ئەمڕۆ ئیسرائیل دژی ئێران و سووریا ئامادەیە!
بەشیر سەبری بۆتانی بە ڕاستی ئەگەری ڕوودانەوەی ئاسمانی لە نێوان سووریا و ئیسرائیلدا لە ڕێكەوتی شەشی ئەیلوولدا، تەنیا لە بەر ھەبوونی ڕێگایەكی ئەتۆمی لە كۆریای باكوور بۆ ئیران، ئەویش لە دیمەشقەوەیە... دیارە كە سووریا و ئێران چ سەربۆرێكی باش لە ڕژێمە ئێراقییەكانی لە مەوپێشیان ھەر وەرنهگرتووە، بۆیە بە بێ ئەگەر دوژمنایەتیی ئیسرائیل دەكەن و لە ھەمانكاتدا بازرگانی بە كێشەی فەلەستینیش دەكەن. ھەروەھا ئەوان چ وانەیەکیان لە سیاسەتی میسریش ھەر وەرنهگرتووە. بۆیە ئێران بۆ نەمانی ئیسرائیل بە چەكی ئەتۆمییەوە خۆی سەرقاڵ كردووە. ئیدی با سووریا و ئێران بزانن كە ئیسرائیل دەوڵەتێکی زۆر مەزنە و تاكە ھێزێك لە ڕۆژھەڵاتی ناڤین كە بۆ ئاشتی و ھەبوونی خۆی زۆر وریا و ھۆشیارە، لە سەر ئەمەش ھەموو دەوڵەتەكانی ئەم جیھانە دان بە سنوورەكانی دادەنێن كە بەرگریی لهخۆی بكا. وەك دەزانرێ كە ئیسرائیل توانای ھەیە كە لە ئێران بدا، بەڵام ئێران به هیچ شێوهیهک توانای نییە بەرسڤی بداتەوە. ئێدی ئەم دەرفەتەی ئێستا بۆ ئیسرائیل گونجاوە و ئەو دڵنیایە كە چ دەنگێكی دژی ئەو ھەر نا بیسترێ، بێجگە له سووریا، (حیزبوڵڵا و حەماس) كە لە گۆڕەپانی ئهوڕۆدا زۆر چالاكن، بەڵام ڕۆلیان دژی ئیسرائیل زۆر لاوازە و پێیناوهستن.ئیسرائیل لەم چالاكییە ئاسمانییەدا خۆی بێدەنگ كردووە، كەچی لەم جیھانەدا ڕۆژ بە ڕۆژ زۆر چیرۆكی دەستكرد پەیدا دەبن و زۆر دەنگوباسی درۆش بڵاودەبنهوه و ھەموویان لە ڕاستییەوە زۆر دوورن. یەكێك لەو داستانانەی كە ڕاگەیاندنی سووری ھەر ڕۆژ لەگەڵ گۆڕینەوەیەكی سیاسی، ئەدەبی و ھونەری بڵاویدەكاتەوە، ئەوەیە كە ھێزە بەرگرییه ئاسمانییەكەی لە بەرگریی خاك و ئاسمانی كۆماری عەرەبی سووری دژی ئیسرائیل سەركەوتووە و زیانێكی مەزنی به سههیۆنیزم گەیاندووە!!!من لەو ڕۆژەدا لە ماڵی ھەڤاڵێك بووم و تەماشای كەناڵە عەرەبیەكانمانم دەكرد، ئەم نووچە ناوبراوە خوێندرایهوه، یەكسەر بوو بە جەژن و ھاوار. دوایی چوومه ماڵی ھەڤاڵێكی دیكە، ئەو لە باخچه بوو، ئیدی لەوێ بوو بە سەیران. كوڕەكەی چوو جلەكانی خۆی ھی ھێزی ئاسمانی بۆ من ھینا و وێنەی منی گرت و من وەك مزگێنیەك لە ئینتهرنێتم بڵاوكردهوه. ھەروەھا من مزگێنییەکم بۆ ھەموو گەلانی بندەست ھەیە كە ئیسرائیل لە پاشەڕۆژی نزیكدا دڵیان خۆش دەكا و من ئاگام لەم مزگێنییە زۆر خۆشە ھەیە و ھیوادارم كە ئاشتی و دیموكراسی لە ڕۆژھەڵاتی ناڤیندا ببنه ڕاستی.لە كۆتاییدا دەمەوێ بڵێم كە ئەم ڕەوشی سەخت و ئالۆزە كە ئێران و سووریا دژی ئیسرائیلیان پەیدا كردووە كەس نازانێ كەی دەتەقێتهوه و بە تەنیا لە سەر كات دەمێنێ. ئێدی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە دژیان گەلێك باش خۆی ئامادەی كردووە، ھەروەھا ئێران پلانی ئەتۆمییەكەی تێك نادات، ئێدی جەنگ ھەر دەستپێدەكا.
ئیسرائیل |