٢٨\٦\٢٠١٠
ئه‌مساڵیش
جارێکی‌تر گورگه‌کان زاوزێیان کرد.

چیرۆک سایه
رۆژی 26\6\2010 گورگه‌کانی موجاهیدی خه‌لق
که خۆیان له پێستی مه‌ڕدا شاردۆته‌وه ، جارێکی‌تر و ساڵێکی تریش خه‌ڵکیان
له هه‌موو جیهاندا هه‌ڵخهڵه‌تاند ، له ژێر ئه‌و ریکلامه گه‌وره‌یه‌ی
که خۆیان پێی ئاشنان و ده‌وێرن گه‌وره‌ترین درۆ به‌رامبه‌ر به هه‌موو
دنیا بکه‌ن ، له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی که خه‌ڵک به خۆڕایی به هه‌موو
خه‌رجییه‌کی پێویسته‌وه خۆشه‌ویستی خۆیان پیشان خه‌ڵک ئه‌ده‌ن و خه‌ڵک
به‌ره‌و ووڵاتی فه‌ره‌نسه و گه‌وره‌ترین شاری فه‌ره‌نسه پاریس ده‌به‌ن
بۆ چاوپێکه‌وتنی شته گرنگه‌کانی ئه‌و ووڵاته و ، کۆنفرانسێکی زۆر
گرنگ هه‌یه که مریه‌م ره‌جه‌وی ده‌یه‌وێ گفتوگۆیه‌کی تازه به
گوێچکه‌ی خه‌ڵکی دنیادا بچرپێنێ ، بۆیه خه‌ڵکی ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند کرد
که هه‌م ده‌چێ ووڵاتی فه‌ره‌نسه ده‌بینێ ، هه‌م گوێ بۆ ئه‌و گفت و گۆ
گرنگه راده‌دێرێ.
به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و هه‌موو درۆ گه‌وره‌یه‌یان به رامبه‌ر به خه‌ڵکی
هه‌موو جیهان کرد ، که‌س نه بورجی ئیڤڵی بینی و نه هیچ جێگایه‌کی تر
جگه له ئوتێله بۆگه‌نه‌کانی ئه‌و ووڵاته نه‌بێ ، هه‌ندێک نان و په‌نیری
به سه‌رچوو ، ئاوی کوڵ هاتووی ناو ده‌به نایلۆنه‌کان ، خه‌ڵکی هیچ
شتێکی تری نه‌دی ، خه‌ڵک له هه‌موو جیهانه‌وه به‌و هه‌موو ماندووبونه‌وه
، به‌و شێوه‌یه شه‌وێکی ڕۆژ کرده‌وه، بۆ به‌یانیه‌که‌ی پاسه گه‌وره‌کانی
جیهان خه‌ڵکه‌کانیان کۆ کرده‌وه به‌ره‌و شوێنی مه‌به‌ست ، له ناو ئه‌و
هه‌موو خاک و خۆڵه‌دا کورسی دانرابوو به پلاستیکی ڕه‌شی گه‌رم
داپۆشرابوون ، ئاو و نان و په‌نیر له‌به‌ر ئه‌و هه‌تاوه دانرابوو بۆ
میله‌تانی هه‌موو جیهان.
