ئه‌مه هه‌ڵبژاردنی
ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نیه !
سه‌ردار عه‌بدوڵا حه‌مه
بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان و به
تایبه‌ت یه‌کێتی و پارتی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانه‌و زۆر ده‌مێکه
به‌ڕێ که‌وتووه . ئه‌م بزووتنتهوهیه زۆر له‌و که‌س و گروپ و
حیزبانه‌ی که ئه‌مڕۆ له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا خۆیان کردۆته
کوێخا و ده‌م راستی ئه‌و ،له پێشتره و رادیکاڵتره ، ئه‌م که‌س و
گروپ و حیزبانه له هه‌مان سه‌نگه‌ری به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکدا راوه‌ستاون
ده‌یانه‌وێ ئاڵای سپی خۆ به‌ده‌سته‌وه دان له به‌رانبه‌ر هێرشی په‌یتا
و پهیتاو توندی ئه‌م بزووتنه‌وه‌دا نیشان بده‌ن ، وه فریوکارانه ده‌ڵین
: له گه‌ڵ ئێوه‌ی خه‌ڵکی ستهمدیدهین ده‌یانه‌وێ بڵین "گۆران" و "
ڕیفۆرم وچاکسازی" ده‌که‌ین "خزمه‌تتان" ده‌که‌ین ئازادی و عهدالهتتان
بۆ ده‌هێنین وه ده‌ڵین : ئێمه‌یش قوربانی گهندهڵیههکانی یه‌کێتی و
پارتین . له‌م پروپاگه‌نده‌یه‌دا دیاره به‌شێک له خه‌ڵک ئه‌م ته‌سلیم
بوونه‌وه‌ی ئه‌مانی قه‌بوڵ کردووه تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مانیش تاقی بکه‌نه‌وه
بزانن چه‌نده راست ده‌که‌ن که ده‌ڵێن بۆ خه‌لکی کار ده‌که‌ین . به‌ڵام
بزووتنه‌وه‌که هه‌ر له جێی خۆیه‌تی و له‌وانه‌یه که‌مێ کز ببێ له‌م
ده‌وره‌یه‌دا به هۆی خۆش باوه‌ری و خۆش خه‌یاڵی به‌شێکی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
به پروپاگه‌نده‌کانی گۆڕان و چاک سازی یا به هۆی هه‌ڕه‌شه‌کانی یه‌کێتی
و پارتی بۆ بڕینی (بایع)ی مووچه و کرێ یا به هۆی پێدانی بڕێک پاره
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگیان پێ بده‌ن . له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه
له پاش تێپه‌راندنی ئه‌م ده‌وره‌یه به‌ڕێ ده‌که‌وێته‌وه و ده‌بێته‌وه
به بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رفراونترو چه‌پ تر‌و رادیکاڵ تر
ده‌بێته‌وه ،وه خواستی ئازادی و یه‌کسانی و خواستی جیا بونه‌وه‌ی
کوردستان پێکهینانی ده‌وڵه‌تی سه‌ر به‌خۆ هه‌ر له خواسته سه‌ره‌کیه‌کانی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بن .
