لە کاتەکدا بەریتانیا وەک
ئەوەی کە سەرمایەدارانی جیهان بانگەشەی بۆ دەکەن بە دامەزرێنەر و
لانەکەی مافی مرۆڤ و دیموکراسیی ناوزەد دەکرێ.. کەچی ئەگەر کرێکاران بە
بەردەوامیی لە مافەکانی خۆیان نەپێچنەوە و مانگرتن و خۆپیشاندان و
ناڕەزایی جۆراوجۆریان لە پێناو ئەنجام نەدەن و بە زەبری هێز مافەکانیان
وەدەستنەهێنن ئەوە هەرگیز دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دان بەو مافانەیاندا
نانێن و سەرجەمی کرێکاران لە ژێر باری قورسی کار و کرێی کەمدا
دەڕزێننەوە.
ئەمڕۆ ١٨\١٠\٢٠١٤
بە دەیان هەزار کەس لە لەندەن و سەرتاسەری
بەریتانیا رێپێوانی ناڕەزاییان ئەنجام دا،
ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن ''یەکێتیی
کرێکارانی بەریتانیا''وە سەرپەرشتیی کرا
کە تێیدا داوای پترکردنی کرێی کرێکارانی
کەرتی گشتییان دەکرد.
|