به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه ، ئه‌و ناوه‌یان به چه‌تر و میزڵداڵان و
شه‌پقه و په‌رچه‌مه‌کانیان که دروشمه‌کانیان له‌سه‌ر نوسیبوون ، به
وێنه‌ی مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی و مه‌سعود ڕه‌جه‌وی ، ئه‌و ناوه‌یان
داپۆشیبوو به ره‌نگی مۆر، فه‌رش داخرابوو کورسی باش دانرابوو بۆ ئه‌وانه‌ی
له که‌نه‌دا و ئه‌مریکاوه هاتبوون سێبه‌ریان بۆ کرابوو به چه‌تر و
پارچه‌ی مۆر بۆیان ڕازبۆوه ، فه‌رشی سه‌وز داخرابوو بۆ مه‌ریه‌م خانم،
پێش ئه‌وه‌ی که مه‌ریه‌م خانم بگاته جێگای مه‌به‌ست به ئۆتۆمۆبیله
ره‌شه‌کانیه‌وه ، هه‌ر یه‌ک له سه‌رۆک وه‌زیری پێشوی ئیسپانیا و (
تامتانکۆدو ) کاندیدی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی کۆماریی ئه‌مریکا
که له سالی 2008 هه‌ڵبژیردرابوو ، ( جانیولتون) سه‌فیری پێشوی ئه‌مریکا
هاوکار له‌گه‌ڵ وه‌زیران و پارێزگاری ئه‌و شاره هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ
و به‌یه‌ک ره‌نگ پشتیوانی خۆیان بۆ مه‌ریه‌م ڕه‌جه‌وی دووپات کرده‌وه
و ، په‌یمانی ئه‌وه‌یان پێ دا که تا دوا توانایان پشتیوانی له
موجاهیدی خه‌لق بکه‌ن تا به ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بگه‌ن ، و ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژادیان پرۆتستۆ کرد و ، دورشمه‌کانی خۆیان ده‌باره ده‌کرده‌وه
به گڕوتینێکی به‌هێزه‌وه هاواریان ده‌کرد ، ئازادی ، ئازادی ، ئازادی
، من نه‌مده‌زانی باس له کام ئازادی ده‌که‌ن ، ئایه میلله‌تی کورد
پێویستی به‌و ئازادیه نییه ؟ که ئاوا هاواری بۆ ناکه‌ن و باسی ناکه‌ن
؟
ئا لێره‌دا پرسیارم ئه‌وه‌یه ئایه خه‌تای سه‌رکرده‌کانمانه ، یان خه‌تای
میلله‌تی کورده که ناونیشانمان کاڵ بۆته‌وه و کاڵ تریش ده‌بیته‌وه؟
ئایه بزووتنه‌وه‌ی موجاهیدی خه‌لق له عێراق له که‌مپێکدا ژیان به‌سه‌ر
ده‌به‌ن و ئاواره‌ن ، بتوانن گه‌وره‌ترین کۆنفرانسی جیهانی دروست بکه‌ن
و بتوانن میلله‌تانی هه‌موو جیهان به ره‌ش و سپیه‌وه له هه‌موو کون
و که‌له‌به‌رێکی دونیادا راکێشن و خۆیان ده‌باره به‌و خه‌لکه بناسێنن
و په‌یمان له زلهێزه‌کانی دنیا وه‌رگرن که پشتوانییان لێ بکه‌ن ، به‌ڵام
میلله‌تی کورد خۆی به حکومه‌ت ده‌زانێ و پێشڕه‌وی میلله‌تێکی گه‌وره‌ی
وه‌کو کورد ده‌که‌ن ناتوانن 100 که‌س کۆبکه‌نه‌وه بۆ کۆنفرانسێکی
خۆیان یان نه‌توانن ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن به گوێچکه‌ی گوێ ئاخنراوه‌کانی
دنیا ؟ به‌رابه‌ر به‌و هه‌موو ئایدۆلۆژیایه‌ی کوردستان به‌رابه‌ر به‌و
هه‌موو سه‌رمایه‌ی که له کوردستان هه‌یه ، میلله‌تی کورد بچووکترین
شتی نه‌کردووه دیسانه‌وه خۆی بیر داگیرکه‌رانی وولاته‌که‌مان بێنێتیه‌وه
، به‌ڵام مریه‌م ره‌جه‌وی له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ووڵاتی ئێمه و په‌ناهه‌نده
له‌سه‌ر خاکی ئێمه ده‌توانێ هه‌موو ساڵێک له هه‌موو جیهانه‌وه خه‌ڵک
کۆ بکاته‌وه و ، دیسانه‌وه خۆیان به خه‌ڵک بناسێننه‌وه.
