١١\٢\٢٠١٠
ئه‌م ناوه باش بناسن،
بۆ مێژوو، شۆڕشی ئارارات چۆن هاته ئاراوه.

و: ڕێبوار هه‌مه‌وه‌ندی
ده‌وڵه‌تی
تورک ناوی ئاراراتی ناوه (ئاغری)، عه‌شیره‌تی
برۆ (Bro) له هه‌رێمی ئارارات جێگرن، له شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م هه‌ر
وه‌ک عه‌شیره‌ته‌کانی تر ئه‌مانیش بۆ پشتگیری عوسمانێکان به‌رامبه‌ر به
ڕووسه‌کان شه‌ڕیان کردووه ، لایه‌نگرێتی عوسمانێکان موسڵامانیه‌ت
فاکته‌رێکی سه‌ره‌کی بووه ، (برۆ)ی سه‌رۆک
عه‌شیره‌ت له‌لایه‌ن ڕووسه‌کانه‌وه خه‌ڵاتێکی زۆری بۆ ڕه‌وانه کراوه
تاکو به‌لای خۆیاندا ڕایبکێشن ، به‌ڵام ( بڕۆ ) ڕه‌دی کرده‌وه ، له‌کاتی
به‌رده‌وامی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌مدا ( برۆ Bro ) نه‌یویست که کوردی (
هه‌سکی ) بکه‌ونه ناو خاکی ئه‌رمه‌نیستانه‌وه ، دژ به ڕووسه‌کان و
ئه‌رمه‌نێکان که‌وته شه‌ڕه‌وه .
دوای ئه‌وه ( بۆلشه‌ڤیک Bolsevik ) کان له ڕووسیا هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات
، پێش ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ سه‌ربازه‌کانیان به‌ره‌و ناو سنووره‌کانیان
کێشایه‌وه ، به‌ڵام له ئه‌رمه‌نیستان هێشتا بۆلشه‌ڤیکه‌کان نه‌هاتبوونه
سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، ئه‌رمه‌نێکان ویستیان سوود له‌م هه‌له وه‌ربگرن و
وویستیان بچنه ئه‌و شوێنانه‌ی که ڕووسه‌کان چۆڵیان کردبوو ، له
ئاکامدا له هه‌ندێ شوێن جێگیر بوون ، ئه‌م ڕووداوه هه‌ندێ گۆڕانکاری
به‌دوای خۆیدا هێنا .
هه‌ندێ له عه‌شیره‌ته‌کان دژی ئه‌رمه‌نێکان بوونه‌وه ، ( برۆ هه‌سکی
) دژ به ئه‌رمه‌نێکان که‌وته شه‌ڕه‌وه ، ته‌نانه‌ت که هێزی له‌شکری
عوسمانێکان گه‌یشتنه ئارارات به‌م ڕه‌وشه زۆر دڵخۆش بوون .
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ( برۆ هه‌سکی ) له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی
بوو ، دوای ئه‌م شه‌ڕه ( برۆ هه‌سکی ) له هه‌رێمی ئارارت جێگیر بوو ،
ده‌ستی کرد به بازرگانی ، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که دژ به ئه‌رمه‌نێکان
و ڕووسه‌کان شه‌ڕ بکات په‌یوه‌ندێکانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا پته‌و تر کرد
، هه‌ر بۆیه له شۆڕشی شێخ سه‌عید بێده‌نگ مایه‌وه ، دوای شکستی شێخ
سه‌عید هه‌ندێ سه‌رۆک هۆز له‌گه‌ڵ کوڕی شێخ سه‌عید وویستیان به‌ره‌و
ئێران بچن به‌ڵام ( برۆ هه‌سکی ) وویستی ڕێیان لێبگرێت و بیان گرێت ،
به‌ڵام سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا ، عه‌لی ڕه‌زا و پیاوه‌کانی چوونه
ئێرانه‌وه ، ( برۆ هه‌سکی ) هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورکی ده‌کرد ، به‌ڵام
هێشتا نیگه‌ران بوو ، دوای ماوه‌یه‌ک هه‌روه‌کو هه‌موو جارێک مه‌سه‌له‌ی
مه‌نفا بوون هاته ڕۆژه‌ڤه‌وه ، له‌باره‌ی مه‌نفاکردنی ( برۆ هه‌سکی )
ش هه‌ندێ قسۆلکه له‌باره‌ی مه‌نفاکردنی ئه‌ویش ده‌هاته به‌رگوێ ، به‌ڵام
( برۆ هه‌سکی ) له‌خۆی دڵنیا بوو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوکاری ده‌وڵه‌تی
کردبوو ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌دا چوو.
