ئێمه‌ی "گه‌ل" په‌نگاوی
پشت دیواری دواکه‌وتوویین؟!

ئه‌یوب ره‌حمانی
سیی دانه ساڵی ته‌واو ماوه‌ێکی که‌م نیه به‌ڵکو ته‌مه‌نێکه! سیی ساڵ
ده‌توانێت یه‌ک له سه‌ر سێی ته‌مه‌نی مرۆڤێک بێت، به‌ڵام بۆ زۆر
زینده‌وه‌ری دیکه هه‌مو ژیانیه‌تی و بگره بۆ هه‌ندێک زینده‌وه‌ر زۆر
زیاتر له ژیانیه‌تی. به‌ڕێز نازم حیکمه‌ت شاعیر و نوسه‌ری پێشکه‌وتنخوازی
تورکیه کاتێک که به هۆی بیر و باوه‌ڕه‌وه له زیندان ده‌خرێت نرخی
ته‌مه‌ن و کات له‌وێ له به‌ندیخانه ده‌دۆزێته‌وه و له شیعره‌کانی
داهاتویدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه و ئه‌وجار گرنگی زیاتر ده‌دات به کات. قه‌ڵه‌م..!
قه‌ڵه‌مێک که ماده‌یه و زینده‌وه‌ر نیه، ته‌مه‌نێکی ئێجگار کورتی هه‌یه،
به‌ڵام ته‌نیا له‌و ماوه کورته‌ی خۆیدا چیها لاپه‌ڕه ده‌توانێت ڕه‌ش
بکاته‌وه، ته‌مه‌نی قه‌ڵه‌مێک به‌و کورتیه ده‌توانێت چیها ڕۆمانی پێ
بنوسرێت و چیها نوسراوه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵداری پێ بنوسرێت و یا چیها
حوکمی ئیعدام و کوژانه‌وه‌ی ژیانی پێ ڕه‌ش بکرێته‌وه!
سیی ساڵ له‌مه‌و به‌ر له گه‌رما و گه‌رمی شه‌ڕی سارددا گه‌لانی وه‌زاڵه
هاتوی بنده‌ستی ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی په‌هله‌وی که وه‌ک
ئاوی په‌نگ خواردوو، په‌نگاوی کردبو، به ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ری و یه‌ک
ده‌نگی و یه‌ک به‌ڵێنی، دیواری سه‌دی خه‌فه‌قان و دیکتاتۆڕییان ڕوخاند
و بوونه سێڵاویک که ئاکامه‌که‌ی شۆڕشی ساڵی په‌نجا و حه‌وتی هه‌تاوی
لێ که‌وته‌وه، که هه‌مومان دیمان ئه‌و شۆڕشه چی به سه‌ر هات و
ئاکامه‌که‌ی به کوێ گه‌یشت! سیی ساڵ دیکتاتۆڕی هه‌وسار پچڕا‌و و
فریوکارانه به ناوی ئایین و مه‌زهه‌به‌وه و سیی ساڵ دواکه‌وتویی و
کوشتن و بڕین و سه‌رکوت!
له سیی ساڵی ڕابردو کۆمه‌ڵێک ئاڵ و گۆڕی دیکه‌ش بێجگه له شۆڕشی په‌نجا
و حه‌وتی ئێران ڕویان دا که ڕێشه‌ی دروست بوونی ئاڵ و گۆڕه‌کان بۆ
مێژووێکی دورتر ده‌گه‌ڕانه‌وه. یه‌کیه‌تیی سۆڤێتی سوسیالیست که به
ڕێبه‌ری لێنین به دوا شۆڕشی ئوکتۆبری حه‌ڤده‌ی زایینیه‌وه و له سه‌ر
هزری سوسیالیستی مارکسی دامه‌زرابو له دوای ساڵه‌کانی چل و هه‌شتی
زایینی و به دوا شکستی ئاڵمانی نازی و بردنه‌وه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می
جیهانی گه‌شه‌ی سه‌ندبو و توانیبوی لانیکه‌م به‌شێک له جیهان به‌ره‌و
بیر و باوه‌ڕی سوسیالیستی ڕابکێشێت و جیهان به‌ره‌و دوو قوتبی بوونه‌وه
به‌رێت. سوسیالیزمی مه‌وجودی سۆڤێت که به دوا نه‌مانی لێنین و به
