په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٣\٢٠١٠

ئەمرۆ زیاتر لە په‌نجا پەنابەری دیکە

بەزۆر ره‌وانەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەکرێنەوە.


بەریتانیا :گرتووخانەکانی بەریتانیا-3-2010


عەلی مولود لەگرتووخانەی کۆڵن برۆکەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند "لەکاتژمێر 7 بەیانیەوە کۆماندۆکانی G4S بە کامێراوە ژوور بەژوور دەرگامان لەسەر دەکەنەوە و داوامان لێدەکەن خۆمان کۆبکەینەوە تا بەزۆرە ملی دیپۆرتی کوردستانمان بکەنەوە"

عەلی ئەوەشی ووت "ژمارەمان زیاتر لە 15 پەنابەرە لەم گرتووخانەیەدا زۆربەمان هاوڵاتی شارەکانی کەرکوک و سلیمانیو هەولێرو دەوربەرین "

عەلی ووتیشی "دۆینێ زۆر هەوڵمدا تەلەفونم کرد بۆ نۆینەری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی نەداینەوە پاش ئەوەی کەسێک لە ئۆفیسەکەیانەوە وەڵامی داینەوە پێمان ڕاگەیاندن :ئێوە بۆ وەرماندەگرنەوە بۆ دەست لەیەخەمان ناکەنەوە ..،ئێمە هەموو ماڵو حاڵمان فرۆشتوە ...لە وەڵامدا پێ ووتین ئێوە بە غەیرە قانووونی هاتوون و هیچمان لە دەسەڵاتدا نیە تەلەفونەکەیان لێداخستینەوە.."

هەروەها عەلی ئەوەشی ووت"هەر جار لەسەردانی نۆێنەرانی حکومەتی هەرێمدا ،کاربەدەستانی حکومەتی بەریتانیا دیاریەکیان پێشکەش دەکەن ئەم جارەش ئێمە کراینە دیاری دەستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کەبەسەردانێک گەیشتۆتە بەریتانیا"

سەرهەند لە گرتووخانەی تنسلی هاوس نزیک فرۆکەخانەی گاتویک ووتی"ئێمە ژمارەکان زیاتر لە 23 پەنابەرە هەموان پێکەوە ئاگادارکراوینەتەوە ئەمرۆ دەماننێرنەوە ..وا دەزانم بۆ بەردەم پەتی سێدارەم دەبەن دوای چەند ساڵ ژیانکردن بەگیرفانی خاڵی ڕەوانەمان دەکەنەوە چ تاوانێکمانکردوە"

دەشتی جەمال سکرتێری فیداسیۆن ووتی"بەداخەوە لەکاتێکدا بەرێز کەمال کەرکوکی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لێرەیە ،تەوەقوعێک لەوان دەکرا ووتویژی بکردایە بەرامبەر بەو مامەڵەی دژ ئینسانیەی بەهاوڵاتیانی کوردستان دەکرێت داوای بکردایە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەران ڕابگیرێت کەچی ئەوەتا فشارەکان بۆ سەر پەنابەران توندتر کراوەتەوە "

سکرتێری فیدراسیۆن بەرامبەر بە پەنابەرانو کەسوکاریان ووتی"ئەم مامەڵەیەی تا ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەژیانو ئایندەی پەنابەرانەوە جارێکی دیکەو ئەو حەقیقەتەی ئیسپاتکرد تا پێویستیان بە پەنجەمۆر و دەنگی پەنابەران بێت ڕوومان تێدەکەن لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان هەر ساتێکیش کاریان پێمان نەما پشتمان تێدەکەن و ماڵئاوایمان لێدەکەن،بۆیە بەردەوامی و یەگرتووی ڕیزەکانی پەنابەران بەپشتیوانی سەرجەم رێکخراوە پەنابەری و ئینسانی وخەڵکی ئازادی خوازو ئینسان دۆستی دنیا بەکوردستانیشەوە دەتوانێ دوا بزماری خۆی بدات لە تابوتی سیاسەتی دژی ئینسانی ئەم حکومەتانە ، داواکارم یەگرتوانە لەدەوری ڕیزەکانی فیدراسیۆن کۆبنەوە و بەهەر شێوەیەک پێتان دەکرێت بەرامبەر بەسیاسەتی دیپۆرت ڕاوەستن".

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی
____________________________________________

 

 

IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON UK

00447856032991 , 00447895636633 
www.csdiraq.com www.federationifir.com

 ifir@hotmail.co.uk