١٧\١\٢٠١١
ئه‌وڕۆ: هه‌ولێر
خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵه‌تی دژ به رژێمی سێداره‌ی ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام
دا.
ئه‌وڕۆ
کۆمه‌ڵێک له خوێندکارانی که‌مپی مه‌خموور و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له
جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر خۆپیشاندانێکی هێمنانه‌یان دژ به له‌سێداره‌دانی
هاوڵاتیانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نجام دا.
خۆپیشاندانه‌که که به‌بێ مۆڵه‌تی ئه‌و یاسایه دژ به ئازادییه‌ی
خۆپیشاندان بوو که له‌و دواییانه به ناوی (یاسای رێکخستنی
خۆپیشاندان) له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی دژه ئازادیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ده‌رچووبوو، به دروشمی ( ئه‌ی رژێمی سێداره، بڕۆ بارکه له‌م شاره)
ده‌ستی پێ‌کرد.
هه‌روا ئاماده‌بووانی خۆپیشاندانه‌که جگه له‌وه‌ی کاری دژه مرۆییانه‌ی
له‌سێداره‌دانیان له لایه‌ن رژێمی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامیی ئێرانه‌وه
شه‌رمه‌زارکرد و داوایان له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد که هه‌ڵوێستی
هه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌و کاره دڕنده‌ییانه، داوایانکرد کۆنسولخانه‌ی
ئێران له باشووری کوردستان دابخرێ و پێویستییان به رژێمێک نییه که
کوردستانی داگیر کردووه و سه‌رڕێژه له تاوانکاریی.
ئه‌مڕۆ
١٧\١\٢٠١١
|