په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٩\٤\٢٠٢٦

ئەمەریکا دەستیکرد بە گەشتەکانی بۆ سەر مانگ.


رەزا سـاڵح       


(ناسا) ئاژانسی ئاسمانی ئەمەریکا، بـۆ یەکەمجـار لە مـاوەی زیـاتر لە (٥٠) سـاڵـدا، لە (١/ نیسان) بە کەشتیی ئارتیمیسی دووەم. ئاسمانگەڕانی بۆ خولگەی مانگ رەوانەکرد.


(چارلی بلاکـوێـڵ- تـۆمپسۆن) بەڕێـوەبەری هەڵـدانی ئارتمیسی دووەم، چەند خولەکێک پێـش بەرزبوونەوەی کەشتیی ئاسمانی (ئارتـمیس ـ ٢) بۆ خولـگەی مانـگ، بـە تـیـمی ئاسـمانگەڕییـەکەی وت:"لـەم ئەرکـە مێـژووییـەدا، ڕۆحی تـیـمی ئارتـمـیس و بـوێـری گەلی ئەمەریکا و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری جیهـان و هـیوا و خەونەکانی نـەوەی نـوێ لەگـەڵ خۆتـان هـەڵـدەگـرن". "بەخـتـێکی باش. بـڕۆ ئارتـمـیسی دووەم".


دوای زیـاتر لە (٥٠) ساڵ، لە کۆتـایی هـاتـنی بەرنامـەی ئەپـۆلـۆ و دوا ئـەرکی تیـمی ئاسمانگەڕی بۆ سەر مانگ، ئێـوارەی چـوارشەمـمە (١/ نیـسان/٢٠٢٦) لە کاتژمێری (٦:٣٥) بە کاتی رۆژهـەڵاتی وڵاتە یەکگرتـووەکانی ئەمەریکا بە، لە ناوەنـدی بۆشایی ئاسمانی کـێنێـدی لە شاری کـیپ کاناڤـێرال لە ویـلایەتی فـلـۆریـدا بۆ بـۆشایی ئاسمان، کەشتیی (ئارتـمیسی دووەم)ی ناسا، بە موشەکی (ئۆریۆن) کە مووشەکێکی هـەڵـدەری زۆرە بەهـێزە، بـۆ خـولگەی مانگ هـەڵـدرا.


سێ پیـاو و ژنێک لە گەشتـێکی (١٠) رۆژیـدا، بۆ خـولگەی مانـگ دەستـیان پێکـرد. پێـشبینی دەکـرێـت کە ئـەم گەشـتە، لاپـەڕەیەکی نـوێ لـە مێـژووی گـەڕانی بـۆشـایی ئاسمانی ئەمەریکادا بکاتەوە. باڵادەستیی لە گەشتی بۆشایی ئاسمانیدا بسەلـمـێنێتەوە.


جـێرمی هانسن، ئاسمانگەڕی کەنـەدی، لە شـوێنی خۆیـەوە لەنـاو ئارتـمیسی دووەم، دە خولەک پێش بەرزبوونەوەی ئارتمیس وتی:"ئێمە بۆ هەموو مرۆڤایەتی دەڕۆین".


دۆنـاڵـد تـرەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لەلای خۆیەوە، لە پلاتـفـۆرمی (تـوت سۆشیال)ی خۆیـدا ڕایگەیانـد:"ئەمەریکا دەگەڕێتـەوە بۆ سەر مانـگ!" ئامـژەی بەوەش کردووە، "کەس ناتوانێـت ڕکابـەری ئێـمە بکات! تەنها ئەمەریکا ڕکابـەری نییە، بەڵکو زاڵە و هەمـوو جیهـان چاودێـری دەکـات".


ئەم ئەرکە نوێیە بەناوی (ئارتـیمیس ـ ٢) لە سەنتەری بۆشایی ئاسمانی کـێـنێـدی لە فـلۆریدا دەستیپێکرد. سێ ئاسمانگەڕی ئەمەریکی و کەندیەک لەناو ئارتیمس ٢ دان: (ڕیـد وایـزمـان) سەرۆکی تـیمەکە و (ڤـیکـتۆر گـلـۆڤـەر) و (کـریـستیـنا کـۆچ) و (هـانـسن کەنـەدی).


