١\٦\٢٠١٠ ئێمه به گوێره‌ی پێوه‌رێک بابه‌ته‌کان هه‌ڵده‌بژێرین بۆ بڵاوبکردنه‌وه که هاوئاهه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ داهێنان و فراونترکردنی رووبه‌ری ئازادییه‌کان .
ئه‌گه‌ر هیچ ده‌زگایه‌کیتری بڵاوکردنه‌وه نه‌با و ئێمه تاکه ده‌زگایه‌ک باین، ئه‌وا له روانگه‌ی ئازادیی راده‌ربڕین و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌موو شتێکمان بڵاوده‌کرده‌وه و بابه‌تی هیچ که‌سێکمان پشتگوێ نه‌ده‌خست، به‌ڵام ئێستا له سایه‌ی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ناوکۆیی مرۆڤ و ره‌نگدانه‌وه‌کانی ئه‌و خه‌باته له‌سه‌ر پێشکه‌وتنی زانست و کایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ئاستێکی باش بۆ دیکتاتۆریه‌ت و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئازادییه‌کان داندراوه و ده‌زگاگه‌لێکی زۆر و جودا جودای بڵاوکردنه‌وه هاتوونه‌ته ئارا و هه‌ن..
ئێمه‌ش له‌و نێوه‌دا وه‌ک ده‌زگایه‌کی خۆبه‌خش که لامان وایه له خزمه‌تی فه‌رهه‌نگێکی ئازاد و پێشکه‌وتووخوازانه‌ی کوردی و مرۆڤپه‌روه‌ریی داین ئاماده نین هه‌ر بابه‌تێک که به‌ده‌ستمان ده‌گا کاتی خۆمانی پێبکوژین و بڵاویبکه‌ینه‌وه به‌ڵکه بابه‌ته‌کان به گوێره‌ی پێوه‌رێک که هاوئاهه‌نگ بێ له‌گه‌ڵ داهێنان و فراونترکردنی رووبه‌ری ئازادییه‌کان هه‌ڵده‌بژێرین.
بۆیه تکا له هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه ده‌که‌ین که ده‌یانه‌وێ له دووتوێی بابه‌ته‌کانیان خودا و خورافه و دینه‌کان و پپیاوسالاریی و ناوچه‌گه‌رێتیی و دابونه‌ریتی کۆنه‌په‌رستانه و نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و لیبرالیزم و دیموکراتییه په‌رپووته‌که‌ی سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری ئێستای جیهان له‌مێشکی خوێنه‌ران بپه‌ستن یان لایه‌نگیریی له ده‌سه‌ڵاته کۆنه‌په‌رسته‌که‌ی کوردستان بکه‌ن یان له‌ژێر په‌رده‌ی ئازادیی و به‌ناوی به‌رهه‌ڵستکارییه‌وه به شانوباڵی پارت و رێکخراوه رامیارییه‌کاندا هه‌ڵبده‌ن با بابه‌ت بۆ ئێمه نه‌نێرن به‌ڵکه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی بنێرن که هه‌ر بۆ قه‌ره‌باڵغیی و له‌پێناو هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سک و دوور له کاری رۆژنامه‌گه‌ریی هه‌موو شتێک - ئه‌رێنیی و نه‌رێنیی - بڵاوده‌که‌نه‌وه.
١\٦\٢٠١٠
|