٢\١\٢٠١٢
ئهمهریکا
و بەریتانیا لە کۆمهڵکوژییەکەی شەرناخ بەشدارن.
بۆ: رای گشتیی کوردستان و جیھان.
لەگەڵ
کۆتایی ساڵی ٢٠١١ کوردستان و جیھان گهواهی بینینی رووداوێکی خەمگین
بوون، ئەویش لە ئاکامێکی ھێرشێکی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا (٤٠) ھاوڵاتی
سڤیل گیانیان لەدەستدا. ئەوەی جێگەی داخە لەسەر ئاستی جیھانی بە شێوازی
ئەوتۆ رووداوەکە نەبینراو جیھان ئەو کارە دڕندانەی تورکیای شهرمهزار
نهکرد، بە تایبەتی ئهمهریکا و بەریتانیا، ئەمەش لە کاتێکدایە گەر
پێشتر گەریلاکانی پەکەکە لە دژی سوپای تورکیا خۆیان پاراستبێ ئەوا زۆر
زوو ھەردوو دەوڵەتی ئیمپریالیزمی گەورەی جیھانی ئهمهریکا و بەریتانیا
وێڕای پشتگیریی لە تورکیا ئەم ھێرشانە شهرمهزار دەکەن، لە کاتێکیشدا
کە بە بەرچاوی ھەموو جیھانەوە دوای چەند رۆژێک بەسەر داوای
لێبووردنەکەی ئەردۆگان لە کۆمهڵکوژیی دەرسیم جارێکی تر گەلی کوردی
کۆمەڵکوژ کرد لە شەرناخ. ئەمجارەیان زلھێزەکانی جیھانی دەنگیان
لەھەمبەر ئەو تاوانە لێ نەھات.
ئێمە بێدەنگیی ئهمهریکا و بەریتانیا زۆر بە توندیی شهرمهزار دەکەین
و لەوەش دڵنیاین بێدەنگی ئەوان رهوایی دەبەخشێتە ئەم جینۆسایدەی کە
تورکیا لە دژی گەلی کورد بەڕێوەی دەبا.
لە کۆتاییدا داواکارین لە ھەردوو دەوڵەتی زلھێزی جیھانی چیتر بێدەنگیی
نەنوێنن بەرامبەر رژانی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد و چەک و تەقەمەنیی
پێشکەوتوو بە سوپای تورکیا نەفرۆشن بۆ خوێنڕشتنی رۆڵەکانی کورد چونکە
گەلی کورد چاکە و خراپەی ھیچ لایەک بیرناکا.
ژماره تهلهفۆنی وتەبێژ: ٠٧٥٠١٠١٣٠٢٢
کەمپینی نێودەوڵەتیی کوردستان
٣١\١٢\٢٠١١
- ههولێر
|