ڤیکتۆر گلۆڤەر، کە یەکێکە لەو چوار ئاسمانەگەڕانەی گەشتی (کەشتی ئارتیمیس ٢) فەرمانـدەیی ئەرکەکەیە. کاتێک کە منـداڵ بـوو لە دۆڵی پـۆمـۆنـا، لە تەلەڤـزیـۆنـەوە سەیـری هـەڵـدانی کەشتـیی بـۆ بۆشایی ئاسمانی دەکـرد و خەونی بە فـڕۆکەوانییەوە دەبـینی. گڵۆڤەر سەرەتای کارکردنی وەک فـڕۆکەوانی تاقـیکاری لە بیابانی مـۆگاڤێ دەستیپێکردووە، لە قوتابخانەی فـڕۆکەوانی تاقیکردنەوە، لە بنکەی هـێزی ئاسمانی ئێـدواردز خوێندوویەتی و لە بەتالـیۆنێکی فـڕۆکەوانی تاقـیکاری هـێزی دەریـایی لە دەریاچەی چـین لە کالـیفـۆرنیا خـزمەتـێکی زۆری کـردووە.


ئەگـەر لـەم گەشـەتەیـدا سەربـکەوێـت، گـلۆڤـەر دەبـێـتە یەکەم کەسی ڕەشپێـست کە گەشـتی بـۆ سـەر مـانـگ کردووبێـت.


یەکەم ژنیش کە ئەو کارە دەکات، کـریـستینا کـۆچ، کە ئاسمانگەڕێکی ناسراوە. خاوەنی ريکـۆردی درێـژتـریـن گەشـتی دەروەی زەوییـە، یەکـەم ژنـی کانـدیـنکـراویـشە، کە لە ساڵی (٢٠٢٨) دا، بە (ئـارتیـمس ٣ ) دەچـێـتە سـەر مـانـگ. (نـووسەر ئـەم باسە) لە مانـگی (نـۆڤـەمبـەری/٢٠٢٤) دا، بـە درێـژی باسی بیـۆگـرافـیای (کـریـستینا کـۆچ) م کـردووە، لە سایتـە کوردییەکانـدا بـڵاوم کـردووەتـەوە.


ئاسـمەنگەری کەندیش (جێرمی هانس) دەبێت بە یەکەم ئاسمانگەر، کە ئەمەریکی نییە و بە کەشـتییەکی ئەمەریکی، لە گەڵ ئاسـمانگەڕە ئەمەریکییەکانـدا ئـەم گەشـتە دەکات.


پـرۆژەی ئارتـیمـیس، کە لە خـولی یەکـەمی سـەرۆکـایەتی دۆنـاڵـد تـرەمپـدا، لە ساڵی (٢٠١٩) دا، تـرەمپ پـەردەی لەسەر پـرۆژەکە لادا و جەخـتی لەسەر جـێبەجـێکـردنی کـرد. ئامـانجی پـرۆژەکە ئـەوەیە لـە کـۆتـاییـدا، ئامـادەیی هـەمـیـشەیی مـرۆڤ لەسـەر مانگ دابمەزرێنێت و رێگە خۆش بکات، بۆ گەشتەکانی داهاتوو بۆ سەر گـڕەهەسارە (مەریـخ). بەڵام لەـم ساڵانـەی دواییـدا بە چەنـد هـۆیەکـەوە، پـرۆژەکە ڕووبـەڕووی ئاستەنگی و دواکەوتنی زۆر بـووەتـەوە.


جەماوەرێکی زۆر لە کاتی هـەڵـدانی کەشتی (ئارتیمیس ٢) لەنزیک شوێنی هەڵـدانی کـۆبـوونەوە بـۆ بـینینی ئـەم ڕووداوە مێـژووییـە.


گەشتەکە ماوەی (١٠) ڕۆژ دەخایەنێـت. لەو مـاوەیەدا ئاسـمانگەڕە ئاسمانییەکان، بە کەشتییە ئاسمانییەکەیان، دەگەنە خولگەی مانگ، چەنـد جـارێـک بە خولگەی مانگـدا دەسـووڕێنـەوە. بەبـێ ئـەوەی ئەمجـارە لەسـەر مانـگ بـنـیـشنەوە. بـڕیـارە لە ساڵی (٢٠٢٨) دا، بە (ئارتـمیـس ـ ٣) بۆ جارێکی تـر بچـنەوە سەر مانگ. کە یەکێک لەو ئاسـمانگەڕانەی کە لەسـەر مانـگ دادەبـزن، خاتـوو (کـریـستـیـنا کـۆچ) دەبێـت.


ئەم ئەرکە کەشتییەی (ئارتیـمس ـ ٢)، کەشتیی (ئەپـۆلـۆ ـ ٨ ) دەهـێنێتەوە یاد، کە بۆ یەکەمجـار لە ساڵی (١٩٦٨) دا، ئەمەریکا ڕەوانـەی خـولگەی مانگی کـرد.