تایبه‌ت به دوا هاتنه سه‌ر کاری ستالین له سه‌ر ڕه‌یله هۆمانیستیهکهی
مارکس لای داب‌و و سیستمێکی زاڵمی نیزامیگه‌ری ستالینیستی دامه‌زراندبو،
به‌شێک له نیزامه ده‌وڵه‌تیه پڕۆ سوسیالیستیه‌کانی جیهانی له‌گه‌ڵ
بوو و که‌وتبوه ڕه‌قابه‌تێکی زۆر سه‌خت و مه‌ترسیدار له گه‌ڵ ته‌ره‌فی
به‌رانبه‌ری خۆی که ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد و له سه‌رو
هه‌مویانه‌وه ئه‌مریکای مه‌وسوم به ئیمپێڕیالیزم بو. به هۆی ئه‌وه‌ی
که ئه‌م بلۆکه خاوه‌نی بۆمبی ناوه‌کی بوو و ڕهقیبهکانیشی هه‌روه‌ها
موجه‌هه‌ز بوون به‌و سیلاحه کۆمه‌ڵکوژیه مه‌ترسیداره، بهرابهریێکی
ته‌سلیحاتی له جیهان له ئارادا بوو و هه‌ر جۆره شه‌ڕێکی نیزامی ئه‌گه‌ر
له به‌ینی ئه‌و دوو قوتبه‌دا ڕوی بدایه، ئه‌گه‌ر نهبویایهته باعیس
و هۆی له ناو چونی ته‌مه‌دون له سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ڵام بێ شک ده‌بووه
هۆی دروست بوونی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژی له سه‌ر ئه‌رز و په‌یدا بونی
هه‌رج و مه‌رج له جیهان و جیهان توشی گه‌وره‌ترین نائه‌منی ده‌بووه‌وه!
ئه‌وه بوو که له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که چه‌ند جارێک نزیک ئه‌وه بوونه‌وه
که یه‌کیان له دژی ئه‌وی دیکه‌یان شه‌ڕ ده‌ست پێ بکات و بۆمبی ناوه‌کی
بۆ یه‌کتر بهاوێژن، به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئه‌م شته ڕوی نه‌دا و شه‌ڕ و
ڕهقابهتهکهیان له حه‌دی جاسوسی له‌سه‌ر یه‌کتر کردن و ئه‌وانه
مایه‌وه و ئه‌م قۆناخه ترسناکه ناوی شه‌ڕی ساردی به خۆیه‌وه گرت
و تا ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی پێش‌و درێژه‌ی کێشا.
ئه‌وه بوو که بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر و ده ساڵ دوای شۆڕشی ئێران له
ئاکامی شه‌ڕی سارد دا له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی پێش‌و، بلۆکی ئه‌به‌ر
سوسیالیستی بازاڕی ده‌وڵه‌تی سوڤێت له به‌رانبه‌ر بازاڕی ئازاد‌دا سه‌رئه‌نجام
شکستی هێنا و له زووترین کاتی مومکیندا ڕوخا. گۆرباچۆڤ ئاخرین ڕه‌ئیسی
حکومه‌تی سوسیالیستی سۆڤێت، کتێبی پرۆسترۆیکای نوسی و له‌وێدا ئیزعان
ده‌کات به‌وه‌ی که ئه‌و سیسته‌مه‌ی که ئه‌و و حکومه‌ته‌که‌ی تاکو
ئێستا پشتیان پێی به‌ستووه، له ئه‌ساسدا به زه‌بری زۆر له سه‌ر کار
ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام له ناوه‌رۆکدا پوکاوه‌ته‌وه و شکستی هێناوه و
ستونه ئه‌سڵیه‌کانی ڕوخاون. پاش ئه‌م ته‌سلیم بوون و خۆ به‌ده‌سته‌وه
دانه‌ی بازاڕی ده‌وڵه‌تی و سوسیالیزم له به‌رانبه‌ر بازاڕی ئازاد و
