ئێمه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ:
دهزگهکی بڵاوکردنه‌وه‌ی
رۆشنبیریی گشتیی و ره‌خنه‌گرانه‌یه، گشت بابه‌ته‌کی رامیاریی گشتیی و
ئه‌ده‌بیی و هونه‌ریی و مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و... هتد بڵاوده‌کاته‌وه
ته‌نیا راگه‌یاندن و بابه‌تی پارت و رێکخراوه رامیارییه‌کان نه‌بێ.
دهزگهکی سه‌ربه‌خۆ و
ئازاد و بێلایه‌نه، نه راسته‌وخۆ نه ناڕاسته‌وخۆ سه‌ر به هیچ پارت
و رێکخراوه‌کی رامیاریی و دهزگهکی حکومیی و رهوتهکی دینیی نییه.
ئێمه نه پیشه‌کاری رووتین
بۆ هه‌بوونی پیشه و قازانجی مادیی نه (نووچهگههان)ین، به‌ڵکه وه‌ک
دهزگهکی میدیایی خاوه‌ن جیهانبینییه‌کی مرۆڤدۆستانه له دووی فهرههنگهکی
پێشڤهڕۆیانهین و کۆشش ده‌که‌ین له رێی میدیاییه‌وه
ئایدیۆلۆژیایه خورافیی و نێرسالاریی و کۆنه‌په‌رستیی و دژه‌مرۆییه‌کان
پووچ بکه‌ینه‌وه و ئه‌وپه‌ڕی توانای خۆمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ
هۆشیارکردنه‌وه‌ی پتر له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی گشت ماف و ئازادییه
پێشێلکرایهکانی تێکڕای تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر چار پارچه‌که‌ی
کوردستان و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌کی ئازاد و یه‌کسان و پڕ له ئاشتیی و
ئاسووده‌یی بۆ کوردستان و سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کان له تێکڕای جیهان.
کارمه‌نده‌کانی به خۆبه‌خش
کار ده‌که‌ن و ریکلامیش به خۆڕایی
ئه‌نجام ده‌دا -
ئه‌ویش ته‌نیا بۆ که‌س و ده‌زگه و رێکخراوه رۆشنبیریی و
ناڕامیارییهکان -، خه‌رجیی ماڵپه‌ڕه‌که‌ش له
گیرفانی تایبه‌تی خودی کارمه‌نده‌کانی دابین ده‌کرێ، یارمه‌تیی و هه‌ر
جۆره هاوکارییه‌کی بێ به‌رانبه‌ری هه‌ر که‌س و رێکخراوه‌کی
ناڕامیارییش به نیشانه‌ی دڵسۆزیی ده‌زانین بۆ فه‌رهه‌نگی پێشڤه‌ڕۆیانه‌ی
کوردی و به سوپاسه‌وه لهبهرچاودهگیردرێ.
هه‌ر دهزگهکی
میدیایی به جۆره‌ک له ئازادیی ده‌ڕوانێ، ئازادیی ده‌ربڕین و ئازادیی
بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر بابه‌ته‌ک له کن مه به پێی پێوه‌ری
ژیاندۆستانه‌ی پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤه که هیچ زیانه‌ک به مافه ره‌وایه
مرۆییه‌کانی هیچ که‌س و ده‌سته و کۆمه‌ڵه‌ک ناگه‌یه‌نێ که ده‌خوازن
ژیانی مرۆڤه‌کان ئازادتتر و یه‌کسانتر و ئاشتییانه‌تر و ئاسووده‌تر بکه‌ن.
چه‌ند
رێسا و رێنماییه‌کی پێویست بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌رهه‌م ده‌نێرن یان
به هه‌ر جۆره‌ک به‌شدار و هاوکار ده‌بن:
١-
تکایه ته‌نیا ئه‌دره‌سی ئمایلی
(emrro@emrro.com)
به‌کاربێنن بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌کانتان.
