١۴\١\٢٠١٠
ئێمه و کولتووری سه‌رخۆشان...!!!

عارف عه‌زیزی
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک،هه‌ر گه‌ل و وڵاتێک بۆ خۆی کو‌لتوور و دابونه‌رێتێکی
تایبه‌ت به خۆی هه‌یه. بێگومان هیچ کولتوورێکیش نییه که گوڵبژێر
کرابێت ،دوور بێ له هه‌ر جۆره که‌موکوڕیی و خورافاتێک... هه‌ر بۆیه
لێره‌دا من نامه‌وێ بچمه نێو ورده‌کارییه‌کان و باسکردن له‌سه‌ر
خاسیه‌ت و خراپیه‌کانیان. ده‌مه‌وێت بڵێم به‌و حاڵه‌شه‌وه، به‌و هه‌موو
که‌موکوڕییانه‌شه‌وه، بۆ هه‌میشه خاوه‌ن کولتووره‌کان هه‌وڵی ئه‌وه‌یان
داوه که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت، دابونه‌رییه‌ت و کولتووری خۆیان
بپارێزن و به هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانیه‌وه بیسپێرن به نه‌سڵی پاش
خۆیان، ته‌نانه‌ت ده‌توانم ئه‌وه‌ش بڵێم که به ملیۆنان پاره‌شیان بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانکردووه...
ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کین وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌م
دونیایه،خاوه‌نی زمانێکی تایبه‌ت،خاک و ئاوێکی دڵگیر، هه‌رچه‌ند که
هێشتا به‌ژێر پۆستاڵی نه‌گریسانه‌وه ده‌ناڵێنێت و ئازاد نه‌کراوه...ئاڵایه‌کی
پڕ نێوه‌ڕۆک.!! کولتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگێکی جوان و
سه‌رنجڕاکێش و هتد...
کولتووری ئێمه‌ی کورد گه‌ر له کولتووری گه‌لانی دیکه باشتر نه‌بێ
خراپتر نییه... کولتوورێکه ده‌توانێ ببێته هه‌ڵگری په‌یام و ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مان. هه‌رچه‌ند که به‌هۆی داگیر بوونی خاکه‌که‌مان له‌لایه‌ن
چوار وڵاتی دیکتاتۆر و خوێنمژه‌وه، ساڵانێکه کولتووری تورک و عه‌ره‌ب
و فارس بوونه‌ته چه‌تر و به‌سه‌ر سه‌رمانه‌وه ده‌سووڕێنه‌وه و ڕێگای
ژیانیان لێ ئاڵۆز کردووین... هه‌وڵیان داوه که کولتووره‌که‌مان که‌م
ڕه‌نگ بکه‌ن و کولتووری خۆیانمان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن. به‌ڵام به
خۆشییه‌وه گه‌لی کورد تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ توانیوێتی دابونه‌ریت و کولتووری
خۆی به هه‌موو که‌موکوڕییه‌کانیه‌وه بپارێزێت.!!
مه‌به‌ستی من له نووسینی ئه‌م چه‌ند دێڕه‌دا ئه‌وه‌یه که ئایه چ
شتێک باشه ئه‌نجامی بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی دانیشتووی
تاراوگه و به‌تایبه‌ت لاوه‌کانمان، که وه‌ک "ده‌ڵێن لاوانه نه‌سڵی
دواڕۆژی هه‌ر گه‌لێکه" تا بتوانن خۆیان له هه‌ر جۆره کارێکی وه‌دوور
بگرن و دابونه‌ریه‌ت و کولتووری خۆیان بپارێزن. یان هه‌ر نه‌بێ ئه‌و
خاڵه باشانه‌ی که له کولتووره‌که‌ماندا هه‌ن بپارێزن و شته باشه‌کانی
کولتووری ئه‌و وڵاته‌ش که تیایدا ده‌ژین وه‌ربگرن.؟؟؟ ئه‌وه‌ی منی
نا‌ئومێد کردووه ئه‌وه‌یه که ده‌بینم نه‌ک هه‌ر لاوه‌کانمان به‌ڵکو
به‌ساڵداچووه‌کانش خه‌ریکن نه‌ک هه‌ر ده‌ستیان له دابونه‌ریه‌ت و
کولتووری خۆیان هه‌ڵگرن به‌ڵکو زمانی شیرینی کوردیشیان له بیر بچێته‌وه.
من دڵنیام له‌وه‌ی که ده‌ڵێم. به‌شێکی به‌رچاو له کورده‌کانی تاراوگه
له ڕوویان هه‌ڵنایه بۆ سه‌ردانش بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و به‌شه‌ی
کوردستان که ئێستا ئازاده و وه‌ک هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ له قه‌ڵم
دراوه. بۆ.؟؟؟
ئه‌من به حوکمی ئه‌وه‌ی که له سوێد ده‌ژیم زیاتر کورده‌کانی سوێدم
بینیووه به‌ڵام له‌وه‌ی دڵنیام که کورده‌کانی وڵاتانی دیکه‌ش هیچیان
له کورده‌کانی سوێد که‌متر نییه...جا ئه‌وه کورده‌کانی سوێده به‌و
هه‌موو حه‌شیمه‌ته‌وه ئاوان قوڕبه‌سه‌ری ئه‌وانی دیکه.!!!
پێویسته ئێمه‌ی تاراوگه‌نشین زۆر له‌وه‌ی زیاتر ئاگاداری خۆمان و
منداڵه‌کانمان بین چونکه ئێمه ڕووبه‌ڕووی کولتوورێکی نامۆ و ژیانێکی
دژوار بووینه‌ته‌وه...بڵێی دواڕۆژی لاوانی تاراوگه‌نشین له ئێستای
ئه‌م گه‌نجانه‌ی خواره‌وه که ده‌توانن وێنه‌کاندا بیانبینن، باشتر ده‌بن؟؟؟
فه‌رموون ئێوه‌و ئه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی سه‌رخۆشان...!!!
پێم وایه ته‌نیا بینینیان به‌س بێ، پێویست به ته‌علیق نه‌کات...

سوێد
12/1/2010
|