ئێمه‌تان بۆ سه‌ربه‌هه‌وێ به شودا؟؟؟
ڕێباز هه‌ورامی
هه رچی به سه رنه‌ته وه که‌ماندا بێ له ئه ستۆی سه‌رکرده کانماندایه. له کاتێکدا هاتنه ناوه‌وه‌ی له شکری جه‌هل و نه‌فامی تورانیه‌کان له ئان‌و ساتدایه ! تێکڕای تاکه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ڕۆژانه له‌ناو کوردستان و ڕه‌وه‌ندی کوردی له ده ره وه‌ی کوردستان و له ئه‌وروپا ده ڕژێنه سه ر شۆسته و شه‌قامه‌کان به تێگڕای ده نگ له‌وپه ڕی ئیسلامی وه بۆ ئه‌و په‌ڕی عیلمانیه وه به چه‌پو مارکسیه‌وه هاوار ده که‌ن نا بۆ جه‌ندرمه‌ی ترسنۆکی تورکی ، به‌ڵێ بۆ سه‌ر به خۆی نیشتمانی دایک. به‌ڵام مه‌خابن ئه‌دای سه‌رکرده کانمان زۆر شه‌رمنانه‌و تاك ڕه وانه‌ی پێوه دیاره . که له کوردستانن شتێک ده ڵێن که چونه‌وه به‌رده م عه‌ربه بێئیراده کانی حکومه‌تی بێ سه‌روبه‌ره‌ی عێراق شتێکی تر ده ڵێن ، کاتێک هاتنه به‌ر ده م کمالیستێکی تر سنۆکی تورکی ئیدی هه‌رچی هه‌ڵوێستی نیشتمانیبێت له هه‌گبه‌ی ئه‌و سه‌رکرده یه‌دا نامێنێت. کاتێکیش ده جنه به‌ر ده م سه‌ربازێکی بێ باوک و داکی ته‌کساسی ئه‌مریکی هێنده شه‌رمنانه گوفتوگۆ ئه‌کن وه ك ئافره تێک درابێ به پیاوێکی سه‌ر به هه وێ .زۆر شه‌رمن .[ببورن ئه‌مه بێحورمه‌تی من نیه به سه‌رکرده کان ] ئه مه ده ر هاویشته‌ی وتارێکه که ڕۆژنامه‌ی [واشن تۆن پۆستی] ئه‌مریکی نوسی بووی [ پیاوی دووژنه جه‌رگی کون کونه ] جۆرج بۆشی منداڵی به پیاوه که ناساندبوو دووژنه که‌شی به تورکیا و کورد ناساندبوو . ئه‌دی به‌ڕێزانم ئمه ئه‌و سیفا ته یه که تاکه پشتوان وهاوکاری خۆتان وه سفتان ده که‌ن . نازانم تائێسته‌ش هه‌ر ئاماده‌ن له به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنکان و ڕادوێکاندا بڵێن [سوپاسی ئه‌مریکا ده که‌ین عێراقی ڕزگار کرد ] له کاتێکدا ڕۆژێ له‌ڕۆژان نه‌مان بیست لێتان کبێنه به‌رده م که‌سوکاری شه هیداندا داوای لێبو دنیان لێ بکن له هه‌ڵه کا نتان یان له به‌ری به‌ر پرسه که‌نده ڵه‌کانتان داوای لێبوردنیان لێ بکه‌ن ، له کاتێکدا ڕۆڵه‌کانی ئه‌وان بوون کوردستانیان ڕزگارکرد به شه‌هید بوونیان . ئێوه شیا ن کرده سه‌ر کرده . به خوێنی خۆیان ، نه‌ك ئه‌مریکای داگیرکه‌ر خودی ئه‌مریکاش ده ڵێ من عێراقم داگیر کردوه ! که‌چی له‌لای سه‌رکرده کانی من ئه‌و ڕزگار که‌ره . به ڕێزانم تازوه خۆتان بکه‌نه‌وه قوربانی ده‌ستو مه جه‌کی تاك به تاکی ئه‌م ڕۆڵه کیان فیدایانه‌ی نشتمانی دایک . گر ئه‌مریکا ژنه گه‌وره‌که‌ی خۆش ویست گه‌ر له به‌ر خاتری منداڵه کانیشی بێت واته ئیسرائیل و به‌رژه وه ندیه کانی له ناوجه که، واز له ژنه بجوکه‌کی دێنێت و سه‌ر گه‌ردانی ده‌کات ئێمه‌ش ده‌بینه بێوه رژن و جاره نوسمان له‌و هه‌زاران بێوه‌ژنه‌ی ئه‌نفالی گه‌رمیان و بارزان باشتر نابێت که تا مردن له پێناوی کورد بونیان ها وسه‌ره ئازیز وخۆشه ویسته کانیان له‌ده‌ستدا له لایه‌ن به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌کانی ئێوه شه‌وه پشت گوێ خراون . بێ ناز و ده ست کورد چاوه‌ڕێ ماڵاوای کردنن له م سه‌رکرده بێوه‌فایانه. گه‌ر ڕاستر بیڵێم ئه‌مریکا زووبێ یان دره‌نگ له به‌ر تورکیا پشت له ئێمه ده‌کات ! ئه‌وه ڕۆڵه قارمانه کانی گه‌لن ڕۆژی ڕوناك له تورکیا ده‌که‌نه شه‌وه زه نگ. کوردستان ده که‌نه گۆڕستانی تورکه‌کان. به‌ڕێزانم تکایه گه‌ر ده‌ستان له‌م پیاوه بوو یه‌وه جارێکی تر هه‌ر هیج نه‌بێ پرسه گورگانه‌ش بێ پێمان بکه‌ن جا بمان ده‌ن به شوو .گه‌ر هه‌ر بێ پرسیش ئه‌مانده‌ن به شوو ! باسه‌ر به هه‌وێ نه بین ؟ وه‌گه‌ر نا پێمان خۆشه به قه‌یره کچی به شه‌ره ف بمێنینه وه جاکتر له سه‌ر به هه وێ! [له گه‌ڵ ئه‌و په‌ڕی ڕێز‌و حورمه تم بۆ سه‌رجه‌م دایکان و خوشکانی به‌ڕێزم که مێرده خۆشه و یسته که‌یان له پێناو نیشتمانی دایک کردوه‌ته قور بانی و وه ك وه‌فا ێک بۆ ئه‌وان تامردن ئاماده‌ن شو نه‌که‌نه‌وه ژیانی خۆ یان ببه‌خشن به کۆرپه‌کانیان .
له‌نده‌ن
|