ئه‌مه‌ریکا هیچی پێ له گه‌ڵ عیڕاق نه‌کرێ ! به نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌کرێ!
مه‌هدی کاوانی به قه‌ناعه‌تی خۆم به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج ده‌بلیوو بۆش له بێ چاره‌ییه که ده‌یه‌وێ مه‌له‌فی عیڕاق بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بگوازێته‌وه . که پشتگیری جیهانیشی پێوه‌یه به‌شه هه‌ره زۆره‌که‌ی بۆ چاک کردنی باری عیڕاق نیه به‌لکو زیاتر بۆ ڕازی کردنی به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا‌و وڵاتانی تری ده‌سه‌ڵاتی سوننه‌ی عه‌ره‌بیه و پێشوازیشی لێ ده‌که‌ن و کاره‌کانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش بۆ عیڕاق چۆنی لێک ده‌یته‌وه له ئه‌جندای ئه‌و وڵاتانه به‌و لاوه هیچی تر ناگه‌یه‌نێ . خۆ ده‌بی مرۆڤ به‌شی ئه‌وه‌ی تێدابێ که بتوانێ سه‌ره‌ده‌ری له وه‌زعه‌که بکات . ما ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ده‌یکرد به پڕۆژه‌که‌ی بیکه‌ر هاملتۆنیشه‌وه ئه‌گه‌ر به جوانی سه‌رنجی بده‌یت خۆ هه‌مان ئه‌و ئه‌جندایه‌یه که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ژێر کاریگه‌ری وڵاتانی ئاماژه‌که‌ی سه‌ره‌وه ده‌یکات . ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش باش بزانن که بۆچی له سیاسه‌ته‌کانیان له عیڕاق سه‌رکه‌وتوو نه‌بووینه یان ئه‌گه‌ر نه‌شیانزانیبێ که هاتنه سه‌ر ئه‌رزی واقیع زانیبێتیان که مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی عیڕاق ئه‌و سیاسه‌ته نیه که گرتویانه‌ته به‌ر، به‌لکو زۆره‌که‌ی له ترسی ناڕازی بوونی وڵاتانی ناوچه‌که و ترسان له به‌هێز بوونی ئێرانه . به هه‌قیقه‌تیشه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکیه‌کان هه‌ر جۆره سیاسه‌تێکی تری جیا له‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستایان بگرنه به‌ر ، ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌یه‌وه ناوچه‌که ئارامی بکه‌وێتێ ، به دوایه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سکه‌وتی خۆشیان تێ دابێ به‌ڵام ئێران و شیعه‌و کوردیش قازانجی لێ ده‌که‌ن و تورکیا‌و ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بی سوننه‌ش پێیه‌وه نیگه‌ران ده‌بن . به‌ڵام باجه هه‌ره گه‌وره‌که تورکیا ده‌یدات که پڕوشکی کوردی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌و وه‌رچه‌رخانی کوردیش دروست ببیت هه‌لبه‌ته لێیان ده‌بێته گڕ و له‌وانه‌یه به درێژه کێشانی ئێرانیش بگرێته‌وه‌و به دوایه‌وه بڵێن بریا باری عیڕاق وه‌ک خۆی با .ڕه‌نگه ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش ئه‌و وه‌زعه زۆر له‌من و ئی تر باشتر بزانن و ده‌شزانن که ئه‌وان له سه‌ر وه‌زعی عیڕاق چیان پێ نه‌کراوه ،نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش به هه‌مان شت و به خراپتریشه‌وه ،به‌ڵام كه ده‌ڵێن با هه‌لێکیش بده‌ینه UN با ئه‌وانیش خۆیان تاقی بکه‌نه‌وه‌و دوا جار که زانییان هیچیان پی ناکرێ ئه‌وا به ناچاری دووباره کاره‌که‌ی به ئێمه ده‌سپێرنه‌وه‌و به دوایه‌وه پڕۆژه‌که‌ی ئێمه واته ده‌سکاری کردن له جوگڕافایای ناوچه‌که‌وه ده‌بێته ئه‌مری واقیع و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش ناتوانن ڕکه‌به‌ری له گه‌ڵ بکه‌ن .هه‌لبه‌ته بهUN کردنی باری عیڕاق هه‌ر له ئێستاوه دوو دڵیه‌کی له لایه‌ن کورد‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی و شیعه‌ش دروست کردووه . به نسبه‌ت کورده‌وه وا بۆی ده‌چێ که نیازیان بێت مه‌له‌فی که‌رکوک به UN بسپێرن . به‌خۆشتان ده‌زانن کاری نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌کان تا بڵێیت به پڕۆسیسێکی له سه‌ر خۆ به‌ڕێوه ده‌ڕوات و به هۆیه‌وه کێشه‌ی که‌رکوک و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دانیشی پیا بنێن ئه‌وا زۆر ده‌خایه‌نێ . کوردیش هه‌قی خۆیه‌تی ئه‌وه بڵێت ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ بووکێ نه‌بیت له گه‌ڵ به‌ربوکێش نابیت . به