ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ده‌توانێ به‌رده‌وام بێت؟ داستانێکی ڕاستی نێوان دووکه‌س پڕ له ئاریشه که له یه‌کتر تێنا‌گه‌ن و ئێستا له به‌رده‌م ده‌روونناسێکا ده‌دوێن.
( کانی ) ناوێرێت بچووکترین گرفتی ژیان له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی باس بکات ، چونکه ئامانج ی هاوسه‌ری هه‌رچی که بووترێت وه‌ک'' ڕه‌خنه و ڕه‌ق و کینه'' به‌راورد ده‌کات.
گوڵاڵه پشده‌ری کانی: ،، ئه‌ڵبه‌ته که ئامانج له سه‌ره‌تادا باسی هاوسه‌ری پێشووی بۆم کرد که ڕۆیشتنی هاوسه‌ره‌که‌ی بۆی زۆر کت و پڕ بوو و چاوره‌وانی ئه‌وه‌ی لێی نه‌ده‌کرد که به جێی بێڵێت.چۆنکه ئه‌و هیچ کاتێک نیشانه‌یه‌ک یان ئاماژه‌یه‌کی نه‌دابوو که به‌خته‌وه‌ر نییه له گه‌ڵ ئامانج،به‌ڵام هه‌ر له ناکاو به‌هانه‌ی گرت و ڕۆیشت....زۆر لای سه‌یر بووه چۆنکه ئه‌گه‌ر شتێک یان کێشه‌یه‌ک هه‌بێت، له سه‌ری باس ده‌که‌ی یان هه‌وڵ ئه‌ده‌ی چاره‌سه‌ری بکه‌ی وایه؟ به‌ڕاستی ئه‌توانم بڵێم که ئێستا هه‌روادێت و زیاتر له هاوسه‌ری پێشووی باشتر تێ ده‌گه‌م. له گه‌ڵ ئامانج ناتوانی بدوێی.ئاسایی‌ترین پرسیار یان وشه لای ئه‌و به ڕه‌خنه به‌راورد ئه‌کرێت. ڕه‌خنه به هیچ شێوه‌یه‌ک وه‌رناگرێت.دوێنێ شه‌ڕێکی زۆر گه‌وره‌مان له نێوان هه‌بوو. داوام لێی کرد که به‌م زووانه له گه‌ڵمدا بێته من ماڵی باوکم. من ئه‌زانم که ئه‌و حه‌ز ناکات بڕواته ماڵی‌یان. ئه‌و پێی وایه و هه‌رده‌م ده‌ڵێت که کاتی به خه‌سار ده‌ڕوات و هیچ قسه‌شی له گه‌ڵ دایک و باوک و برایه‌کانم نییه بیکات. ئینجا من وای بۆ چووم : که من پێشتر داوای لێ ده‌که‌م ئینجا خۆی ئه‌زانێت که بێت یان نه، چۆنکه له سه‌ری فه‌رز ناکه‌م که بێت.ئه‌مه‌شی زۆر به بێچه‌وانه لێک دایه‌وه.به بۆچوونی ئه‌و من حه‌ز ناکه‌م که له گه‌ڵمدا بێت ومن دووڕوومه و یه‌کسه‌ر پێی ناڵێم.ئه‌و تێڕوانینه هه‌ڵه‌ییه‌ی ئه‌و ڕاست نه‌ده‌کرایه‌وه و سوودیشی نه‌بوو که پێیم ووت به پێچه‌وانه من زۆر حه‌ز ده‌که‌م که له گه‌ڵمدا بێی بۆ ماڵی باوکم ،به‌ڵام ناامه‌وێت ناچاری بکه‌م بۆ کردنی کرده‌وه‌یه‌ک که لای ناخۆش بێت.هه‌رواها بۆ منیش ناخۆشه که ئه‌و له گه‌ڵمدا بێت و ئه‌و شوێنه‌ی پێ خۆش نییه. هه‌رچی ووتبام وبه ڕوونکردنه‌وه‌کانم هه‌ر گرژتر ده‌بوو و ئه‌و به شێوه‌یه‌کی تر تێیده‌ڕوانی. به بۆچوونی ئه‌و ئه‌و هۆکاری تێکدان و مایه‌ی ناخۆشی بۆ من بوو. ئینجا ڕۆژانێکی زۆر شه‌ڕ بوو له نێوانماندا.