''ئه‌مه‌ل عوسمان''نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئازادی ژن له‌عێراق له ڤانکۆڤه‌ر له چه‌ند کار و چالاکی به بۆنه‌ی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانی ژنان.
چه‌ند هه‌فته پێش له 8 مارس کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ به‌رپاکردنی مه‌راسیمی 8 مارس له‌م لایه‌نانه پیکهات(حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق، یه‌کیه‌تی کۆمۆنیسته‌کان، ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق و چه‌ندین که‌سی یه‌کسانیخواز و هه‌ڵسوراو له مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژناندا). رۆژی 1/3/2008 ژماره‌یه‌ک له هه‌ڵسوراوانی ژنان که بریتی بوون له(سروه فایق، ناسک حسین، نجات حه‌مه عه‌لی،په‌یام و ئه‌مه‌ل عوسمان) به‌شداریان له مه‌راسیمی 8ی مارسدا کرد، که له لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران و ریکخراوی دژی هه‌لاواردنی ژنان سازمان درابوو. له‌م مه‌راسیمه‌دا ئه‌مه‌ل عوسمان وه‌کو ئه‌ندامی ریکخراوی ئازادی ژن ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد سه‌باره‌ت به وه‌زعی ناهه‌مواری ژنان له عیراق و کوردستان.
له رۆژی 2/3/2008 هه‌ر به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنانه‌وه، کاتژمێر شه‌شی ئێواره مێزگردێکی هاوبه‌ش له لایه‌ن (ئه‌کره‌م نادر، تریفه عه‌لی، ئه‌مه‌ل عوسمان و کاوه حسن) سازدرا. که ناونیشانی باباته‌که‌ی ئه‌مه‌ل عوسمان وه‌ک ئه‌ندامی رێکخراوی ئازادی ژن بریتی بوو له "هه‌لومه‌رجی ژنان له عیراق وکوردستان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و مه‌زهه‌بی و داگیرکاری‌دا".
رۆژی 5/3/2008 به‌شی کوردی که‌نالی مه‌ڵتی که‌ڵچرالیزمی ته‌له‌فیزیۆنی شاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دا، به بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه سروه فایه‌ق هه‌ڵسوڕاوی ژنان چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ(ئه‌مه‌ل عوسمان و تریفه عه‌لی) سازدا. شایانی باسه به هاوکاری به‌ریوه‌به‌رانی به‌رنامه‌که(شوان و ئاراز)به‌رنامه‌که تایبه‌ت کرا به رۆژی جیهانی ژنان هه‌روه‌ها به‌شێک له مێزگرده‌که‌ی 2/3ی بڵاوکرده‌وه.شایانی باسه ئه‌یوب فایه‌ق هاوکاری بێ درێغی کرد له‌م بۆنه‌یه‌دا.
رۆژی 7/3/2008 مارس کاتژمیر هه‌شتی ئیواره له هۆڵی کرواتیه‌یان سه‌نته‌ر مه‌راسیمێک به بۆنه‌ی 8ی مارس سازدرا. له‌م مه‌راسیمه‌دا کۆمه‌ڵێکی زۆر له خه‌ڵکی ئازادیخواز ویه‌کسانیخواز و لایه‌نگر له مافه‌کانی ژنان به‌شداریان کرد و ئه‌م رۆژه‌یان به‌رز راگرت.
دوای ده‌ستپێکردنی مه‌راسیمه‌که عمار شه‌ریف به ناوی کۆمیته‌ی به‌رپاکردنی 8ی مارسه‌وه به‌خێرهاتنی ئامه‌ده‌بووانی کرد و پیرۆزبایی 8ی مارسی راگه‌یاند. دواتر ووتاری کۆمیته‌ی هاوبه‌ش له لایه‌ن تریفه عه‌لی خوێندرایه‌وه. پاشان ئه‌مه‌ل عوسمان به ناوی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق و نوێنه‌رایه‌تی ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق، قسه‌وباسێکی پێشکه‌ش کرد که تایبه‌ت بوو به واقعی مه‌ینه‌تباری ئه‌مڕۆی ژنان له عیراق و کوردستان. به‌داوای ئه‌مدا ووتاری رێکخراوی یه‌کیه‌تی کۆمۆنیسته‌کان له لایه‌ن رێزان حه‌مید خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها برووسکه‌ی پیرۆزبایی چه‌ندین لایه‌ن و که‌سایه‌تی خویندرانه‌وه و مه‌راسیمه‌که تا دره‌نگانیک به گۆرانی و سه‌ماو شادی درێژه‌ی کێشا.
رۆژی 8ی مارس کاتژمیر دووی پاش نیوه‌رۆ، دوایین چالاکی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان ئه‌نجامدرا که بریتی بوو له میتینگێک له‌به‌رده‌م ته‌لاری ئارت گه‌له‌ری. ئه‌م میتینگه که نزیک به سه‌د که‌س به‌شداریان تیدا کرد، به به‌شداری کۆمیته‌ی هاوبه‌شی 8ی مارس و چه‌ندین هه‌ڵسوراوی مه‌یدانی ژنان وبه هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ژنان و ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران و ریکخراوی دژی هه‌ڵاواردنی ژنان و چه‌ند ریکخراوی تری ژنانی شاری ڤانکۆڤه‌ری که‌نه‌دایی سازماندرابوو.
له‌م میتینگه‌دا ئه‌مه‌ل عوسمان به نوینه‌رایه‌تی ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق ووته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به وه‌زعی ژنان و نیشاندانی کێشه‌کانیان پێشکه‌ش کرد و تیایدا باسی ئه‌و کوستن و برینه‌ی ژنانی کرد له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی قه‌ومی و دینی داگیرکاری‌دا، هه‌روه‌ها داوای پشتیوانی بۆ ژنانی عیراق و کوردستان کرد.
شایانی باسه له‌ناو ماراسیم و میتینگه‌کاندا بڵاوکراوه و به‌یاننامه‌ی رێکخراوی ئازادی ژن سه‌باره‌ت به 8 مارس به زمانی عه‌ره‌بی له ناو ئاماده‌بواندا له لایه‌ن هه‌ڵسوراوانی ریکخراوه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
ریکخراوی ئازادی ژن له عیراق- نوێنه‌رایه‌تی که‌نه‌دا
25/3/2008
|