(ئیحسان نوری) ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌م شێوه‌یه
ده‌هێنێته زمان :
(( من پێم وایه کورد له چاوی تورک‌دا ئه‌گه‌ر خزمه‌تکار و شۆڕشگێڕیش
بێت هه‌ردووکیان یه‌کن ، له مانگه سه‌ره‌تاییه‌کانی ساڵی 1926 له
کۆتایی زستاندا بوو له تاریک و ڕووناکی به‌یانیدا که هێشتا { برۆ هه‌سکی
} و ژن و منداڵه‌کانی له شیرینی خه‌ودا بوون 20 سه‌ربازی تورک هاتنه
گونده‌که‌ی برۆهه‌سکیه‌وه و پرسیاری برۆ یان ده‌کرد ، له دوای ئه‌م
پرسینه‌دا { برۆهه‌سکی } بۆ { ئیحسان نوری } به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕێته‌وه
: من له خانۆکه‌ی خۆم له به‌یازید خه‌ریکی چایخواردنه‌وه بووم ،
کوڕه بچکۆله‌که‌م که‌له ئاراراته‌وه هاتبوو که ناوی { ئیلامی } یه
به‌په‌رۆشه‌وه هاته لام و گووتی باوه ده‌مه‌و به‌یان 20 سه‌رباز
هاتنه گونده‌که‌وه و پرسیاری تۆیان ده‌کرد ، دایکم به فه‌رمانده‌که‌یانی
گووت که تۆ له گوند نیت ، نۆکه‌ره‌که‌مان بیری له‌وه کرده‌وه نه‌ک
ئه‌سپه‌که‌ی تۆ به‌رن سواری ئه‌سپه‌که بوو که‌وته غار ، هه‌ندێ له
سه‌ربازه‌کان که‌وتنه دوای ، ڕاسته‌وخۆ که‌وتمه ڕێ گوێم له ته‌قینی
چه‌ند تفه‌نگێک بوو ، به‌ڵام نه‌مزانی چی ڕوویداوه ، خێرا به کوڕه‌که‌مم
گووت هه‌ر ئێستا بگه‌ڕێوه بۆ گوند تفه‌نگ و فیشه‌ک دانه‌که‌ت له {
چاین } دابنه ، منیش له ڕێگایه‌کی تری کورته‌وه دێمه‌وه بۆ گوند ،
دوای ڕۆیشتنی کوره‌که‌م له په‌نجه‌ره‌که‌وه ڕووم کرده قیبله‌و گووتم
خوای گه‌وره خۆت ده‌زانیت من هیچ خراپکارییه‌کم به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ت
نه‌کردووه ، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له به‌یازیدم هاتونه‌ته گونده‌وه و
ده‌یانه‌وێت مه‌نفام بکه‌ن ، خوای گه‌وره به‌س داوای ئه‌وه‌ت لێده‌که‌م
که ده‌ستم بگاته چه‌که‌که‌م ، ئیتر چی ده‌بێت باببێت ، به‌م شێوه‌یه
له‌خوا پاڕامه‌وه . دوای ئه‌وه له شار ده‌رچووم به‌سه‌ر { قۆتیس
Qotis } وه گه‌یشتمه چایین ، مه‌ر و ماڵاته‌که‌م له‌و بناره‌بوون ،
پرسیارم له شوانه‌که کرد که‌چی ڕوویداوه ، ئه‌ویش گووتی سه‌رباز
هاتونه‌ته گونده‌که‌وه کاتێک تۆیان پێ په‌یدا نه‌کرا چه‌ند سه‌ربازێک
که‌وتنه دوای ئه‌سپه‌که‌ی تۆ ، له‌نزیک گوندی { Cepe Kunket } ڕووبه‌روی
چه‌ند هه‌ڵاتویه‌ک بوونه‌وه ، شه‌ڕ و پێکدادان له نێوانیاندا هاته
ئاراوه سه‌ربازێک بریندار بوو ، دوایش برینداره‌که‌یان بردۆته ماڵه‌که‌ی
تۆ و ڕۆیشتوون . { برۆ هه‌سکی } رایکردوو ده‌ستی کرد به شۆڕش ، ئه‌و
که‌سانه‌ی له دوای شۆڕشی شێخ سه‌عید هه‌ڵاتبوون له ده‌وڵه‌ت و ئه‌وکه‌سانه‌ی
وه‌ک { برۆ } له ده‌ستی به مه‌نفا بوون هه‌ڵاتبوون هه‌موویان له
چوارده‌وری برۆ کۆبونه‌وه و به‌م شێوه‌یه برۆ بوو به خاوه‌ن هێزێکی
باش ، ده‌وڵه‌ت له‌ناو ترسی ئه‌وه‌دا بوو نه‌ک { برۆ هه‌سکی } کاریگه‌ری
بکاته عه‌شیره‌ته‌کان هه‌ربۆیه وویستیان دانوساندنی له‌گه‌ڵ بکه‌ن ،
سه‌ره‌رای ڕه‌وشی ڕاپه‌ڕینی ئارارات که کۆنترۆڵکردنی به‌لای ده‌وڵه‌ته‌وه
ده‌شکایه‌وه به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ک ئینگلیزه‌کان
ئه‌م هه‌له بقۆزنه‌وه و ڕووداوه‌که گه‌وره‌تر ببێته‌وه هه‌ربۆیه
بیریان له‌وه کرده‌وه که دانوساندن له‌گه‌ڵ برۆ هه‌سکی بکه‌ن و
ئه‌م ڕاپه‌ڕینه خامۆش بکه‌نه‌وه .