ئێستا دێمه سه‌ر ناوه‌رۆکی وته‌کانی مه‌ریه‌م ره‌جه‌وی ، له دوای به‌خێر
هاتنی خه‌ڵکه‌وه باسی پایگای ئه‌شره‌فی کرد داوای له هه‌موو دنیا کرد
که پشتیوانیان بن ، و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مریکا ده‌کرد و به توندیی
گوتی ، ئه‌مریکا له ژیانی موجاهید به‌رپرسه و ده‌بێ بمانپارێزن ، هه‌روه‌ها
گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی شیعه له ئێراق ده‌مانپارێزن و یارمه‌تی چاکمان
ئه‌ده‌ن له هه‌موو روویه‌که‌وه ، پاشان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌حمه‌دی
نه‌ژاد په‌ناهه‌نده ئه‌فغانییه‌کانی کوشتووه ، ده‌بێ ئه‌فغانییه‌کان
ئێستا پشتیوانی له موجاهید بکه‌ن و باسی کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کرد
که ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ملیان ده‌کا به په‌تدا ، ده‌بێ هه‌موو که‌سێک
مافی ژیانی ئازادانه‌ی هه‌بێ له ئێران ، به‌ڵام من نازانم موجاهیدی خه‌لق
باس له کام ئازادی ده‌کا ؟ ئایه هه‌ر موجاهیدی خه‌لق نه‌بوو له‌گه‌ڵ
رژێمی گۆڕبه‌گۆڕی سه‌دامدا له قه‌ره‌هه‌نجیر منداڵی ناو بێشکه‌ی
کوردیان سه‌ربڕی ؟ ئایه ئه‌وانه له هه‌موو تیرۆریسته‌کانی دنیا
تیرۆرتر نین ؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی تۆی خوێنه‌ر به‌ڵێ بێ ئه‌ی ئه‌مانه چۆن
ئه‌توانن هه‌موو ساڵێک گه‌وره‌ترین کۆنفرانس رێکبخه‌ن و له هه‌موو
جیهاندا ده‌نگبداته‌وه و خه‌ڵک له‌وپه‌ڕی دنیاوه بێنن بۆ گوێگرتن له
په‌یڕه‌و و پرۆگرامه‌کانی ئه‌وان، به چ بودجه‌یه‌که‌وه و ئه‌و سه‌رمایه
له کوێ دێنن که خه‌رجیی ئه‌م هه‌موو هه‌زاران خه‌ڵکه‌ی پێ بکه‌ن ؟ ئه‌گه‌ر
وه‌ڵامه‌که‌شت نه‌خێر بێ و ئه‌وان ده‌ستیان سوور نییه به خوێنی میله‌تی
کورد ، یان به دیوێکی تردا بڵێی ئه‌وان تیرۆریست نین و له ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد باشتر ئه‌بن بۆ میلله‌تی کورد ، ئه‌وا به هه‌ڵه‌دا
ده‌چی چونکه موجاهدی خه‌لق له‌و که‌سه پیسانه‌ن که ته‌نها خۆیان ده‌وێ
و به‌س ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه ده‌سه‌ڵاتی ئێران به ده‌ست بگرن، له ڕژێمی
ئه‌حمه‌ی نه‌ژاد پیستر و خوێنخۆرتر ئه‌بن بۆ میلله‌تی کورد ، له به‌رابه‌ری
ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه که میلله‌تی کورد نازانێ ئایدۆلۆژیا به
کاربێنێ بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆی و مانه‌وه‌ی میلله‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی
کوردستان ، به داخه‌وه که میلله‌تی کورد ته‌نها پاره‌یان ده‌وێ، له‌کوێ
ئاش بگه‌ڕێ ئه‌و له‌وێ له نۆبه‌تدا ده‌وه‌ستێ!
