په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١٠\٢٠١٤

ئەمڕۆ خۆپیشاندانێکی ٣ تا ٤ هەزار کەسیی

بۆ پاڵپشتیی لە بەرخۆدانی کۆبانی لە لەندەن ئەنجام درا.

 


وەک چەندین رۆژە خۆپیشاندانەکانی رەوەندی کوردی لە لەندەن بۆ پشتگیرییکردن لە بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانەی کیژان و کوڕانی کۆبانی و ریسواکردنی هێرشەکانی تیرۆریستەکانی داعش و حکومەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوامە، ئەمڕۆش رەوەندی کوردی لەندەن و شارەکانی دەوروبەری خۆپیشاندانێکی مەزنی ٣ تا ٤ هەزار کەسییان ئەنجام دا، ئەو خۆپیشاندانە بێجگە لە ئیسلامییە داعشییەکانی کوردستان (یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزووتنەوە) تێکڕای حیزبەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان تێیدا بەشدارییان کرد.
خۆپیشاندانەکە کاتژمێر ٦ی سەرلەئێوارەی ٧\١٠\٢٠١٤ لە (دالستن)ەوە دەستیپێکرد و بە رێپوان بەرەو (هارینگەی) چوو و لەوێش بە خوێندنەوەی وتارێک کاتژمێر ١٠ی شەو کۆتایی پێهات.


ئەوەی پێویستە لێرەدا رەوەندی کوردی بەریتانیای لێ ئاگادار بکەینەوە ئەوەیە کە هەر لە خۆپیشاندانەکە راگەیەندرا هاوکات لەگەڵ ئەوەی ئێستا مانگرتنێک هەر بۆ پشتگیریی لە بەرخۆدانی کۆبانی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا لە لەندەن هەیە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی سبەینێش ٨\١٠\٢٠١٤ هەمان خۆپیشاندان بەردەوام دەبێ لەوێ.

 


 

 

 

 

 

 

 

ئامادەکردنی: پایزە ئەحمەد

ماڵپەڕی ئەمڕۆ

٧\١٠\٢٠١٤

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک