په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک


 

 

ئەمساڵیش یادی کارەساتی عامودا لە شاری دێڵفتی هۆڵەندا دەکرێتەوە.


ساڵانە لە شاری دێڵفتی هۆڵەندا یادی کارەساتی سینەمای عامودا دەکرێتەوە ، لە یادی 47 هەمینی ئەم کارەساتە جەرگبڕە ، کە لە جەرگەیدا 283 زارۆکی کورد لە ئەنجامی سیاسەتی شۆفینی دەسەڵاتداری سوریا بوونە قۆچی قوربانی ، کروبی ڕۆشنبیری کوردی لە هۆڵەنداو کۆمەڵەی ئەحمەدی خانی و بە بەشداری ناوەندی چاک www.chak.be ئەمساڵ یادێکی شایستەی کارەساتەکە دەکەنەوە ، بە بەشداری پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە هۆڵەندا و کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و هەڵبەستوانان و دەزگاکانی کوردی .


سەرباری پیشانگای هاوبەشی هونەرمەندان ئەرشفین و کۆرکین .
ڕۆژ: یەک شەممە 11-11-2007
کاتژمێر :1 ی پاش نیوەڕۆ .
شوێن: بارەگای کۆمەڵەی ئەحمەدی خانی.
st.olofstraat 21
2613EK Delft