له ئاکامدا له گوندی ( هێللاس ) فه‌رمانده‌یه‌کی تورک و برۆ هه‌سکی
یه‌کتریان بینی ، له نێوانیاندا قسه‌ی ڕه‌ق و خۆش هاته ئاراوه هه‌ربۆیه
له ئاکامدا نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ، ده‌وڵه‌تی تورک له بناری چیای
ئارارات چادری سه‌ربازیان هه‌ڵدا ، شه‌وێکیان چوارده‌وری ئه‌و شوێنه‌یان
گرت که برۆ هه‌سکی لێ بوو ، بۆردومانیان کرد و ته‌قه‌یان لێکردن ، که‌سێکی
که‌م له‌گه‌ڵ برۆ بوو ، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌ش سه‌ربازی تورک سه‌رکه‌وتنیان
به‌ده‌ست نه‌هێنا ، تۆپ و شتومه‌که‌کانیان که‌وته ژێر ده‌ستی برۆ هه‌سکی
یه‌وه و دوایش دیله‌کانی ئازاد کرد .
ئه‌م ڕووداوه‌ی ساڵی 1926 ده‌نگۆیه‌کی زۆری لێکه‌وته‌وه ، سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی
( شه‌مکان ) ته‌مه‌ری شه‌مکی و براکانی به‌ناوی چه‌رخۆ وه سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی
( ساکان ) شێخ عه‌بدولقادر دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه له ئیزمیره‌وه
که مه‌نفا بوون خۆیان گه‌یانده ئارارات و پاڵپشتی ( برۆ هه‌سکی ) یان
کرد ، تا به‌هێز بونایه ده‌یانویست ئۆته‌ریته‌ی تورک له هه‌رێمه‌که‌دا
نه‌هێڵن ، ( برۆ هه‌سکی ) و هه‌ڤاڵه‌کانی بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی ئارارات
بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه له شه‌وێکدا له‌ناکاو هێرشیان ئه‌نجامدا
، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناوه‌وه هاوکاریان نه‌بوو سه‌رکه‌وتنیان
به‌ده‌ست نه‌هێنا ، ڕووداوه‌کان به‌رده‌وام بوون به‌ڵام هێشتا
گۆڕانکاریه‌کی جدی نه‌هاته ئاراوه ، خۆپاراستن پیلانی سه‌ره‌کی بوو ،
ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی له‌ناو ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌دا کۆکردبۆوه به‌رژه‌وه‌ندی
تاکه که‌سی و دژه قانوونی مه‌نفا بوون بوو ، له‌وکاته‌دا ( برۆ هه‌سکی
) بۆ ئه‌وه‌ی ژنه بچکۆله‌که‌ی ڕزگار بکات به نهێنی چووه شاره‌وه و
ده‌ریکرد .
پێکدادانه‌کان گه‌وره ده‌بنه‌وه.
