په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١٠\٢٠١٢

ئێمە ھەژارترین لەو دەوڵەتانەی بێ نەوتن و کشتوکاڵیشیان تێدا ناکرێ!!!


کارزان مستەفا سابیر


ناکرێ ھۆکاری دەوڵەمەندی و ھەژاری دەوڵەتەکان ببەستینەوە بە مێژووی دروست بونیان.مێژووی دروست بونی ھیند دەگەڕێتەوە بۆ پێش ٢٠٠٠ ساڵ.لەگەڵ ئەوەشدا وڵاتێکی ھەژارە..بەڵام وڵاتانی کەنەدا و ئوستراڵیا و نیوزلەندا پێش ١٥٠ سەدوو پەنجا ساڵ لەمەوبەر ھەر نەبوون بەڵام بە وڵاتانێکی دەوڵەمەند و پێشکەوتوو ھەژمار دەکرێن. بە وتە کەی لە مەڕ خۆمان بێت ھێشتا حکومەتێکی ساوان . وە دروستیش نییە دەوڵەمەندی و ھەژاری وڵات ببەستینەوە بەو سەرچاوە سروشتییانەی ھەیەتی بۆ نموونە.


یابان ڕووبەرێکی دیاری کراوی ھەیە ٨٠٪ لەسەدا ھەشتای زەوییەکەی بریتیە لە شاخ و شیاو نییە بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە جیھاندا بە نموونەی دووھەم دێت لە بەھێزیدا لە بواری ئابووریدا.یابان بریتییە لە کارگەیەکی گەورە تەنھا کەرەستەی خاو ھاوردە دەکات بەڵام ھەموو بەرھەمێکی لێ دروست دەکات و ھەناردەی ھەموو جیھانی دەکات.نموونەیەکی تر وڵاتی سویسرا کەکاوی تیا نانێژرێت بەڵام باشترین و بەناوبانگترین شوکلاتە بەرھەم دەھێنێت لە جیھاندا ھەرچەند سویسرا وڵاتێکی بچوکە و لە ساڵێکدا تەنھا چوار مانگ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری تێدا دەکرێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشترین و بەناوبانگترین بەرھەمی شیرەمەنی بەرھەم دەھێنێت.بەڵێ سویسرا وڵاتێکی بچوکە بەڵام ئەو وێنە جوانەی داویەتیەوە لە سیستەم و یاسایدا وای کردووە ببێتە گەورەترین گەنجینەی جیھان.وە دە توانین بڵێین نەژاد و ڕەنگیش ھیچ کاریگەرییەکی نییە لەسەر ئەم دیاردەیە ئەوانەی کۆچ دەکەن لە وڵاتی خۆیان بەبێ کار و کارنەکەر ھەندێ جار بە تەمبەڵەکان ھەژمار دەکرێن و دەناسرێن بەڵام کە دەچنە ئەوروپا دەبنە کەسێکی کارا و بە توانا و بە کەسێکی بەھێزی بەرھەم ھێنەر دەناسرێن ئەی دەبێت جیاوازی لە چیدا بێت.کاریگەری پەروەردەیەکی ناڕۆشنبیری چەندەھا ساڵ بۆتە فاکتەرێ لەسەر ھەڵسوکەوت و ڕەوشتی ڕۆژانەمان.


گەر توێژینەوەیەک بکەین لەسەر ڕفتاری خەڵکی لە وڵاتە پێشکەوتووەکان زۆربەیان پەیڕەوی ئەم بنەمایانە دەکەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا:


١.ڕەوشت بنەمایەکی بنچینەییە.
٢.ڕاست ڕەوی.
٣.بەرپرسیارێتی.
٤.ڕێزگرتن لە سیستەم و یاسا.
٥.ڕێزگرتن لە مافی ھاوڵاتیان.
٦.خۆشەویستی کار.
٧.خۆشەویستی بۆ بەرھەم ھێنان.
٨.ھەوڵدان بۆ سەرکەوتن و داھێنان.
٩.(الدقە) وردی.


لە کۆتایدا ئێمە وڵاتێکی ھەژار نین بە ھۆی نەبوونی کەرەستە یاخود سروشتی ناوچەکە توند بێت لەگەڵمان، ئێمە لەبار ترین و باشترین زەمینەی پیشەسازیمان ھەیە لەناوچەکەدا بەڵام ھەژارترین ھەرێمی پیشەسازین لەرۆژھەڵاتی ناوەراستدا ئێمە ھەژار ین لەبەر بونی کەموو کورتی لە ڕەوشتی ڕۆژانەماندا.ھەوڵ نەدانمان بۆ پیادە کردنی ئەو ھۆکارانەی کە بووەتە ھۆکارێک بۆ بەرەو پێش چوونی کۆمەڵگاکان و دەوڵەمەندبوونیان لە ھەموو ڕووەکانی ژیانەوە, بەڵام لە کۆتایدا بە پێویستی دەزانم ئاماژە بە ھۆکارێکی گرنگ بدەم ئەویش گوێ نەگرتنی حکومەت و دەسەڵاتە لەدیدو بۆچونەکان کە لە ھەموو ئەم ھۆکارانەی سەرەوە کاریگەرترو ترسناکترە کە ئاماژەم پێ داون . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ھەر گیوێمان لێ ناگرن و ناگرن و ناگرن.

___________________________

* خاوەنى بەرهەمەکانى زەیتوونى ئاوا.
 


awaolives@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک