په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٣\٢٠١٢

ئه‌مه‌ریکا:

ئۆجەلان لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی تورکیایە.

 

ئاماده‌کردنی: دیاری محه‌مه‌د


واشنتۆن - لە راپۆرتی "تورکیا: باکگراوند و پەیوەندییەکان لەگەڵ ئه‌مه‌ریکا"دا کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریکاوە ئامادەکراوە، دەستنیشان کراوە کە (یەکێک لە پێنج ئەکتەرە سەرەکییەکە) رێبەری گەلی کورد عەبدولڵا ئۆجالانە.

لەسەر ناوی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئه‌مه‌ریکا جیم زانۆتی پسپۆڕی رۆژھەڵاتی ناوین راپۆرتی (تورکیا: باکگراوند و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئه‌مه‌ریکا) ئامادە کردووە و لە راپۆرتەکەدا کوردان رێژەی لە ١٥ - ٢٠ ی دانیشتوانی تورکیا پێکدێنن و ھەژارترین بەشی کۆمەڵگای تورکیایە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە لەسەرتا دامەزراندنی کۆمارەوە تا ئێستا کێشەی کورد ھەیە و دەوڵەتی تورک ھەمیشە بە رێبازی فەرمانڕەوایی و دەسەڵاتپەرستی و سەربازی، کوردی چەوساندۆتەوە.

ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن، سیاسین.


لە راپۆرتەکەدا دەستنیشان دەکرێت کە PKK لە جیاتی سیاسەتی جیاخوازی، داوای مافە کلتوری، سیاسی و خۆبەڕێوەبەری دەکات و ئاشکرای دەکات کە کێشەی کورد بەڕێگەی کلتوری، ئابوری و سیاسی چارەسەر دەبێت.

لەلایەکی تریشەوە ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە سیاسەتی حکومەتی ئەردۆگان لەسەر بناخەی (ناسنامەی ئیسلامی ھاوبەش)ە و داواش لە تورکیا دەکات کە لە دەستوری نوێدا دان بە ناسنامەی کورد، مافی پەروەردەدا بنرێت و بەندی ١٠٪ی ھەڵبژاردنەکانیش لاببات.

لە راپۆرتەکەدا ئۆپەراسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی کورد کە حکومەتی AKP بەناوی دژی KCK ەوە دەیکات، بە ئۆپەراسیۆنی سیاسی وەسف دەکرێت و دەستنیشانیشی دەکات کە لەژێرناوی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەندامانی BDP دەستگیر دەکرێن.

ھەروەھا لە راپۆرتەکەدا دەستنیشانیشی دەکات کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە تورکیا و ئه‌مه‌ریکا لەبەرامبەر بە PKK خەباتێکی بێ کەموکورت جێبەجێ دەکەن و ئه‌مه‌ریکا ھاوکاری سیخوڕی دەدات بە ئەنقەرە و حکومەتی تورکیش داوا لە واشنتۆن دەکات کە کۆنگرە بڕیاری ناردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ تورکیا بدات.

ھاوفکری بۆ دەستووری نوێ.

لە راپۆرتەکەدا دەستنیشان دەکرێت کە بۆ دەستووری گشتی پێویست بە ھاوفکرییەکی نوێ ھەیە و دەڵێت:" ئەوەی لە تورکیا گومان دروست دەکات، ئەوە کە دەسەڵاتی تاک حزبی ھێز بەکاربێنێ و خۆی بە تەنیا دەستووری گشتی دابڕێژێ و پەسەندی بکات، جێگای پرسیارە کە دەستووری گشتی نوێ بەگوێرەی پێوانە لە پێشینەکان ئامادە دەکرێت کە ھاوفکری و ھاورایی ھەموو بیروبۆچوون و ئایدیۆلۆژی و فکرێکی تێدا دەبێت.

ئۆجالان یەکێکە لە پێنج ئەکتەرە سەرەکییەکە.


لە بەشێکدا کە بەناوی (پرۆفایلی ئەکتەرە سەرەکییەکان لە تورکیا)دا عەبدوڵڵا گول سەرۆک کۆمار، ئەردۆگان سەرۆک وەزیر، ئەحمەد داود ئۆغڵو وەزیری کاری دەرەوە، کەماڵ کڵجدار ئۆغلو سەرۆکی CHP و رێبەری PKK عەبدولڵا ئۆجالان ھەن.

لە راپۆرتەکەدا دەستنیشانی کردووە کە ئۆجالان یەکێکە لەو ٥ ئەکتەرە سەرەکییە و لەبارەی خودی ئۆجالانیشەوە رابردوویێکی زۆر نووسراوە. ھەروەھا باسێکی وردی PKK ی لەسەرەتای دامەزراندنییەوە تا ئێستای تێدایە. ھەروەھا سەرنجیش بۆ چارەسەری کێشەی کورد راکێشا و ئاماژە بە دانوستانەکانی نێوان ئۆجالان و دەوڵەت دەکات.

لە راپۆرتەکەدا دان بەوەدا دەنێت کە ئۆجالان لە کینیا بە ھاوکاری ئه‌مه‌ریکا و ھاوپەیمانەکانی دەستگیر دەکرێت و رادەستی تورکیا دەکرێت.

 

 

diaryzana@ymail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک