٣١\١٠\٢٠١١
ئێمە داوای
سەربەخۆیی کوردستان دەکەین.
گەلی کوردستان وەک هەموو گەلانی جیهان مافی
رەوای خۆیەتی بە سەربەخۆیی لە چوارچێوەی وڵاتی خۆی
بە ئاشتی و ئازادی بژیێ و سەروەریی
خۆی بپارێزرێ. ئەم مافە لە چەندین بڕیار
و یاسای نێونەتەوەییدا دابینکراوە
و بە بەدەستهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیانی جیهانیی
لە ناوچەکە سەقامگیر دەبێ.
ئێمە دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ هەوڵ و خەباتی گەلەکەمان و بانگەوازی
سەربەخۆیی کوردستان دهکهین و داوا لە
هەموو رێکخراو و لایەنەکان دەکەین راشکاوانه
کار بۆ ئەم ئامانجە بەرزە بکەن.
لێژنەی بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە
گشتییەکان
خانەقین
٣٠\١٠\٢٠١١
|