٢-
ناوی دووانه یان سێینه به‌کاربێنن، ئه‌گه‌ر
(ناسناو)یشتان به‌کارهێنا
ئه‌وه تکایه ئه‌و لینکه بکه‌نه‌وه:
(www.emrro.com/nasnawixelekiu.htm)
بۆ ئه‌وه‌ی له‌کن ئێوه‌ی به‌ڕێزیش رۆشن بێ که
بۆچی ئێمه ناسناوی (گوند و شار و خێڵه‌کیی و ناوچه‌گه‌ریی و دینیی و
له‌و بابه‌تانه) بڵاوناکه‌ینه‌وه.
٣-
به پێویستی ده‌زانین وێنه‌کی بچووکی خۆتان - سه‌ر و به‌شه‌کی سینگی
دیار بێ - بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ته‌ک به‌رهه‌مه‌کانتان داببه‌زێ، ده‌توانن
وێنه‌ی په‌یوه‌ست به بابه‌ته‌که‌ش بنێرن ئه‌گه‌ر پێویست بوو، هه‌ر
وێنه‌کیش به جودا و به فایلی وێنه بنێرن نه‌ک له‌سه‌ر فایلی
نووسینه‌که.
٤-
تکایه هه‌ر بابه‌ته‌ک - مه‌به‌ست له نووسینه
- به (وۆرد) و به فۆنتی (یونی‌کورد ژینۆ) بنێرن. په‌رتووکیش ته‌نیا به(پی
دی ئێف) له‌گه‌ڵ وێنه‌ی به‌رگی یه‌که‌می په‌رتووکه‌که به قه‌باره‌کی
پێویست و له فایله‌کی وێنه‌دا بنێرن.
٥-
چه‌ندی ده‌کرێ فایله وێنه‌ییه‌کان و ده‌نگییه‌کان
به قه‌باره‌کی - واته ژماره‌ی کیلۆبایتهکهی- که‌م بێ بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین بڵاویبکه‌ینه‌وه.
٦-
پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانتان بنێرن تکایه
پێداچوونه‌وه‌کی بۆ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی چاپ و زمان چاک بکه‌ن،
هه‌روا په‌ره‌گراف بۆ بابه‌ت دروست بکه‌ن و ره‌چاوی خاڵبه‌ندیی بکه‌ن
و چه‌ندی بکرێ خۆ له به‌کارهێنانی وشه‌ی زمانهکانیدی بپارێزن که له
جێیدا وشه‌ی کوردی هه‌یه، هه‌ر وشه‌کی زمانهکانیدیش به ئاوبێی کوردی
بنووسن.. ئه‌گه‌ر هه‌ر وشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌کیش باو نه‌بوو له نێو
نووسینی کوردی ئه‌وه له نێو که‌وانه‌دا و به ئاوبێی کوردی بینووسن،
هه‌روا ژماره و مێژوو به کوردی بنووسن نه‌ک به ئینگلیزی.
٧-
تکایه به‌رهه‌مه‌کانتان یه‌ک جار بنێرن، هه‌ر
به‌رهه‌مه‌ک به رێزه‌وه ته‌ماشا ده‌کرێ.. به‌ڵام که خاوه‌نه‌که‌ی
ئاگادار ناکه‌ینه‌وه له بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی یان هۆیه‌کانی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی
ئه‌وه ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌و ده‌رفه‌ته زۆره‌مان
نییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
٨-
تکایه نابێ له نێو ده‌قی هیچ نووسین و به‌رهه‌مه‌ک
سووکایه‌تیی بکرێ یان هێرش بکرێته سه‌ر شێواز و چۆنیه‌تی ژیانی هیچ که‌س
و لایه‌نه‌ک که په‌یوه‌ست نییه به پێشێلکردنی ماف و ئازادییه‌کانی
تاک و کۆمه‌ڵ، هه‌روا هیچ بابه‌ته‌کی ره‌خنه‌گرانه که پێویستیی به به‌ڵگه
هه‌یه به بێ یه‌که‌ک له به‌ڵگه نووسرا و بیسترا و بینرایهکان
بڵاوناکرێته‌وه.