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه ده‌زانن که به هۆی هه‌ڵبژرادنی ئه‌مجاره‌ش وه‌ک
دوو جاره‌که‌ی پێشوو تر ژیان و گوزه‌رانیان و بێ به‌شیان له مافه
مرۆییه‌کانیان گوڕانی به سه‌ردا نایه‌ت . ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ : ده‌توانین
بیگۆڕین سه‌ر به هه‌مان خانه‌واده‌که‌ی پارتی و یه‌کێتین و سه‌ر به
ناسیونالیزمی کوردن وه خۆیان به‌شێک بوون له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌نجامدانی
ئه‌م بێ به‌شیانه‌ی خه‌ڵکیدا هه‌ر له نه‌وشیروانه‌وه بگره تا چوار
حیزبه‌که و تا ئه‌وانه‌ی خۆیان به لیستی چه‌پ ناساندووه تا ئیسلامیه‌کان
. هه‌موو ئه‌مانه که‌م تا زۆر له گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا ده‌ستی یه‌کیان
گووشیوه و سوپاسنامه‌یان ئاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات کردووه ده‌ست خۆشانه‌یان
له هه‌موو ههنگاوێکی دژی خه‌ڵکی کردووه ، مه‌گه‌ر ته‌نها جاروبار
گله‌یه‌کی برایانه‌یان کردبێ ئه‌ویش به پێدانی برێک پاره پێیان بێ ده‌نگیان
کردوون . کاتێ خه‌لک بۆ داواکانیان ده‌هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان له سه‌رجه‌م
شاره‌کانی کوردستان له لایه‌ن ئاسایش و میلیشیاکانی ده‌سه‌لات ده‌درانه
به‌ر ده‌ست رێژی گولله ئه‌م گوڕان خواز‌و چاکسازیخوزانهی ئه‌مڕۆ له
کوێ بوون ، کاتێ ده‌سه‌ڵات بریاریدا نابێ شوراکان که نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی
به‌رژوه‌ندیه‌کانی خه‌لک بوون ، هه‌بن و دواتر هه‌ڵسوراوه‌کانی ئه‌م
شورایانه و هه‌ڵسوراوانی یه‌کێتی بی‌کاران و رێکخراوه سه‌ربه‌خۆیه
کرێکاریه‌کان و ژنان ده‌سگیر ده‌کران و موڵه‌تی کارکردنیان پێ نه ئه‌درا،
یا کاتێ نه‌زیر عومه‌ر و کادره‌کانی حیزبه‌کانی تر له بادینان تیرۆر
کران رابهرانێکی وه‌ک به‌کر عه‌لی نوێنه‌ری دڵسۆز‌و خۆشه‌ویستی ئاواره‌کانی
که‌رکوک و شاپوور و قابیل له رابه‌رانی ئاواره‌کانی که‌رکوک و 5
کۆمۆنیست تیرۆر کران یا چه‌ندین که‌سی ڕۆژنامه‌نووس و ئازادیخواز و
کادرانی حیزبه‌کانی تر تیرۆر کران ، یا ماڵ به ماڵ ده‌گه‌ڕان به شوێن
کۆمۆنیسته‌کاندا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سگیریان بکه‌ن ئه‌شکنجه‌یان بکه‌ن ..هتد
ئه‌مانه له کوێ بوون ؟ بۆچی نوزه‌یه‌کیان نه‌بوو ؟ ئێستا وه‌ڵامی ئه‌مه
رۆشنه چونکه ئه‌مانه خۆیان به‌شێک بوون له ده‌سه‌ڵات و هاوکاری ده‌سه‌ڵات
بوون . وه ئه‌مڕۆش ته‌نانه‌ت ئاماده نین بچوکترین ره‌خنه له خۆشیان
بگرن له‌م باره‌وه .