له په‌رتوکی ( ڕه‌شید هاللی ) به‌ناوی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کۆماری تورکیا
1924 – 1938 ) ده‌نووسێت که یه‌که‌م پێکدادانی نێوان یاخیبۆکان و سه‌ربازی
ده‌وڵه‌ت له 16 ی مایسی ساڵی 1926 هاتۆته ئاراوه هه‌روه‌ها له
نووسراوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ت هاتووه که ده‌ڵێت { گروپێک له کورد له
گوندی قه‌له‌جیک مه‌روماڵاتیان دزیوه ، سه‌ربازه‌کانمان که‌وتنه جوڵه‌وه
له ناوچه‌ی ده‌میرقاپی سه‌ر به ئارارت ، سه‌ربازه‌کانمان له‌گه‌ڵ یه‌که‌کانی
کوردا که‌وتنه شه‌ڕه‌وه و له‌ئاکامدا 28 یه‌کانی سه‌ربازیمان
تێکشکێنران ) .
ده‌وڵه‌تی تورک بۆ ئه‌وه‌ی پاساوی ئه‌م تێکشکانه‌ی خۆیان بهێننه‌وه
ئیدیعای ئه‌وه‌یان بڵاوکرده‌وه که گوایه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هێرشه
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران بیر له‌وه نه‌که‌نه‌وه که هێرش بۆسه‌ر
ئه‌وان ده‌برێت به‌ڵکو مه‌به‌ستی ئێمه هه‌ڵاتۆکانه به‌ڵام ئێران ئه‌م
هه‌واڵه‌ی به هه‌ڵاتۆکان گه‌یاندووه بۆیه ئاماده‌یی خۆیان کردووه }
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی ده‌وڵه‌تی تورک گوایه هه‌ندێ له سیخوره‌کانیان
خیانه‌تیان لێکردون و ئه‌م هێرشه‌یان به‌گوێره‌ی پێویست ئۆرگه‌نیزه نه‌بووه
هه‌ربۆیه پێیان وابووه که گوایه فه‌رمانده‌ی گشتی سه‌ربازی هه‌رێمه‌که
هه‌ڵه‌ی کردووه ، له ئه‌نجامدا له شوێنه‌که‌ی خۆی گواستیانه‌وه .
له‌کاتی ئه‌و شه‌ڕه‌دا دوو تۆپ و شتومه‌ک که‌وته ده‌ست ( برۆ هه‌سکی )
دوای ئه‌م ڕووداوه 3 ڕاوێژکاری سه‌ربازی له 13 ی حوزه‌یرانی ساڵی
1926 پیلانێکیان داڕشت و ناردیان بۆ فه‌رمانده‌یی گشتی سوپا .
دوا به دوای ئه‌م پیلانه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کیان کرد بۆیان ده‌رکه‌وت که
له چوارده‌وری ( پۆتی .. ئاغیل .. ده‌میرقاپی .. سه‌رداربلوک .. بولوم
باشی .. ئاراراتی بچوک وه ده‌ره ) 1150 یاخی بوو هه‌یه ، له 15 ی
حوزه‌یرانی ساڵی 1926 هێزێکی سه‌ربازی زۆر گه‌یشتنه نزیک چیای ئارارات
، له 16 ی حوزه‌یران له نێوان ئه‌و سه‌ربازانه و 20 یان 25 پیاوه‌کانی
( برۆ هه‌سکی ) شه‌ڕ هاته ئاراوه ، له‌کاتی به‌رده‌وامی شه‌ڕدا سه‌ربازی
تورک هه‌ندێ گردیان گرد ، له شۆڕشگێڕه‌کان له شه‌وی 16 له‌سه‌ر 17
هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گاکه‌یان ، شه‌ڕ درێژه‌ی خایاند ، هه‌ندێ له
شۆڕشگێڕه‌کان ناچارمان به‌ره‌و ئێران مل بنێن ، ده‌وڵه‌تی تورک گه‌یشتنه
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که توانیویانه بڵاوه به هه‌موو یاخیبۆکان بکه‌ن
، هه‌ربۆیه هێزی سه‌ربازیان کێشایه‌وه بۆ دۆغو به‌یازید .
له 25 ی ئابی ساڵی 1927 ڕاوێژکارانی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر به نه‌خشه‌سازیه
کۆنه‌که‌یان نه‌خشه‌سازی نوێیان داڕشت و داوایان له سه‌رۆکی فه‌رمانده‌یی
گشتی سوپا کرد که ره‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامدانی بنوێنێت .
نه‌خشه‌که‌یان به‌م شێوه‌یه بوو.
