ئه‌مه ئاکرێیه یاخود نه‌جه‌ف،
ئه‌ی
ئه‌مه په‌یکه‌ری منه یان ناجی.

عه‌بدوڵا
ئه‌لسائیغ وه‌ڕگێڕانی: تابلۆ حه‌سه‌ن
کاغه‌زه‌کانم دا به ئاکرێ وتلیاکم به‌خشی به خاکی
سۆزی گیانم پێش هه‌نگاوم که‌وته کۆشی داکی
دوێشه‌و له خه‌ودا و ئه‌مرۆ به چاوان له شارم
له کۆشم بگره ئاکرێ ئاهی نیشتمانه ئازارم
ده‌بێ
چاولێکنێم یان له بیرکه‌م سه‌رهاتی که‌سوکارم
ئای له کاری خودا تۆ نه‌جه‌فێکی تری ئه‌ی گوڵشارم
ئه‌وه هۆره‌ی من و هۆزانی شاندی خۆشه‌ویستی
با کوچه و کۆڵانت له گیانم ده‌رکات ژانی سستی
ئه‌ی نافع و ناجی برینم له ناخمدا حه‌شار ده‌ده‌م
ته‌نیام و ته‌نیایی بکوژم و به گه‌وره‌ییم هه‌ژاریم ده‌نێژم
گه‌ر خه‌ون و په‌رتووک و دوا پێک له به‌رداخدا نه‌بێت
سه‌ره‌ڕای ره‌نگاڵه‌ی دیباجم له غوربه‌تدا ده‌مرم
ئه‌ی ئاکرێ سۆزێکی شێتم هه‌س بۆ بابی سامانت
ناجی ئاکرێی مرۆدۆست و کوردی ساسانت
ئه‌مه په‌یکه‌ری تۆیه ناجی
ئه‌پرسێ و منیش مه‌دهۆش
به‌ڵێ ناجی مه‌دهۆش
تکایه پرسیار مه‌که
با نه‌پروکێم
له‌شم ئه‌ندام به‌ئه‌ندامی داده‌چۆرێ
وه‌کو دووکه‌ڵی جگه‌ره‌که‌ت
خول ده‌خۆم
که سه‌رنجم ده‌دایت گه‌لێ که‌ڵه‌گه‌ت بووی
که‌چی له په‌یکه‌ره‌که‌تدا هه‌ر زۆر چا‌لاکی
په‌رتووکێکت له ئامێزه
ده ناواخنی ئه‌و په‌رتووکه‌م بۆ باسکه
ئه‌رێ ئه‌وه په‌رتووکه یان که‌شکۆڵی دڵدارێک
یان چه‌پکێ هه‌ڵبه‌ست
بۆ کیژۆڵه‌کانی کوردستان
سامان و دایکی و کیژۆڵه‌کانت
چما ناجی گیان لێوه‌کانت ناجوڵێت
ئه‌ی سیه‌کانت چما ترپه‌یه‌ک ناکه‌ن
چاوه‌کانت بۆ ناگه‌شێنه‌وه ؟
وا ده‌رده‌که‌وێ تۆش باوه‌ڕت هێنابێت به ئه‌فسانه‌ی مه‌رگت
بمدوێنه ئه‌ی په‌یکه‌ری ناجی
تا بزانم تۆ په‌یکه‌ری ئه‌وی
ئاخر ئه‌و
هه‌مو که‌سێک ، هه‌مو ره‌سه‌نێکی ده‌دواند
قیت به‌ره‌وه په‌یکه‌ری خۆشه‌ویست
هه‌ر وه‌کو بابی سامان
مرۆڤی هونه‌رڤان
به‌رامه‌ی گوڵ و ره‌یحان
ده‌ی په‌یکه‌ری خۆشه‌ویست
جمه‌یه‌ک ، خشپه‌یه‌ک
باشه‌مه‌زاری دڵداران نه‌بم
شه‌رمه‌زاری هه‌ست و سۆزم
تۆ بڕوانه کێم له گه‌ڵه
ئه‌وه دایکی سامان و دایکی نه‌شوان
ژنانی په‌لکه‌زێڕینه
په‌ریه‌کانی خۆشه‌ویستی
چۆن له بیرت کرد ؟
شه‌قاوێک بنێ
په‌ریزادم له‌گه‌ڵه ئه‌ی پێشره‌و
په‌ریه‌که‌ی شه‌عبانی شه‌هید
جینان و سۆزان
هه‌ردو جگه‌رگۆشه‌که‌ی
سائیغ
دانا و نیهاد ، که‌ژێک و تاڤگه‌یه‌ک
وه‌ره ده‌ستی میوانانت بگوشه
ئای خودایه
ئاخر چۆنت له بیر کرد ؟
چراخانم له کنه چراخان
بۆن و به‌رامه‌ی نه‌وت
سه‌رتاباڵای ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
ئه‌وه‌ش ئالووسی
شنه‌بایه‌کی بۆندار یاوه‌ری که‌ناره‌کان
جێترسی چه‌ته‌کان
چۆن له بیرت کرت بابی ئیڤان
ئه‌ی په‌یکه‌ری ناجی
ده‌ستمان بگوشه
له‌ئامێزمان بگره ، ماچمان بکه
سوپاس، ئاکرێ سوپاس
که بابی جوتیار و بابی سامانت پێ‌به‌خشین
هه‌روه‌ها پۆلێک
کیژ و کوڕی ناودار
که‌چی له پڕ دیاریه‌کانت وه‌رگرته‌وه
بۆ ئامێزی خاک و خۆڵت
بۆیه منیش
هه‌نگاوم پێش سۆزم
هه‌نگاوم پێش بینایی چاوانم
به‌ره‌و تۆ هاتم
خاکوخۆڵت ماچ ده‌که‌م
ئه‌ی ئاکرێی ناوداران.
Tab.lo78@hotmail.com
|