هیچ گومانی تێدا نییە کە ئەمەریکا دەتوانی
تەنیا بە هێزی خۆی و لە ماوەیەکی زۆر
کەمدا داعش بنەبڕ بکا، چونکە بێجگە لەوەی
داعش دەستکردی خۆی و کلکەکانیەتی
توانایەکی سیخوڕیی و سەربازیی و مادیی
هێندە گەورەشی هەیە کە هەرگیز بەراورد
ناکرێ لەگەڵ توانای کۆمەڵە چەکدارەکی بێ
سەروبەری وەک داعش کە تەنانەت ناتوانن
شەڕی چەکدارە پاسەوانەکانی ماڵی (بارزانی
و تاڵەبانی)ش بکەن! بەڵام ئامانجی
ئەمەریکا تەنیا ئەوە بوو کە
هاوپەیمانییەکی جیهانیی لە نێوان خۆی و
وڵاتە کۆیلەکانی خۆی پەیدا بکا تا بتوانی
بە ئارەزووی خۆی و بە بێ هیچ بەرگرییەک
نەخشە جیهانگیرییە ستەمگەرییەکەی خۆی لە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پیادە بکا، دیارە
ئەوەش کاتی گەرەکە و ئەگەر بە خێرایی داعش
لەنێوببا ئەوە نەخشەکەی سەرناگری و ناچار
دەبی ناوچەکە بەجێبهێڵی، هەڵبەتە کوردیش
لەو نێوەدا لە ژێر سایەی ئەو حیزبە
مافیاییانەی خۆمان باشترین کەرستەی خاوی
جێبەجێکردنی ئەو نەخشەیە!!! |