( بنه‌ماڵه‌کانی بناری ئارارت ده‌یانه‌وێت هێرش ئه‌نجام بده‌ن ، به‌گوێره‌ی
ئه‌و هه‌واڵانه‌ی پێمان گه‌یشتوون و ئه‌و که‌شفانه‌ی کردومانن له‌م هه‌رێمه‌دا
300 چادر هه‌یه ، به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش پێمان وایه ئه‌و یاخیبوانه‌ی ده‌ستیان
چه‌ک ده‌گرێت ده‌گه‌نه 800 که‌سێک ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه به‌باشی
بکرێت و ئامانجی خۆی بپێکێت پێویسته هێزه سه‌ربازێکانی شاری قارس ڕه‌وانه‌ی
ئێره بکرێن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵ وابوو که ده‌وڵه‌تی ئێران
یاخیبۆکان ده‌وروژێنێت له دوای هێرشه‌که هه‌روه‌کو پار که یاخیبۆکان
ڕوویان له ئێران کرد ، له‌م باره‌یه‌وه پێویسته په‌یوه‌ندی
دیبلۆماسی سیاسی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران ئه‌نجام بدرێت ) .
سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی گشتی ڕه‌زامه‌ندی به‌رامبه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌سازییه
ڕاگه‌یاند ، بۆ ئه‌نجامدانی هێرش ئاماده باشی کرا ، بۆئه‌وه‌ی
شۆڕشگێڕه‌کان به‌ره‌و ئێران هه‌ڵنه‌یه‌ن ڕێگا چاره‌یان گرته به‌ر ،
فرۆکه‌ی سه‌ربازیش ئاماده کرا ، به‌نیازی که‌شفکردن فرۆکه‌کان فڕین
بینیان که‌له ده‌میرقاپی .. گه‌ڤگه‌ڤه و بچاره خه‌ڵک ده‌یانه‌وێت به‌ره‌و
ئێران هه‌ڵبێن ، فرۆکه‌کان له‌ڕێگای خستنه خواره‌وه‌ی نامه‌وه ئه‌مه‌یان
به باره‌گاکانیان ڕاگه‌یاند ، له‌سه‌ر ئه‌مه یه‌که‌کانی سه‌ربازی بۆ
ڕێگرتن له خه‌ڵک که‌وتنه جوڵه‌وه ، له 15 ی ئه‌یلول له چوارده‌وری
گوربولاک که خه‌ڵک ڕایان ده‌کرد ته‌قه‌یان لێکردن ، که‌سانێکی زۆر
کوژران ، جارناجارێک هێرش ده‌کرایه سه‌ر یه‌که‌کانی سه‌ربازی ، له ئه‌نجامی
هێرشێک که‌له 16 ی ئه‌یلول ئه‌نجامدرا شتومه‌کێکی زۆر و مه‌ڕوماڵاتی
سه‌ربازی له‌گه‌ڵ 5 ئه‌فسه‌ر به‌دیل گیران .
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه مه‌ده‌نییه‌کی زۆریان کوشت و که زیاد
له 120 که‌سانێک ده‌بوون هه‌روه‌ها 200 که‌سانێک زامداربوون هه‌روه‌ها
ده‌ست گیرا به‌سه‌ر 5000 مه‌روماڵاتی گونده‌کاندا ، له‌ناو سه‌ربازه‌کاندا
ئه‌فسه‌ر نوری و 5 سه‌رباز دوای دیلبونیان گه‌ڕانه‌وه ناو یه‌که‌کانی
خۆیان ، نازانرێت له ده‌ستی شۆڕشگێڕه‌کان هه‌ڵاتوون یاخود به‌ریانداوون
، دیله‌کان گووتوبیان گوایه نزیکه‌ی 17 سه‌ربازی دیل له‌لای شۆڕشگێڕه‌کانه
، ئه‌فسه‌ر ڕه‌شید هاللی بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری له‌شکره‌که‌یان به‌که‌م
نیشان بدات ، ئه‌و ژمارانه‌ی له ڕاپۆرته‌که‌ی که نووسیوێتی نه‌یتوانی
ڕاستیه‌کان بشارێته‌وه ، چونکه دوای چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی ڕاپۆرته‌که‌ی
باسی له پێویستی دروستکردن و پێکهێنانه‌وه‌ی هێزه‌که‌ی ده‌کرد ، به‌م
شێوه‌یه ئاشکرا ده‌بوو که هێزه‌که‌ی زه‌ره‌رێکی زۆری لێکه‌وتووه .
