٢٥\١\٢٠١٠ ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ٢٥\١\٢٠١٠ (عه‌لی ده‌باغ) گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق رایگه‌یاند تاوانبار (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) له‌سێداره درا.
هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌ک ماڵپه‌ڕی ئه‌مڕۆ (عه‌لی کیمیاویی) به تاوانبارێکی گه‌وره ده‌زانین ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تیی و خه‌ڵکی عێراق به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تیی که ده‌ستی سه‌ره‌کیی هه‌بووه له چه‌ندین کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیی وه‌ک ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و ... هتد به‌ڵام پێمانوایه له‌سێداره‌دان چاره‌سه‌ر نییه، بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌گه‌ر دادوه‌رییه‌کی ئازاد و بێلایه‌ن و له ئارادا بێ ئه‌وا خۆیان به ده‌یان دڕنده‌ی تری وه‌ک تاوانباری ناوبراو له رێزه‌کانیاندا ده‌رده‌که‌ون، له‌سێداره‌دان جگه له‌وه‌ی خودی خۆی کردارێکی تاونکارانه‌یه و ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی بکه‌رانی ده‌رده‌خا و سه‌رده‌مێکیشه له زۆر له وڵاتانی جیهان قه‌ده‌غه کراوه.. نه دادپه‌روه‌یی پێ دابین ده‌کرێ و نه ده‌توانێ گیانی تاک یان کۆمه‌ڵ بپارێزێ و نه ده‌توانێ ببێته رێگر له‌به‌رده‌م دروستبوونی تاوانبارانیتر، چاکترین هۆ بۆ له‌ناوبردنی تاوانباران ئه‌وه‌یه که ژیان و گوزه‌رانی مرۆڤ به‌پێی پێداویستییه‌کانی سه‌رده‌م دابین بکرێ و دان به مافی گه‌لان و ته‌واوی ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆمه‌ڵ دابندرێ و یاسایه‌کی مۆدێرن و سکۆلاریست سه‌روه‌ر بێ نه‌ک له‌سێداره‌ن و حوکمه‌کانیتری سیسته‌مه دژه مرۆییه‌کان که سه‌رچاوه‌که‌یان له ده‌قه کۆنه‌په‌رست و دژه مرۆییه‌کانی دینه‌کانه‌وه هاتووه و وا پیشان ده‌ده‌ن که به تۆڵه‌ی به‌رامبه‌ر واته ( سه‌ر به سه‌ر ) کێشه‌ی کوشتن و بڕین و تاوانکاریی چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، ئه‌و کێشه‌یه ته‌نیا به له‌نێوبردنی هۆیه‌کانی په‌یدابوونی تاوانباران چاره‌سه‌ر ده‌کرێ که ئه‌ویش سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌ر و مرۆڤپه‌روه‌ره، بڕوخێ سیسته‌می سێداره و توندوتیژیی و هه‌ر سیسته‌مێک که تاوان و تاوانکاران په‌روه‌رده ده‌که‌ن.
ئه‌مڕۆ - ٢٥\١\٢٠١٠ ____________________________________________________
|