نسبه‌ت شیعه‌کانیشه‌وه حه‌تمیه‌ن کێشه‌یان بۆ دروست ده‌که‌ن له مه‌سه‌له‌ی فیدڕالیزمی هه‌رێمایه‌تی و و فراوان نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتیان و دا بڕانیان له ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆنه به‌عسیه‌کان و به ده‌سه‌ڵاتکردنیان .... زۆر لێکۆله‌ره‌وه‌ی سیاسیش ئه‌و به‌ره‌ی شیعه‌و کورد بۆ به‌رگری کردنی پێکه‌وه‌یی له ترسی ڕوودانی وه‌رچه‌رخانی له‌و بابه‌تانه‌وه بێت . به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ی که لێره‌وه ده‌کرێ باشه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌و کاره له‌سه‌رخۆییه‌یان و بێتوانایه‌ی ئیمکاناتی مادی و عه‌سکه‌ریان و ئه‌وه وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر کورد‌و شیعه‌س ڕێگریان له گه‌ڵدا بکه‌ن چۆنچۆنی ده‌توانن له کاره‌کانیان سه‌رکه‌وتوو بن . نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به کاریکی تیڕۆڕستی که دوو ساڵ پێش ئێسته پێیان که‌وت و بووه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکه‌که‌یان و ژماره‌یه‌ک له هه‌لسوڕینه‌رانی کوژران و به دوایه‌وه په‌رته‌یان لێ کرد ، ئه‌دی ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌مه‌ریکیه‌کان ئاسا ڕۆژانه یان ناو ناوه ڕووبه‌ڕووی کاری تیڕۆڕستی له‌و بابه‌تانه ببنه‌وه و به دوایه‌وه به‌رگه نه‌گرن و بارگه‌که‌یان بپێچنه‌وه‌و بای بای لێ بکه‌ن ،پاشان چ به گه‌لی عیڕاق و پاراستنه‌که‌ی ده‌ڵێن . خۆ ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌مه‌ریکیه‌کان ده‌مان پارێزن ،گره‌نتی نیه چونکه ئه‌وان بۆ خۆیان گوشاری خه‌لکی خۆیان له سه‌ره که هه‌تا زووه هێزه‌کانیان له عیڕاق به ته‌واوه‌تی بکشێننه‌وه. دیاره به‌ریتانیا هه‌ر له ئێستاوه مشووری خۆی ده‌خوا که به‌و زووانه هێزه‌وکانیان له عیڕاق بکشێننه‌وه . من ده‌ترسم ئه‌مه‌ریکیه‌کانیش بۆ ڕوودانی کاری وه‌ها ئه‌و مه‌له‌فه‌ی داوه‌ته UN . ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه یان عیڕاق خێری پێوه بمابایه ئه‌وا ئه‌مه‌ریکیه‌کان له پێش هه‌موویانه‌وه قوربانیان داوه و خێر‌و بێره‌که‌شی بۆ خۆیان داوا ده‌کرد نه‌ک کاره‌که ته‌سلیم به مینبه‌ری جیهانی بکه‌ن .ئه‌گه‌ر بیر کردنه‌وه‌ی له‌و بابه‌تانه‌ش هه‌بیت وه‌ک بڵێن ده‌ور ده‌ده‌نه تورکیا ، ئه‌گه‌ر وابایه ئه‌مه‌ریکیه‌کان کاری وه‌هایان هه‌ر له سه‌ره‌تا ده‌کردو به هۆیه‌وه کوردیش وه‌ها قه‌به نه‌ده‌بوو . به‌ڵام که ئێستا بیکه‌ن و له ڕێگه‌یه‌وه کوردیان لێ ببیته‌وه مانای ئه‌وه‌یه هیچیان به هیچ نه‌کرد ،ئه‌وه چ جای ئه‌وه‌ی تورکه‌کانیش ئه‌گه‌ر کاری وه‌هایان بده‌نه ده‌ست که ئیحتیمالێکی هه‌ره لاوازه، وه‌ک ئه‌مه‌ریکا ئاسا مادامه‌کینێ ته‌عاموولی واقیعیانه ناکه‌ن به ده‌ست به‌تاری به‌جێدێڵن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان . بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش به هه‌مان شێوه .بۆیه هه‌قمانه بڵێین به UNکردنیش کاتیه‌و مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که کێشه‌ی عیڕاق چاره‌سه‌رکراوه . گۆمیش تا پڕ نه‌بێ مه‌له‌ی تیا ناکرێ. عیڕاقیش هه‌تا وه‌ک بولکان ئاسا به ته‌واوه‌تی له ناو گۆمی خوێن وه‌رنه‌درێ نه گه‌ڵانی وه نه وڵاتانی ناوچه‌که‌و بڕیار به‌ده‌سته‌کانی جیهان نایه‌نه بن باری و بیر له چاره‌سه‌رکردنی ڕاسته‌قینه بکه‌نه‌وه . ئه‌وه‌ی دیاره ده‌یبینین، باری ئێستای عیڕاق ناوچه‌که‌ی چۆنچۆنی وه‌ک بورکان لێکردووه‌و له ڕێگه‌یه‌وه چه‌ند ترس و دوودڵی خستۆته ناو دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که نه‌وه‌کا ئه‌و گڕه ئه‌وانیش بگرێته‌وه، ئه‌دی له حاله‌تی دامرکاندنه‌وه‌ی و شادبوونی گه‌لانی عیڕاق به ئازادی ته‌واو و دیموکراتیه‌ت و بنیاتنانه‌وه‌و پێکهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیه‌ت ده‌بی پاش ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ده‌ورو به‌ر بکه‌ونه چ دله ڕاوکێیه‌که‌وه . به‌ریتانیا 25/08/2007mahdikawani@yahoo.co.uk
|