لیبڕالیزمدا، له هه‌مو جیهان ئه‌رزشه به ناو سوسیالیستیه‌کان که‌وتنه
ڕکودێکی سه‌رسام هێنه‌ره‌وه و شکستیان خوارد و ئاڵ و گۆڕێکی زۆر گرنگ
له جیهاندا ڕوی دا که جیهانی به‌ره‌و یه‌ک قوتبیی بوونه‌وه ده‌برد و
ئاکامه‌که‌ی ئه‌وه بوو که بووه هۆی داڕوخانی دیواری بڕلین و یه‌کگرتنه‌وه‌ی
ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی کۆمه‌ڵه
وڵاتێکی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات له سۆڤێت و ماڵئاوایی ئه‌وانیش له
سوسیالیزمی مه‌وجود و کشانیان به‌ره‌و لیبڕالیزم و بازاڕی ئابوری
ئازادی سه‌رکه‌وتو له شه‌ڕی سارد. ئه‌مڕۆ پاش نیزیکه‌ی بیست ساڵ به
سه‌ر ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌دا ده‌بینین که ڕکود سه‌رتاپای ئه‌و وڵاته
سوسیالیستیانهی گرتۆته‌وه که هێشتا پابه‌ندن به بنه‌ما فکریه
سوسیالیستیهکانیان وه‌ک کوبا و کۆره‌ی باکور و به پێچه‌وانه هه‌مو
ئه‌و وڵاتانه‌ی که پابه‌ندن به دێمۆکڕاسی و ئابوری بازاڕی ئازاد، ئه‌ویش
به هه‌مو گهندهڵیهکانیهوه، به‌ڵام پێشکه‌وتوترن له وڵاتانی
سوسیالیستی. له‌م ناوه‌دا کۆمه‌ڵه وڵاتێکی سوسیالیستی وه‌ک ویتنامی
سوسیالیست و چینی مائۆئیست هاوکات له‌گه‌ل مانه‌وه‌یان به ناوه کۆنه‌که‌یانه‌وه،
به‌ڵام ئاڵ و گۆڕێکی بنه‌ڕه‌تییان له شێوه‌ی سیسته‌می ئابوری وڵاته‌کانیان
پێک هێنا که ئه‌مڕۆکه ده‌بینین له ڕیزی وڵاته پێشکه‌وتووه ئابوریه‌کانی
جیهانه‌وه‌ن و ته‌نانه وڵاتی چین ئه‌مڕۆکه ته‌نیا له‌م بیست ساڵه‌ی
پێشودا هێنده له باری ئابوریه‌وه پێش که‌وتووه که بۆته جێگای
نیگه‌رانی ئوروپاییه‌کان و ئه‌مریکاش، که زه‌مانێک ئه‌به‌ر قودره‌تی
ئابوری جیهان بوو. زۆر که‌س پێیان وایه که وڵاتی چین ئه‌به‌ر قودره‌تی
ئابوری و ته‌نانه‌ت نیزامی جیهان له داهاتودا ده‌بێت و ئه‌مه‌ش ته‌نیا
به‌مه بۆ ئه‌و وڵاته مسوه‌گه‌ر بووه که گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ر
سیسته‌می داخراوی ئابوری ده‌وڵه‌تی هێنا و ماڵئاوایی له سیسته‌مه
داخراوه کۆنه ئابوریه‌که‌ی کرد و ئابوری ئازادی کرده جێگری، ئه‌گه‌ر
چی سیستمه سیاسیه داخراوه‌که‌ی ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه و به
یه‌کام وڵاتی جیهان له پێش ئێرانه‌وه له باری زیندانی کردنی ڕۆژنامه
نووسان و جێگای یه‌که‌می هه‌یه بۆ ئێعدام که له‌میشدا ئێران جێگای
دووهه‌می هه‌یه و ئه‌مانه‌ش بێجگه له سه‌رکوتی که‌مایه‌تیه ئایینی
و ئه‌تنیکیه‌کان وه‌ک له‌م ئه‌خیرانه‌دا دیتمان تورکه موسوڵمانه‌کان و
پێشتریش بودایهکانی ته‌به‌ت و هتد...!