ده‌ره‌نجمام من نه‌ده‌وێرام هیچ شتێک به‌یان بکه‌م.هه‌ندێک جار بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دوور و درێژ قسه وباسێکی گرنگ له ناخی خۆمدا ڕاده‌گرم و نازانم چۆن لای بیدرکێنم .ئه‌وه‌ش له مێشک و ده‌روونمدا هه‌ر ده‌سووڕێته‌وه: به چ شێوه‌یه‌ک باسی بکه‌م،له چ کااتێکدا:؟ ئێستا نه،چۆنکه ئه‌و ماندوویه یان تووڕه‌یه چۆنکه مناڵه‌کان شتێکییان کردووه که بۆته مایه‌ی تووڕه‌بوونی. ئامانج هه‌رگیز کاتێکی باشی نییه.هیچ له ئامانج ناتوانی تێ بگه‌ی.هه‌ندێک جار بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ک باشه و له ناکاو له سه‌ر شتێکی بچووک و شێتانه تێک ده‌چێ وئاڵۆز ده‌بێت. ئه‌و زۆر بێڕێزی ده‌کات و له به‌ر چاوی مناڵه‌کان قسه‌ی زۆر ناگوونجاو و ناشیرینم پێ ده‌ڵێت.که من گوایه گێلم و مێشکم نییه، ئه‌و نازانێ چۆن من له سه‌ر کار( له دایره) ده‌توانم به‌رده‌وام بم و کارم پێ ده‌سپێر‌ن.بۆ ئه‌و گرنگیش نییه و ده‌توانێت له به‌ر چاوی که‌سانێکی تریش وه‌ک هاوڕێیان له‌م جۆره ڕه‌خنه و قسه ناڕێکانه‌م له ڕوودا بکات. بێڕێزییه‌که‌ی جاری وایه له سنوور به‌ده‌ر ده‌چێت بۆ نموونه پێم ئه‌ڵێت '' دێڵه‌که‌م" و منیش بۆم نییه هیچ ڕه‌نگدانه‌وه‌م هه‌بێت چۆنکه ئه‌و پێی وایه ئه‌وه ته‌نییا بۆ گاڵته‌یه. من ئه‌بێت هه‌موو شتێک وه‌رگرم و خۆم له گه‌ڵ هه‌موو بارێک‌دا بگوونجێنم.ئه‌و بۆی هه‌یه هه‌موو شتێک به سه‌ر زمان بێنێت ئه‌وه‌ی که به هزریدا دێت. ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌ی نادرووست (جنێو) به‌م من بفرررۆشێت، ئه‌بێ من لێی تێبگه‌م که ئه‌و مه‌به‌ستی خراپی نییه،به‌ڵام ئه‌وه له تووڕه‌بوونیدا ئه‌یڵێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر من بوێرم شتێک بڵێم ئه‌وه ماڵ(جیهان) زۆر بچووکه.بۆ من زۆریش ناخۆشه که ئه‌م کێشانه ڕووبه‌ڕووی مناله‌کانیش ده‌بێته‌وه. ئه‌وش ده‌زانم که ئه‌و مناڵه‌کانی زۆر خۆش ده‌وێت.ئه‌گه‌ر شتێک ڕووبدات وه‌کو ئه‌و ڕۆژه که ئه‌ڤین که‌وتبوو و بردمان بۆ فریاکه‌وتن له نه‌خۆشخانه، ئه‌و زۆر به په‌رۆش بوو و گلێنه‌ی کچمان زیاتر که‌ڵکی له باوکی وه‌رگرت تاکو من،چۆنکه من له‌م کاتانه‌دا زۆر ده‌شله‌ژێم.به‌ڵام له کرده‌وه‌ی بچووکدا لێیان زۆر به تووندی تووڕه ده‌بێت و له سه‌رییان سه‌ختگیره.
