٢٩\١\٢٠١١
ئەمڕۆ کونسوڵخانەی
ئێران
بە دروشمی (ئەی
کۆماری سێدارە، دەربچۆ لەم شارە) بەردباران
کرا.
ئەمڕۆ کاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆی رۆژی شەمە 29/1/2011 بە ئامادەبوونی
کۆمەڵێک پارت و گروپ و رێکخراوی سیاسی و کۆمەڵگای ەدەنی و کۆمەڵێک
کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری لە شاری هەولێر لەبەردەم کونسوڵخانەی کۆماری
ئیسلامی ئیران خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بەڕێوەچوو لەژێر دروشەکانی(ئەی
کۆماری سێدارە... دەربچۆ لە شارە) کە لەلایەن رێکخراوی چاودێری
کوردۆساید و ستاڤی گۆڤاری ئێوە و ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج و
رێکخراوی را بۆ پرسە نەتەوەییەکان رێکخرابوو، سەرەتای گەیشتن بە پێش
کونسوڵخانە سەرجەم جامی تابڵۆکانی کونسوڵخانە کە وێنەکانی خومەینی و
خاتەمی و ئەحەدی نەژاد و چالاکیەکانی کونسوڵخانەی تێدابوو لەلایەن
خۆپیشاندەرانەوە شکێنران، پۆلیسی پاراستنی خۆپیشاندان دەست بەجێ گەیشتە
بەردە کونسوڵخانە، دواتر وتاری خۆپیشاندانەکە لەلایەن شێرزاد عومەر
سەرنووسەری گۆڤاری ئێوە خوێنرایەوە و دواتر لەلایەن هەڤاڵ نەژادەوە
واژووی رێکخراو و پارتە بەشداربووەکان کۆکرایەوە و ئینجا گوتاری
پارتەکانی کوردستان خوێنرایەوە، دواتر بە گوتنەوەی مارشی نەتەوەیی ئەی
رەقیب و دەیان دروشمی وەک(ئێران تیرۆریستە، شەهیدان نامرن، ) جۆش و
خرۆش کەوتە نێو خۆپیشاندەران و لە ئەنجام تەواوی کونسڵخانەکە بەرد
باران کرا و سەرجەمی جام و پەنجەرەکانی تێکشکان و هیچ یەکێ لە
کارمەندانی کونسوڵخانەش جورئەتی هاتنە دەرەوەی نەکرد، دیسانەوە بە
گوتنەوەی دروشم کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنرا کە ماوەی کاتژمێرێک و
نیوی خایاند، خۆپیشاندانەکە هیچ دەستگیرکردن و پشێوی و زیانی لێ
نەکەوتەوە و زۆر بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاردرا لە 11ی مانگی
شوباتی 2011 کە رۆژی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بڕیاروایە لە
هەولێریش کونسوڵخانەی ئێران یادی ئەو رۆژە بکاتەوە و چالاکوانان و
بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بڕیاریاندا لە رۆژە لێ نەگەڕێن ئەم یادە لە
هەولێر بکرێتەوە بە ئەنجامدانی ناڕەزایی و خۆپیشاندان و کامپین
سازبدرێت.
رێکخراوی چاودێری کوردۆساید
ستاڤی گۆڤاری ئێوە
ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج
رێکخراوی را بۆ پرسە نەتەوەییەکان
|