دیاره من ناڵێم گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی خه‌لکی ناکرێ و ئه‌وانه‌ی
دوێنێ له له ده‌سه‌ڵاتدا هاوبه‌ش بوون پێکه‌وه کاریان له دژی خه‌لکی
ده‌کرد ، ئیتر ئه‌مرۆ ناتوانن بده‌نه‌ده‌ست به‌ره‌ی خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه
، نا به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ خه‌لک له ئامێزیان بگرێ ئه‌گه‌ر راست
بکه‌ن ، به‌ڵام ئایا ئه‌مانه به راستیانه که ده‌ڵین ئێمه سه‌ر به‌م
بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌ی خه‌ڵکی کوردستانین تا خه‌لک باوه‌شیان بۆ
بکاته‌وه ؟ ئایا ئه‌مانه به رووکه‌شی نه‌هاتوونه‌ته پێشه‌وه ؟هه‌رکه‌س
چاو له پلاتفۆرم و به‌رنامه‌کانی ئه‌مانه بکا و چاو له پرو پاگه‌نده‌کانیان
بکا ده‌بینێ به ڕواڵه‌ت جۆرێکن له ناوه‌رۆکیشدا جۆرێکی ترن ، له
رووکه‌شدا مژده‌ی گوڕان ده‌ه‌ن له ناورۆکیشدا به درۆی ده‌خه‌نه‌وه
ئه‌مانه نه لایه‌نگری ئه‌وه‌ن چۆن کێشه ئابوریه‌کانی خه‌ڵک و چۆن
کێشه‌ی ژنان ، چۆن کێشه‌ی چاره‌نوسی خه‌لکی کورستان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن
؟ ئه‌مانه نه لایه‌نگری ئازادی سیاسی و رێکخراو بون و کۆبونه‌وه‌و
مانگرتن و خۆپیشاندانی بێ به‌ند و مه‌رجن، نه لایه‌نگری ئه‌وه‌ن دین
له ده‌وڵه‌ت و په‌روه‌رده و فێر کردن جیا بێ ، نه لایه‌نگری ئه‌وه‌ن
لانی که‌می کرێی کرێکاران له ڕێگای نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کرێکاران
دیاری بکرێ ، له‌م بارانه‌وه هیچ جیاوازیه‌کیان له گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتیدا
نیه .نه لیستی کورستانی نه لیستی گۆران نهلیستی چوار حیزبه‌که و
نهلیستی به ناو چه‌پ ..هتد وه‌لامیان نیه بۆ ئه‌و کێشانه . زۆرێک
له خه‌ڵکی کورستان وه‌ڵامی رۆشنیان هه‌یه له باره‌وه ، وه ده‌زانن
هیچکام له‌و لیستانه لایه‌نگری گۆران نین ، هه‌مانجۆر ده‌سه‌ڵاتیش
دێته ئاراوه هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی کورستان ئه‌م هه‌ڵبژرادنه‌ی ئه‌م جاره‌ش
وه‌ک دوو جاره‌که‌ی پێشوو هه‌ر به گاڵته جاری ده‌بیننه‌وه و پێان
وایه ئه‌مه بۆ جێگیر کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی کورده ئیتر
گرنگ نیه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌نگ و به‌رگه‌که‌ی هه‌ر جۆرێک بێ ، وه
ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌لبژاردنی ئێمه نیه ناچینه ده‌نگدانه‌وه ، هیچ
کام له‌م لیسته ره‌نگاو ره‌نگانه‌ی که ئه‌مرۆ شه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن
و یه‌کتری به‌ر چه‌قۆ ده‌ه‌ده‌ن و لافیته‌و پۆسته‌ری یه‌کتر ده‌ده‌رێنن
و ته‌قه له نووسینگه‌ی یه‌کتر ده‌که‌ن و یا نهێنی یه‌کتر ئاشکرا ده‌که‌ن
و په‌رده له سه‌ر دزی و تاوانی یه‌کتر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ، نوێنه‌ری به‌رژوه‌ندیه‌کانی
خه‌ڵکی کورستان نین ، ئه‌م په‌رله‌مانه‌ش په‌رله‌مانێکی کارتۆنیه و ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌ش گاڵته‌جاریه و ته‌نها ئامانجی ئه‌وه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی
ناره‌زایه‌تی خه‌لک بۆ خواسته به‌ر ههقهکانیان خامۆش بکرێ و بۆ
خولێک ناسیونالیزمی کورد خۆی نوێ بکاته‌وه و شه‌رعیه‌ت به ده‌سه‌لاته
نا عادلانهکهی بداته‌وه بۆیه ئه‌م هه‌لبژاردنه هه‌لبژاردنی ئێمه‌ی
خه‌لکی کوردستان نیه به‌لکو هه‌لبژاردنی بۆرژوازی کورده شه‌ری باڵه‌کانی
ئه‌م چینه‌یه له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا .
14/7/2009
|