ئامانج: '' ئه‌گه‌ر من ئه‌و واها ده‌شکێنم و مایه‌ی چاره‌ڕه‌شی ئه‌وم ،باشتر وایه له یه‌کتر جیا بینه‌وه، چۆنکه ئه‌وه شایان نییه له هاوسه‌رگیریدا.به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک ئه‌وه مه‌به‌ستی من نییه''. ئه‌و ته‌واوی ووته‌کانی کانی به ووشیارانه گوێڕاگرت. هه‌تا جارێکیش ناوبڕی نه‌خسته قسه‌کانی. ئه‌و هه‌موو گرژی و تووڕه‌ییه له ژێر ئه‌م ڕووخساره ئارامه کاتێک ده‌رچوو که هاته ئاخافتن.، پرسیاری کرد و ووتی وابزانم ئێستا منیش بۆم هه‌یه به‌شه‌که‌ی خۆم ڕوون بکه‌مه‌وه؟. ،باشه، من به شێوه‌یه‌کی تر تییده‌ڕوانم. من ڕاهاتووم که ده‌مم دانه‌خه‌م. ئه‌گه‌ر شتێک به دڵم نه‌بێت ،یه‌کسه‌ر ئه‌یڵێم. خه‌ڵک ئه‌زانێ من چۆنم ،به‌ڵام کانی هه‌رگیز نازانێ. به‌ڕێزت گوێبیستی بووی که: ئه‌و ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ شتێک له مێشک وناخی خۆیدا ڕاده‌گرێت و بیر ده‌کاته‌وه ئه‌وه چۆن به من بیڵێت. ئه‌و خه‌یاڵێکی لای خۆی درووست کردووه که من جانه‌وه‌رێک یان شێتێک بم، که به بێ هۆ و له ناکاو تووڕه ببم. به‌ڵام وانییه،که ئه‌و رۆژانێکی زۆر بیر بکاته‌وه و به ڕه‌خنه‌یه‌کی کوڵاو و پوووخته بێته لام. من وه‌کو ئه‌و به سه‌بر نیم، به‌ڵام منیش پێشتر هه‌ست به وه ده‌که‌م که کانی کێشه‌یه‌کی هه‌یه. ئه‌و چۆن به منی نیشان ئه‌دات؟ ئه‌یی چۆن، کانی له‌وه‌دا زۆر شاره‌زاییه. ئه‌و ده‌چیته سه‌ر لێواری جێگایه‌که(ته‌خته‌خه‌وه‌که) ڕاده‌کشێت،به ته‌واوی دوور له من. یان به ئه‌نقه‌ست و به به‌رزی ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕێت و به مناڵه‌کان ده‌ڵێت بێده نگ بن باوکتان زۆر ماندوویه! ئه‌وه له پێناو منه؟ کچێ ده‌بڕۆ....ببووره ، من بڕوا ناکه‌م. ئه‌و مناڵه‌کان دژ به من به‌کار دێنێ، من مناڵه‌کانم ئاڤار وگلێنه زۆر لا گرنگن و بایه‌خییان پێ ئه‌ده‌م به‌ڵام کانی هه‌وڵ ئه‌دات لێم دوور بنه‌وه.چۆنکه به بۆچوونی ئه‌و من هه‌ستییان ده‌ڕووشێنم. کانی دایکێکی زۆر بێوێنه‌یه و خۆزگه منیش دایکێکی وه‌ک کانی م هه‌بایه، به‌ڵام ئه‌و هیچ دهسته‌ڵاتێکی به سه‌رییان دانییه.