٩-
تکایه له‌وه ئاگادار بن که ئێمه ئه‌و مافه
به خۆ ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تمان هه‌بێ به پێی تێگه‌یشتنی خۆمان
له زمان و شێوازی نووسین که‌موکوڕییه‌کانی زمان و داڕشتن و رێنووس و
خاڵبه‌ندیی و به‌کارهێنانی وشه‌ی زمانانیدی و نه‌بوونی په‌ره‌گراف چاک
بکه‌ین، لێ هه‌رگیز ده‌ستکاریی نێوه‌رۆک و مه‌به‌ستی نووسین ناکه‌ین،
تکایه خۆتان که‌موکوڕییه‌کان چاک بکه‌ن نه‌ک هه‌ر پشت به مه ببه‌ستن
چونکه جگه له‌وه‌ی له‌سه‌رشانمانه به‌رهه‌مه‌کانتان به جوانیی
رۆشنایی ببینن زۆر کاری دیکه‌مان له‌سه‌رشانه.
١٠-
تکایه له‌وه ئاگادار بن که ئێمه ئه‌و مافه
به خۆ ده‌ده‌ین که چه‌ند سهرنجهکی کورت به ناوی (ئه‌مڕۆ) له‌سه‌ر
هه‌ر به‌رهه‌مه‌ک بنووسین و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌که بڵاویبکه‌ینه‌وه
ئه‌گه‌ر پێویست بکا. واته کاته‌ک به‌رهه‌مه‌ک له زۆر لایه‌ن قورسایی
خۆی هه‌یه وه‌ک به‌رهه‌م به‌ڵام له هێنده‌ک خاڵیدا زۆر زۆر پێچه‌وانه‌ی
تێروانینه‌کانی (ئه‌مڕۆ)یه.. ئێمه له روانگه‌ی ئازادیی ده‌ربرین رێ
له بڵاوکردنه‌وه‌ی ناگرین به‌ڵکه ته‌نیا به چه‌ند سهرنجهکی کورت
رای خۆمانی له‌سه‌ر ده‌رده‌بڕین.. که ئه‌وه‌ش ره‌نگه ببێته کردنه‌وه‌ی
دهرییهک بۆ گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه.
١١-
جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی به ناوی (ئه‌مڕۆ)
بڵاوده‌کرێنه، ئه‌مڕۆ به‌رپرس نییه له به‌رهه‌می هیچ که‌سه‌ک و ته‌نیا
خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌که خۆی به‌رپرسه به‌رانبه‌ر به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی.
١٢-
هه‌ر نهێنییه‌ک ده‌رباره‌ی خاوه‌ن به‌رهه‌مه‌کان
پارێزرا ده‌بێ له کن مه و به هیچ شێوه‌ک نادرێته هیچ که‌س و لایه‌نه‌ک.
تێبینی: ده‌ریی
ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ له‌سه‌رپشته بۆ هه‌ر که‌سه‌کی دوور له حیزبایه‌تیی و
هه‌ر که‌سه‌ک که له‌ته‌ک ره‌وتی فه‌رهه‌نگیی ئه‌مڕۆ یه‌کده‌گرێته‌وه
و ده‌خوازێ به پێی توانسهکانی خۆی به‌شداریی چالاکانه‌ی تێدا بکا، هه‌روا
ده‌توانێ وه‌ک یه‌که‌ک له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رییش له بواری ته‌کنیک
و کاروباره هونه‌رییه‌کان یان له بواری کاروباری نووسین و به‌شدارییکردن
له داڕشتنی ئاراسته‌ی ئه‌مڕۆ به‌شداریی بکا به مه‌رجه‌ک پشتگیریی پتر
له نیوه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی وه‌ده‌ستبێنێ.
ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ریی ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ
emrro@emrro.com
|