ئه‌مه‌ریکا له به‌رپرسی کوردی زیاتر خه‌مخۆری گه‌شه‌کردنی بزاڤی چه‌کداری باکوور‌و ڕۆژهه‌ڵاتن .
مه‌هدی کاوانی
کلنتۆنی سه‌رۆکی پێشووی ئه‌مه‌ریکا له لێدوانێکی له‌مه‌و پێشتری له له‌نده‌ن گوتی : پێویسته ئه‌مه‌ریکیه‌کان هێزێکی هه‌میشه‌ییان له سه‌ر سنووره‌کانی کوردستان هه‌بێت بۆ پاراستنی کورده‌کان له هێرشی وڵاتانی دراوسێ .هلاری کلنتۆنیش که یه‌کێ له کاندیده‌کانی دیموکراته‌کانه ،چه‌ند جار له کاتی لێدوانه‌کانی له سه‌ر پڕۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردن ،ئه‌وه‌ی دووپات ده‌کرده‌وه ئه‌گه‌ر من هه‌لبژێردرام بۆ سه‌رۆکایه‌تی کردنی ئه‌مه‌ریکا ،کاتێ که هێزه‌کانمان له عیڕاق کێشایه‌وه ده‌بێ هه‌ندێ هێزمان له کوردستان بێڵینه‌وه بۆ پارێزگاری کردن له کورده‌کان . ده‌شی وت کاری له‌مه‌ودواشم ده‌بێ به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانمان بێت له گه‌ڵ کورده‌کان . وڵاتانی دراوسێ له ڕۆژی هاتنی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بۆ عیڕاق ، به گومانه‌وه ده ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌ڕوانن له ترسی به‌هێزکردنی ئه‌زموونی کوردی سه‌رتاسه‌ری, به تایبه‌تی که مووشه‌که دوور هاوێژه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته‌وه مۆلگه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیان کوتایه‌وه. لێدانه‌که بۆیان ئه‌وها کاریگه‌ر بوو وه‌ک یه‌کێ قه‌ناسه‌ی به ده‌سته‌وه بێت و سێره کوژ ده‌نه‌فه‌ره‌کان بگرێ و بپێکێ . ئه‌وان هه‌ر له‌و ڕۆژی به گومانه‌وه سه‌یری ئه‌مه‌ریکیه‌کانیان ده‌کردو له نێو خۆیان ده‌یان گووت خۆ بانێک نیه‌و دوو هه‌وا بێت . واته ئه‌دی بۆ له هێزه‌کانی په‌که‌که ناده‌ن . تورکه‌کان به سه‌دان جار ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن ،ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریکا به قسه به په‌که‌که ده‌ڵێن تیڕۆڕیسته‌و به کرداریش بێده‌نگیان له ئاستا ده‌که‌ن و له‌ژێره‌وه کۆمه‌کیشیان ده‌که‌ن . ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش به ده‌وری خۆیانه‌وه که وه‌ڵامی ناڕه‌زایی تورکه‌کان ده‌ده‌نه‌وه ده‌ڵێن ئێمه نامانه‌وێ سنووری به‌روه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌وه زیاتر فراوان بکه‌ین و وا باشتره بۆ تورکه‌کان کێشه‌ی په‌که‌که له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و چه‌کداره‌کانی په‌که‌که به دیالۆک چاره سه‌ر بکه‌ن و ده‌ڵێن کێشه‌یه‌کی وه‌ها پێویستی به چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌و دیالۆگ هه‌یه نه‌ک په‌نا بردنه به‌ر چه‌ک . زۆر جار ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌سکه‌ر له ڕێگای ئه‌و هه‌لسوکه‌وتانه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له دژیانه‌وه لێره‌و له‌وێ بانگێشه‌ی وا ده‌که‌ن که له حلفی ئه‌تله‌سی بێینه ده‌رێ و له گه‌ڵ ڕووسه‌کان حلفێکی سه‌ربازی پێک بێنین . قسه ئه‌وه‌نده زۆره له ئاخاوتنی ده‌سه‌دڵاتدارانی وڵاتانی سه‌ر سنوور له سه‌ر ئه‌و په‌ڕه‌گرتنانه‌ی کوردی سه‌رتاسه‌ری ،هه‌ر نه‌بیته‌وه ،هه‌مووشیان زیاتر ئه‌مه‌ریکیه‌کان تێ وه‌ر ده‌ده‌ن نه‌ک ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسی باشوور . زۆر جار قسه‌کانیان بۆ ئه‌و ئاستانه ده‌به‌نه‌وه که ئه‌مه‌ریکیه‌کانن داوا له به‌رپرسی کورد ده‌که‌ن که له په‌که‌که‌و هاو چه‌شنه‌کانیان گه‌ڕێن با بۆ خۆیان جموجۆلی سیاسی و چه‌کداری