هزری سوسیالیزمی عیلمی که کارل مارکس دامه‌زرێنه‌ریه‌تی و تا پێش بیست
ساڵ له‌مه پێش قوتبێکی له جیهان له به‌رانبه‌ر قوتبی بازاڕی ئازاد
پێک ده‌هێنا و موده‌عی یه‌ک قوتبی کردن و سوسیالیستی کردنی جیهان به
قازانجی خۆی بوو، له باری مه‌عنه‌وی و کۆمه‌ڵه عه‌واتف و ئیحساساتی
مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگر و په‌رچه‌مداری ئینسانیترین شێوه‌ی به‌ڕێوه بردنی
کۆمه‌ڵگاێکه که مرۆڤایه‌تی توانیوێتی دای بڕێژێت، به‌ڵام به داخه‌وه
ئه‌و تێئۆریه تا کو ئه‌مڕۆ که زیاتر له 150 ساڵ به سه‌ر نوسینی
مانیفێستی کومونیست تێپه‌ڕ ده‌بێت، له هیچ وڵاتێکی جیهان، ته‌نانه‌ت
له ژێر ڕێبه‌رایه‌تی مائۆ و لێنینیش به کرده‌وه نه‌کراوه و تا
ئێستا نه‌بیندراوه و هێشتا له حه‌دی تێئۆری و ئوتوپی واته ئاره‌زوودا
ماوه‌ته‌وه! له باری ئابوریه‌وه به‌ڵام وه‌ک دیتمان ئه‌و سیستمه ئه‌گه‌ر
چی چه‌وساندنه‌وه و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤ به ده‌ست مرۆڤ قه‌بێح ده‌کات
و له دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌ڵام له ڕابردودا له ڕه‌قابه‌ت له گه‌ڵ
ئابوری بازاڕی ئازاد‌دا شکستی هێنا و نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ
به خۆیه‌وه ببینێت و له‌و ڕکودهی که تێی چه‌قیبو نه‌یتوانی بێته
ده‌ره‌وه! ته‌جروبه‌ی سۆڤێتی پێش‌و سه‌لماندی که ئابور که گرنگترین
که‌ره‌سته‌ی سه‌رکه‌وتنی وڵاتێک و کۆمه‌ڵگاێک و ته‌نانه‌ت تاک تاکی
مرۆڤیشه له سوسیالیزمدا ناتوانێت سه‌رکه‌وتو بێت، به هۆی ئه‌وه‌ی
که ئازادی تاک که گرنگترین پێداویستی هه‌ر تاکێکی مرۆڤه پێشێل ده‌کرێت
و ڕێگا له تاکه‌کان ده‌گرێت به ئازادی خۆیان کار بکه‌ن، قه‌رارداد
ببه‌ستن، کاری دڵخواز هه‌ڵبژێرن، شوێن گه‌شه پێدانی ئیستیعداد و
تواناییه فهردیهکانیان که‌ون و هتد. وههمو ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی
پێش نه‌که‌وتنی مرۆڤ و هاوکات به‌ربه‌ست بوونی ئازادیه تاکه که‌سی و
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا بۆ گه‌شه کردن پێویستیان پێیه‌تی
و نه‌بوونی ئه‌و ئازادیانه‌ش به مانای نه‌بوونی دێمۆکڕاسی و نه‌بوونی
سه‌روه‌ری خه‌ڵک به سه‌ر چاره‌نووسی خۆیدا و زاڵ بوونی دیکتاتۆڕی و خه‌فه‌قانه
له کۆمه‌ڵگاکاندا، هه‌ر به‌و جۆره‌ی که ئه‌مڕۆکه له کۆمه‌ڵه
وڵاتێکی وه‌ک ئێران و زۆربه‌ی وڵاته نادێمۆکڕاتیکهکان ده‌یبینین و
بوونه‌ته هۆی دواکه‌وتوویی کۆمه‌ڵگاکانیان!
ئێمه مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه پێویسته که هیچ شتێک به بێ خوێندنه‌وه‌ی
دروستی په‌سه‌ند نه‌که‌ین. ئێمه پێویسته که کوێر کوێرانه وه‌ک سیی
ساڵ له‌مه پێش به شوێن دروشمه‌کان نهکهوێن، به‌ڵکو خوێندنه‌وه‌مان
بۆ شته‌کان هه‌بێت و به باشی هه‌ڵیانسه‌نگێنین و ئه‌وجار په‌سه‌ندییان
بکه‌ین. لیبڕالیزم یه‌ک له‌و سووژه و ته‌وه‌رانه‌ن که ئێمه‌ی کورد
پیویسته زۆر به باشی بیناسین و له ته‌جروبه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی که
ئه‌م هزره‌یان کردۆته سیسته‌می سیاسی وڵاته‌که‌یان و بۆته مایه‌ی
ئاسایشی کۆمه‌ڵگاکه‌یان به باشی که‌ڵک وه‌رگرین و خاڵه باش و به
قازانجه‌کانی بگوێزینه‌وه و خاڵه خراپ و لاوازه‌کانی بده‌ینه به‌ر
ڕه‌خنه و چاکسازی و گۆڕان. چونکو هیچ هزرێک بێ هه‌ڵه و که‌م و کوڕی
نیه و هیچ مه‌بده‌ئێک که‌ماڵ و ته‌واو و کامل نیه. بۆیه بیست یا سیی