مناڵه‌کان هیچ فه‌رمانێک له ئه‌و وه‌رناگرن و به قسه‌ی ناکه‌ن هه‌ر چێ داوایان لێ بکات ئه‌نجامی ناده‌ن. ئینجا ئه‌مه‌وێت له‌م باره‌دا هه‌ڵوێستم هه‌بێت چۆنکه پێم وایه که مناڵان پێویستییان به ڕێکخستن و په‌رو‌ه‌رده‌ی درووست هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و من به‌لاوه ده‌نێت ڕێک له‌به‌رچاوی مناڵه‌کاندا. هه‌رکاتێك که بڕیار ئه‌ده‌م هێچی تر نه‌ڵێم و هه‌ڵوێستم نه‌بێت به‌رمامبه‌ر به مناڵه‌کان، دیسان دێت و ڵۆمه‌م ده‌کات که من ڕه‌نگدانه‌وه‌م نێیه به‌رامبه‌رییان و بایه‌خییان پێ ناده‌م. ئه‌وه‌ش بۆم نییه که وه‌کو ڕه‌خنه وه‌رگرم ، به‌ڵکو ئه‌وه هه‌وڵێکه بۆ فێرکردنی شێوازی هه‌ڵسوکه‌وت کردن له گه‌ڵ مناڵاندا و بۆ باشتر کردنی ئه‌م نێوانه. چۆنکه ئه‌وه منم که هه‌ڵه‌م کردووه و ئه‌و باشترین دایکه.ئه‌و خۆشی نازانێ که چه‌نده هه‌ستی بریندار کردووم.ئه‌و وه‌کو ده‌ڕاسه‌یه که وورده وورده ده‌روونم ده‌بڕێت.وه‌کو ئێستا که وانیشان ئه‌دات که من جۆرێک بێمێشکی له جیهان بێ‌ئاگا بم ، که هیچ شتێک بۆی گرنگ نه‌بێت. زۆر جار ئاوایه به‌رامبه‌رم. هه‌رواها به‌رامبه‌ر به مناڵه‌کان و به‌رامبه‌ر به که‌سو کاریشی.،هیچ به ئامانج مه‌ڵێ.خۆم جارێک له گه‌ڵیا باس ئه‌که‌م،. که میوانمان هه‌یه هه‌وڵ ئه‌دات ژنێکی نموونه بێت و عه‌یبه‌کانی داپۆشێت و هه‌وڵ ئه‌دات به هه‌موو که‌س بسه‌لمێنێت که من جێگه‌ی متمانه(باوه‌ڕ) نیم.ئینجا بۆیه واها تووڕه بووم که پێشنیاری کرد که باشتر وایه له گه‌ڵیا نه‌ڕۆم بۆ ماڵی باوکی..به‌م شێوه‌یه ئه‌و له وێ ئازاده و به کراوه‌یی ئه‌توانێت گله‌ییه‌کانی له باره‌ی من بکات لای دایکی: نا نا ،ئامانج نه‌یویست بێت.خۆت ئه‌زنی چۆنه،.بێگوومان به‌م شێوه‌یه ئه‌و که‌سانه‌ش ڕقییان لێم ئه‌بێته‌وه. بۆ چی ئه‌وه ده‌کات؟ نازانم. له‌وانه‌یه به‌م شێوه‌یه خۆی به باشتر بزانێت\نیشان بدات.ئه‌و قووربانییه‌که که له گه‌ڵ ئه‌و پیاوه سه‌رسه‌خته ژیان ده‌باته سه‌ر.چی ئازاری دام ئه‌وه‌یه که باسی هاوسه‌ری پێشووم ده‌کات و ئه‌ڵێت که من ئاژاوه‌چی بووم جیابوونه‌وه‌شم هه‌ڵه بووه.به‌م ده‌ربڕینه‌ی وای لێم کرد که بمه‌وێت یه‌کسه‌ر له ویش جیا ببمه‌وه.