خۆیان بکه‌ن . ڕه‌نگه بانگێشه‌ی وه‌ها ئه‌گه‌ر ڕاسته‌و خۆش نه‌بێت به شێوه‌ی تر لێدوان بده‌ن ،هه‌مان مانا بگرێته‌وه. ئه‌ردۆگان پێش هه‌لبژاردنی ئه‌و جاره‌ی تورکیا، بۆ خۆی له چه‌ند لێدوانێکی ته‌له‌فزیۆنی دا دژی سووپاو هاتنه ناوه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌یگۆت کێشه‌ی ئێمه ئه‌و یه‌ک دوو هه‌زار په‌که‌که‌یه نیه که له سنوره‌کانی باکووری عیڕاقن ،له زاری نه‌ده‌هات بڵێ هه‌رێمی کوردستان ،به‌لکو گیر‌و گرفتی ئێمه ئه‌و پێنج هه‌زار نه‌فه‌ره‌ی په‌که‌که‌نه که له تورکیانه ،با ئێمه به قسه‌ی ئه‌ردۆگان له ناو خاکی تورکیا کۆتایی به‌وان بێنین ،ئینجا له دژیان پڕده‌ینه باکوری عیڕاق. چه‌نده‌ها جار ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له هه‌وڵیرن لێدوانیان داوه که په‌که که‌و په‌ژاک له جیاتی ئێمه سنووره‌کان له قاعیده‌و ئه‌نساروئیسلا م و ئه‌و تیڕۆڕیستانه‌ی که ئێران و تورکیا به مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی ئاژاوه بۆمانی ده‌نێرن ده‌پارێزن . به پێچه‌وانه‌وه ئێمه واته کوردی باشوور‌و به‌رپرسی سیاسیان ،ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی گۆشه نیگای نیشتمانیش له په‌که‌که‌و په‌ژاک نه‌ڕوانین واته به‌س به‌و شێوه‌یه تێ‌یان بڕوانین که ئه‌وان سنوره‌کانمان له تیڕۆڕیستان بۆ کۆنتڕۆڵ ده‌که‌ن ،ئه‌وه ده‌بوایه نه‌ک به‌رپرسی ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێشوازی لێیان کردبایه به‌لکو ده‌بوایه به یارمه‌تی مادی و پڕچه‌کردنیشیان هه‌ری ڕشتبایه . نه‌ک هه‌ر ئه‌وان حکومه‌تی عیڕاق و ئه‌مه‌ریکاش . ڕۆژنیه لێدوانی ئه‌مه‌ریکی و به‌شێکی فراوانی عیڕاقی عه‌ره‌بی به تایبه‌تی سونه‌کانیان بانگێشه‌ی ئه‌وه نه‌که‌ه‌ن که ئێران تیڕۆڕیستمان بۆ ده‌نێرن و پڕ چه‌کیان ده‌که‌ن و له ناوه‌وه‌ش ئاژاوه‌مان بۆ ده‌نێنه‌وه . که ئه‌و کارانه له کوردستان ڕوو نادات یان زۆر به‌که‌می ڕووده‌دات به فعلی حکومه‌تی هه‌رێم نیه به‌لکو به فعلی په‌که‌که‌و په‌ژاکه . ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئه‌گه‌ر له به‌ر کورد‌و په‌که‌که‌و په‌ژاکیشیان نه‌بێ قابیله بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ،ئه‌وه نه‌زانن ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی ئێستاکه‌ی ئه‌وان له سه‌ر سنووره‌کان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن چه‌ندی ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه دوو ئه‌وه‌نده‌ش ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکاو ته‌واوی گه‌لانی عیڕاق . به من ناڵێن به‌رپرسانی کورد ئه‌گه‌ر خوازیاری ئه‌وه بن که په‌که‌که‌و په‌ژاک سنووره‌کان چۆڵ کات ئه‌دی کێ له له و تێڕۆڕیستانه‌ی که ئێران بۆمان ده‌ه‌نێرێ ده‌مان پارێزێ . کوا له کوێ کورد سنووری له گه‌ڵ یه‌کتر له خاکی باو و باپیرانی هه‌بووه . بۆ ئێوه‌مه کورده‌کان ،پارته‌کان، تێکڕای ئه‌وانه‌ی به‌شداری شه‌ڕی چیای پێش ئێستاتان کردووه. بۆ ئێوه‌مه ئه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندن ده‌ده‌ن که بڵێن په‌که‌که، په‌ژاک یان به ئیسڕاحه‌ت دانیشن یان بڕۆنه وڵاتی خۆتان . ئایا وه‌ختی خۆی که‌س له شۆڕشگێڕه‌کانی ئه‌و دوو وڵاته به ئێوه‌یان ده‌گووت فه‌رموون له خاکی خۆتان به‌شه‌ڕ بێن . چما کوردستان خاکی هه‌مووان نیه . کوا سنوورمان له نێوان هه‌یه . داگیرکه‌رانن سنوور سنورێنه دێخنه ناومانه‌وه . خۆ نابێ ئێمه‌ش داڕشتنه‌کانی وان بکه‌ین