یەکەم نیشتنەوەی مـرۆڤ لەسەر مانگ لە ساڵی دواتردا، لە (٢٠/ یۆلیۆ/ ١٩٦٩) دا، بە کەشتی (ئەپۆلۆ ـ ١١) ئەنجامدرا. دوو ئاسمانگەڕی ئەمەریکی (نیل ئارمسترۆنگ و بـاز ئـاڵـدرین) لەسـەر مانـگ دابـەزیـن. دوایین گەشتیـش بۆ سـەر ڕووی مـانـگ، لە ساڵی ( ١٩٧٢) دا، بە کەشتیی (ئەپۆلۆ ـ ١٧) ئەنجامدرا. لەو ساڵەوە هیچ گەشتێکی تـر بـۆ سەر مانـگ نەکـراوە.


(ناسا) دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکی بەنیازە بنکەیەک لەسەر مانگ دابمەزرێنێت پـێـش ئـەوەی دەست بە ئەرکەکـانی بـۆ سـەر مـەریـخ بـکات.

 

ئەم گەشـتە کە ناوی (ئارتیمیس) ە، ئارتیـمیس ناوێکی کـۆنی یـۆنانییە، لە ئەفـسانەی یۆنانیدا خواوەندی مانگ بووە. خوشکی (ئەپۆلۆ) ی خواوەندی خۆر بووە. خوشک و برایەکی لفانە بوون. كچ و کوڕی (زیـۆس)ی خوای خوانـدەکان بوون. لەبەر بەهێزی دەسەڵاتیان کەشتی ئەپۆلۆ و ئارتیمیس بە ناوی ئەم خوشک و برا خواوەندەوە نـراون. (ئـۆریـۆن) یش، یەکێک بوو لە موریـد و لە شوێـنکەوتـووەکانی ئارتـیمیسی خواوەنـد.


پرۆژەی ئارتیمیس، لە ژێر کێبڕکێیەکی تونـدی چـیندا بەردەوامە. کە چـین ئاواتەخوازە تا ساڵی (٢٠٣٠) تـیـمێکی ئاسمانگەڕ چـینی بـۆ سـەر مانـگ بنێـرێـت.


گەشتی (ئارتیمیس ٣) گەشتێکی ئاسان نابێت. کەشتییە ئاسمانییەکە پێشتر هیچ کاتێک ئاسمانگەڕانی بۆ گەشتێکی ئەودیـوی زەوی هـەڵـنەگرتـووە و دەبێـت لە دووری زیاتر (٣٨٤) هـەزار کیـلۆمەتـر لە زەویەوە بگاتە مانگ. کە هـەزار جـار زیاتـرە لە بەرزیی وێـستگەی بۆشایی ئاسمانی نێـودەوڵەتی، کە لە بەرزی نـزیکەی (٤٠٠) کیلـۆمەتر بە دەوری زەویـدا دەسوڕێتەوە. بەڵام ئەمەریکا ئەزموونێکی سەرکەوتووی بۆ سەر مانگ هـەیە. لە بەردەم ئیـرادەیەکی بەهـێز و بـڕیـارێکی تـۆکـمەشـدا، ئەسـتەم بـوونی نیـیە.


(پـێگی ویتسۆن) سەرۆکی پێشووی کەشتیوانی ناسا دەڵـێت:"پێویستە هەمـوو کەسێک دڵنیابێت لەوەی کە کاری خۆی بە باشی ئەنجام دەدات، ئەگەرنا لێکەوتەکانی دەتـوانێت کوشـندە بێـت".


ئەمەریکا هیوادارە پەرجوویەکی (موعـجیزە) هـاوشێوەی ئەو پەرجـووە بەدەستبهـێنێت، کە لە شەوی یەڵدای ساڵی (١٩٦٨)دا ئەنجامیدا، کاتێک ملیارێک کەس لە سەرانسەری جیهاندا، سەیری گەشتی ئاسمانیەکەیان کرد بۆ خولگەی مانگ. ئەوکاتە جیهان بەهـۆی ملـملانێ و جەنگەکانەوە وێـران بـوو، کە دیـارتـرینیان جـەنگی ڤـێـتـنام بـوو.


ئەو ڕەنگە پـرتەقـاڵـییە گەشەی، کە ئەنـدامانی تیـمی ئارتیـمیس لەبەری دەکەن، تەنها هەڵبژاردنێکی جوانکاری نییە، بەڵکو رەنگێکی بە ئەنقەستە، کە ئاسوودەیی و کارایی و هـێماسازی تێکەڵ دەکـات.
________________________________________________
بۆ ئەم نووسینەم، سـوود لە چەنـد سایتێکی ئینگـلیزی وەرگرتـووە.

 

 ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک