په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

ئه‌مریكا و سه‌رانى ئه‌مرِۆى ئیَراق و دیمستۆرا

له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كورد كارناكه‌ن.


شوان سدیق   


شارى كه‌ركوك به‌ دریَژاى زه‌مه‌ن له‌ژیَر ده‌ستى ده‌سه‌لاَتدارانى عیَراقى عه‌ره‌ب بووه‌، میَژوى ململانیَو شه‌رِى كورد له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بى خیَڵه‌كیدا له‌ سه‌رشارى كه‌ركوك بووه‌، هه‌ر حیزب و سه‌ركرده‌یه‌كى ئیَراق ده‌سه‌لاَتى گرتبیَت به‌ ده‌سته‌وه‌ وه‌ك پیَویست ئاورِى له‌م شاره‌ نه‌ داوه‌ته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت سه‌رانى رِژیَمه‌ له‌ناو چووه‌كه‌ى به‌عسى عه‌ره‌بى كه‌ ماوه‌ى سى و پیَنج ساڵ حكوم رِانى ئیَراقیان گرته‌ ده‌ست، ئه‌وه‌ به‌ ئاشكرا دیاره‌ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لاَتى سه‌دام و سه‌رانى رِژیَمه‌كه‌ى هیَنایان به‌ سه‌ر میله‌تى عیَراق و شارى كه‌ركوك به‌ تایبه‌ت، مه‌گرهیتله‌رى جووله‌كه‌ كوژ وسالوس سار(پۆل پۆتى) سه‌رۆكى پیَشووى كه‌ مبۆدیا و ئیَرانى ئیسلامى ئیمرِۆ كه‌ تا هه‌نووكه‌ كه‌س بۆى ناوى خۆى به‌خواسى ناو بنیَت، وه‌ ده‌سه‌لاَتدارانى عوسمانى تورك كه‌ ملیۆنه‌ها كورد و ئه‌رمه‌نیان كرده‌ قوربانى ده‌سه‌لاَته‌ ئیمپرالیزمیه‌كه‌ى خۆیان، كارى له‌م شیَوه‌ یه‌یان كردبیَت، سه‌دام و سه‌رانى رِژیَمه‌كه‌ى هاو شیَوه‌ى ئه‌م دسه‌لاَته‌ ئینسان كوژانه‌ ئه‌وه‌ى مرۆڤایه‌تى پیَى ناخۆش بوو ئه‌وان باوه‌رِیان وا بوو كردیان، شارى كه‌ركوك نمونه‌ى كاره‌ ناشرینه‌كانى ئه‌وانى پیَوه‌ دیاره‌ به‌ هه‌زاره‌ ها ماڵ تووشى رِاگویَزان و ته‌عریب بوون، گوازرانه‌وه‌ بۆ ئۆردووگا زۆره‌ ملیَكانى هه‌ولیَر و سلیَمانى، له‌دواى نه‌مانى دسه‌لاَتى سه‌دام پرۆژه‌ ده‌ستورى یاسا بۆ ئیَراقى نوىَ داریَژرا كه‌یه‌كیَك له‌و ماددانه‌ هاتووه‌ ئه‌ویش مادده‌ى 140 كه‌شه‌رعیه‌ت ده‌دات به‌ گه‌رِانه‌وه‌ى شارى كه‌ركوك بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى هه‌ریَمى كوردستان، دواى سالاَنیَكى زۆر له‌چاوه‌رِوانى كار بكریَت بۆ گه‌رِانه‌وه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ درا به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كارى تیَدا بكات وه‌ك باڵیَكى بیَلایه‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌ى له‌رِۆژانى رِابردوو بینیمان پرۆژه‌كه‌ى ستیڤان دیمستوَرا بوو وا ده‌رده‌كه‌ویَت دیسان خیانه‌تیَكى تره‌ له‌كورد و گه‌له‌كه‌ى ده‌كریَت، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مرِۆ ئه‌وه‌ى كردوویانه‌ له‌به‌ر ژه‌وه‌ندى ده‌سه‌لاَتى ئیَرا ق و ئه‌مریكاى داگیركه‌ر و بیرى سه‌ركوتكه‌ر بووه‌، ئه‌وان نایا نه‌ویَت كه‌ركوك بگه‌ریَته‌وه‌ سه‌ر كوردستان ئه‌گه‌رچى رِاسته‌و خۆش نایڵیَن به‌لاَم ده‌یا نه‌ویَت به‌هه‌ندیَك خاڵى لاواز كورد سه‌رقاڵبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌یپه‌رژیَته‌ سه‌ر پرۆژه‌ گه‌وره‌كان، له‌ كاتیَكدا هاولاَتیانى ناوچه‌كانى كه‌ركوك له‌ژیَر باردۆخیَكى نا هه‌مواردا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، یه‌كیَك له‌ته‌مووحه‌كانى ده‌سه‌لاَتى كوردى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن و رِیفراندۆم بكریَت بۆ ئه‌وه‌ى بزانریَت كىَ گره‌وه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌، به‌لاَم ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رانى ئیَراقیش باش ده‌زانن كورد به‌ رِیفراندرم گره‌وه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌، له‌ ساڵى 1970 ده‌سه‌لاَتى سه‌دام به‌نیاز بوو هه‌ڵبژاردنیَك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه‌ى بۆ رِوون ببیَته‌وه‌ چى نه‌ته‌وه‌یه‌ك ریَژه‌ى زیاتره‌ له‌ شارى كه‌ركوك، حكومه‌تى ئیَراقى ئه‌و كات پاشگه‌ز بووه‌ ده‌یزانى كورد سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دیَنیَت، به‌نهیَنى له‌رِیَگاى كۆمپانیایه‌كى یۆنانى سه‌رژمیَریه‌كى ئه‌نجام دا له‌وكاته‌دا ده‌ركه‌وت حه‌فتا له‌سه‌دى خه‌ڵكى كه‌ركوك كوردن، ده‌سه‌لاتَـى سه‌ددام هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى سه‌ركۆنه‌ كرد و نه‌یوویست ده‌وور و به‌ر پیَبزانیَت، به‌ بۆچوونى من ئه‌وه‌ى ئیَستا حكومه‌تى ئیَراق و ئه‌مریكا و دیمستوَرا هیَناو یانه‌ته‌ كایه‌وه‌ هه‌مان سیاسه‌تى ده‌سه‌لاَتى پیَشووى ئیَراقه‌، پیَویسته‌ ده‌سه‌لاَتى كوردى و گه‌لى كورد ریزه‌كانیان یه‌ك خه‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ له‌ كه‌ركوكدا ده‌كریَت حیزب گه‌ریى و خزمایه‌تى و نه‌ته‌وه‌ په‌رستى وه‌لاى بنیَن هه‌مووى بۆ ئامانجیَك كاربكه‌ن، ئه‌و هه‌له‌ى ئه‌مرِۆ رِیَك كه‌و تووه‌ زۆرى ده‌ویَت دووباره‌ ببیَته‌وه‌، چونكه‌ میَژوو كاتى ده‌ویَت، له‌كۆتایشدا په‌شیمان بوونه‌وه‌ دادمان نادات و سه‌رانى ئیَراق و یه‌مریكاو نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش گره‌وه‌كه‌ ده‌به‌نه‌وه‌ كورد له‌هه‌مان پیَستى خۆیدا زیاد ناكات وه‌ك نسكۆ یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى ترمان لیَ به‌سه‌ردیَت!
 


هه‌ولیَر
swansdiq@yahoo.com