١١\١٠\٢٠١٠
ئه‌مرۆ قاسم ئاغا
و دوێنێ تاریق ره‌مه‌زان.
له‌سایه‌ى حکومه‌تی کوردی‌دا رۆژ به‌روژ ئازاری که‌سوکاری شه‌هیدانی گه‌لی
کورد‌و قوربانیانی ئه‌نفال و چه‌کی کیمیاویی زیاد ده‌کات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی
ئه‌و پێشبینیانه بوون که‌رۆژانێک له‌سه‌رده‌می رژێمی گۆربه‌گۆری به‌عسی
فاشیست چاوه‌رێمان ده‌کرد . خه‌ونی ئێمه رۆڵه‌ی گه‌لی کورد و که‌سوکاری
شه‌هیدان دروست بونی حکومه‌تێکی خۆماڵی کورد بوو تا له‌سایه‌یدا
بتوانین سه‌رجه‌م ئازاره‌کانمان له‌بیربه‌رێته‌وه، ئاه و حه‌سره‌تی
دایکانی شه‌هید دووباره به به‌ر رۆحیاندا نه‌کرێته‌وه، دایکانی شه‌هیدان
گه‌رچی ئه‌وان له‌بیری ئه‌ودانین هه‌رگیز تۆڵه‌ی رۆڵه‌کانیان به‌خوێن
بکه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌روه‌ری یاسا‌و به‌دادگا گه‌یاندنیان له‌دادگایه‌کی
سه‌ربه‌خۆدا داوایی ئه‌وان بوو، پێش چه‌ند رۆژێک له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
خه‌ونمان پێوه‌دی ئاسانکاری هه‌ڵهاتن بۆ گه‌وره تاوانباری رژێمی روخاو
قاسم ئاغا کرا ، ئه‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر په‌ڵه‌یه‌کی ره‌شه به‌نێوچه‌وانی
داڵده‌ده‌رانى له‌هه‌ڵهاتنی تاونباردروست ده‌کات ، به‌ڵکو بۆ مێژووش ئه‌م
جۆره تاوانانه له‌بیر ناکات و وه‌ک خۆی ده‌ینوسێته‌وه، ئێمه‌ی خه‌ڵکی
شاری شه‌هیدان و ره‌مزی مه‌زڵومیه‌تی گه‌لی کورد، له‌کاتێکدا هه‌ر سه‌رۆکێک
له‌م هه‌رێم گه‌ر بێت و وته‌یه‌ک بدات به‌بێ ناوبردنی تاوانی شه‌هید
کردنی هه‌ڵه‌بجه شاری هه‌ڵه‌بجه و 5000 هه‌زار خه‌ڵکی بێتاوانی به‌ده‌ستی
رۆژێم ووتاره‌که‌ی کۆتایی پێناهێنێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه تۆمه‌تبارێکى
کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید فرۆکه‌وان ( تاریق ره‌مه‌زان
) به هه‌مان شێوه‌ی قاسم ئاغادووباره ئێمه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان وخه‌مخورانی
هه‌ڵه‌بجه‌ی راچڵه‌کاند، به‌شێوازێک ئه‌وه‌ی جیگای بروای ئێمه‌ی نه‌بوو
ئه‌نجامدانی ئه‌وغه‌دره بوو، له‌یاساو له مافى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه.
ئیوه‌ی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی شاری کۆیه له‌کاتێکدا هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی
که‌مپه‌ینی به‌دادگا گه‌یاندنی تاونبار (قاسم ئاغا ) وێرای پشتیوانیمان
بۆتان به‌ڵێنی وه‌ستان له‌گه‌ڵتان بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایی ده‌ده‌ین ،چونکه
پیمان وایه بیده‌نگبونمان له‌م تاوانانه چه‌ندین جاری دیکه دووباره
بونه‌وه‌ی ( تاریق ره‌مه‌زانه‌کان و قاسم ئاغا) کان به‌چاوی خۆمان ده‌بینینه‌وه
.
به‌ڵی بۆ سه‌روه‌ری یاسا. به‌ڵی بۆ شتیوانی له‌که‌سوکاری شه‌هیدان.
بێگومان پشتکردنه خوێنی شه‌هیدان له‌سایه‌ی ئه‌م ئازادیه‌دا به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک
له‌شیوازه‌کان به‌تاوانێکی تره‌جیاوازیه‌کى ئه‌وتۆى له‌گه‌ڵ تاوانه‌کانى
رژێمی پێشوونیه.بۆیه داواده‌که‌ین سه‌رجه‌مى ئه‌و که‌سانه‌ى که‌مته‌رخه‌میان
له‌هه‌ڵاتنى وه‌ها تۆمه‌تبارێک نواند و ئه‌وانه‌ى ئاسانکارییان بۆ ده‌ربازکردنی
(قاسم ئاغا ) کرد، به‌زوترین کات بدرێنه دادگا، مافی ره‌وای خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی
کوردستانه ئه‌مرۆ له‌سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان داوابکات به‌زوترین کات
هه‌ڵویست بنوێنێت له‌م تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر به‌خوێنی شه‌هیده‌کان ده‌کرێت
.
بیده‌نگی رۆشنبیران و ریکخروه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران له‌ئه‌نجامدانی
هه‌ر کردوه‌یه‌کی له‌م جۆره قیزه‌ونه‌ی هاوکاریکردنه بۆ شاردنه‌وه‌ی
هه‌قیقه‌ته‌کان ئه‌مه‌ش له‌سروشتی هیچ کام له‌ولایانه‌ی سه‌ره‌وه
نییە.
پشتیوانیمان بۆ که‌مپه‌ین کۆیه
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیارانی ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه ئینفۆ
www.halabja.info
salah_188@yahoo.com
|