به شوون بۆ خۆمان . ئه‌دی ئه‌وه نیه به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی خۆی پێناسه ده‌کات و ده‌ڵێت سه‌رۆکی کوردستان . سه‌رۆکی کوردستان یانی چی . مه‌گه‌ر له هه‌ر چوار پارجه به‌و لاوه چی تر ده‌گرێته‌وه . کوا ڕاگه‌یاندنی پارتی یه‌ک جاریشیان قسه‌ی وه‌هایان کردبێت وه‌ک بڵێن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه نه‌خێر وا ناڵێن به‌لکو له‌وانه‌یه پێشیان ناخۆش بێت که هی تر قسه‌ی له‌و بابه‌تانه ده‌کات . به‌ڵێ ئه‌وان هه‌ر ده‌ڵێن و ده‌ڵێنه‌وه سه‌رۆکی کورد . قسه‌کان هه‌ر هه‌مووی به سه‌ر چاوان به‌ڵام با له لایه‌که‌وه قسه‌کان به کردار بکرێ وله لایه‌کی تریش، هه‌موو ئاخاوتنه‌کان تێک بکه‌نه‌وه. ئه‌مه‌ریکا به‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ی خۆی و ئه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیانه‌ی له ناوچه‌که به تایبه‌تی بۆ تورکیایه‌ک که زیاترله نیو سه‌ده‌یه له ناو حلفی خۆی دایه . وڵاتانی عه‌ره‌بی و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و نه‌وتی خۆشی له ناوچه‌که لایه‌کی تره . ئه‌وان گوشارله دژی په‌که‌که‌و په‌ژاک نه‌خه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، هه‌وق وایه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته مه‌منونی هه‌لوێسته‌کانیان بێت و وا بیر بکاته‌وه هه‌تا زووه با ئه‌و هه‌له بقۆزینه‌وه‌و بزاڤی باکوور‌و ناوه‌ڕاست و باشووری ناوه‌ڕاست به‌هێز بکه‌ین . هه‌ر که‌سێ ته‌ماشای کار‌و کاردانه‌وه‌کانی ئه‌مه‌ریکیه‌کان بکات که چه‌ند پۆزه‌تیڤانه مامه‌له له گه‌ڵ ته‌واوی کورد ده‌که‌ن‌و خۆشیان خاوه‌ن بڕیاری سه‌ره‌کین له ته‌واوی ناوچه‌که. ڕه‌نگه بیر کردنه‌وه‌ی وه‌ها بکه‌نه‌وه‌و ئه‌وه بڵێن باشه کورد له چی که‌مه بۆ بانگێشه‌ی ده‌وله‌تی سه‌ر به‌خۆ نادات ،بۆ بزاڤی سه‌رتاسه‌ری به‌هێز ناکات ، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌یکه‌ن که ئه‌مه‌ریکیه‌کان به هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشت و په‌نایانه‌و وا خه‌ریکه له ڕێگه‌یه‌وه له گه‌ڵ توورکیاو ئیدیش تێک ده‌ده‌ن،ئه‌دی بۆ که‌ی هه‌ڵده‌گرن . بۆ ئه‌و کاتی هه‌ڵده‌گرن که ئه‌مه‌ریکیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له شوێنی تر ساز کرد‌و منه‌تیان به کورد نه‌ما . به‌ڕاستی که گوێم له هه‌ندێ بانگێشه‌ی وه‌ها ده‌بێ و ده‌ڵێن په‌که‌که،په‌ژاک یان ده‌بێ شه‌ڕتان له دژی تورکیه‌و ئێران ڕاگرن یان ده‌بێ بار که‌ن . به‌ڵێ پیاو به ده‌ستی خۆی نیه که گوێی له ئاخاوتنی له‌و بابه‌تابه ده‌بێ بکه‌وێته دوو دڵی و ئه‌وه بڵێ سه‌رنه‌که‌وتنی هه‌موو شۆڕشه‌کانی کورد به‌فعلی ئیمپریالیسته‌کان یان هاوپه‌یمانانی جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م و هاوپه‌یمانانی ئێستاوه نیه،به‌لکو فعلی به‌رپرسی سیاسی کورده نایانه‌وێ هه‌لی له‌بار بقۆزنه‌وه یان بزاڤه‌که‌یان له سنورێکی ته‌سکی حیزبایه‌تی شه‌خسی نه‌تازێنن . به‌رپرسانی به‌غدا له جیاتی ئه‌وه‌ی داوا له په‌که‌که‌و په‌ژاک بکه‌ن که سنووری خه‌باتتان سنووردار بکه‌ن ده‌بوایه له جیاتی ئه‌وه شه‌وو و ڕۆژیان له خۆیان حه‌رام کردبایه له پێناو ئه‌وه‌ی که‌رکوک بخه‌نه سه‌ر نیشتمانی دایک یان هه‌ر نه‌بوایه ده‌بایه ئه‌مرێکی ئیداریان ده‌رکردبایه که له ڕێگه‌یه‌وه قه‌زاو ناحیه‌دابڕاوه‌کانی که‌رکوک وه‌ک خۆیان لێ بێته‌وه.
به‌ریتانیا /08/09/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|