٣٠\١١\٢٠١٢ ئه‌مڕۆ گه‌لی کوردستان له هه‌موو کات پتر پێوستی به ئازادکردنی کۆمه‌ڵە و رێکخراوه‌کان هه‌یه.
نه‌ورۆز حسه‌ین ساڵح
ئه‌و رێکخراوانه‌شی وه‌ک تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان و زیندانیه سیاسیه‌کان قه‌رزاریانن که حیزب ڕێزیان لێبگرێ و ئه‌وان هه‌ست بکه‌ن به‌شێکن له جه‌سته‌ی حیزبه‌کان ماندوو بوونیان بحه‌سێه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تتیش کاریه‌تی بودجه‌ی تایبه‌ت به رێکخراوه‌کان بدا و ڕێزیان لێ بگرێ و نه‌هێڵێ خۆیان له به‌رکه‌م ده‌رامه‌تی په‌نا بۆ حیزبه‌کان ببەن و ببنه به‌شێک له حیزبه‌کان جونکه دواجار تووشی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بنه‌وه و کۆمەڵگە دابه‌شی حیزبایه‌تی دە‌بێته‌وه چاره‌سه‌رکردنی ئاسان نییە و له جیاتی دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یران گیرۆده‌ی قه‌یرانی تر ده‌بنه‌وه و ناتوانن لێی ده‌رباز بن، زه‌ره‌رمه‌ند دوا جار هه‌ر کۆمه‌ڵگەکه‌مان دە‌بێ و حیزب تا سه‌ر ناتوانێ حوکمی به‌ده‌سته‌وه‌بێ ئه‌گه‌ر دیموکراتی پیاده نه‌کا و رێکخراوی کۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی دروست نه‌بێ تاکیش ئازاد نابێ هه‌ڵه‌کان که‌ڵه‌که ده‌بن و په‌نا بۆ نادیموکراتی ده‌برێ و بینای دیکتاتۆری دادە‌نێن بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ی دروست دە‌بێ و نادیموکراتی ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی ئازادیی تاک و حیزب و حکومه‌ت لای کۆمه‌ڵانی گه‌ل متمانه‌یان که‌م ده‌بێته‌وه و له یه‌کتری دەترازێن و هه‌موو پرۆسه‌که‌ش له ده‌ست گه‌له‌که‌مان ده‌چێ بۆیه گوێ له ده‌نگی گه‌ل وکۆمەلگە بگرن و به که‌میان مه‌زانن و رێزیان بۆ دانێن کۆمەڵگە دروستکه‌ری حیزب و حکومه‌ته و مێژوو ببێته پەندێک و وانە له هه‌ڵه‌کانی ڕابردوو وه‌رگرن.
گه‌ل ئازاری زۆری بینیوه و به‌رگه‌ی خە‌می تر ناگرێ دوژمنانی کورد له هه‌موو لایه‌ک گه‌مارۆیان داوین و که‌مترین دوژمنکاریی گه‌ل پارێزگاری‌یان لێ ناکا چونکه زۆریان کرد و حیزبه‌کان بێ منه‌ت بوون لێیان، کۆمه‌ڵگەیان کرده په‌ندی گشت دۆست و دوژمن شه‌ڕی براکوژییان نموونه‌ی دیاره و هه‌ردوو حیزب پێکهاتن و ئه‌وان باز و ئێمه‌ش که‌و، هه‌موو ئه‌رک و ماندوبوونی گه‌ل به‌فیڕۆ درا و هه‌موو ژیانی خۆمان بۆ ئه‌وان بوو که‌چی له‌به‌ر چاویان نییه و ئێمه‌ش خه‌تابار کراین و گه‌لیان له ژیانی ئاسایی بێبه‌ش کرد و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لیان بۆ خەرج کرا تا به‌و رۆژه گه‌یشتن پارووی ده‌می منداڵی خۆمان بۆ ئه‌وان بوو به برسێتی شه‌وان سه‌رمان دە‌نایه‌وه تا به‌یانی و سکمان له برسان هەڵدەگوسی بۆ کاکی و حیزب هه‌ر سوێندمان به سه‌ریان دە‌خوارد، ئێستا ئه‌وان زێڕ دە‌کێشن و ئێمه‌ش کوێره‌وه‌ریی، بۆ خۆیان تێر گۆشت بوون له ئاژه‌ڵی گه‌ل که‌چی گه‌ل هێشتا چه‌وریی به خه‌ویش نابنین، ئێستاش زووه بیری گه‌لیان بێ.. ئه‌گینا گه‌ل ره‌حم به که‌س ناکا.
|