په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٠\٤\٢٠٢٦

ئەمساڵ لە یادی ٣٨ ساڵەی

تاوانی چەپەڵی ئەنفال.



ناوەندی (International Center For Multigenerational Legacies of Trauma- ICMGLT) وێبنارێك لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی زووم رێك دەخات لەسەر تاوانی ئەنفال بۆ ٥ قوربانی، لێكۆڵەر و چالاكوانی بواری ئەنفال كە بریتین لە هەریەك لە: دارا محەمەد عەلی (زیندانی "تۆبزاوە، دووبز، نگرە سەلمان")، هێمن كامل (زیندانی "تۆبزاوە، دووبز، تكریت")، شاخەوان شۆڕش لێكۆلەر لە بواری جینۆساید و خاتوو عەدالەت عومەر لێكۆلەر لە بواری جینۆساید و عەلی مەحمود چالاكوانی بواری جینۆساید. تەواوی وتوێژەكان لە لایەن وەرگێڕ و چالاكوان لویس باستۆر راستەوخۆ وەردەگێڕدرێتە سەر زمانی ئینگلیزی و بە پێچەوانەشەوە.


لینكی چالاكییەكە:
https://mailchi.mp/icmglt/lifelong-and-intergenerational-legacies-of-the-anfal-genocide-webinar


هەروەها تیمی كاری مافی قوربانیان لە جیهان رۆژی ١٤-٤ كۆبونەوەیەك بۆ رێكخراوە ئەندامەكانی رێكدەخات لەسەر بەشداری چالاكانەی قوربانیان لە پێناو قەرەبووی قوربانیان لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، كۆبونەوەكە سەرەتا بە رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال و كورتە باسێك لەسەر تاوانەكە لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە دەست پێدەكات، ئەوەی شایانی باسە ٣ رێكخراوی كوردی تایبەت بە جینۆساید و چەكی كۆكوژ بەشداری دەكەن لە كۆبونەوەكە (كوردستان بێ جینۆساید، جیهانی بێ چەكی بایەلۆجی و كیمیاوی و تۆڕی koncicc). تەواوی رێكخراوە كاریگەرەكانی جیهان تایبەت بە مافی مرۆڤ و قوربانیان بەشێكن لە هاوپەیمانییەكە و بەشدارن.
 

ماڵپه‌ڕی عه‌‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د
 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک