێزان و
ژماره‌ی که‌رو حوشتره‌کانیشیانه‌وه ، [ سه‌یری به‌شی رۆژانی پێش‌و بکه
1/23 ـــ 27/34 ] .
له‌به‌شیکی دیکه‌ی ته‌وراتدا ، داواکه‌ی موسی بۆ دروستکردنی تابووتێک 9
لاپه‌ڕه‌ی ئه‌و کتێبه‌ی پڕکردۆته‌وه . ئایا ده‌کرێت ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه
که له ته‌وراتدا هاتون وته‌ی خوداوه‌ند بن ؟ .یاخود ئه‌کرێت ئه‌مانه‌ی
خواره‌وه که له ته‌وراتدا هاتون فه‌رموده‌ی خوداوه‌ند بن ، ده‌بێت
خوداوه‌ند فه‌رموده‌کانی به‌م شیوه‌یه بن ؟ .
له به‌شێکی ته‌وراتدا هاتوه [ موسی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خودا و وتی ،
به‌رێز بۆ واخراپه‌کاری ئه‌که‌یت له گه‌ڵ ئه‌م گه‌له ، بۆ منت نارد
بۆ ئه‌م گه‌له ، له‌و کاته‌وه‌ی من به ناوی تۆوه چومه‌ته لای فرعه‌ون
، فرعه‌ون ده‌ستی داوه‌ته ئازاردانی ئه‌م گه‌له‌و تۆش هیچت نه‌کردوه
بۆ ڕزگارکردنی گه‌له‌که‌ت .
له مه‌زمور 17/35 ی ته‌وراتدا هاتوه موسی به خوداوه‌ند ئه‌ڵێت [ بۆ
وا دور ڕاوه‌ستاویت ، بۆ له کاته ته‌نگاوه‌کاندا خۆت ون ئه‌که‌یت ] .
له شوێنێکی دیکه‌ی ته‌وراتدا موسی ئه‌ڵێت [ چیدیکه پشت به خودا نابه‌ستم
و لێیناپاڕێمه‌وه ] ، ئه‌مانه‌و گه‌لێکی دیکه به‌ڵگه‌ن که ته‌ورات له
نوسینی موسان و فه‌رموده‌ی خوداوه‌ند نین . له ئنجیلیشدا به شێوه‌ێیه‌کی
به‌رچاو نامه‌و نامه گۆڕینه‌وه و ئه‌فسانه به دی ئه‌کرێت که به‌ڵگه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی ئینجیل وته‌ی مرۆڤه‌و دووره له‌وه‌ی وته‌ی خوداوه‌ند بێت .
پۆڵێ له نامه‌ی دووهه‌میدا بۆ تیمۆپاوسی براده‌ری 4:9 ئه‌ڵێت [ هه‌وڵده
خێرا سه‌رێکم لێبده‌یت چونکه دیماس به جییهێشتم و رۆیشت بۆ لای
تسالۆنیکی ، کریسکیش ڕۆیشت بۆ گه‌ڵاتیه تیگیش بۆ دلماگیه ، ته‌نها
لۆقا لام ماوه‌ته‌وه ، مرقس له‌گه‌ڵ خۆت بهێنه بۆ کارکردن سودی هه‌یه
، تێخیکسم نارد بۆ ئه‌فسس ، ئه‌و به‌رگه‌ی له تراوس به‌جێمهێشت لای
کاریس له گه‌ڵ خۆتا بیهێنه که هاتی، کتێب و په‌ڕاوگه‌کانت له بیر
نه‌چێت ] . له بڕگه‌ی 19 ـه شدا سڵاو له خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌کیه‌وه
ڕه‌وانه‌ی چه‌ند که‌سێکی دیکه ئه‌کات .
له شوێنێکی دیکه‌ی
ئینجیل‌دا هاتوه ، پۆڵێ به تیگسی براده‌ری ئه‌ڵێت
تی 13:12 [ کاتێک ئه‌رتیماس یاخود تێخیکسم نارد بۆ لات وه‌ره بۆ لام
بۆ نیکۆپۆلس ، چونکه به نیازم ئه‌م زستانه له‌وێ به‌رمه‌سه‌ر .
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه که له ئینجیل‌دا هاتون لای مه‌سیحیه‌کان به [وه‌حیه‌ک
] له خوداوه‌نده‌وه سه‌یر ئه‌کرێن . باشه چۆن نامه‌ی کابراێیه‌ک
بۆبراده‌ر و که‌سوکاری وه‌حین له خوداوه‌نده‌وه ؟ .
22/1/2010
|