من بیست و شه‌شیی مانگم به چاوی خۆم دی که ژنانی موجاهیدی خه‌لق چه‌ند
به په‌رۆشه‌وه کاریان ده‌کرد بێ ماندووبون و بێ هه‌ناسه‌دان
شانازییان ده‌کرد به ئایدۆلۆژیاکه‌یانه‌وه و ، به دڵ هاواریان بۆ ده‌کرد
، من به هیوای ئه‌وه‌م که ژنانی کوردیش واز له خشڵ و زێڕ و زیو بێنن
و قۆڵی لێ هه‌ڵماڵن و ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌جوانه‌ی کوردستان پاک بکه‌نه‌وه
له که سانی چه‌په‌ڵ و شڕه‌خۆری زۆڵه کورد‌و دوژمنانی ژن و پیاو
منداڵانی کورد، به هیوای ئه‌وه‌م رۆژێک له ڕۆژان دوژمنانی کورد به
چۆکدا بێن بۆ ئه‌و میلله‌ته به‌شخوراوه ، له کاتی گه‌شته‌که‌مدا به
ناو ئاپۆڕای خه‌ڵکه‌که‌دا چاوم به چه‌ند گه‌نجێکی کورد و تورکی ئێران
که‌وت، پرسیارم لێ کردن ئایه ئێوه ئه‌م ڕۆژه چۆن ده‌بینن، هه‌ڵوێستتان
چیه ئێوه بۆ هاتوون بۆ ئێره؟ ئه‌وان له وه‌ڵامدا گوتیان ئێمه له
ئیتالیاوه هاتووین ئێمه وه‌کو گه‌نجێکی ئێرانی ده‌زانین که زه‌مانی
چه‌ک و خوێنڕشتن به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوا و نابێ بمێنێ به‌ڕای ئێمه ده‌بێ
کێشه‌کان به دیبلۆماسییانه به‌ڕێوه بچێ ، ده‌بێ هه‌موو که‌سێک له
ئێران ئازاد بێ ، پاشان درێژه‌یان به گفتوگۆکه‌یان دا و گوتیان ، ئه‌و
کاته‌ی که ئێمه له ئێران بووین کوردمان زۆر له‌گه‌ڵ بوو له زانکۆ ،
به‌ڵام نه‌یانده‌هێشت بخوێنن ، به بیانووی جۆراو جۆر ده‌یانگرتن بۆ
زیندانه‌کانیان ده‌بردن ، یان له سێداره‌یان ده‌دان ، گوتم ، له
پێناوی چی ئه‌و گه‌نجانه‌یان ده‌گرت وایان لێ ده‌کردن ؟ گوتیان ، له
پێناوی ئه‌وه‌ی که کورده‌کان ده‌یان گوت: بهێڵن که بخوێنینن ، ئه‌گه‌ر
نایه‌ڵن بخوێنین ، ووڵاتمان بۆ جیا بکه‌نه‌وه ، له‌سه‌ر ئه‌و ووشه‌یه
ده‌گیران زیندانی ده‌کران و له سێداره ده‌دران، گووتم: ئه‌گه‌ر
موجاهید بێته سه‌ر حوکوم ئایه وولات بۆ کورد جیا ده‌کاته‌وه
ئازادیان ده‌کا ؟ گه‌نجه‌کان گوتیان: ئه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ
ئێران چونکه ئه‌گه‌ر کورد داوای ووڵاتی جیا بکات ئه‌وا ئێمه‌ش وولاتی
جیامان ده‌وێ ، ئه‌و کاته ئێران وێران ده‌بێ ئێران نامێنێ ، گوتم: جا
با ئێران نه‌مێنێ ئێرانیش ئه‌بێ وه‌کو ئێمه وولاتی خۆی هه‌بێ نه‌ک
وولاتی ئێمه داگیر بکا و ناوی لێ بنێ ئێران ، ئه‌و خاکی ئێمه‌ی داگیر
کردووه، گه‌نجه‌کان گوتیان: نا ئێمه نامانه‌وێ ئێران خراپ ببێ ده‌بێ
هه‌ر ئاوا بمێنێته‌وه ، بزانن خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌وانه هاوڕێکی کورده‌کان
بوون له‌هه‌مان کاتیش‌دا نه‌یان ده‌ویست کورد ووڵاتی هه‌بێ ، به‌ڵام
کورده‌کان هه‌ڵویستیان نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و قسانه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی
کورد هه‌ست به به‌رپرسیاریی ناکا به‌رامبه‌ر به خاکی خۆی ، به‌ڵام
تورک و ئێرانی و عه‌ره‌ب بیر له ووڵات ده‌که‌نه‌وه له پێشدا ، ده‌ست
ده‌خاته خوێنی خه‌ڵکه‌وه بۆ ژیانی خۆی خاکی که‌سێکی تر داگیر ئه‌کا
بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ، به‌ڵام میلله‌تی کورد خاوه‌نی دڵێکی زۆر نه‌رمه بۆ
دوژمنان ، و خاوه‌نی مێشکێکی خاڵیه به‌رامبه‌ر به مافی خۆی ، له‌و
کاته‌دا مریه‌م ره‌جه‌وی گوتی: من سوپاسی برایانی شێعه‌ی ئێراق ئه‌که‌م
هه‌ر له به‌سره تا لای برایانی کورد له کوردستانی ئێراق ، ئێستا
کورد به برا له‌قه‌ڵه‌م ئه‌دا ، به‌ڵام با بێته سه‌ر حوکوم ئه‌و کاته
ده‌ی بینین چ برایه‌که ، خوێنه‌ری به‌ڕێز ئایدۆلۆژیای موجاهید خه‌لق
ئه‌وه‌نده به هێزه ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کۆ کردبۆوه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه
بزانێ بۆ چی هاتووه، پرسیارم له ژنانی کورد ئه‌کرد تۆ بۆ چی هاتووی ؟
هیچ ده‌زانی له سه‌ر موجاهیدی خه‌لق ؟ ده‌ی گوت: نه‌خێر ته‌نها به
منیان گوتووه ، ده‌تبه‌ین بۆ یه‌ک سه‌یران له فه‌ره‌نسه منیش بۆ گه‌ڕانی
خۆم هاتووم ، هه‌ر چه‌ند که‌سیان نه‌برد بۆ گه‌ڕان ، سه‌یری ئه‌و سیاسه‌ته
بکه‌ن ، پاره‌یه‌کی زۆریان خه‌رج کردبوو ئیتر له هه‌ر شوێنێکه‌وه
هاتبێ ئه‌و پاره‌یه خوێنی خه‌ڵکه ، ئه‌وان به کاریان هێنا به سیاسه‌ت
، په‌یامی خۆشیان راگه‌یاند ، کاره‌کانی خۆیان کرد و خه‌ڵکیان ره‌وانه‌ی
ووڵاتی خۆیان کرده‌وه به ماندووبونێکی زۆر ، ئایه میلله‌تی کورد نیو
ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌ست دێ بیکات بۆ خۆی؟ به‌ڵام موجاهیدی خه‌لق
توانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی هه‌بێ گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان بکا بۆ خۆی ،
ئه‌و هه‌موو ژن و پیاو و منداڵانه کۆ بکاته‌وه که ئێرانیش نه‌بوون.
ئومێده‌وارم ده‌سه‌ڵاتی کوردستان پاره‌کانی ئه‌و میلله‌ته بۆ ستی ئاوا
گه‌وره به‌کار بێنێ نه‌ک بۆ بازرگانی خۆیان ، بۆ ئه‌و چه‌ند وێنه‌یه‌یه‌ک
و بۆ که‌مێک زانیاری کۆکردنه‌وه بۆ ئه‌م راگه‌یاندنه ئه‌لکترۆنیه له
چوار شوێن ڕێگایان لێگرتم، موجاهیده‌کان نه‌یان ده‌هێشت بچمه پێشه‌وه
و له نزیکه‌وه وێنه بگرم ، تووشی شه‌ڕ بووم له‌گه‌ڵیان ، پرسیان تۆ
له کوێوه هاتووی؟ گوتم، له کوردستانه‌وه هاتووم، گوتیان: کام
کوردستان ؟ گوتم: ئێمه یه‌ک کوردستان‌مان هه‌یه، من له‌و به‌شه‌وه
هاتووم که چه‌ند ساڵه پاریزگاریی له ئێوه ده‌کا ، زانیان قسه‌که‌م
راسته، ده‌ستبه‌ندێکی مۆریان کرده ده‌ستم و گوتیان بڕۆ ژوره‌وه به‌لام
بۆت نییه وێنه بگری کامیراکه‌ت لێ ده‌سێنین ، گوتم: ئێوه هاتوون
باسی ئاشتی و ئازادی ده‌که‌ن ، ئه‌مه ئازادییه ؟ که من تووڕه بووم
یه‌کێک له موجاهیده پیسه‌کان هات و گوتی : وه‌ره ئا لێره‌دا بوه‌سته
نابێ بڕۆی به‌ولاوه ، ئه‌مه هێشتا هیچیان نییه ئاوا ره‌فتار له‌گه‌ڵ
خه‌ڵک ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێ چی ده‌که‌ن ؟ خه‌ڵکیان کۆ
کردبۆوه به‌ڵام ڕێزیشیان بۆ خه‌ڵک دا نه‌ده‌نا ، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی
خه‌ڵک قه‌رزاری ئه‌وان بن، به زمانی تیرۆریستانه ره‌فتاریان ده‌کرد ،
ژنانی سیخوڕ وه‌کو گورگ سه‌یری خه‌ڵک ئه‌که‌ن.
26\6\2010
ماڵپه‌ڕی چیڕۆک سایه
|