ئه‌م ئاریشه‌یه چی لێ هات؟
هه‌ر له یه‌که‌م چاوپێکه‌وتندا ده‌رکه‌وت که کانی و ئامانج متمانه‌یان به یه‌کتر نیه وهه‌ستێکی پارێزراویان له لای یه‌کتر په‌یدا نه‌کردووه. له حاڵێکدا که هه‌ستی پارێزراوی بناغه‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ نێوان هاوسه‌رگیرییه‌کی ساغ. ئه‌بێ له هاوسه‌ر و هابه‌شی ژیان دا ڕاببینی که پشتیوانه و باشی تۆی مه‌به‌سته ولای گرنگه. ئه‌گه‌ر ڕاوێژێک له لایه‌ن یه‌کێکیانه‌وه بێ بۆ ئه‌وه‌ی تر ئه‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو لایه‌ن بزاندرێت و متمانه درووست ببێت له نێوان هه‌ردوو لایه‌وه نه‌کو بۆ شکاندن و ڕه‌نجاندنی یه‌کتر به‌کار بێت. ئه‌ڵبه‌ته له کاتی شه‌ڕ و کێشه‌ی نێوان هاوسه‌ره‌کاندا هه‌ندێک ووشه‌ی ڕه‌ق و ناگوونجاو ئه‌درکێنن به‌ڵام خۆشبه‌ختانه زۆربه‌یان په‌یی به هه‌ڵه‌کانیان ده‌به‌ن و له گه‌ڵ یه‌کتر باش ده‌بنه‌وه و هه‌ڵه‌کانیان ڕاست ده‌که‌نه‌وه و بۆ داهاتوو ئه‌وه ڕه‌چاو ده‌که‌ن. هه‌ستی پارێزراوی له نێوان کانی و ئامانج دا له بنه‌ڕه‌ته‌وه نییه. کانی ناوێرێ خوودی خۆی بێ.ئه‌و به پێچ و په‌نا بۆ کێشه‌کان ده‌چێت و هه‌وڵ ده‌دات نیشانبدات که ڕاسته، هه‌رچی ده‌کات به‌ڵام له لایه‌که‌وه هه‌ر به باشی بۆی ناگه‌ڕێته‌وه و تووشی گۆمارۆ ده‌بێت. ئامانج هه‌ستی پارێزه‌ریی له لای کانی نییه و به هۆی شکانی هاوسه‌رگیری پێشووی ئامانج، متمانه‌ی به خوودی خۆی که‌متر بۆته‌وه. ئه‌وه هه‌ستیارییه‌کی ره‌شبینی په‌یدا کردووه که وای لێده‌کات دووای هه‌رجووڵانه‌وه و ووته‌یه‌کی هاوسه‌ره‌که‌ی بێت بییه‌وێت بزانێت مه‌به‌ستی چییه و ئه‌بێ مه‌به‌ستێکی باشی نه‌بێت(بڕوا به خۆ بوونی نه‌ماوه). کانیش به‌ڕاستی جاری وایه ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێت و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌یکات له یه‌کترا جیاوازه(گفتار و کرداری جیاواز). چۆنکه ئه‌و ناوێرێت به ئاشکرایی ئه‌وه‌ی له ناخیدایه به‌یانی بکات، ئه‌و ڕاستییه ده‌گه‌یه‌نێت که به‌و شێوه‌یه ی که ئامانج باسی کرد هه‌ر ئه‌و نادیارییه(که‌سایه‌تی داخراو و بێده‌نگ) وه‌ک ده‌ڕاسه ده‌بینێت و ده‌روونی ده‌بڕێت و که به‌م شێوازه بییه‌وێت ئامانج بگۆڕێت وڕایکێشیته سه‌ر ویست و خواسته‌کان و ئه‌مره‌کانی خۆی،ئه‌وه (ئامانج) زۆر پڕ له گرژی و ئاڵۆز ده‌کات.ئه‌م شێوازه هێڕشی گۆریلاییه و ڕه‌نگدانه‌وه به تیژی کێشه‌که‌ی قووڵ و گه‌وره‌تر کردووه. هه‌ردوویان پییان وایه که ئه‌بێت ئه‌وه‌ی تر ره‌فتار و کرداری خۆی بگۆڕێت،به‌ڵام ئه‌وه ناکرێت چۆنکه ئه‌وه له ناخ و که‌سایه‌تی ئه‌واندا چه‌سپاوه. له چاوپێکه‌وتنه‌کانی سه‌ره‌تادا هه‌ندێک ووشه‌ی سایکۆلۆژی دێته گۆڕێ.ئامانج له خۆی پرسیار ده‌کات ئایا ئه‌بێت که کانی تووشی نه‌خۆشی خه‌مۆکێ نه‌بووبێت و به ده‌رمانی دژ به‌م نه‌خۆشییه چاری نه‌کرێت. کانیش ئه‌ڵێت که ئامانج نیشانه‌ی تێکچوونی باری که‌سایه‌تی پێوه دیاره. به‌ڵام من وای نابینم: ئه‌ڵبه‌ته که کانی خه‌مباره و ترسی هه‌یه و ئامانج یش تووڕه‌یه و و واهیمه‌یه هه‌یه بۆ له ناوچوونی پیاوسالاری، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه‌ی که به یه‌که‌وه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ئه‌وه هه‌موو شتێک ده‌رده‌خات. من ناتوانم ئه‌وان بگه‌یه‌نمه ئه‌و ىبڕوایه که ئاریشه‌که‌یان نه‌یه‌ڵن.له نێوان ئه‌واندا ڕێز نه‌ماوه بۆ یه‌کتر. لێره‌دا کێشه‌ی چه‌وسانه‌وه‌ی یه‌کتر هه‌یه و یه‌کتر به'' که‌م'' ئه‌ژمارهێنان. خۆشه‌ویستی زۆر جار ده‌شاررێته‌وه کاتیێ که ئاڵۆزی هه‌یه له نێوان هاوسه‌ره‌کاندا.هه‌رکاتێک که ئه‌وان توانییان له گه‌ل یه‌کتردا به شێوه‌یه‌کی تر هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن ئه‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه نێوانیان.به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاریشه‌ی به که‌م ئه‌ژمارهێنان هه‌بوو ئه‌وه جارێکی تر سه‌خته ئه‌و خۆشه‌ویستییه بگه‌ڕیته‌وه. به که‌م ئه‌ژمارهێنان هه‌ستی پارێزه‌رایه‌تی له نێوان که‌سه‌کاندا که‌م ده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها هه‌ستی باوه‌ڕ به خۆ بوون. کاتێک که له کانی و ئامانج ده‌پرسم به‌ڕاستی ئێوه بۆ چی تا ئێستا به یه‌که‌وه ده‌ژین؟ ئه‌وان ئه‌ڵێن هیچ هه‌ستی خۆشه‌ویستیمان بۆ یه‌کتر نییه و گرنگترین خاڵ ئه‌وه‌یه که ئێمه جیابوونه‌وه بۆ دووه‌م جار به کارێکی عه‌یب و ناشاز ده‌زانین. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت منیش به لامه‌وه ئه‌م چه‌شنه پرسیارانه زۆر قوورسه که لییان پرسیار بکه‌م که ئایا ده‌تانه‌وێت به‌م جۆره ژیانه به‌رده‌وام بن. جیابوونه‌وه نگبه‌تییه.به‌ڵام ژیان له گه‌ڵ یه‌کترا که یه‌کتر ئاوا بڕه‌نجێنی و بشکێنی، به ڕاست زۆر نگبه‌ت تره. هه‌ندێکجار هه‌ر ڕۆژێکیان مردنه که ڕووبه‌ڕووی ئه‌م کێشانه له ژیاندا ده‌بنه‌وه و ئه‌بێت له به‌ر هۆیه‌ک شتێک به ئه‌ستۆ بگرن و له گه‌لیا بژین.به‌ڵام بۆ کانی و ئامانج ئه‌وه نه‌بوو و ئه‌وان بڕیارییاندا له یه‌کتر جیا بنه‌وه.
ئامستردام 18 نۆڤه‌مبر 2007
|