دوای پاشه‌کشێیان شۆڕشگێڕه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام بوون ، له شوباتی ساڵی
1928 به‌رپرسیاره‌کانی شاری وان و فه‌رمانده سه‌ربازێکانیان زانیاریان
دابه فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا ، له‌باره‌ی یاخیبوان و عه‌شیره‌ته‌کانی
هه‌رێمه‌که زانیاریان ده‌نارد ، به‌هۆی زستانه‌وه ئاماده‌باشی
هێرشکردن نه‌کرا ، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی تورک له‌باره‌ی هاوکاریکردنی ئێران
بۆ ئه‌رمه‌نێکان و کورد له دله‌ڕاوکێدا بوو .
له‌وماوه‌یه‌دا شۆڕشگێڕه‌کان له‌و هه‌رێمه‌ی لێی بوون ئاڵای کوردیان چه‌قاند
، نووسراوه‌یان بڵاوده‌کرده‌وه ، ده‌وڵه‌تیش له دووره‌وه چاودێری ئه‌م
گۆڕانکاریانه‌ی ده‌کرد ، له‌ناو ده‌وڵه‌ت هه‌ندێکیان پێیان وابوو که
به‌هێز و هێرش ناتوانرێت یاخیبۆکان له‌ناو بدرێن ، هه‌ربۆیه پێیان
وابوو که ڕێگاچاره‌یی تر بدۆزرێته‌وه ، هه‌ندێ له بۆچونه‌کان به‌م
شێوه‌یه بوون .
{ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته هه‌ڵاتۆکان ناتوانن که بێننه‌وه سه‌ر حوکمی عه‌شیره‌ته‌کانیان
و ڕایان بپه‌ڕێنن و هه‌موو کورد یه‌ک بگرن ، یان به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ن
ئه‌مه زۆر مه‌حاڵه ، هۆی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆچونه‌ش ساردی نێوان عه‌شیره‌ته‌کانی
کورده و به‌هۆی هۆزه‌کانه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک بچڕاوه و ته‌نانه‌ت
هه‌ندێ جار ئه‌و کێشانه‌ی له‌ناو هۆزه‌کانیشدا دێنه ئاراوه سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانیش
ناتوانن چاره‌سه‌ریان بکه‌ن } .
ڕه‌شاد هاللی ئه‌و سه‌رده‌مه پاڵپشتی پاڵپشتی ئه‌م بۆچوونانه‌ی هه‌ندێ
که‌س وه‌ک ده‌یانگووت { کورد یه‌ک ناگرێت } ، راستی ئه‌م بیر و بۆچوونه
به‌هۆی له‌یه‌ک دابڕانی عه‌شیره‌ته‌کانه‌وه به‌ڕاست ده‌رده‌چوون ، ئه‌م
بیر و بۆچونانه مۆڕاڵ و شانسی سه‌رکه‌وتنی به‌رپرسیارانی تورکی به‌هێز
ده‌کرد ، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی هه‌رێمه‌که ویستی که لیژنه‌یه‌کی باشی
هه‌واڵگری دروست بکات ، ئه‌م ڕێکخراوه به‌م شێوه‌یه له به‌ڵگه‌کاندا
باسکراوه { جوڵانه‌وه‌ی یاخیبۆکان و کورده‌کان به‌خێرایی هه‌واڵیان ده‌زانرێت
، پێویسته به‌تایبه‌تی قاچاخچێتی چه‌ک ڕێی پێبگیرێت و که‌سانێک
پێکبهێنرێن که هه‌واڵه‌کان به‌خێرایی بگه‌هێنن و ده‌بوایه وامان
بکردایه ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م هه‌رێمه ئه‌گه‌ر دژی دیودرنجه‌کان
بونایه و هه‌ندێجار به‌هۆی یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی هه‌ندێجاریش به‌هۆی ترس
هاوکاری ده‌که‌ن هه‌ربۆیه هه‌واڵمان دره‌نگمان پێده‌گات } .
هه‌روه‌ها داواکرا که فه‌رمانیان پێبدرێت گوندی ئه‌وانه‌ی هاوکاری
یاخیبوان ده‌کات گونده‌کانیان بسوتێنرێت ، سه‌رۆکایه‌تی گشتی سوپا ئه‌م
داخوازیانه‌ی قه‌بوڵ کرد .
به‌م شێوه‌یه فه‌رمانده‌ی چاودێری قه‌ره‌قۆسه له یه‌کی مانگی 10 ی
ساڵی 1928 ئه‌م لئژنه‌ی هه‌واڵگرییه‌ی پێکهێنا ، کاتێک ڕه‌وشه‌که به‌م
شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو ئیحسان نوری دێته ئاراراته‌وه .
|