ساڵی داهاتوومان با به ده‌ستی خۆمان ته‌ڕاحی بکه‌ین و چاره‌نووسی
داهاتومان بۆخۆمان بینوسین! لیبڕالیزم که به داخه‌وه کۆمه‌ڵێک له
وڵاتانی ده‌سمایه‌داری سه‌ره‌ڕۆ کردویانه‌ته وه‌سیله‌ی چه‌وسانه‌وه و
چه‌وساندنه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئاماله گڵاوه دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانی
خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زیاتر سوئیستیفاده‌ی لێ ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک
هزر چ له باری کۆمه‌ڵه ئازادیه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ و چ له بای
ئابوریه‌وه تا ئێستا سه‌رکه‌وتوترین سیستمی به‌ڕێوه بردنی وڵاته‌کان
بووه و هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی که به شێوه‌ی لیبڕالیزمی دێمۆکڕاتیک به
ڕێوه ده‌چن، توانیویانه وڵاتێکی ئازاد، دێمۆکڕات، سێکولار که خه‌ڵکه‌که‌ی
له ڕفاه و ئاسایش‌دا بژین و ئه‌منیه‌ت تا حه‌دێکی به‌رچاو بوونی هه‌بێت،
بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن. له‌م شێوه‌ی به‌ڕێوه بردنه‌ی
کۆمه‌ڵگادا یاسا و هاوکات عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆڵی به‌رچاو ده‌گێڕن
و پێویسته یاسا حاکم بێت. له‌م جۆره شێوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌ی وڵاته‌کاندا
که خه‌ڵک حاکمن و نه‌ک ده‌وڵه‌ته‌کان، قودره‌ت به ده‌ست خه‌ڵکه‌وه‌یه
و ده‌وڵه‌ت ناچار ده‌کرێت به زۆری چاوه‌دێری یاسا بێت و هه‌وڵ بدات عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه بچێت و ڕه‌عایه‌ت بکرێت. هه‌ر بۆیه ڕۆڵی حکومه‌ت
به سه‌ر خه‌ڵکه‌وه نه‌ک به ته‌واوی، به‌ڵکو تا ڕاده‌ێکی زۆر، که‌م
ده‌کرێته‌وه و هه‌مو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا مافی ژیان و ئازادییان
هه‌یه و هه‌مو به یه‌ک ئه‌ندازه له پارێزگاری یاسا به‌هره ده‌به‌ن.
که‌واته سیی ساڵی پشتمان که ڕۆیشت به ئاڵ و گۆڕه ئیدیۆلیژیکهکان و
شه‌ڕ و مه‌ینه‌ت و کوێره‌وه‌ری و ئه‌نفال و شیمیایی‌باران و ئاواره‌یی و
ده‌ربه‌ده‌ری و گیران و گیانبه‌ختکردنی ئازیزان و ئازار و ئه‌شکه‌نجه
و تاراوگه‌نشینی و ... هتد ته‌واو بوو، ئێستا ئیتر ئه‌و کات و
زه‌مه‌نه له ده‌ستماندا نه‌ماوه و ته‌واو بووه و ڕۆیشتووه و له
ئیراده‌ی که‌سماندا نه‌ماوه، به‌ڵام داهاتوومان که له پێشمانه،
ده‌توانین به ئیراده‌ی خۆمان دروستی که‌ین. ئیراده‌ی گه‌ل له هه‌مو
شتێک باڵاتر و به‌رزتره و وه‌ک ئاوی هێمن و قوڵ، وه‌ک ئاوی مه‌ند و
په‌نگ خواردووی پشت سه‌ده‌کان وایه، که هه‌ر کات دیواری سه‌ر ڕێگای
بڕوخێنێت، هێند به‌هێزه که ئه‌وه‌ی له سه‌ر ڕێگای بێت پێش خۆی
ده‌دات و هه‌ڵی ده‌که‌نێت و ده‌یبات! که‌واته با ئه‌مجاره ئیراده
بکه‌ین و با داهاتوومان دروست بکه‌ینه‌وه و ئه‌مجاره هه‌ر له خشتی
سه‌ره‌تاوه به ڕێکی دای بنێین و نه‌ک وه‌ک له ڕابردوودا به کوێری و
خوار و خێچی!!
ئێمه گه‌لین و گه‌ل ئاوی مه‌ند و په‌نگاوی پشت دیواری سه‌ده‌کانه،
ته‌نیا پێویسته ئیراده بکه‌ین و دیواری دواکه‌وتوویی بڕوخێنین، ئیتر
هه‌مو شتێک له ئیراده‌ی گه‌ل دا ده‌بێت، ئه‌مه پرێسپێکتیڤی
داهاتوومانه و داهاتوو ئێمه دروستی ده‌که‌ین!
23ی پوشپه‌ڕی 2709
rahmayub@yahoo.de
www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|